
هه‌موو عه‌ره‌بێکی عێراقی و ته‌نانه‌ت عه‌ره‌بی وڵاتانی ديکه‌ی عه‌ره‌بيش، بۆيان هه‌یه له باشووری کوردستاندا بژين و بمێننه‌وه، به‌ڵام کوردی به‌شه‌کانی ديکه‌ی کوردستان، به ميوان يان ئاواره ناوزه‌د کراون و له رووی ياساييه‌وه وه‌کو بێگانه ههڵوسکهوتيان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت!؟
کۆچڕه‌وی و عه‌ره‌ب و عروبه و نيشته‌جێ بوونيان له باشووری کوردستان، ئێستا بۆ ئێمه‌ی کورد بووه به کێشه و تهنگهژهيهکی ئابووری و سياسی و کۆمه‌ڵايه‌تی و له‌ڕاستيدا کاره‌سه‌تێکی نه‌ته‌وه‌يی نيشتمانييه، عه‌ره‌به‌کان له باشورری کوردستان به ئاره‌زووی خۆيان زه‌وی ده‌کڕن، واته خاکی خۆمانيان پێدهفرۆشين و خاکی کوردستان‌مان لێده‌کڕن، شووقه ده‌کڕن، دوکان ده‌کڕن، مۆڵ و سوپه‌رمارکێت ده‌که‌نه‌وه و له هه‌موو بوار و کار و پيشهکانی ديکه‌دا ورده ورده پێش خۆمان ده‌که‌ونه‌وه!؟ سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه‌ش، بێزيان نايه‌ت و به سووکايهتیی ده‌زانن که زمانی کوردی فێرن و که‌سيان وشه‌یه‌ک کوردی له ده‌ميان نايه‌ته ده‌ره‌وه، له‌به‌رئه‌وه ئێمه له نيشتمانه‌كه‌ی خۆيشماندا ناچارکراوين به‌زمانی خۆيان لهگهڵياند بدوێين!؟ عه‌ره‌بی نيشته‌جێی کوردستان، هيچيان رێزيان بۆ زمان و فه‌رهه‌نگ و پيرۆزييه نه‌ته‌وه‌يی و نيشتمانييهکانمان نييه، ژيبگهی کوردستان ناپارێزن و ئه‌وپه‌ڕی پيسوپۆخهڵی ده‌که‌ن و هه‌ندێك جار بۆ فيز و پۆزلێدان و لووتبهرزێتييان ئه‌و کاره ناشيرين و نه‌خوازراوانه ده‌كه‌ن. ئێستا به ده‌يان خوێندنگه‌ی عه‌ره‌بی و باخچه‌ی ساوانی عه‌ره‌بی و مۆڵ و سوپه‌رمارکێتی عه‌ره‌بی و ساڵۆنی عه‌ره‌بی و نۆڕينگهی پزيشکيی عه‌ره‌بی و . . . . هتد له هه‌موو شار و شارۆچکه‌کانی باشووری کوردستاندا ده‌بينرێن، هه‌رچی بڵێن و بنووسن و بکه‌ن که‌س لێيان ناپرسێته‌وه و باجيان له‌سه‌ر نييه و پۆليسی کوردی و ئاساييشی کوردی و ده‌سته‌ڵاتی سياسيی کورديان له‌پشته و هاوکاری و پشتيوانی ده‌کرێن. له هه‌ولێری پايته‌ختدا زانکۆی عه‌ره‌بی و ده‌يان خوێندنگه و باخچه‌ی ساوايان سه‌نته‌ری عه‌ره‌بی هه‌یه. له‌م رۆژانه‌دا به ئاشکرا به‌به‌رچاوی ميللهت و ده‌سته‌ڵاته‌وه ئاڵای پيرۆزی کوردستان له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی زانکۆی (حه‌يات)ی عه‌ره‌بی داده‌گرنه خواره و ئاڵای عێراقی ئه‌نفال و کيمايی به‌رز ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌و ئاڵا خوێناوييه به‌سه‌ر سه‌ری به‌رزی که‌سوکاری گيانبهتکردووهکانمانهوه ده‌شه‌کێته‌وه!؟ له‌سه‌ر هه‌موو خوێندنگه و شوێنه‌کانی سه‌ربه‌خۆيان، له‌بری ئاڵای کورستان، ئاڵای عێراقی عه‌ره‌بی به‌رز کراوه‌ته‌وه، هيچ که‌س و هيچ لايه‌نێك لێيان ناپرسێته‌وه و ئێستا په‌نابه‌رانی عه‌ره‌ب و عه‌ره‌بی نيشتهجێبووی کوردستان بوونه‌ته خاوه‌نماڵ و که‌ڵه‌گا به‌سه‌ر ميللهته هه‌ژار و بێ خاوهنهكهمانهوه!؟
ئه‌م راستییه‌ش ده‌بێت به‌یان بکه‌ین که له سه‌رده‌می به‌عسییه‌کانیشدا، هێنده عه‌ره‌ب له کوردستاندا نه‌بووه، هێنده که‌ڵه‌گا و باڵا ده‌ست نه‌بوون. جاران عه‌ره‌ب له پێشمه‌رگه‌کانی شاخ ده‌ترسان و نه‌یان ده‌توانی له گه‌ڕه‌ک و کۆڵانه‌کانی شار و شارۆچکه‌کاندا نیشته‌جێ ببن، ئێستا له ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی کوردی‌دا، کوردستان بووه به دیوه‌خانی پاڵدانه‌وه‌یان!؟
ده‌سه‌ڵاتی کوردی و پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کان و به‌رپرس و سياسهتمهدارهکانی کورد، له‌به‌ر راگرتنی دڵی فهرمانڕهوايانی به‌غدا و له‌به‌ر پاره و بوودجه و بهرژهوهندييه تايبهتييهکانی خۆيان، کوردستانيان کردووه به عهرهبخانه و له هه‌موويشی خراپتر، چاوپۆشی له هه‌موو کاروکرده‌وه‌یه‌کی عهرهىه کۆچکردووه‌کانی کوردستان ده‌كه‌ن و به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هاوکاری و پشتيوانيی ئه‌و کهڵهگايانه ده‌كه‌ن و عه‌ره‌ب بۆيان هه‌یه و ده‌توانن چييان بوێت به ئاشکرا و به ئازادانه بيڵێن و بينووسن و ئه‌نجامی بده‌ن. . . ئيتر ئاو بێنین و ده‌س له خۆمان و نيشتمان و کوردايهتی و چاره‌نووسمان بشۆين. . . . زۆر زۆر به‌داخه‌وه.
ئه‌رێ به‌ڕاست، هۆی چييه و بۆچی ئاوا به‌م شێوه‌يه بووين به ميلله‌تێکی بێ ده‌نگ و بێ هه‌ڵوێست و به‌نجکراو و سڕکراو و متکراو!؟
باشووری کوردستان له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی جه‌نگی ناوخۆ و رووخان و هه‌ره‌س هێناندایه:
- ئه‌ی میلله‌ت، ئه‌ی ده‌سته‌ڵات، فریای ژیانی خۆتان و چاره‌نووسی باشووری کوردستان بکه‌ون!؟
- رۆژ به رۆژ رێژه‌ی عه‌ره‌به کۆچکردووه‌کان روو له زۆرتر بوون ده‌کات، ئێستا زۆرتر له دوو میلۆن عه‌ره‌ب له باشووری کوردستاندا نیشته‌جێبوون!؟
- عه‌ره‌بی نیشته‌جێبوو، به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ناده‌ن زمانی کوردی فێربن و پێشیان سه‌یر ده‌بیت ئه‌گه‌ر کوردێك هه‌بێت زمانی ئه‌وان نه‌زانێت و به عه‌ره‌بی له‌گه‌لیاندا نهپهیڤێت!؟
- ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی که خاوه‌نی دوکان و بازاڕ و شوێنی دیکه‌ی بازرگانی کردن و مامه‌ڵه‌ی بازارگنانین، به‌هیچ شێوه‌ك ئاماده نین یه‌ک وشه‌ی کوردی له‌سه‌ر تابلۆی شوێنی کارکردن و ئیش‌کردن و بازرگانی کردندهکانیان بنووسن. له هه‌موو ئه‌مانه‌ش خراپتر و ترسناکتر، عه‌ڕه‌به‌کان کوردستان به به‌شێکی دانه‌بڕاو و هه‌میشه‌یی عێراقی عه‌ره‌بی داده‌نێن و به وڵات و خاکی خۆیانی ده‌زانن !؟
- ورده ورده له شاره‌کانی کوردستاندا، به‌هۆی زۆریی رێژه‌ی عه‌ڕه‌بی نیشته‌جێبووه‌وه، ناوی شوێن و گه‌ڕه‌ك و کۆڵانه‌کان بۆ زمانی عه‌ره‌بی ده‌گۆرن!؟
- ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی باشووری کوردستان، هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌ک له یاسا پێشێلکردن و سه‌رپێچی و ئه‌و بێ رێزی و سووکایه‌تییانه ناکات که عه‌ڕه‌به‌کان به‌رامبه‌ر به کورد و دابونه‌ریتی کورده‌واریی ده‌که‌ن!؟
- ئه‌گه‌ر ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستا هه‌یه و هه‌ر ئاوا به‌رده‌وام بێت، له داهاتوودا رێژه‌ی عه‌ره‌بی نیشته‌جێبوو و نیشته‌جێکراو، له دانیشتوانه ره‌سه‌ن و خۆجێیه‌که‌ی باشووری کوردستان زۆرتر ده‌بێت!؟
- ئه‌م عه‌ڕه نیشتهجێکراوانهی کوردستان، به به‌رنامه و پلانێکی دوژمنکارانه و ناڕه‌وا و دۆزه‌خییانه هاورده‌ی کوردستان کراون زۆربه‌ی زۆریان یان که‌سوکاری داعشه تێرۆریسته‌کان و هاوسۆز و لایه‌نگر و پشتیوانی داش و داعشیزمن!؟
- کێ و چ لایه‌نێك گره‌نتی ئه‌وه ده‌کات که له داهاتوودا باشووری کوردسانمان له‌ده‌ست نه‌چێت، یان گه‌وره‌ترین و خوێناوی‌ترین جه‌نگی ناوخۆی عه‌ره‌ب و کورد هه‌ڵنه‌گیرسێت!؟
- عه‌ره‌بی هاورده و نیشته‌جێکراو، بارودۆخی ئابووری و رامیاری و کۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیریی باشووری کوردستانیان رووبه‌ڕووی ته‌نگژه‌یه‌کی خراپ و نه‌خوازراو کردووه‌ته‌وه. عه‌ره‌ب ئه‌و ره‌وشت و خواسته‌یان هه‌یه، له هه‌ر شوێنێك نیشته‌جێ بووبن، به‌زۆر و شه‌ڕو کوشتار نه‌بێت، ئاماده نابن به‌جێێ بهێڵن!؟
- باشووری کوردستان، جگه له کێشه و مهترسیییههکانی عه‌ره‌بی نیشته‌جێکراو، ئه‌مڕۆ رووبه‌ڕووی کێشه و مه‌ترسیی ره‌وتی ترسناك و تهعریبچیی ئیسلامیی سیاسیی دروستکراو و به‌کرێگیراویش بووه‌ته‌وه!؟
- باشووری کوردستان، بووه به وڵاتێکی بێ سنوور و بێ په‌رژین و بێ یاسا و بێ خاوه‌ن و پڕ له پاشاگه‌ردانی، شایانی بهیرهێنانهوه و هۆشدارییه، ئه‌گه‌ر ئه‌م بارودۆخه کۆنتڕۆڵ نه‌کرێت، خراپترین و نه‌خوازراوترین کاره‌ساتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی چاوه‌روانمان ده‌کات!؟
به‌ختیاری شه‌مه‌یی
- 06. 2015