باوكێك له خه‌یاڵی خۆیدا سۆزی دابوو، كه مووچه هات، كوڕ و كچه‌كه‌ی بباته پارك و مۆڵ، بۆ خێزانه‌كه‌ش بۆنێك و جڵێكی شه‌وانه‌ی سه‌ر جێگه بكڕێ، به‌لێنی دابوو، له جڤینێكی كورده‌واری هه‌موویان كۆبكاته‌وه، نه‌ك هه‌ر كوڕ و كچ و هاوسه‌ره‌كه‌ی پێكه‌وه چوون، دایك و خۆشك و برا و هه‌ر هه‌موو خزم و دۆستی ئه‌ویان برد بۆ گۆڕستان و به‌جێیان هێشت. ئه‌وێ رۆژێ خێزانه‌كه‌ی یاپراخی لێنابوو، بڕیار وابوو دوای نیوه‌رۆ بچنه ده‌ره‌وه‌ی ماڵ و پێكه‌وه بیخۆن، دواتر بچنه مۆڵ و بگه‌ڕێنه‌وه منداڵه‌كان زوو بخه‌وێنن، لێ ئه‌ویان چووه ناو خه‌وێكی گران و خێزان و منا‌ڵیشی تا به‌یانی فرمێسكیان ده‌سڕیه‌وه. بڕیار وابوو مووچه بێت و كه‌ڵ و په‌ڵی قوتابخانه بۆ مناڵه‌كانیان بكڕن، لێ مووچه نه‌هات و له به‌ر پرسه‌ی باوكیان چه‌ند رۆژ هه‌ر نه‌چوونه قوتابخانه. ئه‌وێ رۆژێ ئافره‌تێك جڵی جوانی پۆشی و خوانێكی بۆ پیاوه‌كه‌ی ئاماده كردبوو، مناڵه ساواكه‌ی فێری ده‌كرد چۆن سۆزی باوكی رابكێشێ و بڕیار وابوو كه باوكی هاته‌وه و له سه‌ر سفره دانیشت، خۆی هه‌ڵبداته سه‌ر مڵه‌كانی، لێ تا كاتی خواردن، مڵی باوكی په‌رت و بلاو بوون و سفره‌كه به رایێخستراوی مایه‌وه. ئه‌وێ رۆژێ بڕیار وابوو ئه‌و و هاوسه‌ری بۆ ئێواری بچنه ماڵه باوانی، هاوسه‌ری چاوه‌ڕوانی زه‌نگی ته‌له‌فۆنی بوو، لێ ده‌نگی بۆمبا هات و ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی داخراو بوو، هه‌ر هه‌موو پێكه‌وه به‌ره‌و دوا مه‌نزڵگه به‌رێكه‌وتن. ئه‌وێ رۆژێ به‌یانی دایكی ته‌له‌فوونی بۆ كرد و گوتی" كوڕم كه له ده‌وام هاتیه‌وه له گه‌ڵم وه‌ره ده‌چینه دكتۆر، لێ دوای نیوه‌رۆ دایكی له نه‌خۆشخانه‌ی ئێمێرجێنسی سه‌ردانی كوڕی كرد و فرمێسكی له سه‌ر باراند و دوا ماچی لی كرد. ئه‌وێ رۆژێ بڕیاروابوو بۆ باوكی ته‌له‌فوون بكات له مه‌كه و مه‌دینه و پێی بلێ باوكه دوعامان بۆ بكه، لێ دوای نیوه‌رۆ ته‌له‌فوون بۆ باوكی كرا كه دوعای بۆ كوڕه شه‌هیده‌كه‌ی بكات و خوا به به‌هه‌شتی خۆی شاد بكات، باوكیشی له مه‌ككه هه‌ر هه‌موو نزا و پاڕانه‌وه‌كانی له بیر چوو. ئه‌وێ رۆژێ بڕیار وابوو كه له ده‌وام چوویه‌وه، له گه‌ڵ باوكی بچیت پارچه زه‌ویه‌ك بكڕی و بكاته خانوو، نه‌یزانی پارچه زه‌ویه‌كی ده‌ده‌نێ و خانوویه‌كی هه‌تاهه‌تایی بۆ دروست ده‌كه‌ن و ده‌یخه‌نه ناویه‌وه، نه‌یزانی ده‌یخه‌نه تاریكستانێكه‌وه كه ئیتر كه‌س نایبینێته‌وه و هه‌موو هه‌ینییه‌ك دایك و باوكی ده‌چنه سه‌ر گۆره‌كه‌ی و به فرمێسكه‌كانیان ده‌ڕشێنن. ئه‌وێ رۆژێ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ته‌له‌فوونی بۆ كرد و گوتی" سبه‌ی ژوانمانه چ جلێك بپۆشم؟"، چۆ ئارایش و خۆی كه‌شخه كرد، چه‌پكه‌ك گوڵی كڕیبوو، رۆژی دوایی به جڵی ره‌ش چه‌پكه گوڵه‌كه‌ی بردیه سه‌ر مه‌زاری و به چه‌ند فرمێسكێكه‌وه داینایه سه‌ر گۆڕی. ئه‌وێ رۆژێ خۆشكێك چاوه‌ڕوانی براكه‌ی ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی بچێته ماڵیان و له گه‌ڵ هاوسه‌ره تۆِراوه‌كه‌ی ئاشت بكاته‌وه، لێ خۆی و هاوسه‌ری له پرسه‌كه‌دا ئاشت بوونه‌وه. ئه‌وێ رۆژێ منالێك له سه‌ر سنگی دایكی له پێشه‌وه‌ی ئۆتۆمبێڵه‌كه‌ی خه‌وتبوو، هه‌ر له نزیك ئاسایشی گشتی، به ده‌نگی ته‌قینه‌وه له‌و خه‌وه خۆشه راپه‌ری و دایه پرمه‌ی گریان. ئه‌وێ رۆژێ پاسه‌وانی به‌رده‌رگای ئاسایش، ویستی جگه‌ره‌یه‌ك دابگیرسێنێت و دووكه‌ڵی هه‌لمژی، لێ جگه‌ره و دووكه‌ڵ و خۆی بوون به یه‌ك. ئه‌وێ رۆژێ براده‌رێك نامه‌ی بۆ براده‌ره ئاسایشه‌كه نارد كه له كوێ یه‌كتر ببینن؟، لێ ئه‌و له گۆڕستان جه‌نازه‌ی براده‌ره ئاسایشه‌كه‌ی له ناو كفنێكی سپی بینی. ئه‌وێ رۆژێ باسی پرۆسه‌ی ده‌نگدان بوو، شاشه‌كان سوور وده‌نگ و باسه‌كه‌ش گریان بوو. هه‌ر باسی بردنه‌وه‌ی لیستی پارتی بوو، به كه‌یف و سه‌ما بوون، به‌جۆش و خرۆشه‌وه‌خۆیان ئاماده ده‌كرد بۆ ئاهه‌نگه شه‌وی خۆشی سه‌ركه‌وتنی لیسته‌كه‌یان، له‌باتی ئاوازی خۆشی وسروودی سه‌ركه‌وتن گۆرانی رۆڵه رۆیان چڕی و لێ قورئان و فاتیحه‌یان بۆ خوێند. ئه‌وێ رۆژێ كه‌ی تیڤی و زاگرۆس تیڤی خه‌تی ره‌شیان له سه‌ر شاشه‌دا، تیڤیه‌كانی دیكه‌ش سڵیان له‌وه بوو و ته‌نها هه‌واڵی ته‌قینه‌وه‌كه‌یان هه‌ر وه‌ك له وڵاتێكی دیكه بێت، بڵاویان كرده‌وه.
ئۆغرتان خێر، شه‌هیدانی خۆشمێر
رۆڵه به‌ئه‌مه‌كه‌كانی هه‌ولێر
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
