
پرسیار : به‌رێزتان هێشتا فه‌رمانده‌ی هێزی پاراستنی شه‌نگالن .
شه‌شۆ : به‌ڵێ هێشتا فه‌رمانده‌ی ئهوهێزهم تا حزبێکی نوێ داده‌مه‌زرێنم گه‌ر ڕێگریم لێنه‌کرێ،
وه ئه‌گه‌ر پارته سیاسیه‌که دامه‌زرا ئه‌وکات من ناتوانم له ناو دوو پارتی سیاسی‌دا کاربکه‌م .
که‌رکوکی: که‌واتا وازله یه‌کێتی نیشتیمانی کوادستان دێنی .
شه‌شۆ :په یڕهوی ناوخۆیی یه‌کێتی ڕێگه‌نادات له ناو دووحزب کاربکه‌ی .
که‌رکوکی: ئه‌وهێزه‌ی که‌به‌ڕێزتان فه‌رمانده‌یی ده‌که‌ن چه‌ند که‌سن، وه چه‌ندی شه‌ڕڤانن .
شه‌شۆ : ئێمه له سه‌ره‌تادا زۆر کهمبوین به‌ڵام ڕۆژله‌دوای په‌یوه‌ندیان پێوه‌ده‌کردین و زیادمان ده‌که‌د وه ئێستاش له زیاد بوینداین ئێستا نزیکه‌ی ۳۰۰۰ چه‌کدارمان هه‌یه‌و وه نزیکه‌ی ۱۵۰۰ مان شه‌ڕکه‌رن توانای سهنگرگرتنیان هه‌یه.
که‌رکوکی: ئێستا خۆتان ڕێکخستۆته‌وه له ناو هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستاندا .
شه‌شۆ : ئێمه هه‌رله سه‌راتاوه داوامان کردبو له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ یارمه‌تیدانمان و چهندمهرجێکمان هه‌بو مه‌رجێکیان مانه‌وه‌ی ناوی هێزه‌که‌مان وه‌ک خۆی وه له شه‌نگال بمینێینه‌وه و پڕچه‌ک بکرێین، بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش په‌یوه‌ندیمان کرد به به‌ڕێز وه‌زیری پێشمه‌رگه و
به‌ڕێزکاک مه‌سروربارزانی هه‌رچه‌نده ئه‌وان وڵامی ئه‌رێنیان هه‌بو به‌ڵام وه‌ک پێویست یارمه‌تی نه‌دراین ئه‌مه‌له سه‌ره‌تاوه به‌ڵام ئێستا زیاتر له نیوه‌ی هێزی پاراستنی شه‌نگال سه‌ربه‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ن وه ئهواندیش دچنهسهر هه‌مان وه‌زاره‌ت .
که‌رکوکی : ئایا ئه‌وپارته سیاسییه‌ی ئێستا به‌ڕێزتان کاری بۆده‌که‌ن هاوسه‌رۆکایه‌تی ده‌بێ .
شه‌شۆ : نه‌خێر پارتێکی سیاسی ده‌بێ وه‌ک پارته‌کانی باشوری کوردستان، وه له چوارچێوه‌ی یاسای عێراق و په‌ڕله‌مانی کوردستان ده‌بێ و ئاڵایی کوردستان له‌سه‌روی ههموئاڵاکانهوهدهبێو وه ئاڵای یهزیدخانش پیرۆزی خۆی هه‌یه‌لای ئێمه .
به‌ڕێزتان له ئه‌ڵمانیان هیچ به‌ڵێنێکتان وه‌رگرتوه له حوکومه‌تی ئه‌ڵمانیا بۆ یارمه‌تیدانتان له‌و پارته نوێیه، من سبه‌ی بۆئه‌ومه‌به‌سته سه‌ردانی سوێد ده‌که‌م وه که‌گه‌ڕامه‌وه سه‌ردانی په‌ڕله‌مانی ئه‌ڵمانیای فیدراڵدهکهم بۆ هه‌مان مه‌به‌ست وه هیوادارم کۆمه‌کمان بکه‌ن .
که‌رکوکی: پێتوایه هه‌ندێ که‌س و لایه‌ن هه‌ن ده‌یانه‌وێ ڕه‌سه‌نیه‌تی کوردی ئێزیدی لکهداربکهن، وه زۆر جار گوێمان لێده‌بێ شه‌نگال له کوردستان جیابکرێته‌وه به‌پاساوی ماده‌ی ۱٤۰ یان زۆر جار وه‌ک نه‌ته‌وه ناو زه‌نگ ده‌کرێن .
شه‌شۆ : به‌ڵێ هه‌ندێ لایه‌ن هه‌ن ده‌یانه‌وه سود له‌و بارودۆخه وه‌ربگرن په‌که‌که ده‌یه‌وێ سود وه‌ربگرێ من نایشارمه‌وه حزبه‌که‌ی خۆم یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ده‌یه‌وێ نفوزی خۆیی زیادکا له سه‌ر ئه‌رزی واقع ئێستا له شه‌نگال هه‌رلایه‌نێک بۆخۆیه‌تی ده‌یه‌وێ ناوچه‌یه‌ک داببڕێ سودی لێوه‌رگرێ و زۆربه‌داخه‌وه هه‌مو خه‌رکی حزب حزبێنهیه له سه‌رحیسابی خه‌ڵکی شه‌نگال من پرسیارده‌که‌م بۆچی له کۆبانێ تاکو که‌رکوک و خانه‌قین هه‌مو هێزه‌کوردییه‌کان پێکه‌وه کارده‌که‌ن به‌ڵام له شه‌نگال به‌پێچه‌وانه‌وه، داخوازی من ئه‌وه‌یه با شه‌نگال ئازادبکرێ
دوای حیساباتی خۆمان بکه‌یین .
که‌رکوکی : پێشده‌ست گیرکردنت ئاگاردار کرابویتهوه .
شه‌شۆ : وه‌ک پێشتریش ئاماژه‌م بۆکردبو ئێمه په‌یوه‌ندیمان هه‌بو له گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
وه هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه هێشتا هێزه‌که‌مان له ۱۰۰ و ۲۰۰ زیادی ناکرد په‌یوه‌ندیم کرد به سه‌ربه‌ست باپیری که به‌رپرسی لقی ۱۷ ده‌ی پارتی بو به‌ڵام له ڕاستیدا تێ نهگهیشتنێ ههرههبو .
که‌رکوکی : داواکاریت چیه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و حوکومه‌تی ههرێمیکوردستان .
شه‌شۆ : ئهوفهرماندانهی که خییانهتیان کرد و به‌رگریان نهکردله شه‌نگال ده‌بێ سزا بدرێن
وه ئه‌گه‌ر جه‌نابی سه‌رۆک کاک مه‌سعود یا ده‌سه‌ڵات دارانی هه‌رێم بێده‌نگ بن ئه‌وامن سۆزدهدهمه خه‌ڵکی خۆم ده‌بێ ئه‌وکه‌سانه سزابدرێن چ له کوردستان یا له عێراق یامن هه‌وڵ ده‌ده‌م ئه‌م دۆسهیه بگێنمه ده‌روه‌ی عێراق .
که‌رکوکی : به‌ڕێزتان زۆر به حه‌ماسه‌وه کاره‌ساتی شه‌نگال ده‌گێڕنه‌وه .
شه‌شۆ :هه‌رله سه‌ره‌تاوه من له ناوڕوداوهکهبوم ئه‌ودیمه‌نانه‌ی من بینیم ڕۆژانه دێته‌وه پێشچاوم زۆرئازاربهخشن، لێره‌دا ده‌مه‌وێ شتێبڵێم زۆر جار ده‌ڵێن کوردی ڕه‌سه‌ن ئێزیدیه به‌ڵام ئێمه ده‌مانه‌وێ مافی کوردایه‌تی خۆمان هه‌بێ ئه‌ومافه که‌س به‌ئێمه‌ی نه‌داوه وه‌که‌س ناتوانێ لێمان بسه‌نێته‌وه مافی ڕه‌سه‌نایه‌تیمان ناوێ ته‌نیا کوردایه‌تی نه‌بێ ده‌مه‌وێ شه‌نگال و خه‌ڵکی شه‌نگال مافیان وه‌ک شاراکانی تری کوردستان هه‌بێ .
که‌رکوکی : به‌ڕێز حیدر شه‌شۆ سوپاس بۆ ئه‌م دهرفهتهجوانه هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆده‌خوازم .
شه‌شۆ :منیش سوپاسی به‌ڕێزتان ده‌که‌م هه‌رسه‌رکه‌وتوبن :
|
Dieses Album hat 1 Foto und ist bis 28. 07. 2015 auf OneDrive verfügbar. |