1
ره‌مه‌زانی عه‌ره‌بی، بۆ بێزارکردن و زیان گه‌یاندن به دانیشتووان:
- پرسیارێك: خوایه‌ك ئه‌م گه‌ردوونه بێ سنووره‌ی دروست کردبێت و به‌م رێکوپێکییه به‌ڕێوه‌ی به‌رێت، چ پێویستییه‌کی به‌وه هه‌یه، مرۆڤه دروستکراوه‌کانی خودی خۆی، مانگێك خۆیان بۆ ئه‌و برسی و تینوو و ماندوو و لاواز و ناته‌ندروست بکه‌ن!؟
- مه‌ی خواردنه‌وه و سه‌ما کردن و وازی کردن، ١١ مانگ باشه و یه‌ك مانگ خراپه!؟
- به بڕیاری ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ئیسلامچیی کوردی، له مانگی ره‌مه‌زاندا، ده‌بێت هه‌موو مه‌یفۆشی و باڕ و یانه‌کانی خواردنه‌وه و سه‌ماکردن و وازیکردسن دابخرێن، واته سه‌رچاوه‌ی بژێوی ژیانی هه‌زاران هه‌زار هاونیشتمانی، به بڕیارێکی سیاسیانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی، یاساخ ده‌کرێت!؟
- له‌م مانگه‌دا، ئه‌گه‌ر له برسا و له تینویه‌تیدا گیانیش له‌ده‌ست بده‌یت، بۆت نییه له سه‌ر جاده و شوێنه گشتییه‌کاندا خراودن و خواردهنوه بخۆیت و بخۆیته‌وه، که‌س بۆی نییه جگه‌ره بکێشێت، که‌س بۆی نییه ره‌خنه له‌م بڕیاره ناڕه‌وایه بگرێت!؟
- ئایا راستی و ره‌وایی و دادپه‌روه‌ریی ئه‌م بڕیاره هه‌ڵه و خراپانه له کوێیدایه!؟
- له راستیدا، جگه له باشووری کوردستان و عه‌ره‌بستانی سعوودی و ئه‌فگانستان، له هیچ وڵاتێکی دیکه‌ی ئیسلامی، له مانگی ره‌مه‌زاندا، زیان به کاسبی کردن و سه‌رچاوه‌ی بژێوی ژیانی دانیشتووان ناگه‌یه‌ندرێت!؟
- باشه خۆ هه‌موو میلله‌ت موسڵمان نین، ئه‌ی مافی ره‌وای بڕوادارانی ئایین و ئایین‌زاکانی دیکه‌ی کوردستان چی!؟
- به روون و ئاشکرایی دیاره که ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی کوردی، ئه‌م بڕیاره ناڕه‌وا و ناردروست و ناشارستانییانه، له‌ژێر فشاری باڵاده‌ستیی ئیسلامییه سیاسییه‌کان ده‌دات و هه‌مووی بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه ناڕه‌واکانی ئه‌وان و ئاغاکانیان ده‌دات!؟
ئایا به‌م شێوه بیرکردنه‌وه و کاروکرده‌وانه ده‌توانین هه‌نگاو به‌ره‌و پێکهێنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی سێکولار و پێشکه‌وتوو و شارستانییانه بنێین!؟
٢
ئه‌و جۆره پرسيارانه باش نين!؟
ئه‌م پرسياره‌ی که بۆتان ده‌نووسمه‌وه، به ئاسانتر و کورت‌تر، زۆر به هێمنی و به‌ڕێزه‌وه له مهلايهکی به‌ته‌مه‌ن و ئه‌زموونداری لای خۆمانم پرسی، مامۆستا له‌بری ئه‌وه‌ی وه‌ڵامێکی لۆژيکانهی پرسياره‌که بداته‌وه، به که‌مێک گرژومۆنی و تووڕه‌ييه‌وه وتی: کوڕم ئه‌م جۆره پرسيارانه باش نين!؟ وتم مامۆستا گيان له‌به‌رچی باش نين!؟ وتی خوا ئه‌و جۆره پرسيارانهی پێخۆش نييه. وتم چۆن زانيتان خوا ئه‌م جۆره پرسيارانهی پێخۆش نييه!؟ مامۆستا ديسانه‌وه وتی ئه‌و پرسیاره باش نييه و لێيدا و رۆيشت.
ئه‌مه ناوه‌ڕۆکی پرسياره‌كه بوو‌و:
بۆچی يهزدان، که دروستکه‌ری بوونه، دروستکه‌ر و راگری ئه‌م گه‌ردوونه ئاڵۆز و بێ سنوورهيه، پاش چه‌ندين ميليۆن ساڵ له په‌يدابوونی مرۆڤ له‌سه‌ر گۆی زه‌وی، ئينجا بيری که‌وته‌وه که له‌سه‌ر يه‌کێ له پلانێتهکانی گه‌ردوون کۆمه‌ڵێک بوونه‌وه‌ر هه‌ن و ده‌بێت پهيامێکيان بۆ بنێريت و به‌هۆی ئه‌و پهيامهوه ئه‌و مرۆڤانه يهزدان بپه‌رستن و کاروباری خۆيان به‌هۆی ئه‌و پهيامهوه رێکبخه‌ن. بۆچی يهزدان له‌ناو ئه‌و هه‌موو نه‌ته‌وه پێشکه‌وتوو و ژيرمهند و خاوه‌ن شارستانێتييانهی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا، ته‌نها به‌زمانی ميلله‌تی عه‌ره‌بی دواکه‌وتووی بيابانی عه‌ره‌بستان ئه‌و په‌يامه‌ی خۆی به زمانی عه‌ره‌بی بنێرێت و ده‌بێت هه‌موو نه‌ته‌وه ناعه‌ره‌به‌کان ناچار بن زمانی عه‌ره‌بی فێرببن تا بتوانن له په‌يامه‌كه‌ی يهزدان که قورئانه و به شێوازێکی زمانه‌وانیی سه‌خت و ره‌وانبێژییه‌کی چڕ‌وپڕ و ئالۆز نووسراوه‌ته‌وه، تێبگه‌ن و پێڕه‌وی ياسا و رێنماييه‌کانی ئه‌و قورئانه سه‌خت و ئاڵۆزه عه‌ره‌بییه بکه‌ن!؟ ئه‌ی بۆچی بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌يه‌ک به زمانی خۆيان به شێوازێکی ساده و روون و ئاشکرا، ئه‌و په‌يامه‌ی خۆی بۆ نه‌ناردن تا هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک به بێ ماندووبوون و تێیبهگهن و به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌شکری داگيرکهری موسڵمانی عه‌ره‌بی به‌زه‌بری شمشێر و خوێنڕشتن و زهربروزهنگ و زۆرداری و داگيرکاری به موسڵمانيان بکه‌ن و په‌يامه‌که‌ی يهزدان، به‌زۆر به زمانی عه‌ره‌بی به‌سه‌رياندا بسه‌پێنن!؟ ئايا باشتر نه‌بوو، هه‌ر نه‌ته‌وه‌يه‌ک به‌زمانی نه‌ته‌وه‌يی خۆی پهيامه ئاسمانييهکهی يهزدانيان پێبگهيشتايه تا به زمانی نهنهوهيی خۆيان بيانخوێندايهتهوه و به ئاسانی بيانتوانيايه تێبگه‌ن و پێڕه‌وی لێبکه‌ن!؟ ئايا ده‌گونجێت خوا هه‌ر زمانی عه‌ره‌بی زانيبێت و ئاگاداری زمانی نه‌ته‌وه‌کانی ديکه نه‌بوو بێت!؟ به دڵنیاییه‌وه ئه‌مه له‌گه‌ڵ جه‌وهه‌ری گه‌وره‌يی و توانا و دهسهتهڵاته بێ سنووره‌کانی خوادا يهکناگرێتهوه!؟
٣
ته‌مه‌نی مرۆڤ و تهفسيرهکانی قورئان:
قورئان، دوای مردنی په‌يامبه‌ری موسڵمانان، به‌رده‌وام راڤه ده‌کرێت و شيدهکرێتهوه و هه‌تا ئێستا به هه‌زاران په‌ڕتووك و لێکۆڵينه‌وه و ته‌فسيری دووروودرێژ و چه‌ند به‌رگیی له‌سه‌ر نووسراوه و لای که‌سيش ئاشکرا و زانراو نييه که که‌ی کۆتايی به تهفسيرکردن و شيکردنه‌وه و روونکردنه‌وه‌ی ماناکانی ده‌هێنرێت.
شايانی باسه به زمانی کورديش، جگه له دوو وه‌رگێڕان، چه‌ندين په‌ڕتووك و لێکۆڵينه‌وه و تهفسيریش له‌سه‌ر قورئان بڵاوکراونه‌ته‌وه.
به کورتييهكهی، هه‌تا ئێستا، به کات و ره‌نج و ماندووبوونێکی زۆر، جگه له چه‌ند راڤه / تهفسيرێك به فارسی، ئه‌م تهفسيرانهشم به کوردی خوێندوونه‌ته‌وه:
1- ته‌فسيری (نامی) بۆ قورئانی پيرۆز، مامۆستا مه‌لا عبدلکريمی مدرس. 7 به‌رگه.
2- ته‌فسيری قورئانی پيرۆز، عثمان عبدالعزيز محمد، 7 به‌رگه.
3- ته‌فسيری ئاسان بۆ تێگه‌يشتنی قورئان، بورهان محمد امين.
4- پوخته‌ی ته‌فسيری قورئان، مه‌لا محمد مه‌لا صالح.
5- ته‌فسيری رامان، ئه‌حمه‌د کاکه مه‌حموود.
6- ته‌فسيری گوڵشه‌ن، نظام الدين عبد الحميد، 2 به‌رگه.
- هێنده‌ی ئاگاداربم، چه‌ند تهفسيرێکی ديکه‌ش به‌کوردی بڵاوکراونه‌ته‌وه که به‌داخه‌وه ده‌ستم نه‌که‌وتوون، وه‌کوو تهفسيرهکانی خوالێخۆشبووان: مه‌لای گه‌وره‌ی کۆيه و شێخ محه‌مه‌دی خاڵ، ئيتر ئاگاداری هيچ جۆره تهفسيرێکی ديکه‌ی کوردی نيم.
ئه‌وه‌ی پێويسته ده‌رباره‌ی ئه‌و تهفسيرانه بگوترێت ئه‌وه‌یه که ئه‌و تهفسيرانه به‌گشتی هه‌موويان چه‌ند بابه‌تێکی دووباره‌ن و هه‌ندێکيش له نووسه‌رانی ئه‌و تهفسيرانه به ئاره‌زووی خۆيان شيکردنه‌وه و راڤهيان بۆ ئايه‌ته‌کان کردووه و له‌سه‌ر چه‌ند رووداو و مانای چه‌ندین ئايه‌تيش کۆك و ته‌با و هاوڕا نين و هه‌ر يه‌كه‌يان به‌پێی جۆره‌ه به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك، بۆچوونی تايبه‌تی و جياوازی خۆی له‌سه‌ر ده‌ربڕيوه.
دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و تهفسيرانه، ئه‌م سه‌رنج و تێبينييهم له‌لا دروست بوو:
ئايا په‌يامی خوا بۆ مرۆڤايه‌تی و بۆ رێنيشاندان و ئاسان کردنی ژيانی مرۆڤه دروستکراوه‌کانی خۆی، نه‌ده‌بوو روون و ئاشکرا و ئاسان بووايه و به‌بێ هه‌ڵاواردن و جياوازی کردن له نێوان نه‌ته‌وه‌کاندا، هه‌مان په‌يام به زمانی هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان بنێردرايه و پێويستی به وه‌رگێڕان و به نووسينی هه‌زاران په‌ڕتووك و لێکۆڵينه‌وه و ته‌فسيری لێکجياواز نهبووايه، چونکه به‌ڕاستی ته‌مه‌نی مرۆڤ زۆر له‌وه که‌متر و کورتتره که فريای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو په‌ڕتووك و لێکۆڵينه‌وه و تهفسيرانهی قورئان بکه‌وێت!؟
به‌ختیاری شه‌مه‌یی
٢٧/٦/٢٠١٥