
به‌پێی هه‌واڵێکی راگه‌ياندنه کوردييه‌کان، وڵاتی سعوودييه به‌م زووانه کونسوڵخانه له هه‌ولێر ده‌کاته‌وه. سعوودييه و قه‌ته‌ر و تورکيا و ئێران و چه‌ندين ده‌وڵه‌ت و رێکخراوی ديکه‌ی جيهانی به‌رده‌وام به هه‌موو شێوازه‌کان کۆمه‌ك و پشتيوانيی که‌سان و باند و گروپه ئيسلامييه سياسييهکانی کوردستان و تێرۆريستان و تێرۆريزمی ئيسلامی جيهانی ده‌که‌ن. ئه‌و وڵات و ده‌وڵه‌ته دوژمنانه‌ی کورد و داگيرکهرانهی کوردستان، له رێگه‌ی ئيسلامييه بهکرێگيراوهکانيانهوه به‌رنامه گڵاو و دۆزهخييهکانی خۆيان له باشووری کوردستان جێبه‌جێ ده‌که‌ن. ئه‌و شاڵاوی به‌عه‌ره‌ب کردنه‌ی کورد که سه‌ددام و بهعسييهکان بۆيان ته‌واو نه‌کرا، له رابووردوودا و له ئێستادا، به‌هۆی ئيسلامييه سياسييهکانهوه به‌رده‌وامه و له‌ماوه‌ی ئه‌م 23 ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردييدا که هه‌موو کۆمه‌ک و پشتيوانی و ئاسانکارييهکيان بۆ ره‌وتی ئيسلاميی سياسی پێشکه‌ش کردووه، بهعهڕهب کردن بووه به ديارده‌يه‌کی ئاشکرا و به‌رچاو و سيما و باڵاداستيی ئيسلاميی سياسی له هه‌موو گوند و شارۆچکه و شارێکی باشووری کوردستاندا، ئاشکرا به‌رچاو ده‌که‌وێت.
دامه‌زراندنی کوسولخانهی سعوودييه له هه‌ولێر، واته گوڕ و بره‌ودان به ره‌وتی سه‌له‌فی و ئيخوانچێتی و ئيسلاميی سياسی و به‌عه‌ره‌ب کردنی زۆرتر و خێراتری کۆمه‌ڵگه‌ی باشووری کوردسان. ئيتر له‌مه‌ودوا به به‌رنامه و به نهێنی يان به ئاشکرا راسته‌خۆ کۆمه‌ک و پشتيوانيی ره‌وتی ئيسلاميی سياسی ده‌که‌ن و بۆ بهعهڕهبکردنی کورد و به ئيسلام کردنی باشووری کوردستان. به هه‌زاران نۆکه‌ر و بهکرێگيراو پشتيوانى و ئاماده ده‌که‌ن.
با بپرسين، جگه له چوونی حهجکهران و عه‌مره‌کاران له کوردستانه‌وه بۆ سعوودييه و بنبۆش کردنی ئابووری کوردستان، له‌م رێگايه‌وه، ئيتر کوردستان چ پێوهندييهکی ديکه‌ی به عه‌ڕه‌بستانی سعوودييه‌وه هه‌یه، عه‌ره‌ب له هه‌موو مێژووی خۆيان‌دا، نه‌يانتوانيوه دهرزييه کون بکه‌ن، نه‌يانتوانيوه، نه بۆ خۆيان و نه بۆ مرۆڤايه‌تی، داهێنانێك له هيچ بوارێکی ئابووری و ته‌کنه‌لۆژی و پزيشکی و رۆشنبيری و کۆمه‌ڵايه‌تيدا بکه‌ن، يه‌ک هه‌نگاو زانستی مرڤايهتييان له هيچ روويه‌كه‌وه نه‌بردووه‌ته پێشه‌وه، ئير ده‌بێت ئێمه‌ی کورد چ که‌ڵك و سوودێک له کردنه‌وه‌ی کوسوڵخانه‌ی يه‌کێ له گه‌نده‌ڵترين و پياوسالارترين و دواکهوتوترين وڵاتانی عه‌ره‌بی وه‌ربگرين!؟
وڵاتێك ئاڵاکه‌ی به شمشێری ملپه‌ڕاندنی مرۆڤ رازاندبێته‌وه، ده‌بێت چاوه‌راونی چيی لێبکرێت!؟
به‌ختياری شه‌مه‌يی
- 01. 2015
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.