
له شاره‌کاندا:
له شوێنه پیشه‌سازییه‌کاندا بارودۆخه‌که تۆزێك جیاوازبوو، هەرەوەزییبونهوه به‌و فراوانیی و چه‌قبه‌ستوه‌ی که له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌کاندا ( لادێکاندا) هه‌بوون، له‌وێ نه‌بوون، به‌ڵام هێشتا له ئاستێکی گه‌وره‌دا بوونیان هه‌بوو. له به‌رشه‌لۆنه زیاتر له 3000 کۆمپانیا، هەرەوەزیی کرابوون، سه‌رجه‌می به‌شی گشتی خزمه‌تگوزارییه‌کان نه‌ك هه‌ر له که‌ته‌لۆنیا به‌ڵکو له سه‌رانسه‌ری ناوچه‌ی کۆمارییدا، ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرابوو و له‌لایه‌ن کۆمیته کرێکارییه‌کانه‌وه، به‌ڕێوه‌ده‌بران.
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك ئایدیا و زانیاری له‌سه‌ر فراوانی هه‌ره‌وه‌زییه‌کان بده‌ین، با ته‌ماشای ئه‌م لیسته بکه‌ین که له‌لایه‌ن یه‌کێك له چاودێره‌کانه‌وه خراوه‌ته به‌رده‌ست . ئه‌و ده‌ڵێت:
' هێڵەکانی ئاسن، فارگۆنی شەمەندەفەرەکان و باسەکان، ته‌کسی و پاپۆڕ و کۆمپانیای کاره‌با و گاز و ئاو و کارخانه‌کانی ئه‌ندازیاری پێکه‌وه‌نانی پارچه‌کانی سه‌یاره و دروستکردنیان، کانه‌کانی خه‌ڵووز و چیمه‌نتۆ و چنین و کارگه‌کانی کاخه‌ز و کارخانه‌ی که‌ره‌سه و پێویستییه‌کانی ئه‌وانه‌ی له مه‌تیریاڵی کاره‌بایی و کیمیاوی دروستده‌کران، کارگه‌کانی دروستکردنی بوتڵی شووشه و عه‌تر و کارگه‌کانی پرۆسه و دروستکردنی خواردن وپرۆسه‌ی دروستکردنی بیره، ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا، هه‌روه‌ها ڕۆژانامهکان و کارگه‌ی چاپکردن و دوکانه‌کان و مه‌خزه‌نه‌کان و هۆتێله‌کان و چێشتخانه فاخیرهکان و باڕه‌کان و هاوچه‌شنه‌کانی ئه‌مانه که خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی بوون له‌لایه‌ن هەرەوەزییەکان و کۆمیتەکانی کرێکارانه‌وه کۆنترۆڵکران یا مانەوەیان لە دەستی خاوەنەکانیان هەمان گرنگییان هەبوو. . . شانۆی وێنەری جولاو و شانۆی ئاسایی، ڕۆژنامەکان و جاپخانەکان، دوکانەکان، هەنبارەکان و هوتێلەکان، ڕیێستورانە ناودارەکان و یانەکان/باڕەکانیش بەهەمان شێوە دەستیان بەسەردا گیرا.
بەزۆری شوێنه‌کانی کارکردن که خاوه‌نه‌کانیان به‌رهه‌مهێنانیان بۆ تێشکاندنی شۆڕش وه‌ستاندبوو یاخود هه‌ڵهاتبوون، ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرا، به‌ڵام کرێکاره‌کان له‌م شوێنانه‌دا له کارکردن نه‌وه‌ستاون هه‌ر هه‌موو شوێنه گه‌وره‌کانی کارکردن ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرابوو، هه‌ندێکیان خراونه‌وه کار و لەلایەن کرێکاره‌کانه‌وه به‌ڕێوه‌براون. له شوێنه‌کانی دیکه " کۆمیتەکانی کۆنترۆڵکردن" دروستبوون تاکو دڵنیایی به‌رده‌وامبوونی به‌رهه‌مهێنان هه‌بێت ( ئه‌مه‌ش له‌و شوێنانه‌دا بوون که کرێکاران ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویان لهبهڕێوەبەرهکان نهسهندبووهوه، بۆ به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان، ئه‌م کۆمیتانەیان بۆ ڤیتۆدان بۆ وەستانەوە و بەرگرتن لە ده‌سه‌ڵاته‌کانی بڕیارەکانی به‌ڕێوه‌به‌ره‌کان دروستکردبوو)
له هه‌ر شوێنێکی کارکردن‌دا گردبوونه‌وه‌ی هه‌موو کرێکاران کارێکی (یه‌که‌یی)بناخه‌یی بوو، له‌نێو کرێکارانی کارخانه‌که‌دا نوێنەرەکانیان هه‌ڵده‌بژارد، تاکو بۆ کاروباره‌کانی ڕۆژانه نوێنه‌رایه‌تییان بکه‌ن، هه‌ر شتێك که زۆر گرنگبووایه ده‌بوو بگهیهنرایهته گردبوونه‌وه‌که، که لێره‌شدا کۆمیتەیەكی پێنج تا پازده کەسی لە کرێکاران هه‌ڵده‌بژێررا، له‌نێوان ئه‌وانیشدا به‌ڕێوه‌به‌رێك بۆ به‌ڕێوه‌بردن و چاودێریکردنی کاروباره‌کانی ڕۆژانه له شوێنی کارکردن‌دا، هه‌ڵده‌بژێررا. له هه‌ر به‌شێکی پیشه‌سازیشدا شورایەکی/ ئه‌نجوومه‌نێکی پیشه‌سازی هه‌بوو، که نوێنه‌رایه‌تی هه‌ردوو یەکێتییە سه‌ره‌کییه‌که‌ی (CNT و UGT)و نوێنەرانی کۆمیتەکانی پێکهاتبوو، هه‌روه‌ها شارەزایانی تەکنیکی لەو کۆمیتانەدا بۆ ڕێنوێنی تەکنیکی، بوونیان هه‌بوو. ئه‌رکی شورا پیشەسازییەکان داڕشتنی پلانی گشتی ته‌واو، بۆ پیشه‌سازییه‌کان، بوو.
ترامی [شەمەندەفەری خیابانی] به‌رشه‌لۆنه نموونه‌یه‌کی باشه، بۆ ئه‌وه‌ی که وەك نموونه‌ی کاتی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی شوێنه‌کانی سه‌رکار له‌لایه‌ن کرێکاران، بهێنرێته‌وه :
له‌سه‌رجه‌می 7000 کرێکار که له‌سه‌رده‌می شۆڕشدا له هێڵی ترامدا کاریانده‌کرد، 6500 کرێکاریان ئه‌ندامی نقابه‌یCNT بوون . به‌هۆی هه‌بوونی شه‌ڕ له شه‌قامه‌کاندا هه‌موو ئامرازه‌کانی هاتووچۆ له کارکردن وه‌ستابوون، له‌به‌ر ئه‌مه‌ش نقابه‌ی کرێکارانی هاتووچۆ ( که به نقابه‌کانی CNT ناوده‌بران) کۆمیسیۆنێکی له 7 که‌س، پێکهێنا، تاکو ئۆفیسه‌کانی به‌ڕێوه‌بردن، داگیربکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانی دیکه ئامرازه‌کانی هاتووچۆ بپشکنن و ئه‌وانه‌یان که کار ناکه‌ن، پلانی چاککردنه‌وه و شتی دیکه که بۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌یان پێویسته، بکه‌ن. پێنج ڕۆژ دوای وه‌ستانی شه‌ڕ 700 ترام له‌بری 600 که له کاتی ئاسایی‌دا به‌کارده‌هێنران، هه‌موویان به ڕه‌نگی ڕه‌ش و سوور که ڕه‌نگه‌کانی نقابه‌یCNT بوون ڕهنگکران و له شه‌قامه‌کانی به‌رشه‌لۆنه، که‌وتنه‌وه گه‌ڕ.
له‌گه‌ڵ ڕۆیشتن و کۆتاییهێنان به هاندانی کارکردن بۆ مه‌به‌ستی دروستکردنی قازانج، سه‌لامه‌تی چووه پله‌ی یه‌که‌م و زۆریش بایەخی پێدرا، به‌و هۆیه‌شه‌وه ژماره‌ی ڕووداوه‌کانی هاتووچۆ (حادیسه) هاتنه‌خواره‌وه، له شانی ئه‌وه‌شه‌وه نرخی بیتاقهش هاته‌خواره‌وه و خزمه‌تگوزاریش باشتر بوون. له ساڵی 1936 دا زیاتر له 183 ملیۆن نه‌فه‌ر گوێزراوه‌ته‌وه، له ساڵی 1937 دا ئه‌م ژماره‌یه چووه سه‌ره‌وه بۆ 233 ملیۆن . ترامه‌کان وا به‌ڕێکوپێکی و بێ گرفت به‌ڕێوه‌ده‌بران که کرێکاران توانییان به پاره یارمه‌تی به‌شه‌کانی دیکه‌ی هاتوچۆ له‌ده‌ره‌وه‌ی شاره‌کان ( گونده‌کا ن و ده‌وروبه‌ری شار) بده‌ن . کرێ و مووچه بۆ هه‌موو کرێکاران یه‌کسانی کراو و به‌رزکرایه‌وه، بۆ یه‌که‌م جار داووده‌رمان و چاره‌سه‌ری به‌لاش/ خۆڕایی بۆ کرێکاران، به‌ده‌ستهات.
بۆ ئه‌وه‌ی به‌شه‌کانی پیشه‌سازی ڕێك‌وپێك بن و به‌باشی به‌ڕیوه بچن، سه‌رله‌نوێ ڕێکخرانه‌وه، زۆر به‌شی بچووکی نائابووری که له ڕاستیدا مه‌رجه‌کانی ته‌ندروستییان تیادانهبوون ( بۆ ته‌ندروستی خراپ بوون) داخران و به به‌کارهێنانی باشترین ئامرازه‌کانی کارکردن به‌رهه‌می دیکه‌ی پێدروستدهکرا، له کاته‌لۆنیا 70 کارگه‌ی مه‌عادن و کان و پالافتگە و داڕشتن، داخران، ژماره‌ی کارگه‌کانی پێسته‌خۆشکردن له 71 دانه‌وه که‌مکرانه‌وه بۆ 40، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌می پیشه‌سازی ته‌خته و دار له لایه‌ن نقابه‌ی کرێکارانی ته‌خته که به‌شێك بوون له نقابه‌یCNT، ڕێکخرانه‌وه .
درێژه‌ی هه‌یه
