
سیاسه‌ت به‌م شێوه‌یه‌ده‌بێت، که دوژمنه هه‌ره‌گه‌وره سهرسهختهکهت به سه‌رۆکی خێڵێک قه‌بوڵی نه‌ده‌کردی، به‌ڵام ئێستا وه‌ک سه‌رۆکی وڵات بهئاڵاکهتهوه پێشوازیت لێده‌کا به‌فه‌رمی بانگێشتت ده‌کات، سیاسه‌ت واتا به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ڵ و وڵات یا چۆن بتوانی به‌ره‌ژه‌وه‌ندی وڵاتانی دراوسێ و زلهێزه‌کان به لایخۆتدا ڕابکێشی هه‌م به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان بکه‌ن هه‌م له‌به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌که‌ت، سیاسه‌تی ڕاست و دروست ئه‌وه‌یه که ئه‌ووڵاته زلهێزه‌ی وه‌ک تورکیا ده‌یگوت گه‌ربێت و کوردستان له کشوه‌ری ئه‌فریقیا دروستت ببێ ئێمه لێیده‌ده‌ین،
به سیاسه‌تی ئاشتی و دیموکراتی پێکه‌وه‌ژیان نابۆ تاکڕه‌وی و تاکه حزبی نا بۆ شه‌ڕ به‌ڵێ بۆ ئاشتی، بێگومان هه‌مولایه‌ک ڕێزله‌م سیاسه‌ته ده‌گرن و پشتگیری لێده‌که‌ن .
سیاسه‌تی ته‌ندروست ئه‌وه‌یه که‌بتوانی زمانی تۆپ و تانک فڕۆکه‌ی جه‌نگی و هه‌ڕه‌شه، بکه‌یته دیالۆگ بیهێنیته سه‌ر مێزی گفت و گۆ به دیالۆگ چاره‌سه‌ر بکرێ .
ئه‌مه‌ی له‌م دووڕۆژه‌ی ڕابردودا ڕویدا تاقی کردنه‌وه‌یه‌که بۆگهڵی (توک ) بۆئه‌وه‌ی بزانن چۆن تورکه‌کان ڕه‌نگدانه‌وه‌یان ده‌بێت به‌رانبه‌ر به‌فه‌رمی ناساندنی ئاڵای کوردستان چۆن ردفعلیان به‌رانبه‌ر سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆک وه‌زیران ده‌بێت، گه‌رهات و پۆزه‌تیڤ بو ئه‌واده‌کرێ بڵێن گه‌لی ڕه‌گه‌زپه‌رستی توک نه‌رمی زۆری نواندوه به‌رانبه‌ر کوردستانی سه‌ربه‌خۆ .