
- پێشێلکردنی بنه‌ماکانی مافی مرۆڤ و سه‌رکوتکردن:
پاگه‌نده‌یه‌کی یه‌کجار زۆر دژی یه‌کینه‌کانی گه‌ل و ژنان و هێزی ئاسایش له ڕۆژاوادا له لایه‌ن زۆر له میدیاکانی حکومه‌تی هه‌رێم و ناوجه‌که وه ته‌نانه‌ت له لایه‌ن ڕێکخراوی مافی مرۆڤیشه‌وه، ده‌کرێت که گوایه له ڕؤژاوادا ئازادی نییه و گرتوی (به‌ندی) سیاسی هه‌یه و مامه‌ڵه‌ی ناشیرین له‌ته‌ك بهندییهکاندا ده‌کرێت به به‌کارهێنانی توندوتیژی هه‌روه‌ها مامه‌ڵه‌شیان له‌گه‌ڵ گونده عه‌ره‌به‌کان و دانیشتوانی که پێشتر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدا بوون .جگه له‌وانه‌ش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ پارته سیساسییه موعاره‌زه کورده‌کانی خودی ڕۆژاوا که ئازادییان لێ قه‌ده‌غه‌کراوه، ده‌کرێت.
ئاشکرایه کاتێک که خاوه‌نی هێزی چه‌کداریی بیت و له بارودۆخی شه‌ڕ و جه‌نگدا بیت له‌ولاشه‌وه ململانێی ده‌سه‌ڵات بکه‌یت، گومانی تیادا نامێنێته‌وه که ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ی سه‌ره‌وه ئازادی و سه‌ربه‌ستی پارته‌کانی دیکه و هه‌ڵگرانی باوه‌ڕی جیاواز که‌مده‌کاته‌وه و گرتن و بهندکردنییشیان و تاوانبارکردنیان به ئه‌نجامدانی جۆره‌ها چالاکی جیاواز، له گومانه‌وه تاڕاده‌یه‌ك ده‌خاته قاڵبی ڕاستییه‌وه .له شوێنێکدا که ده‌سه‌ڵاتی چه‌کداری وجودی هه‌بێت، ئازادی له‌سه‌دا سه‌دی تیانییه ئه‌مه شتێکی لۆژیکانه‌یه و مێژوی بزوتنه‌وه‌ی چهکدارنهش له جیهاندا، هه‌میشه ئه‌مه‌ی سه‌لماندووه .
له‌به‌ر ئه‌وه تا ڕاده‌یه‌ك هه‌ندێك له‌و پاگه‌ندانه‌ی که ده‌کرێت، ده‌کرێت بچێته قاڵبی ڕاستیییه‌وه و به‌رپرسانی یه‌کینه‌کانی گه‌لیش پێی له گواستنه‌وه‌ی دانیشتوانی 3 بۆ 5 گوندی عه‌ره‌ب، ناوه که گوایه زروفێکی نائاسایی بووه.
به‌رای من زروف و بارودۆخه‌که هه‌رچۆنێك بێت نابێت پاساوێك بێت بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی ئازادییه‌کان و ڕێگه‌گرتن له چالاکی حیزبه موعاریزه‌کان ئه‌وه‌نده‌ی که به‌کاری تیرۆریزمانهوه سه‌رگه‌رم نه‌بن، هه‌رچه‌ندیش گوندێکی عه‌ره‌بنشین له‌گه‌ڵ داعشدا بوبن یاببن، نابێت ده‌میان ببه‌سترێت و به‌ندبکرێن و ڕاگوێزرێن.هێج بیانوو پاساوێك و قه‌بوڵی ئه‌وه ناکات .
لیژانه‌کانی مافی مرۆڤ که‌له‌وێ هه‌ن هه‌ر هیچ نه‌بێت بۆ پارێزگاری له هه‌یبه‌ت و شۆره‌ی په‌یه‌ده و یه‌په‌گه، خۆیان، ده‌بێت هاوکاری بکرێن، وه‌کو هێزێکی چاو‌دێر ته‌ماشایان نه‌کرێت، به‌ڵکو ده‌بێت وه‌کو هێزێکی هاوکار و کۆمه‌ککار ببینرێن و هان بدرێن و به‌ئاگه بهێنرێنه‌وه که تۆماری هه‌موو جۆره پێشێلکردنێكی مافی مرۆڤ و هاووڵاتیان بکه‌ن و ئه‌وانی لێئاگه‌دار بکه‌نه‌وه، مافی حیزبه‌کان له کردنی چالاکییه‌کانیاندا ده‌بێت ڕێزی لێبگیرێت تاکو بتوانن پاکۆ له کرداره نه‌گریسه‌کانی سه‌رده‌می به‌عس بده‌ن و ئه‌و ناوبانگ و شۆرهیهیی که یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه و په‌یه‌ده که له بواهکانی دیکه‌دا هه‌یانه ده‌بێت ئه‌م لایه‌نه گرنگه‌ی دیکه‌ش، سه‌راپای کۆمه‌ڵ بگرێته‌وه .
ئه‌وانێك له کاتێکدا که هه‌رێمی کوردستان و پارتی به دڵسۆزی خۆیان ده‌زانن و بانگه‌شه‌ی سه‌رۆکیان بۆ کۆنفرانسی خۆیان ده‌که‌ن و داوای یه‌کێتی نهتهوهیییان لێده‌که‌ن، ده‌بێت مه‌یلێکی دۆستانه‌شیان له‌گه‌ڵ "پیاوه‌کانیاندا" که له حیزبه موعاره‌زه جیا جیاکاندا گردبوونه‌ته‌وه، هه‌بێت، ده‌بێ سوکایه‌تی نه به خۆیان و نه به ئاڵاکه‌یان یا ئاڵای ئه‌و لایه‌نانه‌ی که به‌رزیده‌که‌نه‌وه، نه‌که‌ن .ده‌بێت زه‌وق له ته‌واوی مافه‌کانی خۆیان ببینن، ته‌نها مافی دروستکردنی هێزی سه‌ربازی تایبه‌تی، نه‌بێت له ده‌ره‌وه‌ی فه‌رمانده‌کانی یه‌کینه‌کانی گه‌ل، ده‌بێت بخرێته ژێر پرسیاره‌وه .له‌و حاڵه‌ته‌شدا ده‌بێت کێشه‌که له ڕێگای وتووێژ‌و ئاشتییه‌وه لابه‌لا بکرێته‌وه به نیشاندانی ئه‌وپه‌ڕی ڕێزگرتن و گوێگرتن لێیان و هه‌بوونی به‌رگه‌گرتنی (ته‌حه‌مولی) زۆر و قسه‌کردنی پێویست به به‌ڵگه‌وه .ده‌بێت سیاسه‌تی ئه‌مان کارکردن له‌سه‌ر بچڕانی په‌یوه‌ندی ئه‌و حیزبانه یاخود ساردکردنه‌وی ئه‌و په‌یوه‌ندییه له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، بێت، نه‌ك پاڵپێوه‌نانیان بۆ خستنه باوه‌شی زیاتری هه‌ریمه‌وه و به تایبه‌تی پارتی.سازشکردن بۆ حیزبه کوردییه یا غه‌یره کوردییه‌کانی ڕۆژاوا و تاك و گروپه ڕاجیاوازه‌کان ده‌بێت پێش سازش له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا و تورکیا و ڕژێمی ئه‌سه‌دو سه‌رجه‌می وڵاتانی دیکه، بکه‌وێت، نه‌ك فه‌رامۆشکردن و په‌راوێزخستنیان .
ئه‌وه نه‌بێت په‌یه‌ده هه‌ر ئه‌و پاگه‌ندانه‌ی سهرهویان له دژ بکرێت، به‌ڵکو به زۆر کاری دیکه له لایه‌ن که‌مایه‌تییه‌کانی وه‌کو ئاشورییه‌کان و مه‌سیحییه‌کان و ئه‌رمه‌نییه‌کان و هه‌روه‌ها عه‌ره‌به‌کانیشه‌وه به پێشێلکردنی مافیان، له هه‌ندێك ڕووه‌وه تاوانبارکراون .بۆ نموونه : له مانگی سێبته‌مبه‌ری ساڵی ڕابوردووه‌وه که به‌شی په‌روه‌رده و پێگه‌یاندن له ڕۆژاوا بڕیاریدا که په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی خوێندن له قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌کاندا بگۆرن به جۆرێك که له ته‌ك ده‌سه‌ڵاتی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و کۆنفیدراڵیزمی دیمۆکراتیكدا بڕوات و بگونجێت، ئه‌و گروپانه‌ی سه‌ره‌وه‌وه و لایه‌نی دیکه‌ی دینجیاواز/ ئاینجیاواز ناڕازین به‌رانبه‌ر ئه‌و پلانه تازه‌یه، ئه‌وان بڕوایان وایه و ده‌ڵێن " پڕۆگرامی نوێی زمانی کوردی بۆ قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌کان که له لایه‌ن په‌یه‌ده‌وه، ناسێنراوه، جڵه‌وی داوه‌ته ده‌سه‌ڵاتی کوردی له باکوری سوریادا له به‌جێهێنانیدا، له هه‌قه‌تدا جهدهلیانهیه به‌وه‌ی که زۆر ئایدۆلۆجیانه‌یه " که ئهسبهقیهتی به تاکه دیدێك له سه‌رو ئه‌وانی دیکه‌وه داوه" ئه‌وان باوه‌ڕیان وایه جیاوازییه‌کی زۆر نیییه له نێوانی په‌روه‌ده‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د و ئێستای ده‌سه‌ڵاتی خۆبه‌ڕیوه‌به‌ریدا " هه‌روه‌کو تێکستی نێو کتێبه‌کانی حکومه‌تی سوری " قادر ئه‌حمه‌د که چالاکوانێکی کورده و له کۆبانی داده‌نیشێت به Syria Direct وت تێکسته‌کانی که له پڕۆگرامه تازه‌که‌دا به‌کارهاتووه " ئه‌سبه‌قییه‌تی به تاکه دیدێك داوه به‌سه‌ر ئه‌وانی دیکه‌دا، جیاوازییه‌که له‌م پڕۆگرامه‌دا ده‌رخستن و داڕشتنی هزری ئۆجه‌لانه له‌بری ئایدیاکانی به‌عس"
هه‌ڵبه‌ت من نازانم چه‌ندێك له‌مه‌ی که له سه‌ره‌وه وتراوه ڕاسته و چۆن جێ به‌جێ کراوه، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه قبوڵکردنی ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه زۆر سه‌خته و هه‌رسکردنی بۆ ئه‌و لایه‌نانه ئاسان نییه.
ڕژێمی ئه‌سه‌د کاتی خۆی مۆڵه‌تی به گه‌لێک لایه‌ن و ئه‌و گروپانه‌ی سه‌روه داوه که "قوتابخانه‌ی تایبه‌تییان" له‌بری ده‌وڵه‌تی هه‌بێت، که ئه‌مه‌ش له خۆیدا دانی به‌رته‌رییه ( ئیمتیاز) به‌و لایه‌نانه، دیاره ئه‌مه‌ش له‌ژێر بیانو و پاساوی جیاجیادا کراوه .له‌م بارودۆخه‌دا که ئه‌م لایه‌نانه به‌رنامه‌یه‌کی ڕادیکالی ئاوایان به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت، هه‌ست به لێسه‌ندنه‌وه‌ی بهرتهرییهکانیان ده‌که‌ن و هه‌ستده‌که‌ن که مهحرومکراون .
له کاتێکدا که من پڕۆگرامی نوێ که له‌ته‌ك خۆبه‌ڕیوه‌به‌ریی گه‌لی و بیر و هزری ئۆجه‌لان و پرسی کۆنفیدراڵیزمی دیمۆکراتیك و ئیکۆلۆجی و ژینگه‌دا، ده‌ناسم و ڕه‌چاوی ده‌که‌م، هه‌رئاواش گه‌ڕانه‌وه‌ی قوتابخانه تایبه‌تییه‌کان بۆ ناو کۆمه‌ڵ و خوێندنی یه‌ك به‌رنامه‌یی که له به‌رژه‌وه‌ندی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تیدا بێت و له‌گه‌ڵیدا بڕوات کارێکی زه‌رورییه و ڕه‌چاویان ده‌که‌م.ئه‌وه‌ش تێده‌گه‌م که شؤڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌وڵی یه‌کسانی و ته‌بایی و به کۆمه‌ڵایه‌تیکردنی هه‌موو شتێکه.به‌ڵام له کاتێکدا باوکان و دایکان نایه‌نه‌وێت منداڵه‌کانیان له قوتابخانه‌یه‌کدا بخوێنن که ئه‌و پڕۆگرامه نوێیه ده‌سه‌پێنێت، ده‌بوایه په‌یه‌ده و به‌شی په‌روه‌رده و پێگه‌یاندن ته‌حه‌مولی زیاتریان نیشانبدایه و دیالۆگی زیاتریان له‌گه‌ڵدا بکردنایه و کۆبوونه‌وه‌ی گه‌وره و فراون و زیادهوهختیان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامبدانایه، تاکو ئه‌و باوك و دایکانه‌یان قایلبکردایه.گه‌ر قایلیش نه‌بوونایه ئه‌وه ڕێگای دیکه‌ی بێ له توندووتیژی و خۆسه‌پاندن هه‌نه که ده‌کرا له‌گه‌ڵیاندا به‌کار ببهێنرایه.
له قامیشلی ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ، The Human Rights Watch هه‌ستده‌که‌ن که پێشێلکردنی مافی مرۆڤ هه‌تا ڕاده‌ی ده‌رکردنی خه‌ڵکی له خانووه‌کانیان به زۆر و تێکدانی ماڵ و خاوه‌ندارێتیی غه‌یری دانیشتوانی کورد له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا ڕوویداوه و کراوه .
ئاژانسی دهنگوباسی جیهانی ئاسورییه‌کان له 02/11/2015 دا سه‌باره‌ت به داگیرکردنی خانووبه‌ره و بانگکردنی خه‌ڵکی بۆ چه‌ک هه‌ڵگرتن به‌زۆر و پڕۆگرامی نوێی قوتابخانه، نوسیوێتی و ده‌ڵێت: " 16 ڕێکخراوی ئاسوری و ئه‌رمه‌نی په‌یامێکیان (Statement ) ده‌رکردوه که ناڕه‌زایی خۆیان سه‌باره‌ت به ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی موڵکی تایبه‌تی خه‌ڵك له ده‌ڤه‌ری حه‌سه‌که له لایه‌ن کورده‌کانه‌وه، ده‌ربڕیوه .په‌یامه‌که په‌یه‌ده‌ی که باڵیێکی په‌که‌که‌یه، به پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ، ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی (موصادهرهکردنی) موڵکی تایبه‌تی، سه‌ربازگیری نایاسایی و هه‌ره‌ها ده‌ستوه‌ردان له کڵێسه‌کان و به‌رنامه و پڕۆگرامی قوتابخانه، تاوانبارکردووه "
Zaherbaher.com
30/01/2016