شاری گه‌وره و دێی وێران، ئه‌و ده‌سته‌واژه یاخود ئه‌و په‌نده کوردییه‌یه که ده‌قا و ده‌ق به‌سه‌ر ناوه‌ندی سێکولار له کوردستان که له ڕۆژی 19/04/2015 دا له لایه‌ن هه‌ندێك له ڕۆشنبیرانی سیاسی و حیزبی، به قسه‌ی وتوان خوا پێمنهگرێت به پاره و کۆمه‌کی یه‌کێتی، بانگه‌شه‌کرا.
قه‌یرانی ڕۆشنبیرانی کورد ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ڕۆشنبیری و ئابورییه‌یه که حکومه‌تی هه‌رێم و کۆمه‌ڵی کوردی له کوردستانی باشووردا پیایدا تێده‌په‌ڕێت. هه‌ر ئه‌و قه‌یرانه‌شه که چه‌نده‌ها گروپ و حیزبی سیاسی هه‌مه چه‌شنه‌ی فریاڕه‌سمان بۆ قوتده‌کاته‌وه. ئه‌م قه‌یرانه‌ش له پێناوی ده‌رکه‌وتن و به‌ده‌ستهێنانی جۆرێك له پله و پایه، ڕۆشنبیرانی کوردی خستۆته ڕکه‌به‌ری و جه‌نجاڵییه‌کی فکرییه‌وه نه ڕه‌گوڕیشه‌ی قه‌یرانه‌کانیان پێده‌بینرێت نه لێکدانه‌وه‌یه‌کی زانستیانه و که‌تواریانه‌یان پێده‌کرێت، نه چاره‌سه‌رێکی بنه‌ڕه‌تیشیان، لێچاوه‌ڕوانده‌کرێت. هه‌ر ئه‌م هۆکاره‌شه که وایان لێده‌کات په‌نا بۆ کردنه‌وه‌ی ناوه‌ندێکی ئاوا ده‌به‌ن، له‌ژێر ناو و به بیانوی چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و قه‌یرانه کۆمه‌ڵایتی و سیاسییه‌ی که ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵی کوردی پیادا ده‌ڕوات که چه‌قی قورسایی ئه‌و قه‌یرانه‌ش، ئه‌و کێشه‌یه‌ش، لای ئه‌مان، کێشه‌ی ئیسلام و ئیسلامی تووندڕه‌وه، ئیدی لای ئه‌مان هه‌رچی شتێك دژی ئاینی ئیسلام و موسڵمانان و ئیسلامی توندڕه‌و دروستبێت، به پاساوی ئه‌وه‌ی دووژمنیی کۆمه‌ڵی کوردی و مه‌ترسی گه‌وره، ئیسلام و ئاینی ئیسلامه، کارێك و ههنگاوێکی شۆڕشگێڕانه‌یه.
خاڵه لاوازه‌اکنی ئه‌م ناوه‌نده:
به‌رنامه‌ی ئه‌م ناوه‌نده که چه‌ند خاڵیك و داخواز ییه‌کی گه‌وره‌ی به خۆوه گرتووه، زیاتر به‌رنامه‌یه‌کی سیاسی حیزبیانه‌یه نه‌ك به‌رنامه و ئه‌رك و پێداویستی ناوه‌ندێك که بۆ مه‌به‌ستێکی کۆمه‌ڵایه‌تی بێت.
کردنه‌وه‌ی سێنته‌رێکی عه‌لمانی ده‌بێت کار و ئه‌رکی توێژینه‌وه و لێکدانه‌وه و به‌دووچوونی کێشه‌کانه‌وه بێت، دیسانه‌وه ئه‌رکی ده‌بێت خۆ به‌دوورگرتن له دانانی به‌رنامه‌ی حیزبیانه‌و کێشانی هێڵێك له نێوانی خۆی و حکومه‌تی هه‌رێـمدا، بێت. گه‌ر سه‌رنجی خاڵه‌کانی به‌رنامه‌ی ئه‌م ناوه‌نده بده‌ین به ئاسته‌م ده‌بینیت که ئه‌م به‌رنامه‌یه له‌گه‌ڵ داخوازی و پێداویستی هه‌بوونی سێنته‌رێکی عه‌لمانی-دا جووتده‌بێته‌وه. ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی که له نێوه‌ندی بۆردی ئه‌ندامه‌کانی ئه‌م ناوه‌نده‌دا ته‌نها دووکه‌س، به‌ڕێزان فوئاد میسری و شێرزاد حه‌سه‌ن، ده‌بینین، که بتوانن له‌پای ئه‌نجامدانی کاری توێژینه‌وه و به‌دووچونی مێژوی ئیسلام به گشتی و ته‌فسیری قورئان و وته‌کانی په‌یامبه‌ردا، بن.
هۆکاری بنه‌ڕه‌تی دانانی سێنته‌رێکی ئاوا ته‌نها ترس و مه‌ترسییه له ئیسلام و ئاینی ئیسلام به گشتی و ئیسلامی ده‌سه‌ڵاتخواز به‌تایبه‌تی، که جێگای داخه که سه‌رجه‌می ڕۆشنبیرانی حیزبی کۆمۆنیستی کارگه‌ری و زۆربه‌ی زۆری چه‌په‌کانی دیکه‌ش ئیسلام و کێشه‌ی ئیسلامیان ئه‌وه‌نده زه‌قکردۆته‌وه بووه‌ته کێشه‌یه‌کی یا ناکۆکی سه‌ره‌کی نه‌ك هه‌ر له نێوانی خۆیان و ئه‌واندا به‌ڵکو له نێوانی ئیسلام و به‌شه‌که‌ی دیکه‌ی کۆمه‌ڵیشدا، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که ئه‌مان ئه‌وه‌نده بێده‌ربه‌ستن و ئه‌ونده بێئاگایانه به‌رخوردی خودی دین، ده‌که‌ن که به ئه‌سڵی نه‌خۆشییه‌که‌ی ده‌زانن، نه‌ك به نیشانه‌کانی (ئه‌عرازه‌کانی) نه‌خۆشییه‌که.
گرتنه‌به‌ری ئه‌م ڕێڕه‌وه و مامه‌ڵه‌کردنی کۆمه‌ڵی کوردی، به‌م شێوه‌یه، که کۆمه‌ڵێکی ئیسلامییه، کار اییه‌کی نه‌رێیانه‌ی زیاتر له‌سه‌ر کۆمه‌ڵ داده‌نێت، له‌بری ئه‌وه‌ی که ئیسلام و کێشه‌که‌ی لاواز بکرێت ده‌رنجامه‌که‌ی پێچه‌وانه‌که‌ی، ده‌بێت. ئه‌وه‌ی چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کان نایانه‌وێت جه‌ختی له‌سه‌ر بکه‌نه‌وه، ئه‌و زه‌مینه‌یه، ئه‌و پاشخانه کۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی و ئابوریی و مێژوییه‌یه که ئیسلام و دینی ئیسلامی هه‌یه‌تی، سیاسه‌تی وڵاتانی ڕۆژاوا و ئه‌مه‌ریکایه، ئه‌و وڵاتانه‌ی که گه‌لێك له‌مان هه‌میشه گۆرانی به باڵایاندا ده‌ڵێن و سه‌رسامی کۆمه‌ڵه مه‌ده‌نییه‌که‌یانن، سیاسه‌تی دووفاقه‌ی هه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌یه که له لایه‌که‌وه خۆیان کارگه‌ی دروستکه‌ری ئیسلامی ده‌سه‌ڵاتخواز ن له ڕێگای کۆمه‌ك پێکردنی ئابوری و ڕۆشبیری و دینی هه‌م کۆمه‌كی سیاسیش، له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه له ناو خودی وڵاته‌کانیشیاندا هه‌بوونی سیاسه‌تی ڕایسستانه و هه‌ڵاواردن دژیان. هاوکاتیش ململانێی نێوانی ئێران و سعودییه و وڵاتانی که‌نداو و تورکیا، که توانیویانه چه‌نده‌ها گروپ و حیزبی سیاسی و هه‌تا چه‌کداریش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دروستبکه‌ن تاکو به وه‌کاله‌ت شه‌ڕی خۆیانی پیبکه‌ن، ئه‌مه جگه له‌و سیاسهتهشی که حکومه‌تی هه‌رێم له بواره‌کانی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و و ڕۆشنبیریدا،گرتویه‌تییه به‌ر، که ڕۆڵی خۆیان هه‌یه له ڕاکێشانی خه‌ڵکانێکدا، منداڵانێکدا بۆ باوه‌شی یا لانکه‌ی ئیسلامێتی ده‌سه‌ڵاتخواز.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌مانه هه‌موو هۆکاره‌کان نین و زۆری دیکه‌ش له‌و بواره‌دا کارایی خۆیان داده‌نێن، که پێویسته کار له‌سه‌ر ئه‌وانه بکرێت، کارکردنیش له‌سه‌ر ئه‌وانه له ڕێگای سێنته‌رێکی ئاواوه ناکرێت که زیاتر ڕۆشنبیرانی حیزبی به خۆوه گرتووه و به‌رنامه‌یه‌کی حیزبیانه، ڕاده‌گه‌یه‌نێت، له‌بری توێژینه‌وه و لێکدانه‌وه و به‌دووچوون و کارکردن له‌سه‌ر خولقاندنی فه‌زایه‌کی ئاوا که بتوانرێت قسه و مشت‌ومڕ له‌سه‌ر ئه‌وه بکرێت که ئایا دین حه‌لی کێشه‌کانی سه‌رده‌می پێیه؟ ئایا دین ده‌بێت دژایه‌تی بکرێت یا خود قسه و مشتومڕی له‌سه‌ر بکرێت، ڕوونکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بدرێت؟ ئایه ده‌بێت قسه له‌سه‌ر ده‌رکردنی دین له کۆمه‌ڵ بکرێت یاخود قسه له‌سه‌ر ئازادی خه‌ڵکی به ئازادی موسڵمانانیشه‌وه بکرێت که چ دینێك یا بیروڕایه‌ك بۆخۆی هه‌ڵده‌بژرێت ئه‌وه‌نده‌ی هیچ لایه‌ك به‌سه‌ر ئه‌وی دیکه‌دا فه‌رزی نه‌کات؟ هه‌ڵبه‌ته له‌پاڵ ئه‌مانه‌دا شیکردنه‌وه و لێدووان له‌سه‌ر سوره‌ته‌کانی قورئان و قسه و باسه‌کانی په‌یامبه‌ر و مێژوی ئیسلام و ئه‌و ڕێڕه‌وه‌ی که هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه گرتویه‌تییه به‌ر، به‌ڵام به‌بێ سوکایه‌تیکردن به خه‌ڵکانی دینی و پیرۆزییه‌کانیان. ده‌بێت بکرێت.
به‌ڵام کاتێك که به‌رنامه‌ی ناوه‌ند ده‌بینین که ده‌ڵێت " جیاکردنه‌وه‌ی ئاین له ده‌وڵه‌ت، یه‌کسانی نێر و مێ له هه‌موو بواره‌کانی یاسایی ئابوریی و کۆمه‌ڵایه‌تی، دانانی یاساکانی باری که‌سی و یاساکانی سزادان له‌سه‌ر بنه‌ما و پرنسپه سێکۆلاره‌کان و دووربن له په‌یڕه‌وکردنی بنه‌مانانی هه‌ر ئاینێك. سیسته‌می خوێندن و په‌روه‌رده دووربخرێته‌وه له به‌رنامه‌ی ئاینییه‌کان و ده‌زگا ئایینییه‌کان، حکومه‌ت و ده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌کان هیچ پێشوازییه‌کی ماددی دامه‌زراوه ئاینییه‌کان نه‌که‌ن، قه‌ده‌غه‌کردنی هه‌موو جۆره‌کانی توندوتیژی له ڕێگه‌ی به‌کارهێنانی هه‌ر داموده‌زگایه‌ک بێت به داموده‌زگای ئایننی و شوێنه ئاینییه‌کانیشه‌وه.. .. .. . " ئه‌رێ گه‌لۆ ئه‌مه به‌رنامه‌ی سێنته‌رێکی ڕۆشنبیرییه یاخود حیزبێکی سیاسییه؟!! گه‌ر ئه‌مه چه‌واشه‌کردن و به‌شه‌واره‌خستنی خه‌ڵکی و هه‌ڵگرتنی به‌ردی گه‌وره‌ی نه‌هاوێژراو نه‌بێت، ده‌بێت چی بێت؟ دوای ئه‌مه چۆن به‌رنامه‌یه‌کی واگه‌وره به ئه‌نجامده‌گه‌یه‌نرێت گه‌ر پاره‌یه‌کی خه‌یاڵیت به‌ده‌سته‌وه نه‌بێت، که سه‌رچاوه‌ی ئه‌مه‌ش یا ده‌بێت حیزبه‌کان یا خودی حکومه‌ت، بێت، کێی دیکه ده‌توانێت؟ خۆ ئه‌گه‌ر حکومه‌ت و حیزبه‌کان له پشتییه‌وه بن، دیاره ئه‌مان له هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندی کۆمه‌ڵی کوردی‌دا نه‌ك خزمه‌ت پێکردنیان،به‌رده‌وامده‌بن، چونکه له ڕاستیدا حیزبه‌کان و حکومه‌تی هه‌رێم پشکی شێریان له‌م گرفتانه‌ی که ئه‌م ناوه‌نده بۆی دروستبووه، به‌رده‌که‌وێت!!!. گه‌ر سه‌رنج له‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه بده‌ین ده‌بینین که بوونه‌ته ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌و ناوه‌نده، ئه‌وه ده‌رده‌خات، که ئه‌م ڕۆشنبیرانه له ڕێگای حیزبه‌کانیانه‌وه یا خود ئه‌و ئاراسته سیاسییه‌ی که گرتویانه، فه‌شه‌لیان هێناوه به‌ڵام نه ئاماده‌ن پشتڕاستی بکه‌نه‌وه و نه به‌دوای ڕێگه چاره‌یه‌کی جددی دیکه‌شدا ده‌گه‌ڕێن.
ئه‌مان هه‌ر له ڕۆژی ڕاگه‌یاندنی ئه‌م سێنته‌ره و به‌رنامه‌که‌یه‌وه خۆیان خسته سه‌نگه‌ری دژ به موسڵمانانی ئاسایی و ئیسلامه ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کانه‌وه، ئه‌م ڕۆشنبیرانه بانگه‌شه‌ی دووژمنایه‌تی و شه‌ڕیان به‌م هه‌ڵوێسته‌یان کردوه، چونکه ئه‌مان بۆ موسڵمانانی ئاسایی و ئیسلامه ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کانیان ڕووننه‌کردۆته‌وه، تاکو پێیان بڵێن " ئه‌مه‌ی که ئێمه ده‌یکه‌ین بۆ دژایه‌تی دین نییه، له هه‌قه‌تدا بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی دین و ڕیزگرتن له که‌سانی دنییه وه‌کو بیروباوه‌ڕێکی که‌سی، شه‌خسی، ده‌توانن پێڕه‌وی بکه‌ن، ئه‌مه بۆ دروستکردنی شه‌ڕو ناخۆشی و جوودایی له نێوانی ئیمه و ئێوه‌دا نییه به‌ڵکو ئه‌مه بۆ دروستکردنی ئاشتی و ته‌بایی و ناساندنی مافه‌کانی یه‌کدین، ئه‌مه بۆ چه‌وسانده‌نه‌وه و زوڵمکردن و سوکایه‌تی کردن به ئێوه نییه و ده‌رکردنی ئێوه نییه،به‌ڵکو بۆ هاوتا بوون و مافی هاوبه‌شی هه‌موومانه له‌سه‌ر یه‌ک خاك و یه‌ك زه‌وی، ئه‌مه بۆ هه‌بوونی ئازادیی هه‌ر هه‌موومانه نه‌ك بۆ داگیرکردنی ئازادییتان.. .. . گه‌ر ئێمه ئازاد نه‌بین ئێوه‌ش ئازاد نابن، چونکه ئازادی زنجیره‌یه‌کی به یه‌که‌وه‌به‌ستراوه.. " و گه‌لێکی دیکه له‌مانه.
فه‌رامۆشکردن و به هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی گه‌وره ئه‌زموونی ڕۆژاوا:
کاره‌سات و نه‌هامه‌تی ڕۆشنبیری سیاسی و حیزبی وه‌کو ته‌واوی سیاسییه‌کانی دیکه، له وه‌رنه‌گرتنی وانه‌یه له ئه‌زموونه‌کانی شوێنه‌کانی دیکه، که ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا قه‌یرانه و قه‌یرانی مه‌وجودیش قوڵترده‌کاته‌وه. له‌مڕۆدا له زۆربه‌ی زۆری ئه‌م جیهانه‌دا له نێوانی خه‌ڵکانی چه‌پ و کۆمۆنیست و سۆشیالیست و ئه‌نارکست و ئازادیخوازاندا به هه‌زاره‌ها کۆبوونه‌وه و سیمینیار له‌سه‌ر ڕۆژاوا ده‌گیرێت، به هه‌زاره‌ها ڕاپۆرت و وتار له‌سه‌ر ئه‌زموونه‌که‌ی، ده‌نوسرێت. ڕۆژاوا ئه‌مڕۆ نموونه‌یه‌كه که ناتوانرێ وا به ئاسانی که‌نارخرێ بۆیه به‌به‌رده‌وامی کار له‌سه‌ر لایه‌نه ئه‌رێنی و نه‌رێنییه‌کانی ده‌کرێ، گه‌ر ئه‌م ئه‌زموونه به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن بچێت، گه‌لێك له‌و تیورانه، گه‌لێك له‌و پێشبینیانه‌ی ناو کتێبه زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕاوه‌کان، به‌ناچاری ده‌که‌ونه زبڵخانه‌ی مێژووه‌وه. كه‌چی له کاتێکدا له کوردستانی باشوردا له ڕۆژی دروستبوونی حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه، قه‌یرانێکی هه‌مه لایه‌نه ده‌ستی ناوه‌ته بیناقاقه‌یه‌وه، گه‌رچی له بنده‌ستیشیا ئه‌و ئه‌زموونه گه‌وره‌یه هه‌یه و وه‌کو له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێ‌کرد که له هه‌موو شوێنێکه‌وه خه‌ڵك ڕوی تێدکات به‌شی خۆی له‌و ئه‌زموونه ده‌بات و لێیه‌وه فێرده‌بن، مه‌خابن له کوردستانی ئێمه‌دا، پشتیتێکراوه، فه‌رامۆشکراوه.
گه‌ر سیاسییه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان، گه‌ر قه‌ڵه‌مفرۆشه‌کان، گه‌ر چڵکاوخۆر و ویژدان نه‌بووه‌کان، به‌رژه‌وندیان له چاو نوقاندندا هه‌بێت له به‌رمبه‌ر ئه‌زموونی ڕۆژاوادا، ئه‌ی ئه‌وانی دیکه‌یان بۆ؟!! بۆچی ته‌نها هه‌ر ته‌ماشایه‌ك ناکه‌ن تاکو ببینن که تاکه سێنته‌رێکی ڕۆشنبیری له ڕۆژاوا وه‌کو ئه‌مانه‌ی که ئه‌مان دایان ناوه نییه و که‌چی دینه‌کان له‌و په‌ڕی بێده‌سه‌ڵاتییاندا له لوتکه‌ی ئازادی خۆیاندان. له هه‌موو ڕۆژاوادا ناوه‌ندێك نییه که وانه‌ی دژه ده‌وڵه‌تی، نه‌ته‌وه‌چێتی، کوردچێتی تیادا بخوێنرێت، به‌ڵام دروستکردنی ده‌وڵه‌تی کوردی نه‌ك هه‌ر وجودی نییه به‌ڵکو هه‌ستی دروستکرنه‌که‌شی لای خه‌ڵکی ڕۆژاوا ده‌مێکه به‌سه‌رچووه. دیسانه‌وه له هه‌موو ڕۆژاوادا سێنته‌رێکی تایبه‌تی بۆ خوێندنی یا وانه وتنه‌وه سه‌باره‌ت به ته‌بایی و به‌یه‌که‌وه ژیان و ڕێزگرتن له دین و ئیتنیتی جیاواز و ڕێز له که‌سایه‌تی و دژه گه‌نده‌ڵی، نییه، که‌چی خه‌ڵکی له‌وپه‌ڕی هارمۆنی و ته‌بایی و پاکیدا له‌گه‌ڵ یه‌کدیدا به‌خۆشییه‌وه،ده‌ژین. هه‌روه‌ها به‌رامبه‌ر به ئافره‌تانیش ته‌ماشای پێگه و جێگه‌یان بکه‌ن له به‌شداری کردن له هه‌موو ئۆرگانه سه‌ربازی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئابوری و سیاسی و ڕۆشنبیری و کولتوری و به‌شداری بڕیاره‌کان، ده‌که‌ن، ته‌ماشای ئاستی ڕۆشنبیری و بیروڕایان و ئازایه‌تی و شه‌هامه‌ت و که‌سایه‌تی و گیانی قوربانیدانیان، به‌رخۆدانیان، بکه‌ن.
ئه‌وه‌ی که ده‌سته‌به‌ری ئه‌وانه‌ی که له سه‌ره‌وه ناونوسم کردون، کردووه، هه‌نگاوه فیعلییه‌کانه، که‌توارییه‌کانه، که له له زه‌مینه‌ی واقیعدا، ناویانه. ئه‌وان له ڕۆژاوادا نه‌هاتوون سێنته‌ر بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشانه‌ی که ئێمه ڕووبه‌ڕوی بوینه‌ته‌وه، دروست بکه‌ن، ئه‌وان چاره‌سه‌ره‌که‌یان له په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌دا، له زه‌مینه واقیعییه‌که‌دا دۆزیوه‌ته‌وه. بۆیه گه‌ر ڕۆشنبیرانی سیاسی و حیزبی ده‌خوازن و ده‌یانه‌وێت به عه‌مه‌لی هه‌نگاو بنێن و کۆمه‌ڵی کوردی ئه‌وه‌نده‌ی دیکه به‌شبه‌ش نه‌که‌ن و شه‌ڕێکی مه‌زهه‌بی دیکه له ده‌ره‌وه‌ی داعش، دروستنه‌که‌ن، با ته‌نها ئاوڕێ له ڕۆژاوا بده‌نه‌وه و شتێكی لێوه فێر بن، بێگومان گه‌ر وانه‌که‌ن ئه‌وه جگه له خزمه‌تی ئه‌و به‌رنامه حیزییه چی دیکه ناتوانن بکه‌ن و له ئاوا حاڵه‌تێکیشدا، ده‌بێت بۆ ئاینده و مێژووش فه‌رامۆشی به‌رپرسیاری خۆیان،نه‌که‌ن. 27/04/2015
