ئەگەر هاتبووایە و گۆڕان بۆ دژایەتی پارتی دروست نەبووایە، یان لایەنی كەم سەرانی گۆڕان كەسانێك نەبووانەیە، كە لە بنەڕەتدا باوەڕییان بە دیموكراسی و یەكتر قبوولكردن نییە و لە كۆنەوە بەرهەڵستكاری حزبێكی نەتەوەیی بەهێز و خاوەن مێژوویەكی درەوشاوەی وەكو پارتی نەكردبووایە، هەر هیچ نەبێ وەزعی لە حالی حازر باشتر دەبوو، چونكە من خۆم لەو بڕوایەدام كە هەر نەوەیەك جۆرە دەسەڵاتێك دەخوازێ، هەڵبەت كورد جیاوازە، دەتوانین ئیران و عێراق و ئەو هەموو بەهارە عەرەبیە بە نموونە بهێنینەوە لە رۆژهەلاتی ناوەڕاست. لە بیر نەكەین ئەو قەبرەی مرۆڤ بۆ كەسانی دیكە دەكۆلێ خۆی دەكەوێتە ناویەوە.
لە سیستەمی دیموكراسی ئەوەی براوەی هەڵبژرادنە دەبێت دەسەڵات و ئەوەی كەمینەشە دەبێت دانی پێدابنێت و بەو پەڕی خۆشحالیەوە قبولی ئەو حەقیقەتە بكات، بەڵام مخابن لە كوردستاندا ئۆپۆزسیۆن دهرفهتی لە كەم ئاگایی هاووڵاتیان لە بارەی سیاسەت و دیموكراسی وەرگرتووە و ئەم كەم ئاگایی و كەم زانیاری لە بارەی سیستەمی حوكمڕانیەی قۆستووتەوە بۆ ئەوەی خۆڵ بكاتە چاوی خەڵك و رەش و سپی لێیان بزر بكات، كە ئەمە گەورەترین تاوانە یاری بە هاوڵاتیانی ولاتەكەت بكەیت و سوود لە كەم ئەزموونی و نەبوونی رۆشنبیرییەكی گشتی لەو بارەوە وەربگریت بۆ بە لارێدا بردنی ئەوان، كە زۆرترین قوربانیان داوە، كە ئەمرۆ تۆ ببیتە ئۆپۆزسیۆن و بە ئازادی دەنگ هەڵبڕی.
ئۆپۆزسیۆن بە گشتی و گۆڕان بە تایبەتی هەمیشە دژی ئەوە بوونە، كە دەسەڵات بكەوێتە دەستی پارتی ئەمەش هۆكاری دەرەكی لە پشتە كە بۆمان دڵنیا دەكاتەوە، دوارۆژی گەشی ئەم میللەتە و چارەنووسی دوا رۆژ لە سەر دەستی ئەم پارتە نەتەوەییە دێتە ئاراوە و تەنها ئەو دەتوانێ ئەم میللەتە ستەم دیدە و ماف خوراوە بە مافە رەواكان و نەتەوەییەكانی شاد بكات كە مێژوو گەواهی زەوت كردنی مافەكانی بووە.
لێرەدا بۆمان روون دەبێتە، كە تاكو ئۆپۆزسیۆن بە گشتی و گۆڕان بە تایبەتی دژی پارتی بە ناوی ئۆپۆزسیۆن بوەستنەوە، ئەوان بە ئامانج ناگەن كە هیچ، رۆژەكانی بە ئامانج گەیشتنی كوردیش دوا دەخەن، هەر بۆیەشە گۆڕان نەیتوانیوە خۆی بگۆڕێت و پارتیش بدۆڕێنێت، ئەوەتە هەموومان دەبینین رۆژ بە رۆژ پارتی بەهێزتر دەبێت و گۆڕانیش بەرەو لاوازی دەڕوات.
ئەو گۆڕانەی گۆڕان خۆی پێ ناو ناوە، بریتییە لە گەوجاندن و بە نەفام زانینی خەڵكی ئەم هەرێمە خۆش و بە ناو بانگەی، كە هەموو دونیا پێی سەرسامە و گۆڕانیش پێی دڵگران، ئەوەی گۆڕان داوا دەكات لە هیچ قووناغێكی مێژوویی لە هیچ ولاتێكی دیمۆكراسی رووی نەداوە، ئەمە مۆدێلێكی نوێی گەندەلی سیاسییە كە لە ناو كۆمەڵگەی كوردەواریدا خەریكە سەر هەڵدەدات. هەڵبەت پێموایە كورد لەوە گەیشتووە، كە ئەمە لە واقعیەت دوورە و گەنجی كورد باش دەزانێ و دەناسێ كێ بۆ بەرژەوەندی كورد تێدەكوشێت و كێ هەوساری داوەتەوە دەست بەرژەوەندی نەیارانی كورد؟!
دەنگی فیكەكانی گۆڕان و شیپۆڕە دەنگ بۆڕەكەی ئۆپۆزسیۆن سەڵماندی كە ئاستی رۆشنبیری و دڵسۆزی ئەوان لە ناو هەرێمی كوردستان لە چ ئاستێكدایە، ئەمە یەكەمین و دوایین جار نییە كاری لەو شێوەیە ئەنجام دەدرێ بەڵكو لە داهاتوودا كاری لەمە قێزەونتر دەبینین.
كاتێك منداڵێك لە دایك دەبێت، پێویستی بە كەسانی شارەزا و لێهاتووە بۆ پەروەردە كردنی و هیدایەت دانی بۆ ئەوەی دوا رۆژێكی گەش چاوەڕوانی بكات، تا گەورە دەبێت زۆر جار بەردەبێتەوە سەر زەوی و هەڵدەستێتەوە، ئەگەر كەسێك بە جوانی پەروەردەی بكات ئەوە دوا رۆژێكی رۆناك و گەشاوە چاوەڕوانی دەكات، ئەگەر كەسێكی بێ ئەزموون و دەروون ناخۆش پەروەردەی بكات، ئەوە ئەم منداڵە لە قۆناغەكانی ژیانیدا ناتوانێ كەسایەتیەكی بە سوود بێ بۆ كۆمەڵگە و ناتوانێ لە ژیانیدا بەختەوەر بێت، ئەم هەرێمەی ئێمەش وەكو ئەم منداڵە وایە و تاكو ئێستا زۆر جار كەوتووتە سەر زەوی و هەڵستاوە، قووناغەكانی بەربوونەوە و شووشتنەوە و پۆشاك گۆڕینی تەواو كردووە، كەسانێكی بە ئەزموون و خەمخۆری وەكو بارزانی توانیویانە لە ناو ئەو هەموو دوژمنە بە جوانی پەروەردە بكەن و بەم قۆناغە بگەیێنن كە ئیتر ناتوانێ بەربێتەوە و دەتوانێ خۆی لە سەر پێیەكانی بگرێت، بەشێك لە ئۆپۆزسیۆن هەوڵی بەردانەوە و خستنە سەر زەوی و ناشیرینی ئەم هەرێمە دەدات، لێ خۆشبەختانە سەركەوتوو نەبوون و تاكو كەسانی بە ئەزموون و شارەزا و دڵسۆزی وەكو بارزانی ئەم هەرێمە سەرۆكایەتی بكات، هەموومان دڵنیاین لە سەركەوتنی و ئەگەر بكەوێتە دەست كەسانی بێ ئەزموون و برسی، ئەوە دەبێت دەستی لێ بشۆین و فاتیحەی بۆ بخوێنین. بۆیە ئەمرۆ زیاتر لە هەموو كاتێك پێویستیمان بە بارزانیە بۆ بە ئامانج گەیاندنی ئەم ئەزموونە و ئەم قووناغە هەستیارە. پێویستە زۆر بە وشیارانە ئاگاداری ئەم هەرێمە بین و بە فیتەی ئەم و ئەو هەڵنەخەلتێین، هەموومان پێكەوە یارمەتی بارزانی بدەین بۆ سەركەوتنی یەكجارەكی و شاد بوون بە مافە رەواكانمان. دەنگی دەهۆڵ لە دوورەوە خۆشە و دەنگی فیكەكانی گۆڕانیش لە ناو لەفە و فەلافڵ.
هێنده بزوتنهوهی گردهكه بهدهوری تهپۆلكهكه دهخولیتهوه به ناوهوهی خۆیدا بخولیاتهوه چێتر بوو" چونكه تاكه گۆرانكاری ئهو بزووتنهوهیه كه خۆی لهوه بینیوهتهوه تهنهاو تهنها بهر ههمهكی بریتی بوو له بهرههم هێنانی كۆمهلێك گهنج كهوا بهرق و قینه بهنجی كردوون له نائاگایی خۆیان قسه بهخهلك دهلین و جنیو و تۆمهت دهبهخشنهوهو تهنها تهنها خۆیان پێی راستهو
سیاسهتی بشفری ههر بزنه پهیرهو دهكهن
.
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
