
من وه‌زیری ته‌نیایی (علی عاشق) ...ئیمپراتۆر دوای به‌رخوَدانی شۆره‌شێكی بی وێنه دژی به كلتورێك، كه هه‌میشه نادادپه‌روه‌ری كردووته ئامانج بۆ كپكردنی خواستی مرۆڤبوون و خه‌ساندنی تاكی كۆمه‌لگا.دواجار له پێناو عه‌شقێكی ئه‌به‌دی پاكیزه‌یی زێتر له نیو سه‌ده‌یه خه‌م به‌رۆكی گرتوومه‌و بإ ویژدانانه كه‌وتۆته دڵ و ده‌روونم و كه‌وڵی جه‌سته‌ی كردووم.ئێستا له پاییزی ته‌مه‌نم و هه‌رگیز به‌هاری ئومێدم نه‌بینیوه، وه‌لی بی هێڤی نه‌بوومه‌و نهاژی له‌ترۆپكه‌وه چاوه‌ڕوانی سه‌رابی ئه‌ویندارێكم.به‌شكو رۆژگار چه‌رخی گه‌ردوون وه‌ها بخاته‌گه‌ڕ..من له‌گێژاوی ته‌ماوی حه‌سره‌تی ده‌یان ساڵه‌دا بخاته كه‌ناری ئۆقره‌یی.هه‌نووكه من ئاواره‌م، شه‌ست ساڵه له‌ئاواییه‌كه‌م دوورم..نیگاكانم هێشتا سۆراخی شه‌م ده‌كه‌ن..من ئاشق به مرۆڤێك و سه‌مفۆنیایی هاژه‌ی گه‌لی عه‌لی به‌گ و ئازاره‌كانی عه‌شقێكی مه‌غدوورو تینووی باوه‌شی زینی بریندار...تا ئێستاش زێدی من (ئاوده‌ستێكه) وهیچی ترنیه..
جه‌نابی ئیمپراتۆری ئاوه‌دانی...
ته‌ونی ئاڵۆزكاوی نه‌خشێنراوی خه‌یاڵدانم به هه‌موو كۆشك و ته‌لاری كه‌س ناگۆڕمه‌وه من عاشقێكی راسته‌قینه‌ی بی ناونیشانم.ئه‌وه‌ی له‌ئازاری ئه‌وینه‌كه‌م زیاتر برینانم ده‌كولێنێته‌وه ئه‌وه‌یه هه‌ندی ده‌مڕاستی ناخ ره‌ش من به (پیره‌مێردێكی شێت) ناوزه‌د ده‌كه‌ن.ده‌زانم سه‌رۆكه گه‌نجه‌كه، ئه‌ندازیاری ئاوه‌دانی، سه‌رۆكه قشته‌كه و شایان به ده‌یان نازناوی دیكه.خۆشترین ته‌مه‌نی خۆم له ته‌نیایی و بی كه‌سی و بی كاره‌بایی، بی رایه‌خ و بی گه‌رم كه‌ره‌وه و سارد كه‌ره‌وه، بی حه‌مام و ئاوده‌ست و خوانی رازاوه برده سه‌ر و زۆرترین ته‌حه‌مولم كرد، كه‌چی وێنه‌كانم به بچووكی و به ره‌ش و سپی له لاپه‌ڕه‌یه‌كی ناوه‌وه‌ی رۆژنامه‌كان ده‌دری، وێنه‌كانی تۆش له هه‌ر ماڵی، هه‌ر دیوار و دووكانی، له ناو دڵی هه‌ر گه‌نجێكدایه.
60 ساڵه من تاڤگه‌ی گه‌ڵی عه‌لی به‌گم جی نه‌هێشتووه، له برسێتی و ترس و له‌رز و تێنووێتی به‌جێم نه‌هێشت، نه‌متوانی ئاوه‌دانی كه‌مه‌وه و به‌ردێك له سه‌ر به‌ردێك دانێم، تۆش هه‌موو ئه‌و كوردستانه وێرانه ئاوه‌دانت كرده‌وه و كردووته به‌هه‌شتی سه‌ر زه‌وی بۆ كوردان.60 ساڵه من له گه‌لی عه‌لی به‌گ وه‌زیری ته‌نیایی و بێده‌نگیم، باكم به چڵكی ده‌ست و مادده نیه، ئه‌فسووس په‌ڕله‌مانتار و وه‌زیره‌كانیشت له پشت مێز و ژووره رازاوه‌كاندا به واژوویه‌ك به ملیۆنان دینار و كۆشك و ته‌لار وه‌رده‌گرن.من وێنه‌ی سه‌ربێری شوانكاریم له هزردا ره‌نگ رێژ ده‌بێت و تۆش خه‌می میلله‌تێك.ده‌سته ئاوه‌دانه‌كانت ئه‌وه‌نده درێژن گه‌یشتنه ماڵه وێران و ئاوده‌سته‌كه‌ی من، خۆزگه كه‌سێكیش هه‌بوایه دڵی منی ئاوه‌دان كردبایه‌وه.ئاخ، هه‌زران ئاخ، خۆزگه به خۆزی دارێ مرازخوازان كه‌سێكیش هه‌بووایه په‌یكه‌رێكی بۆ تاشی باما و به چاوی خۆمم بدیتبایه.تا چیتر نه‌بێژم (ئێمه زیندووكوژی مردوو په‌رستین) دوای مه‌رگم شیوه‌ن و هۆنینه‌وه‌ی هۆزان و هۆزه‌بان و...به من چی!!
ده‌سته‌كانم ده‌له‌رزن و پشتم چه‌ماوه‌ته‌وه و ده‌نگم نووساوه، خه‌می دووری ده‌م و چاو و ده‌سته‌كانمی چرچ كردووه، پێیه‌كانم تاقه‌تی رۆیشتنیا لێ بڕاوه و چاوه‌كانم وشك بوونه و تاقه‌تی دیده‌نیان كه‌م بووته‌وه، من تۆم نه‌بینی هه‌ر له خه‌یاڵی مندای، تۆش منت ده‌ناسی و بۆ یه‌ك جار له كه‌نار ئاوده‌سته‌كه‌ی من تێیدا ده‌ژیم تێپه‌ڕی و بڕیاری دلسۆزانه‌تدا بۆ دروست كردنی خانووكه‌یه‌ك، له‌سایه‌ی به‌خشنده‌یی خودا‌و هیمه‌تی مرۆڤانه‌ی تۆ تازه خه‌ریكه ده‌بمه خودان مه‌ئوایه‌ك، به سه‌دان جاریش به‌رپرسانی سۆران نابینا ئاسا له من تێپه‌ڕیوون و منیان نه‌بینیوه، چونكه هه‌رگیز نه‌یان ویستووه هه‌گبه‌ی خه‌مانم سووك كه‌ن.خوایه گیان هه‌ر به شێتم نه‌زانن من مه‌منوونم.ئاخر به‌رپرسانی سۆران و هه‌ولێریش له به‌ر ته‌لار دروست كردن و میوانداری و دونیاداری ئاگایان له كه‌سانی وه‌كو من نییه، ئێستاش كه تۆ منت به بیریان هێناوه‌ته‌وه خۆیان كردووته رۆسته‌می زاڵ و له سه‌ر راگه‌یاندنه‌كان هوتافی دلسۆزانه لێده‌ده‌ن، كه‌چی له‌وه‌ته‌ی من لێره‌م ئه‌وانیش هه‌ر لێره بوونه و تاكو ئێستا هه‌ر جارێكیش سه‌ردانیان نه‌كردووم.ئاخر تۆ خه‌مخۆر و باوكی هه‌ژارانی بۆ كوردان، تۆ ئه‌ندازیاری ئاوه‌دانی و خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستانی، تۆ ئازارت چێشتووه و رێزی بێداری و نه‌داری و بێده‌سه‌ڵاتـی ده‌زانی، به‌ڵام زۆرێك له به‌رپرسان نه نه‌داری و بێ په‌ناهیان بینیوه و نه ویژدانیان هه‌س، كه ده‌ستیان بۆ چه‌ند سه‌د بلووكێك نه‌چوو خانووێكی گونجاو بۆ كه‌سێكی عاشق و لێقه‌وماو دروست بكه‌ن، كه‌چی به ته‌نها بۆ ژۆری به‌رپرسێكی نه زۆر گه‌وره 38 ملیۆن دیار خه‌رجكراوه.كه‌م به‌رپرس هه‌یه خانووێك و چه‌ندانی نه‌بێت بۆ كری و رۆژانی پشوو و میوان و خزم و كه‌سانی.به‌هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كه‌وه.
چه‌ندین جار له رێگه‌ی رۆژنامه‌نووسانه‌وه راپۆرتی تێر و ته‌سه‌ڵ له سه‌ر ژیانی ئه‌م عاشقه نووسراوه كه‌چی به‌رپرسانی سۆران كه ئه‌ركی ئه‌وانه هه‌ر گوێیان پێنه‌داوه و، ئه‌گه‌ر به‌رپرسێكی ده‌سترۆیشتووش بووایه ره‌نگ بێت به ده‌یان واسته و واسته‌كاری خۆشترین شوێنیان بۆ دیاری كردبایه بۆ خانوو و ڤێڵا دروست كردن.
من لێره‌وه پیشنیار ده‌كه‌م كه ژیاننامه‌م بنووسرێته‌وه و په‌یكه‌رێكیشم بۆی دروست بكرێت و خانووه‌كه‌ش بكرێته مۆزخانه و كتێبخانه دوای ئۆغری ئه‌به‌دی....شادی بۆتۆ شای ئاوه‌دانی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
