هۆشدارييهکی گرنگ و پێويست:
فریای باشووری کوردستان بکه‌ون!
ئێمه‌ی کورد له مێژووی خۆماندا چه‌ندان کاره‌سات و ناخۆشی و نههامهتيمان به‌سه‌ردا هاتووه. نيشتمانهکهمان به‌رده‌وام بهدرێژاييی مێژوو له‌به‌رده‌م هێرش و شاڵاوی دڕندانه‌ی دوژمنان و داگيرکهراندا بووه، له‌و هێرش و شاڵاوانه‌دا کوردستان سووتێنراوه، خاپوور و وێرانکراوه، دهستدرێژيمان کراوه‌ته‌سه‌ر، چهوسێندراوينهتهوه، ماڵ و مناڵ و سامان و هه‌موو شتێکمان به‌تاڵان براوه. به هه‌زاران کورد و هاونيشتمانيی کوردستان له‌ناوبراون، بێ پسانه‌وه هه‌وڵی تواندنه‌وه و له‌ناوبردنی نه‌ژادی و رهگهزيمان دراوه، به هه‌زاران کورد و کوردستانی له کوردستان به‌زۆر و به‌تۆپزی دوورخراونه‌ته‌وه و ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ری ده‌ره‌وه‌ی کوردستان کراون. به‌کورتييه‌که‌ی هه‌رچی کاره‌سات و رووداوی ناخۆش و دڵته‌زێن و ماڵوێرانکه‌ر که له مێژوودا به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌کانی ديکه‌دا هاتووه، به زيادهوه و به‌رده‌وام به‌سه‌ر ئێمه‌ی کورد و هه‌موو هاونيشتمانيانی کوردستاندا هاتووه. کاره‌سات دوای کاره‌سات، تێشکان و هه‌ڵسانه‌وه دوای تێشکان و هه‌ڵسانه‌وه بوونه‌ته مێژوو و رابردووی ئێمه. به‌ڵام هه‌موو ئه‌و کاره‌سات و رووداوانه‌ی رابووردوو، هيچيان نه‌بوونه‌ته هۆ و هۆکاری له‌ناوچوون و وره به‌ردانمان. هه‌تا ئێستا هه‌ر ماوين و ئه‌مڕۆ ئێمه‌ی کورد نه‌ته‌وه‌يه‌کی زيندووين. زۆرتر له چل ميليۆن مرۆڤی بێ دهوڵهتين، کورد ئه‌مڕۆ گه‌وره‌ترين نه‌ته‌وه‌ی بێ ده‌وڵه‌ته. به‌ڵام نه‌ته‌وه‌يه‌کی راپهڕيو و هۆشيارين، بزووتنه‌وه‌ی رزگاريخوازی کوردستان هه‌ر بووه و هه‌ر به‌رده‌وامه و هه‌تا تاکه کورد و کوردستانييهکيش هه‌بێت، هه‌ر ده‌مێنێت. به‌کورتييه‌که‌ی بۆ کورتکردنه‌وه‌ی رێگای دوور، لێره‌دا ده‌ڵێێن: دوای رووخانی ئيمراتۆرێتيی مادی بابوباپيرانمان، دوای له‌ناوچوونی ميرنشينه سه‌ربه‌خۆکانی هه‌رێمه جياجياکانی کوردستان و دوای تێكشکانی کۆماری ديموکراتيی کوردستان له رۆژهه‌ڵاتی نيشتمان، پاش هه‌ره‌سهێنانی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌يلوول و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی شۆڕشی نوێ، ئه‌مه يه‌که‌مجاره که هه‌لی وا زێڕين بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد و دانيشتوانی کوردستان بڕه‌خسێت، ئه‌مڕۆ له باشووری کوردستاندا ده‌سه‌ڵاتێکی کورديی خۆبه‌ڕێوه‌بردن و نيمچه سه‌ربه‌خۆ بوونی هه‌يه، ئه‌م به‌شه‌ی کوردستان ئازاد و سه‌ربه‌خۆيه و خۆمان وه‌کو کورد و هاونيشتمانيانی کوردستان ئه‌م به‌شه‌ی نيشتمانهکهمان به‌ڕێوه دهبهين، ئه‌م ئازادی و سه‌ربه‌خۆيی و خۆبهڕێوهبردنهش هه‌روا له ئاسمانه‌وه بۆمان نهباريوه و رێکه‌وت نييه. ئه‌مه به‌رهه‌می ده‌ريايه‌ک فرمێسک و خوێنی رژێنراوی ئێمه‌يه، به‌رهه‌می ره‌نج و ماندووبوون و له‌خۆبووردن و دڵسۆزيی به‌رده‌وامی تێکۆشه‌ران و دڵسۆزانی کورد و کوردستانه. به‌رهه‌می ئه‌و مێژوو و رابردووه پڕ له کاره‌سات و رووداوانه‌يه که به‌سه‌رماندا هاتوون. هه‌ربۆيه ئه‌رک و فه‌رمانی نه‌ته‌وه‌يی و نيشتمانی و رهوشتيی هه‌موومانه که ئه‌م ده‌سکه‌وت و ئاوه‌دانی و ئاساييش و ئازادی و خۆشگوزهرانييهی ئه‌مڕۆمان به‌هه‌موو شێوه و شێوازێک که بۆمان بکرێت بيانپارێزين و په‌ره‌يان پێبده‌ين. ئه‌مڕۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی کورد له سه‌رانسه‌ری کوردستان و جيهاندا چاوی هيوا و ئومێديان بڕيوه‌ته ئه‌م ترووسکاييهی باشووری کوردستان. به‌ڵام مه‌خابن و زۆر به‌داخه‌وه، ئێستا ئه‌م به‌شه‌ی کوردستان له رابردوو خراپتر له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوون و سڕينهوهدايه، به‌ڵام به شێوه و شێوازێکی نوێی ترسناکتر و خراپتر. ئێمه‌ی کورد له مێژووی بوونماندا به‌و رابردووه پڕ له کاره‌ساتانه‌وه، دوژمنان و داگيرکه‌ران نهيانتوانوه له‌ناومان به‌رن و ناوی کورد و کوردستان بسڕنه‌وه، هه‌ربۆيه ئه‌مڕۆ هه‌ر هه‌مان دوژمنان و داگيرکه‌ران به شێوه و شێوازێکی ديکه له هه‌وڵی توواندنه‌وه و لهناوبردنماندان.
کاره‌ساتی دروستکردنی گروپه ئيسلامييه سياسييه‌کان له‌لايه‌ن دوژمنانی کورد و داگيرکهرانی کوردستانه‌وه:
ساڵانی هه‌شتاکان ئه‌وکاته‌ی که سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ئاشکرایانه‌ی که‌سایه‌تی و گروپی ئيسلاميی سياسییهکان بوو، ورده ورده به کۆمه‌ک و پشتيوانيی ئيتڵاعاتی ئێران و ده‌وڵه‌ته عهرهبييه ره‌گه‌زپه‌رسته‌کانی ناوچه‌که و تورکه تۆرانييهکان، ده‌نگ و ره‌نگی ئيسلاميی سياسيی په‌يدا بوو بوو، به‌ڵام هێشتا زۆر به‌هێز نه‌بوون و په‌ره‌يان نه‌سه‌ندبوو، ئه‌وکاته هاوبيرانی پاسۆک، هاواريان له پارتی و يه‌کێتی ده‌کرد و به زمانێکی ساده و پڕ خه‌مخۆری، پێيان ده‌گوتن، مه‌هێڵن ئه‌م که‌سایه‌تی و گروپه ئيسلامييه سياسييانه گه‌شه بکه‌ن و به‌هێزبن، رێگایان پێمه‌ده‌ن ئه‌مانه هێزی چهکداريان له له کوردستاندا هه‌بێت، بواریان پێمه‌ده‌ن ئه‌مه‌نا به ئاره‌زووی دوژمنانی کورد و ده‌وڵه‌ته داگيرکهرهکانی کوردستان چالاکی بکه‌ن و پێوه‌نديی به‌م ده‌وڵه‌ت و به‌و ده‌وڵه‌ته‌وه بکه‌ن، مه‌هێڵن ئه‌م ميکرۆب و ڤايرۆسانه له جه‌سته‌ی کورد و بزووتنه‌وه‌ی کوردايهتيدا بڵاوببنه‌وه و خۆيان جێگیر بکه‌ن، مه‌هێڵن ئه‌م ده‌سته ره‌شه دروستکراوانه لاوان و خه‌ڵکه هه‌ژار و ساده و ساکاره‌که‌ی کوردستان بخه‌ڵه‌تێن و فريويان بده‌ن و به‌لای خۆيان‌دا رايانبکێشن، مه‌هێڵن به ناوی ئاينی ئيسلاميی عهرهبييهوه کوردستان بکه‌ن به پاشکۆی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی و فه‌رهه‌نگی ره‌سه‌نی کورده‌واری ئه‌نفال بکه‌ن و تهعريبچێتی و ئیخوانچێتی و تۆرانچێتی و ئيسلامچێتی بکه‌ن، به‌داخه‌وه که‌س گوێی له هاوار و پاڕانه‌وه‌ی دڵسۆزانه‌ی هاوبيرانی پاسۆک نه‌گرت. تا وای لێهات له هه‌ورامان کچان و ژنان له ماڵه‌کانی خۆيشياندا نهياندهتوانی بێ له‌چک و باڵاپۆشی ناشارستانييانهی ئيسلاميی عه‌ره‌بی، به‌سه‌ربه‌ستی بژين. لێره‌دا ده‌بێ بڵێين ماڵی سوپا به‌هێزه‌که‌ی ئه‌مه‌ريکا ئاوا بێت که توانی به زه‌بری سهربازييانه هه‌ر له ئاسمانه‌وه کۆتاييان پێبهێنيت. بێگومان ئه‌گه‌ر ئه‌و هێرش و هه‌ڵمه‌ته سهربازييانهی ئهمهريکييهکان نهبووايه، ئێستا ئيسلامييهکان له هه‌ورامان و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ريدا هه‌ر باڵاده‌ست بوون و به‌ره‌و شاری سلێمانيش هێرشيان ده‌هێنا. ده‌وڵه‌تی ئێران به ئاشکرا، به هه‌موو شێوه‌يه‌ک، بۆ شێواندی باشووری کوردستان، هه‌موو کۆمه‌ک و پشتيوانييهکی ئه‌و چه‌ته تێرۆریسته ئیسلامییانه‌ی ده‌کرد. هه‌ربۆیه هه‌زاران جار ماڵی ئهمهريکييهکان ئاوابێت و زۆر سوپاس بۆ ئه‌وان که ئه‌و گورزه کوشندانهيان لێوه‌شاندن و له هه‌ورامان کۆتاييان پێهێنان.
هاوبيرانی پاسۆک بانگه‌وازیان ده‌کرد و ده‌يانوت بيکهن به خاتری کورد و کوردستان، بيکهن بهخارتی خوا و ويژدانی مرۆڤايه‌تی، کۆمه‌کی ئه‌م که‌سان و گروپه ئيسلاميييه سياسييانه مه‌که‌ن. پاسۆک ئه‌و راستییه‌ی ئاشکرا ده‌کرد که ئه‌م ئيسلامييه سياسييانه له سه‌ددام و بهعسييه فاشيستهکان و ده‌وڵه‌تی داگيرکهری عێراق مهترسيدارترن بۆسه‌ر ئاساييشی نه‌ته‌وه‌يی کورد و نيشتمانيی کوردستان، ئه‌مانه زۆر به‌ئاسانی له رێگای ئايينی ئيسلامی عهرهبييهوه ده‌توانن خه‌ڵکه ساده و ساکار و نهخوێنهوارهکهی کوردستان فريوبدهن و هه‌ڵيان بخه‌ڵه‌تێنن و بيانکهن به دوژمنی کوردايهتی، بيان که‌ن به دوژمنی که‌لوپه‌لی ره‌سه‌ن و جوانی کورده‌واری، بيانکهن به دوژمنی سروودی نه‌ته‌وه‌يی و نيشتمانيی کوردستان، به دوژمنی ئه‌ی ره‌قيب، بيانکه به دوژمنی بيروباو‌ڕی پيرۆزی کوردايهتی، بيانکهن به دوژمی هه‌موو شتێکی کورد و کوردايهتی. به‌ڵام به‌داخه‌وه که‌س گوێی له هاوبيرانی نه‌ته‌وه‌يی نه‌گرت، يه‌کێتی و پارتی له پێناوی به‌رژه‌وه‌نديیه تایبه‌تییه‌کانی خۆيان‌دا، دژی يه‌کتری هه‌ر يهکهيان کۆمه‌ک و پشتيوانييان له چه‌ند که‌سایه‌تی و لايه‌نێکی ئيسلاميی سايسيی ده‌کرد، پارهيهکی زۆر و بێئهندازهيان به‌سه‌ردا ههڵدهڕشتن، ئه‌مڕۆش له بوودجه‌ی هه‌ژارانی کورد و کوردستان، سه‌دان بنکه و باره‌گا و حوجره و فهقێنانه و ته‌کیه و نووشتهخانه و خوێندنگه‌ی تایبه‌تیی ئیسلامی و ده‌یان که‌ناڵی تهلهفيزيۆنی و راديۆ و گۆڤار و رۆژنامهيان بۆ دامه‌زراندوون، مانگانه به‌ناوی بودجه‌ی حيزبييهوه پارهيهکی زۆريان ده‌ده‌نێ و به هه‌زاران که‌سی ئيسلاميی سياسييان هه‌ر له‌سه‌ر بوودجه‌ی خه‌ڵکی کوردستان. خانه‌نشين کردوون و مووچه‌ی موفتيان ده‌ده‌نێ. هه‌ر به پاره و کۆمه‌ک و کارئاسانی کردنی ده‌سه‌ڵاتی باشووری کورتدستان، ئه‌م گروپه ئيسلامييه سياسييه بهکرێگيراوانهی ره‌گه‌زپه‌رسته‌کانی تورک و عه‌ره‌ب و فارس، به سه‌دان ماڵپه‌ڕ و بڵاوکراوه‌ی جۆراوجۆيان دامه‌زراندوه و له‌م رێگايانهوه و به‌هۆی ئه‌م دهستاوێژانهوه پڕوپاگه‌نده بۆ ئيسلامچێتی و ته‌عریبچێتی و ئیخوانچێتی و تۆرانچێتی ده‌که‌ن. به هه‌موو شێوه و شێوازێک، بهرژهوهندييه گڵاو و ناڕه‌واکانی دوژمنانی کورد و داگيرکهرانی کوردستان ده‌پارێزن.
ئيسلاميی سياسيی له باشووری کوردستان به‌رهه‌می سێ هۆکاره:
يه‌که‌م: دوژمنانی کورد و داگيرکهرانی کوردستان بۆ دوژمنايه‌تی کردنی کورد و بزووتنه‌وه‌ی ئازاديخوازی کوردايهتی و رێگه‌گرتن له دروست بوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان و به‌عه‌ره‌بکردن و تواندنه‌وه‌ى كورد، دروستیان کردوون.
دووهه‌م: به هۆی شه‌ڕی ناوخۆی کوردستانه‌وه گهشهيان کردووه و به‌هێز بوون، پارتی دژی يه‌کێتی کۆمه‌کی ههندێکيانی کرد و يه‌کێتی دژی پارتی کۆمه‌کی هه‌ندێکی ديکهيانی کرد. ئيسلامييه سياسييه‌کان توانيان سوود له‌و ئاژاوهيهی شه‌ری يه‌کتر کوشتينی پارتی و يه‌کێتی وه‌رگرن. ئيسلامييه سياسييه‌کان هه‌ر دوو لايان بۆ به‌رژه‌وه‌ندييه‌کانی خۆيان به‌کار هێنا و ئێستايش هه‌ر ئه‌م سوود وه‌رگرتن و به‌کارهێنانه هه‌ر به‌رده‌وامه.
سێهه‌م: به‌هۆی ئه‌و پاشاگهردانييهی که ناونراوه ئازاديی بيروڕا و ئازادی چالاکاکيی سياسی و به‌هۆی ئه‌و سيستمه ديمۆکراسييه ناپێويست و ناته‌ندروسته‌وه که له باشووری کوردستاندا به هه‌ڵه جێبه‌جێ کراوه و ده‌کرێت، ئيسلامييه سياسييه‌کان تێیدا گهشهيان کرد و توانيان له‌و بارودۆخه پاشاگهردانييهدا زۆرترين جه‌ماوه‌ر بۆ خۆيان دروست بکه‌ن و ئه‌م ره‌وته ناسروشتييه ئێستايش هه‌ر به‌رده‌وامه.
باشووری کوردستان يه‌ك له‌شکر جاعش و داعشی کورديی ئاماده و خۆمهڵاسداوی تێدايه:
پاسۆک له سه‌ره‌تای هه‌شتاکاندا، هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسيی ئيسلاميی سياسيی وه‌کو پڕۆژه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌يی و نيشتمانى، خسته به‌رده‌ست پارتی و يه‌کێتی و چه‌ند لايه‌نێکی ديکه، پاسۆک داوای له پارتی و يه‌کێتی کرد، که بۆ دژايه‌تی کردنی يه‌کتر، کۆمه‌ک و پشتيوانيی ئه‌م ئيسلامييه سياسييانه مه‌که‌ن، ئه‌مانه هه‌ڕه‌ش و مه‌ترسيی زۆر گه‌وره و ترسناکن له‌سه‌ر ئاساييشی نه‌ته‌وه‌يی و نيشتمانيی کورد و کوردستان، به‌ڵام به‌داخه‌وه هيچ که‌س و هيچ لايه‌نێک گوێيان له داخوازييه‌کانی هاوبيرانی پاسۆک نه‌گرت، ئه‌مه ئهنجامهکهيهتی و ئێستا له باشووری کوردستان يه‌ک له‌شکری گه‌وره و ئاماده و خۆماڵسداو له جاعش و داعشی کوردی به هه‌موو شوێنێکدا بڵاوبوونه‌ته‌وه و خه‌ريکی جيهادی عه‌ڕه‌بی و ئيخوانچێتی و تۆرانچێتی و تهعريبچێتى و به‌عه‌ره‌بکردنی کورد و کوردستانن.
هه‌ڵوێستی ئيسلامييه سياسييهکانی کوردستان له‌سه‌ر چه‌ته تێرۆریسته‌کانی داعش:
ئه‌مڕۆ له باشووری کورستان 5508 مزگه‌وتی ئیسلامیی عه‌ره‌بی هه‌ن، ٢٧٠٠ حوجره و فهقێخانه و ته‌کیه و خانه‌قا و نووشتهخانه و جادووگهرخانه و خوێندنگه‌ی تایبه‌تیی ئیسلامی سیاسی هه‌ن. يه‌ک له‌شکر مه‌لا و مامۆستای ئايينی و بانگخواز و مجێو‌ر و فه‌قێ و خوێندکاری ئايينی و چه‌ند باند و گروپێکی ئيسلاميی سياسييش هه‌ن، که‌چی هه‌تا ئێستا هيچ يه‌کێ له‌مانه به روون و ئاشکرايی دانيان نه‌ناوه به‌و راستييه‌دا که داعش گروپێکی چه‌ته‌ی تێرۆريست و بهکرێگيراو و دوژمنی کورد و کوردستانن!؟ هه‌ندێکيان که فشاريان بۆ دێنن، زۆر به ناچاری، نه‌رمه رهخنهيهک به ئاڵۆزی و ناڕوونی له داعش ده‌گرن و ده‌ڵێن هه‌ندێک هه‌ڵه‌يان کردووه و ئه‌وانه موسڵمانی راستينه نين و . . . . هتد. ئه‌گه‌ر داعش موسڵمانی راستينه نه‌بن و جێبه‌جێکاری ئيسلام و ئيسلامێتی نه‌بن، ئه‌ی کێ موسڵمانه و جێبهجێکيدنی ئيسلامێتيی چۆن بووه و چۆن ده‌بێت!؟ له راستيدا داعش موسڵمانی راستينه و ته‌واون و ياساکانی قورئان و ئيسلامێتی جێبه‌جێده‌كه‌ن و ئه‌مانه باند و گروپێکی چه‌ته و تێرۆريست و دژ به مرۆڤ و مرۆڤايه‌تين.
شایانی باسه، له رابووردوو و له ئێستادا، ئه‌و که‌سایه‌تی و باند و گروپه ئیسلامییه سیاسییانه یه‌ک فیشه‌کیان نه‌ناوه به دوژمنانی کورد و داگیرکه‌رانی کوردستانه‌وه و ته‌نانه‌ت یه چرکه کاتی خۆیان و یه‌ک دڵۆپ فرمێسک و خوێنیان به کورد و کوردستان، نه‌به‌خشیوه . ئێستایش به بیانووی ئه‌وه‌ی که گوایه هێزی چه‌کداریان نییه، ئاماده نین، بچنه به‌ره‌کانی جه‌نگه‌وه و دژی له‌شکری چه‌ته تێرۆریسته‌کانی داعش بجه‌نگن. باشووری کوردستان ته‌مه‌ڵخانه‌ی ئه‌وانه، له‌سه‌ر بوودجه‌ی میلله‌ت، له باشترین و خۆشترین و ئاسووده‌ترین بارودۆخدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن!؟
پێويسته ده‌سه‌ڵاتی کوردی و پارتی و یه‌کێتی، داوای روونکردنه‌وه و هه‌ڵوێست له هه‌موو مه‌لا و مامۆستای ئايينی و بانگخوازه‌کان و هه‌موو باند و گروپه ئيسلامييه سياسييه‌کان بکه‌ن که هه‌ڵوێستی فهڕميی خۆيان له‌سه‌ر داعش و کاره‌ساتی شه‌نگال و ئێزيدييهکان و بۆ ميلله‌تی کورد به گشتی و بۆ ئێزيدييهکان و ئایین و ئایینزا جیاجیاکانی نێو کوردستان به‌تايبه‌تی، به روون و ئاشکرايی ده‌رببڕن!؟
ئه‌م باند و گروپ و مه‌لا و بانگخواز و مامۆستای ئايينی و فه‌قێ و خوێندکاره ئايينیيه ئيسلامييه سياسيانه، دروستکراو و بهکرێگيراون و گه‌وره‌ترين هۆکاری ئاژاوه‌نانه‌وه و دواکه‌وتنی کۆمه‌ڵگه‌ی باشووری کوردستانن و خۆيان و چالاکييه‌کانيان له ئێستا و داهاتوودا، گه‌وره‌ترين و ترسناکترين هه‌ڕه‌شه‌ن بۆسه‌ر ئاساييشی نه‌ته‌وه‌يی و نيشتمانيی کورد و کوردستان.
ئه‌مڕۆ هه‌موومان به‌چاوی خۆمان ده‌یبینین که له‌شکرێک مه‌لا و مامۆستای ئايينی و بانگخواز و مجێو‌ر و فه‌قێ و خوێندکاريی ئايينيی سه‌ر به‌و باند و گروپه ئيسلامييه سياسييه دروستکراو و بهکرێگيراوانه، به‌رده‌وام، چ به ئاشکرا و چ به ژێربه‌ژێر، له هه‌وڵی دوژمنايه‌تی و بنبۆش کردنی ده‌سه‌ڵاتی کوردی و ناشيرين کردنی فه‌رهه‌نگی ره‌سه‌نی کورده‌واری و مينرێژکردنی رێبازی بزووتنه‌وه‌ی کوردايهتيدان، به ئاشکرا به چه‌ندين شێوه و شێواز و به‌رنامه‌ی داڕێژراو و ئاماده‌کراوی دوژمنانی کورد و داگيرکهرانی کوردستان، کوردايهتی و نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ری و نيشتمانپه‌روه‌ری له‌ناو ميللهتدا ده‌سڕنه‌وه و ده‌يانه‌وێت تۆوی کوردايهتی له جه‌سته‌ی ميللهتدا بنبڕ ببێت. به ئاره‌زووی خۆیان، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ هێز و لایه‌نێک بتوانێت پێش‌گیرییان بکه‌ن، له وتاردان و بانگاشهکانیاندا، بێ رێزی و سووکایه‌تی به هه‌موو پیرۆزییه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌کانی کورد و کوردستان ده‌که‌ن. هه‌ڕه‌شه له هه‌موو چالاکوانێکی بواری مافه ره‌واکانی ئافره‌تان ده‌که‌ن. هه‌ڕه‌شه له نووسه‌ران و ره‌خنه‌گران و ئازادبیرانی کۆمه‌ڵگه ده‌که‌ن. به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڕه‌شه و مهترسييانه، ده‌سه‌ڵاتی کوردی و پارته گه‌وره‌هێزه‌کان و به‌ده‌سه‌ڵاته‌کانی کوردستان، به هه‌ر هه‌موويان به ته‌نها مهلايهک نا‌وێرن، به کرده‌وه ئه‌و مه‌لا و مامۆستا ئايينی و بانگخوازانه، زۆرينه‌ی خه‌ڵکی هه‌ژار و ساده و ساکاری کۆمهڵگهيان خستووه‌ته ژێر کاريگهريی بانگاشه ژههراوييهکانی خۆيانه‌وه. زۆرینه‌ی مه‌لا و بانگخوازه‌کان، به هاندان و پشتيوانيی ئه‌و باند و گروپه ئيسلامييه سياسييه بهکرێگيراوانه، بێ رێزی و سووکايهتی و بووختان به کچان و ژنانی کوردستان ده‌كه‌ن، هيچ که‌س و هیچ لايه‌ن و ده‌سه‌ڵاتێک ناتوانێت و ناوێرێت لێپرسينه‌وه و لێپێچينهوهيهکی ياسايی و کوردايهتييانهيان له‌گه‌ڵدا بکات، به کرده‌وه ئيسلامييه سياسييه‌كان ده‌ستيان خستووه‌ته ناو کاروبار و ژيانی تايبه‌تيی هه‌موو تاکێکی کۆمه‌ڵگه‌وه. به ئاشکرا لاوانی کورد بۆ کاری تێکده‌رانه هانده‌ده‌ن و ره‌وانه‌ی ناو له‌شکری چه‌ته تێرۆریسته‌کانی داعشیان ده‌که‌ن. ئه‌م ره‌وته ئيسلامييه سياسييه ترسناک و مه‌ترسيداره، به‌م شێوه‌ی ساڵانی رابووردوو و به شێوه‌ی ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام بێت، رووخان و هه‌ره‌س هێنانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی و يه‌کێتی و پارتی و هه‌موو بزووتنه‌وه‌ی کوردايهتی له داهاتوودا مسۆگه‌ره و ئه‌و کاته هه‌موومان وه‌ک يه‌ک زيانمه‌ند و مايه‌پووچ ده‌بين.
له پێناوی ئه‌وه‌ی که له باشووری کوردستانيشدا هه‌مان ئه‌زموونه‌کانی کاره‌ساتی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و ئه‌فگانستانی سه‌رده‌می تاريکستانی تاڵيبان دووباره نه‌بنه‌وه، پێويسته و ده‌بێت ئايين له سياسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی سياسی جيابکرێتهوه و مه‌لاکان و که‌سايه‌تييه ئايينييهکان بۆيان نه‌ىێت خۆيان تێکه‌ڵی ژيانی تايبه‌تيی تاکه‌کان و لايه‌نه‌کان و دامه‌زراوه کۆمه‌ڵايه‌تی و سياسی و فهرهةگييهکان و خزمه‌تگوزارييه گشتييه‌کانی کۆمه‌ڵگه بکه‌ن و ده‌بێت به ياسا هه‌موو باند و گروپێکی ئيسلاميی سياسی له باشووری کوردستاندا هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه و ياساخ بکرێن. پێویسته مۆڵه‌تی یاسیی کارکردن به رێکخستنی نه‌ته‌وه‌یی بدرێت و له هه‌موو شار و شارۆچکه‌کان، بنکه‌ی کوردايهتی و نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ری و نيشتمانپهری دابمه‌زرێن. زۆر دره‌نگ بووه، فريا بکه‌ون هه‌تا به‌ته‌واوه‌تی کار له کار نه‌ترازاوه و تا ئيسلاميی سياسی، نه‌بوونه‌ته زۆربهيهتی و هێز و ده‌سه‌ڵاتی يه‌که‌م، ده‌بێت کۆتایی به ره‌وتی ترسناکی ئیسلامیی سیاسیی بهێنرێت.
ئه‌مڕۆ باشووری کوردستان، له‌سه‌ر ده‌ستی ئیسلامیی سیاسی و مووچه‌خۆره به‌کرێگیراوه‌کانیاندا، رۆژ به رۆژ به‌ره‌و پووچپهرستی و تاریکستان و پاشکه‌وتن ده‌چێت، به ئاشکرا کوردبوون و کوردایه‌تی و هه‌ست و هۆش و گیانی نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ری و نیشتمانپه‌روه‌ری به‌ره‌و سڕینه‌وه و نه‌مان ده‌چێت، ئێستا پرۆسه‌ی ته‌عریبچێتی و به‌عه‌ره‌ب کردنی کورد له سه‌رده‌می به‌عسییه‌کان، زۆرتر و به‌گوڕتر و کاریگه‌رتره. به ئاشکرا دیاره که ده‌سه‌ڵاتی کوردی و ئه‌زموونی باشووری کوردستان، به‌ره‌و تێکشکان و هه‌ره‌س هێنانی یه‌کجاری هه‌نگاو ده‌نێت. ئێستا زۆر دره‌نگ بووه و خه‌ریکه کار له کار ده‌ترازێت. . . . بانگه‌واز بۆ هه‌موو کوردپه‌روه‌ران و لایه‌نه دڵسۆزه‌کانی کورد و کوردایه‌تی ده‌که‌ین که فریای باشووری کوردستان بکه‌ون!
به‌ختياری شه‌مه‌يی
- 03. 2015
