یان ماوییهی زێڕ بۆ ژنه‌که‌ی ده‌کڕێ، یا مه‌مه‌ی زێڕ بۆ مناڵه‌که‌ی،
به‌ڕاستی زۆر شه‌رمه بۆ ئه‌وکه ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی ئه‌م جۆره ڕفتارانه ده‌که‌ن،
ئه‌مه‌چ نه رییتێکه هاتۆته ناو کۆمه‌ڵگاکه‌مانه‌وه ؟، زۆر کوشه‌نده‌تره له گه‌نده‌ڵی،
له کاتێکدا زیاتر ۱۵۰۰ مایل ڕۆڵه‌کانمان به‌رگری له خاکی کوردستان ده‌که‌ن،
به بێ موچه و پێڵاو پۆشاک، که چی هه‌ندێ له ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی کوردستان،
ئه‌م ڕفتارانهدهکهن، کۆپی نه‌ریتی خه‌لیج ده‌که‌نه‌وه، به بێ ڕچاو کردنی زیاتر له یه‌ک ملوێن و نیوێک ئاواره‌و که‌م ده‌رامه‌ت له وڵاته‌که‌ماندا ده‌ژین، وه زیاتر له سێیه‌کی کۆمه‌ڵگا که‌مان،
به هۆیی نه‌بونی موچه و بێ‌کاری له هه‌ژاریدا ده‌ژین، وه له هه‌مو کوشه‌نده‌تر شه‌ڕی داعش،
من سه‌رنجتان ڕاده‌کێشم بۆ نمونه‌یه‌ک که له‌گه‌ڵ خۆمدا ڕویدا لێره له ئه‌ڵمانیا من کرێکاریم ده‌کرد له پێشانگای ڤۆڵکس ڤاگه، اوتۆ شتاد، ڕۆژک له ڕۆژان که به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و کۆمپنیا زهبهڵاحهم بینی که ناوی به‌ڕێز ڤاکس ه له ناو بازاڕی شار به کۆنه پاسکیلێ د هڕۆیشت، وه له ناوه‌ندی بازاڕ پاسکیل لێخوڕین قه‌ده‌غه‌ییه، منیش سڵاوم لێکرد گوتم به‌ڕێز بۆ چی به‌م کۆنه پاسکیله ده‌چی بۆسه‌رکار خۆ به‌ڕێزتان گه‌وره به‌ڕێوه‌به‌ری ئهوکۆمپانیاییهن، ئه‌و له مهبستم تێگه‌یشت بزه‌ێکی بۆکردم گوتی به ڕێز من یه‌که‌م مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه وه‌ک کرێکاره‌کان خۆم نیشان بده‌م به‌بێ جیاوازی دووه‌م ئه‌مه‌ی ده‌یکه‌م سپۆرته بۆله‌ش ساغی ته‌ندروسته،
وه‌ک پێشینان ده‌ڵێن یه‌کێ نمونه‌ی هه‌زارا، من مه‌ستم هه‌مو ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی کوردستان نین ڕێزم بۆیان زۆرێک له وان یارمه‌تی پێشمه‌رگه یانداوه و ده‌یده‌ن وه خه‌ڵکی که‌م دهرامهتو هه‌ژار .