
له كێشه‌ی زه‌ویدا:
به هه‌ره‌وه‌زیکردنی زه‌وییه‌کان به شێوه‌یه‌کی فراوان به‌رده‌وامبوون، نزیکه‌ی سێیه‌كی ( 1 له‌سه‌ر 3) هه‌موو زه‌وییه‌کان له ناوچه‌ی کۆمارییدا(ئه‌و ناوچه‌یه‌یه که له لایه‌ن هێزی ئه‌نتی فاشسته‌وه کۆنترۆڵکرابوو) ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرابوون، له‌سه‌ر پانتایی ئه‌م زهوییهیانهشدا له پێنج بۆ حەوت ملیۆن جوتیار کاریان تیادادهکرد . شوێنی هه‌ره گه‌وره ئه‌راگۆن بوو که 450 هه‌ره‌وه‌زی، تیادابوو، به‌شی خۆرهه‌ڵات ( ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ده‌وروبه‌ری ڤالێنسیا) 900 هه‌ره‌وه‌زی، قشتالة ( ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ده‌وره‌ی مه‌دریدی داوه ) کە 300 هەرەوەزیی تیادابوون. نه‌ك ته‌نها زه‌وییه‌کان هەرەوەزییکران، به‌ڵکو له گونده‌کانیشدا کارگه‌ی بچوك بچوك دروستکرابوون، تاکو خه‌ڵکانی دهستڕهنگینی ناوچه‌که ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و کەرەستەی نێوماڵ و شتی دیکه به‌رهه‌م بهێنن. به هه‌مان شێوه‌ش نانه‌واخانه، قه‌سابخانه، سه‌رتاشخانه زۆری دیکه له‌وانه بڕیاردرا که بکرێنە هەرەوەزیی.
هەرەوەزییبوونەوە خۆبه‌خشانه بوو ئه‌مه‌ش زۆر جیاواز بوو له‌وانه‌ی که ستالین به‌زۆره‌ملێ له ڕوسیا دروستیده‌کردن، بۆ ئه‌مه‌ش بانگی خه‌ڵکی گوند بۆ کۆبوونه‌وه ده‌کرا( زۆربه‌ی هه‌ره‌وه‌زییه‌کان له گوندێکی دیاریکراودا چه‌قیان به‌ستبو) ئاماده‌بووانی کۆبوونه‌وه‌که ڕازیدهبوون له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی که هه‌یانبوو، وه‌کو، ئامراز و کەرەستە، ئاژاڵ و زه‌وی له‌گه‌ڵ زه‌وییه‌کانی دیکه‌ی که له خاوه‌نزه‌وییه گه‌وره‌کان سەندرابوونەوە، بیانکه‌نه موڵکی هه‌موان. زه‌وییه‌کانیش پەسەندانە دابه‌شده‌کران و ده‌درانه گروپه کرێکارییه‌کان که ده‌یانخواست بهکارییانبهێنن، هه‌ر گروپه‌ش نێره‌ره‌که‌ی [وه‌فد] خۆینوێنهرایهتی سهرنجهکانیانی لە کۆبوونەوە هەرەوزییەکاندا ده‌کرد. به‌و چه‌شنه‌ش کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌بردنیش هه‌ڵده‌بژێررا و به‌رپرسیار دەبوو له سه‌رجه‌می به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری هەرەوەزییەکان، ئه‌مانیش چاودێریی و سه‌رپه‌رشتیی کڕینی که‌ره‌سه‌کان، ئاڵووێرکردنیان و گۆڕینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ شوێنه‌کانی دیکه‌دا، دابه‌شکردنی به‌رهه‌مه‌کان، هه‌روه‌ها به‌رپرسیاریش بوون له ئیشه گشتییه زهروورهییهکانی وه‌کو بیناکردنی قوتابخانه‌کان. هه‌ر یه‌کێکیش له‌م هه‌ره‌وه‌زییانه کۆبوونه‌وه‌ی گشتی به‌رده‌وامی خۆیان به ئاماده‌یی هه‌مو به‌شداربووان، ده‌کرد. ئه‌گه‌ر نهشتخواستایه که به‌شداری له هه‌ره‌وه‌زییه‌کاندا بکه‌یت ئه‌وه بڕێك زه‌وییان پێده‌دای، ئه‌ویش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی که به‌شی کارکردنی خۆتی بکردایه و ڕێگات پێنه‌ده‌درا که کرێکار بهکرێبگریت و کارت بۆ بکات.
شۆڕش وه‌کو چۆن بڕی به‌رهه‌مهێنانی گۆڕی و سه‌رخست، هه‌ر ئاوا دابه‌شکردنیش گۆڕرا و ده‌بووایه له سه‌ر بناخه‌ی پێویستی خه‌ڵکی بوایه، له زۆر شوێنیش‌دا به‌کارهێنانی پاره هه‌ڵوه‌شایه‌وه و خه‌ڵکی ده‌ڕۆیشتنه ههمبارهکانی (مه‌خزه‌نه‌کانی) هەرەوەزی و ( زۆر جار ههمبارهکان که‌نیسه‌کان بوون که کرابوونه هه‌مبار ) ئه‌وه‌ی که پێویستیان بوو، له‌وەی لەوێ هه‌بوو ده‌یانبرد. له حاڵه‌تی که‌می شمه‌کدا ( نوقسانی)، سیسته‌می بیتاقه به‌کارده‌هێنرا بۆ دڵنیابوونه‌وه له‌وه‌ی که هه‌موو که‌سێک ئه‌وه‌ی هه‌قی بووه ده‌ستی که‌وێت، به‌ڵام به گشتی له سایه‌ی سیسته‌می نوێ‌دا، به‌رهه‌مهێنان زیادی کردبوو، ئه‌مه‌ش گرفتی که‌می شمه‌کی، نههێڵابووهوه.
له به‌شی کشتیاریشدا، شۆڕش له کاتێکی له‌باردا ده‌رکه‌وت، له حاڵه‌تی ئاسایی‌دا که دروێنه ده‌کرا و به‌رهه‌مه‌که‌ی ده‌فرۆشرا و تاکو قازانجێکی باش بۆ چه‌ند خاوهنزهوییهك بهێنێت، به‌ڵام له سه‌رده‌می شۆڕشدا له‌بری ئه‌وه‌ی بفرۆشررێت دابه‌شده‌کرا به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی که پێویستیان پێیبوو. دکتۆره‌کان، نانه‌واکان، ده‌لاکه‌کان. . . هتد له‌به‌رامبه‌ر پێشکه‌شکردنی خزمه‌ته‌که‌یاندا ئه‌وه‌نده‌ی که پێویستیان پێیبوو، ده‌یاندرایه. له‌و شوێنانه‌شدا که پاره هه‌ڵنه‌وه‌شابووه‌وه و هێشتا ئه‌و سیسته‌مه مابوو' موچه‌ی خێزانی' هێنرایه کایه‌وه، مووچه‌که‌ش له‌سه‌ر بناخه‌ی پێداویستی بوو، نه‌ك به گوێره‌ی ژماره‌ی کاژێره‌کانی سه‌رکار.
له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه کرێکاره فه‌نییه‌کان و ئه‌ندازیارانی کشتوکاڵ له به‌کارهێنانی باشتری زه‌وییه‌کاندا، یارمه‌تی جوتیاره‌کانیان ده‌دا، له‌به‌ر ئه‌مه‌ش به‌رهه‌م به شێوه‌یه‌کی زۆر زیادیکرد، هاوکاتیش میتۆده زانستییه مۆدێرنه‌کان خرانهبهردهست و له هه‌ندێك شوێندا بڕی به‌رهه‌م به ڕێژه‌ی له %50 سه‌رکه‌وت . به‌رهه‌م و خواردنی کافی بۆ به‌شداربووانی ناو هەرەوەزییەکان و دەستەچەکدارەکان له‌و ناوچانه‌ی که بوونیان هه‌بووایه، هه‌بوو، زۆربه‌ی کاتیش ئه‌وه‌ندش هه‌بوو تاکو ئاڵووێر له‌گه‌ڵ هەرەوەزییەکانی شاردا، بۆ ده‌ستخستنی ئامراز و ماشێنه‌کان، پێبکرێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش خواردن به لیژنه‌کانی دابه‌شکردنیش که له ناوچه شارنشینییهکاندا داده‌نیشتن، ده‌درا.
سه‌رکه‌وتووترین فێدراسیۆنەکانی هەرهوەزییەکان که دروستکرابوون له ئاراگۆن بوون، له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 1937دا پلێنوێمی فێدراسیۆنەکانی جوتیارانی ده‌ڤه‌ره‌کان، به‌سترا، ئامانجی ئه‌مه‌ش دروستکردنی فیدراسیۆنی سەرتاسەری 'بۆ هاوکاریکردن و فراوانکردنی بزوتنه‌وه‌ی به‌شداربووانی هەرەوەزییەکان بوو، هه‌روه‌ها بۆ دڵنیابوونه‌وه بوو له دادوه‌رێتی دابه‌شکردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی که زه‌وییه‌کان ده‌یاندا، نه‌ك هه‌ر به ته‌نها له نێوانی هەرەوەزییەکاندا به‌ڵکو بۆ هه‌موو وڵاته‌که' . به‌داخه‌وه زۆر له هەرەوەزییەکان تێکشکێنران نه‌ك له‌لایه‌ن هێزی (فرانکۆ)وه، به‌ڵکو له‌سه‌رده‌ستی سه‌ربازه‌کانی جەنەڕاڵ (لیستەر)ی ستالینیست، پێشئه‌وه‌ی ئەوە ڕووبدات.
بەشداربووانی هەرەوەزییەکان تەنیا به‌دووی بەرهەمهێنانی کەرەستەکانی خۆشگوزەرانییەوە نەبوون، به‌ڵکو به قووڵیش خۆیان به خوێندن و په‌روه‌رده‌شه‌وه، خەریککردبوو، ئاوڕیان لەو بوارەش دابووەوە، هه‌ر به‌هۆی ئه‌م هه‌وڵه‌شه‌وه گه‌لێک له منداڵان بۆ یه‌که‌مجار که‌وتنه به‌ر خوێندن و پهروهردکردنهوه، دیاره ئه‌مه‌ش قوتابخانه‌یه‌کی ئاسایی نه‌بوو، به‌ڵکو میتۆدەکانی/ شیوازەکانی Francisco Ferrer (فرانسیسکۆ فێرێر)ی پەروەردەکاری ئەنارکیستی ناسراوی جیهانی بەکاربران. له‌وێدا منداڵان فێری مه‌هاره‌تی خویندنه‌وه و نووسینی بناخه‌یی ده‌بوون و دواتریش هانده‌دران له‌سه‌ر مه‌هاره‌ی بیرکردنه‌وه به خۆیان و ده‌ستپێشخه‌رییان (موباده‌ره)، پیره‌کانیش چاودێریدهکران و گه‌ر پێویستیشی بکردایه خانووی تایبه‌تییان بۆ دروستده‌کرا، هه‌روه‌ها هەڵهاتووانی ئەو دەڤەرانەی کە فاشیستەکان دەستیان بەسەردا گرتبوون و په‌نایان هێنابوو چاودێریدهکران و کاروباره‌کانیان ڕێکده‌خرا.
درێژه‌ی هه‌یه