وه‌ك هه‌موومان ئاگادارين، ره‌وتی ئيسلاميی سياسی، که دروستکراو و به‌کرێگيراوی دوژمنانی کورد و داگيرکهرانی کوردستانن، ئه‌مڕۆ له جاران زۆر چالاک‌تر و له رووی جه‌ماوه‌ر و پاره‌داری و پشتيوانييهوه به‌هێزتر و به‌ده‌سه‌ڵاتترن، خاوه‌نی چه‌ندين که‌ناڵی تيڤی و راديۆ و گۆڤار و رۆژنامه و پێگه‌ی ئهلهکترۆنين، به زه‌بری پارهبهخشينهوه و به‌هۆی راگه‌ياندنه سۆزئامێز و چهواشهکارييهکانيانهوه، توانيويانه دۆستی و لايهنگريی جه‌ماوه‌رێکی به‌رفراوانی خه‌ڵکی هه‌ژار و بێکار و کرێچی و دانيشتوانی گوندنشين و شارۆچکه‌کانی کوردستان به‌لای خۆيان‌دا رابکێشن. زۆربه‌ی زۆری مه‌لا و بانگخواز و مامۆستا ئايينييهکان و فه‌قێ و شێخ و ده‌روێش و نووشته‌چی و جادووگه‌ره‌کانی کوردستانيان به پاره کڕيوه و ئێستا زۆربه‌ی زۆريان سه‌ر به‌وانن و بۆ ئيسلاميی سياسييه‌کان کار ده‌که‌ن و له خزمه‌تی ره‌وتی ئيسلاميی سیاسيدان. ئێستا له باشووری کوردستاندا، به ئاماری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، 5508 مزگه‌وت و زۆتر له دوو هه‌زار حوجره و ته‌کيه و خانه‌قا و خوێندنگه‌ی جۆراوجۆری ئيسلامی هه‌يه. ئه‌مانه هه‌موويان ژێربه‌ژێر کار بۆ ئيسلامچێتی و ئيخوانچێتی و وه‌هابيزم و سهلهفيزم و داعشيزم ده‌که‌ن، زۆربه‌ی زۆريان هاوسۆزی له‌شکری تێرۆريستی داعشن و خه‌وی گه‌وره‌يان دروستکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی خيلافه‌تی ئيسلامييه، ئه‌و باند و گروپه ئيسلامييه سياسييانه، هه‌موويان مانگانه پاره و بوودجه‌ی زۆر و موفت له ده‌سه‌ڵاتی کوردی وه‌رده‌گرن و جگه له‌مه، سه‌رچاوه‌ی ديکهيشيان زۆره، خاوه‌نی چه‌ندين که‌ناڵی پشتيوانی و کۆمه‌ك و هاوکاريی ماددی و مانهوين، خاوه‌نی پشتيوانيی ده‌وڵه‌تانی تورکيا و ئێران و عێراق و سوريا و سعوودييه و قه‌ته‌ر و گه‌لێك کۆڕ و کۆمه‌ڵ و رێکخراوی ئيسلاميی نێودهڵهتين. به‌رده‌وام هاوکاری و کۆمهکيان پێده‌کرێت و پارهيهکی زۆريان به‌سه‌ردا رژاندوون، ئه‌مانيش ئه‌و پاره‌يه بۆ گه‌وجاندن و دواخستنی کۆمه‌ڵگه و به ئيسلامکردنی کوردستان و بهعهرهبکردبنی کورد به‌کار ده‌هێنن. به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌م هه‌وڵ و چالاکييه به‌ربڵاوانه‌ی ئيسلامييه سياسييه‌کان، هيچ بهرههڵستييهك و به‌ربه‌ستێکی نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ر و نيشتمانپه‌روه‌ری به‌هێز و ره‌وتێکی نه‌ته‌وه‌يی کوردی و کوردستانی بوونی نييه و ده‌سه‌ڵاتی کورديش هه‌موو کۆمه‌ك و پشتيوانی ئاسان کارييهك بۆ ئيسلامييه سياسييه‌کان ده‌كه‌ن و به هيچ شێوه‌یه‌ك نا‌وێرن و ناتوانن لێپرسينه‌وه له هيچ مه‌لايه‌ك و بانگخاوزێك و مامۆستايه‌کی ئايينی بکه‌ن که رۆژانه له وتار و گفتارهکانياندا بيروباوه‌ڕی توندڕه‌وی و توندوتيژانهی سهلهفيزم و وه‌هابيزم و تێرۆريزم و داعشيزم و ئيخوانچێتی و تهعريبچێتی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه. له‌سه‌ر سه‌کۆی مزگه‌وته‌کان و له بۆنه کۆمهڵايهتييهكاندا، وتاری ئاگرين و توندوتيژانه دژی ده‌سه‌ڵات و دژی ئافره‌تانی بێ له‌چك و سفوور ده‌ده‌ن، به ئاشکرا هه‌ڕه‌شه له کچان و ژنانی نوێژنه‌كه‌ر رۆژوونهگر ده‌كه‌ن. به کورتييه‌که‌ی ئه‌وه‌ی رۆژانه دهيبينین و ده‌يبيستين، هه‌مووی ئه‌وه ده‌گه‌يه‌نن که ته‌واو شووڵيان لێهه‌ڵکێشاوه و ناخۆشيان کردووه و بارودۆخێکی ئيسلامچێتی و تهعريبچيێتيی ته‌واو ههڕهشهئامێزيان و ترسناکيان دروست کردووه.
شايانی باسه پێشتر زۆرمان له‌سه‌ر ئه‌م ديارده خراپ و ترسناکانه نووسيوه و لێره‌دا بۆئه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته زۆرتر درێژ نه‌بێته‌وه، ئه‌م پێشنيازانه بۆ ده‌سه‌ڵاتی سياسيی کوردی به گرنگ و پێويست ده‌زانين که وه‌کو ئاگاداری و هۆشدارييه‌ك، بۆ ده‌سه‌ڵات و به‌رپرسان و و سياسه‌تمه‌داران و پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کان و هه‌موو لايه‌نه پێوهنديدارهکان به‌يان ده‌كه‌ين:
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت چاره‌نووسمان هه‌مان چاره‌نووسی ئێران و ئه‌فگانستان نه‌بێت، پێويسته و ده‌بێت ئه‌م هه‌نگاوانه بنرێن:
1- به ياسا، هه‌موو باند و گرووپه ئيسلامييه سياسييه‌کان هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه و گشت هه‌وڵ و کۆڕ و کۆبوونه‌وه و چالاکييه‌کی ئيسلامچێتی و ئيخوانچێتی و سهلهفيزم و وه‌هابيزم و داعشيزم، ياساخ بکرێن و سزای ياساييان بۆ دابنرێت.
2- وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، يان دابخرێت، يان ده‌سه‌ڵات و بوودجهيان که‌م بکرێته‌وه و کاروبار و چالاکييه‌کانيان، له‌لايه‌ن لايه‌نه پێوهنديدارهکانهوه سه‌رپه‌رشتی و کۆنتڕۆڵ بکرێت.
3- کۆنتڕۆڵی هه‌موو مزگه‌وته‌کان و گفتار و وتاری مه‌لا و بانگخواز و مامۆستا ئايينييهکان بکرێت و ده‌بێت ئه‌وانه هه‌موويان له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی و کۆنتڕۆڵی لايه‌نه پێوهنديدارهکانی ده‌سه‌ڵاتی سياسيی باشووری کوردستاندا بن.
4- یارمه‌تی و هاوکاريی که‌سان و کۆڕ و کۆمه‌ڵه نه‌ته‌وه‌ييه‌کان بکرێت و هه‌وڵ بدێت له هه‌موويان، پارتێکی نه‌ته‌وه‌يی سهردهمييانهی پێشکهوتوويان لێپێکبهێنرێت و له‌لايه‌ن ده‌سته‌ڵاتی سياسيی کوردييه‌وه مۆڵه‌تی ياسايی هه‌بوون و کار و چالاکييان پێبدرێت و بوودجهيان بۆ ته‌رخان بکرێت و که‌ناڵی تيڤی و راديۆ و گۆڤار و رۆژنامه و ميديای تايبه‌تيی خۆيان هه‌بێت.
- تکايه ئێوه‌ی به‌ڕێز و دڵسۆزيش هه‌ر پێشنياز و سه‌رنج و تێبينييهکتان له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له گرنگ و چاره‌نووسسازه هه‌یه، به راشکاوی بياننووسن. . . زۆر سوپاس بۆ هاوکاری و يارمهتيدان و به‌شداريی هه‌موو لايه‌کتان.
به‌ختياری شه‌مه‌يی
08. 03. 2015