١
رێکخستنی سياسی ده‌بێت له که‌سانی خاوه‌ن بيروباوه‌ڕ و هۆشيار و پێشڕه‌و، پێک‌بێت، رێکخستنی سياسی خۆی ئامانج نييه، به‌ڵکو هۆکارێکه بۆ هۆشيارکردنهوه و خزمه‌ت کردن و پێشڕه‌وی کردنی جه‌ماوه‌ر به‌ره‌و ئامانجێکی دياريکراو. به‌داخه‌وه ئه‌م هاوکێشه‌یه له باشووری کوردستاندا، رێك بهپێچهوانهوهيه، جه‌ماوه‌ر و کێشه‌ی ره‌وای نه‌ته‌وه‌يی و نيشتمانيی کورد خراونه‌ته خزمه‌تی چه‌ند پارت و بنه‌ماڵه و چه‌ند که‌سێکی به‌رپرس و سياسه‌تمه‌داری سهرمايهدارهوه. ئه‌مه کێشه‌يه‌کی گه‌وره و چاره‌سه‌رنه‌کراوه و هه‌تا ئێستا کورد به‌م هاوکێشهيهوه گرفتاره و ده‌ناڵێنێت. رێکخستنه سياسييهکانی باشوور، گه‌وره و بچووکيان، له‌بری ئه‌وه‌ی نوێنه‌ر و داکۆکيکاری کێشه‌ی ره‌وای کورد و کوردستانبن، به‌پێچه‌وانه‌وه ته‌نها هه‌ر نوێنه‌ر و پارێزه‌ری بهرژهوهندييه بنهماڵهيی و حيزبی و سياسی و کهسێتييهکانی خۆيانن، ئه‌مان کورد و پرسی ره‌وای کورد و کوردستانيان بۆ خۆيان به‌کار هێناوه و ئێستايش هه‌ر بۆ خۆيان به‌کاری ده‌هێنن و بازرگانييان به فرمێسك و خوێنی هه‌زاران کورده‌وه کردووه و ده‌یکه‌ن. ئه‌م پارتانه له‌بری ئه‌وه‌ی که‌سانی هۆشيار و کادری نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ر و نيشتمانپه‌روه‌ر به‌به‌رهه‌م بهێنن، هه‌زاران رۆبۆتی سياسيی جڵهوکراويان به به‌رهه‌م هێناوه. ئه‌م رۆبۆتانه به چاکی و به خراپی و له هه‌موو سه‌رده‌م و بۆنه و رووداوێکدا هه‌ر لايه‌نگری سکرتێر و سه‌رۆك و سهرکردايهتييهکانيانن، به دارياندا ده‌ده‌ن، به بهردياندا ده‌ده‌ن، شه‌ڕی يه‌کتريان پێده‌که‌ن، به يه‌کتر بهکوشتيان ده‌ده‌ن، شه‌ڕی راگه‌ياندن و بوختان بۆ يه‌کتر دروست کردن و جنێو بهيهکتردانيان پێده‌که‌ن، ماڵی يه‌کتريان پێ تاڵان ده‌که‌ن، هانيان ده‌ده‌ن هه‌رچی بێ رێزی و سووکايهتييه به يه‌کتری بکه‌ن، که‌چی هه‌ر ملکه‌چ و هه‌ر رازی و بێده‌نگ و فه‌رمانبه‌ردار و جێبه‌جێکه‌رن. به بکوژ و کوژراويان ده‌که‌ن، که‌چی پاشان که‌سێکيان ناپرسن و ناڵێن، ئه‌و تاوانانه‌تان بۆ چی پێکردين، له‌پێناوی چيدا بوو، له‌سه‌ر چی بوو، بۆچی سه‌ره‌نجام خۆتان ئاشت ده‌بنه‌وه و وه‌ك نه باتان بينيبێت و نه باران؟! ئه‌م ده‌نگ و ره‌خنانه هه‌رگيز له‌لايه‌ن ئه‌و رۆبۆته سياسييانهوه به‌رز نابنه‌وه و ئاڕاسته‌ی سکرتێر و سه‌رۆك و سهرکردايهتييهکان ناکرێن!؟ سهرکردايهتيييهکانيان هه‌رچی بڵێن و هه‌رچی بنووسن و بکه‌ن، ئه‌مان هه‌ر رازين و پشتيوانييان ده‌که‌ن و لايان په‌سه‌ندکراوه. رهشيان لێ ده‌که‌ن به سپی و سپييان لێ ده‌که‌ن به ره‌ش، ئه‌مان هه‌ر رازين و بێ ده‌نگن و کوێرن!؟ به کورتييه‌که‌ی سه‌رکردايه‌تيی حيزبهکانيان، ههرچييان بوێت پێيان ده‌که‌ن و به‌سه‌رياندا ده‌هێنن، ئه‌مان هه‌ر رهدوويان که‌وتوون و هه‌ر رهدوويان ده‌که‌ون، هه‌ر رۆژه‌ی به‌ڵێنێك به‌م رۆبۆتانه ده‌ده‌ن و هيجيشی جێبه‌جێ ناکرێن، به‌ڵام ئه‌مان هه‌ر رازی و بێ ده‌نگن. چونکه ئه‌مان رۆبۆتی سياسين و تواناى بيرکردنه‌وه و بڕياردانی سه‌ربه‌خۆيان نييه، ئه‌و توانايهيان تێدا نه‌هێشتوون. خاوه‌نی کهسێتيی خۆيان نين و وه‌کو داشی دامه به هه‌موو لایه‌کدا و بۆ هه‌موو مه‌به‌ستێک دهيانجوڵێنن، دهيانهێنن و دهيانبهن، ئه‌مان هه‌ر ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارن. چونکه رۆبۆتی ئاماده‌کراون و ئاماده‌ی جێبه‌جێ کردنی هه‌موو ئه‌رك و فه‌رمانێکی سکرتێر و سه‌رۆك و سهرکردايهتييهکانيانن. کێشه‌يه‌کی تريش ئه‌وه‌يه که ئه‌و سه‌رۆك و سکرتێر و سهرکردايهتييانهش، بۆ مانه‌وه‌ی کورسی و ده‌سه‌ڵاتی سياسيی خۆيان، پابه‌ند و ملکه‌چی فه‌رمانه‌کانی ده‌وڵه‌ته داگيرکهرهکانی کوردستانن، ئه‌مانيش له هيچ بڕيار و سياسه‌ت و کار و کردهوهيهکينادا، ئازاد و سه‌ربه‌خۆ نين. ئه‌مانيش هه‌ر فه‌رمانپێکراو و جێبه‌جێکه‌رن. هه‌ربۆيه ئێمه‌ی کورد ئێستا پاش ئه‌و هه‌موو ساڵانه‌ی تێکۆشان و خوێنڕژان و کوشتار و ماڵوێرانيمان، له‌باتی ئه‌وه‌ی خاوه‌نی يه‌ک له‌شکر کادری نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ر و نيشتمانپه‌روه‌ر و هۆشيار و تێکۆشه‌ر و ره‌خنه‌گر و خاوه‌ن که‌سايه‌تی بووينايه، که‌چی خاوه‌نی يه‌ک له‌شکر رۆبۆتی سياسيی ملکه‌چ و فه‌رمان جێبهجێکهرين، ئه‌گه‌ر ئه‌م ره‌وته سياسييه، هه‌روا بێ هيچ گۆڕانکارييهك به‌رده‌وام بێت، ئێمه‌ی کورد، هه‌تا هه‌تايه به‌هۆی رۆبۆتی سياسی و کارخانه‌ی رۆبۆتی سياسیيهوه، ژێرده‌سته و ملکه‌چی بێگانه‌ی داگيرکه‌ر ده‌مێنينه‌وه و بێ ئازادی و بێ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، سهردهنێينهوه!؟
٢
تاکپه‌رستی و پيرۆزکردنی سه‌رکرده، هه‌ستی پهستييه و شێرپه‌نجه‌يه بۆ کوردايهتی:
- تاکپه‌رستی مه‌که‌ن، کوردايهتی بکه‌ن. به تاکپه‌رستی هه‌ر به ژێردهستهيی و کۆيلهيی ده‌مێنينه‌وه، به کوردايهتی کردن ده‌گه‌ينه ئازادی و سه‌ربه‌خۆيی.
پرسی نه‌ته‌وه‌يی و نيشتمانيی کورد و کوردستان، کێشه‌ی ژێردهستهيی و چه‌وسانه‌وه‌ی نهتهوهيهکه، کێشه‌ی داگيرکراوی و بهشبهشکراوی نيشتمانێکه، پرسێکی ره‌وای به‌شێکی مرۆڤايه‌تييه پێش ئه‌وه‌ی هه‌ر شتێکيتر بێت. کورد به‌شێکه له مرۆڤايه‌تی و پرسی کورد و کوردايهتيش بهشێتکی گرنگه له کێشه گرنگ و چاره‌نووسسازه‌کانی مرۆڤايه‌تی. نابێت ئه‌م پرسه نه‌ته‌وه‌يی و نيشتمانييه مه‌زنه له ته‌نها کهسێيکدا، له ته‌نها سهرکردهيهکدا بچووک بکرێته‌وه.
کێشه‌ی تاکپه‌رستی و پيرۆز کردن و به هه‌موو شت کردنی تاك به درێژايی مێژوو کێشه‌يه‌کی گه‌وره و کاره‌ساتبار بووه بۆ کورد و بزووتنه‌وه‌ی رزگاريخوازی کوردستان. له رابردوودا چه‌ندين بزووتنه‌وه و شۆڕش و راپه‌ڕينی کوردايهتی به‌هۆی تاکپهرستييهوه رووبه‌ڕووی تێشکان بوونه‌ته‌وه، بۆ نموونه له شۆڕشه‌کانی کورددا، سه‌رکرده‌ی شۆڕشه‌که، خۆی تاکه کۆڵه‌که‌ی شۆڕشه‌که بووه، که سه‌رکرده کۆڵيدابێت يان له‌ناوچوو بێت، کۆڵهکهكه شکاوه، ئيتر ئه‌وه کۆتايی شۆڕشه‌كه‌ش بووه، هه‌ر بۆ نموونه، شۆڕشه‌کانی کورد به سه‌رۆکايه‌تيی نه‌مران: شێخ عوبێدوڵای نه‌هری، به‌درخان پاشا، يهزدانشێر، شێخ سه‌عيدی پيران سمايلخانی سمکۆی شکاک، ئيحسان نووری پاشا له ئه‌رارات، شێخ مه‌حموودی له سلێمانی، بارزانی له شۆڕشی ئه‌يلوولدا، ته‌نانه‌ت ميرنشينهکان و پارته کوردييهکانيش له رابووردوودا هه‌ر هه‌مان کێشه‌يان هه‌بووه، به کۆڵدان يان نه‌مانی مير و سه‌رکرده و سکرتێر، ئيتر چرای هه‌ڵکراوی ئه‌وانيش کوژاوه‌ته‌وه.
ده‌بێت واز له تاکپه‌رستی و بهپيرۆزکردنی تاك بهێنين. کڕنووش بردن و چه‌مانه‌وه بۆ تاك، خۆبچووکردنهوه له‌به‌رده‌می سه‌رۆك و سه‌رکرده‌دا، به‌رزکردنه و ههڵواسينی وێنه و پۆسته‌ره‌کانی سه‌رکرده‌کان، به‌تايبه‌تی ئه‌وانه‌ی که خۆيان له ژيندا ماون. په‌سنکردن و پياهه‌ڵدانی سه‌رکرده به هه‌موو شێوهکانييهوه. تابووککردنی ره‌خنه له سه‌رۆك و سه‌کرده، سه‌رۆك و سه‌رکرده پيرۆزه و نابێت که‌س بۆی هه‌بێت مافی ره‌خنه‌گرتنی له سه‌رۆك و سه‌رکرده هه‌بێت، سه‌کرده و سه‌رۆك هه‌ميشه بێ هه‌ڵه‌ن، ئه‌م شتانه خراپ و زيانبهخشن بۆ کورد و کوردايهتی و ده‌بێت کۆتایيان پێبهێنرێت.
ئێمه‌ی کورد ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئازاد و سه‌ربه‌خۆ بين، ده‌بێت بيروباوه‌ڕی کوردايهتی و بهرژهوهندييه باڵاکانی کورد و کوردستان له‌سه‌روو هه‌موو شتێکی ديکه‌وه دابنێين.
به‌ختیاری شه‌مه‌یی
- 06. 2015