له سیسته‌می حوكمڕانیدا به‌ر له سیاسه‌ت ده‌بێت هه‌وڵ بدرێت بۆ ئابۆریه‌كی به‌هێز، واته هه‌ر وڵاتێك خاوه‌ن سیسته‌م و سیاسه‌تی ئابووری به‌هێز بێت ئه‌و ولاته له پێشبڕكێكانی به‌هێزیدایه.ئابووری یه‌كه‌م مه‌رجی سه‌ركه‌وتنی هه‌ر ده‌سه‌لاتێكه، هه‌ر چه‌ند ولاتێك خاوه‌ن سیاسه‌تی به‌هێز بێت به بی ئابووری تۆشی شكه‌ست دێت و سیاسه‌تی به‌هێز هیچ دادی ده‌سه‌لاتداران نادات، لێره‌دا ئابووری و سیاسه‌ت وه‌كو و نان و قسه كردنه، ئه‌گه‌ر نانت نه‌بێت بیخۆیت به زكی برسی هیچ قسه‌یه‌ك سوودی نیه، به تایبه‌ت له كوردستاندا كه خه‌ڵك تا راده‌یه‌ك له سیاسه‌ت بێزار بووه و به دوای كۆ كردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامان‌دان.هه‌ڵبه‌ت خالێكی زۆر گرنگ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌سته‌واژه و جێگره‌وه‌یه‌كی به‌هێز بۆ سیاسه‌ت و ئابووری بدۆزینه‌وه، چونكه له گه‌ڵ گۆڕانی سیسته‌می حوكمڕانی پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆژیا و به‌رز بوونه‌وه‌ی باری ئابووری خه‌ڵك، گۆڕان به سه‌ر كۆمه‌لێك ده‌سته‌واژه‌ش دێت، واته ئه‌گه‌ر ئێمه زۆرترین سه‌روه‌ت و سامانمان هه‌بێت و خاوه‌نی به‌هێزترین سیاسه‌تیش بین دیسان ئاسووده‌یی و دڵنیایی لێمان راده‌كات.بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌ڕای باشتر كردنی باری ئابووری خه‌ڵك و به‌هێز بوونی سیاسه‌تی نێوخۆیی و نێوده‌وله‌تی، بتوانین ئاسووده‌یی و دڵنیایی و بڕوا له لای خه‌ڵك دروست بكه‌ین پێویستیمان به بوارێكی دیكه‌ی ژیان هه‌یه، كه ئه‌ویش ئاسایشه، واته لێره‌دا ئه‌گه‌ر سیاسه‌ت و ئابووری به‌هێزمان هه‌بێت و خاوه‌نی ئاسووده‌یی نه‌بین و دڵنیا نه‌بین له‌وه‌ی ده‌توانین ئه‌و سیاسه‌ت و ئابووریه بپارێزین، هیچ كارێكمان نه‌كردووه، واته به‌ر له سیاسه‌ت و ئابووریه‌كی به‌هێز ئێمه پێویستیمان به ئاسایشێكی به‌هێزه، ئاسایشێك بتوانی سه‌ر و ماڵ و گیانی هاووڵاتیان بپارێزێت، هه‌ر وه‌ك ئێستا كه له قوناغێكی زێرینی ئاسایش‌دا ده‌ژین.بۆ زیاتر تێگه‌یشتن ده‌توانین بارودوخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان به نموونه‌یه‌كی به‌هێز بهێنینه‌وه، ئێستا باشترین ئابووریمان هه‌یه، تێكه‌ڵی و به‌هێزی بازرگانی له گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و به ده‌ست هێنانی متمانه‌یان، بوونه خاوه‌ن كێڵگه‌ی نه‌وت و سامانه سرۆشتیه‌كان و سیاسه‌تێكی به‌هێزی نێوده‌وله‌تی كه ده‌توانین بلێین كورد كارتی فشاری هه‌ره به‌هێزی رۆژهه‌لاتی نێوه‌راسته له رووی سیاسیه‌وه بۆ شلقاندنی گۆمه مه‌نگه‌كه‌ی ماف و ئازادیه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خاوه‌ن ئاسایشێكی به‌هێز نه‌بین ئه‌م ئابووری و سیاسه‌ته به‌هێزه دادی هیچ شتێكمان نادات، بۆیه ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره بۆ ئه‌وه‌ی بلێین ئاسایش تاجی سیاسه‌ت و ئابووریه.ئه‌گه‌ر ئاسایش نه‌بوایه ئه‌م هه‌موو كومپانی و كرێكاره بیانیه‌كان نه‌یانده‌توانی بێن لێره سه‌رمایه گۆزاری بكه‌ن، ئه‌گه‌ر نه‌بوینایه‌ته خاوه‌ن ئاسایش و ئه‌منیه‌تێكی به‌هێز، نه‌مانده‌توانی متمانه‌ی ولاته به‌هێزه‌كانی بواری ئابووری به ده‌ست بێنین، كه‌واته سه‌ركه‌تنمان له بواری سیاسه‌ت و ئابووری ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئاسایشێكی به‌هێز كه تاكو ئێستا كه‌مترین باسی لێوه نه‌كراوه، بۆیه پێویسته چاومان بكه‌ینه‌وه و روڵی ئاسایش و ده‌زگا ئه‌مینه‌كانمان له بیر نه‌كه‌ین.براده‌رێك بۆی گێڕامه‌وه كه له ئێران له ناو ته‌كسیه‌ك ژانه سه‌ر ده‌گرێت و بی هێز ده‌بێت، شۆفێری ته‌كسیه‌كه حه‌بێكی ده‌داتی و ئه‌ویش حه‌به‌كه ده‌خاته نێو جانتاكه‌یه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی پێویست بۆ ژانه سه‌ره‌كه‌ی به كاری بهێنێت، له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌دا له مه‌رزی حاجی ئۆمه‌ران براده‌رانی ئاسایش حه‌به‌كه ده‌بینن و یه‌كسه‌ر ئه‌و براده‌ره ده‌یبه‌ن بۆ لای به‌رێوه‌به‌ری ئاسایش، ئه‌م براده‌ره‌ش دوای مشاوشیه‌كی زۆر نه‌یزانیوه بۆ وا ده‌یهێنن و ده‌یبه‌ن بۆ چه‌ند ژوورێك و لێپێچینه‌وه، دوای ترس و له‌رز و شه‌رمێكی زۆر بۆی روون ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و حه‌به (ترامادۆڵ) ه و ئه‌و كه‌سانه به كاری ده‌هێنن كه گیروده‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كانن، لێره‌دا بێجگه له به‌رچاو روونی براده‌رانی ئاسایش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه له ولاتێكی وه‌كو ئێران‌دا ئه‌و حه‌به له لای شۆفێری ته‌كسی ده‌ست ده‌كه‌وێت و له لای ئێمه‌ش چونكه ئاسایشه‌كه پارێزراوه هێشتا خه‌ڵكی ئێمه له‌مه ئاگادار نه‌بووه، كه‌چی له ئێران یه‌كێكه له‌و حه‌بانه‌ی كه ره‌نگ بێت به ئاسایی ده‌ست بكه‌وێت و زۆربه‌ی خه‌ڵك به كاری بهێنێت كه‌چی ئه‌و براده‌ره‌ی من سه‌ره‌ڕای كه‌مێك شاره‌زا بوون له‌م بواره یه‌كه‌م جار بووه ئه‌م حه‌به ببینێت و ناوی ببیستێت، كه‌واته لێره‌دا بۆمان روون ده‌بێته‌وه كه ئه‌منیه‌ت و ئاسایشمان پارێزراوه، لێره‌دا به‌هێزی و سیاسه‌ت و ئابووری دادی هاووڵاتیان و ده‌سه‌لات نادات ئه‌گه‌ر ئاسایشی له گه‌ڵ نه‌بێت.كه‌واته سیاسه‌ت و ئابووری به بی ئاسایش ده‌بێته دووینه‌ی به زڕه پوونگ.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
