له هه‌رێمێكی زۆر سه‌یری پڕ جه‌نجالیدا ده‌ژین، جه‌نجالیه‌ك كه نه بیر كردنه‌وه‌ی بیرمه‌ندێك سه‌ری لێده‌ره‌چێت و نه بیر كردنه‌وه‌یه‌كی كۆله‌وارێكی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی خۆمان، نه رۆشنبیرێك ده‌زانێت چ ده‌گوزه‌رێت و نه سیاسیه‌ك و نه نه‌خوێنه‌وارێك، ئه‌وه‌نده ئالۆزه له ده‌ست خه‌تی بزماری ئالۆزتر و به ده‌ستنووسی چینی و ژاپۆنیش ناچێت. ده‌سه‌ڵات بلی ره‌شه، به‌ناو ئۆپۆزسیۆن ده‌لی سپیه، كه هیچیانیش نییه، ته‌نها ره‌شكه‌و پێشكه كردنێكه له نێوان چه‌كۆش و بزماری ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن، كه ئه‌مه كه‌ش و هه‌وایه‌كه به ناو چه‌ند رۆشنبیرێك و چه‌ند سیاسی و كۆڵه‌وارێكی به ناو ئازاد و ژێر سێبه‌ری ره‌حمی دۆلار دروستیان كردووه.
ئه‌م به‌زمه زیاتر ده‌گه‌رێته‌وه بۆ لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی هه‌رێم كه به كه‌سانی ناو ده‌سه‌ڵات، تێوه‌گڵاو به ده‌سه‌ڵاتیكی ره‌ها و حاشا كردن له رابردوویه‌كی ناپاك، زمان به كردار و قه‌له‌م به ده‌ست كه‌سانی دیكه خۆلقاوه، بۆیه هه‌ر له به‌زمی بێسه‌روبه‌ری راگه‌یاندن بگره تاكو شێڵاوه گومانیاوه‌كه‌ی بێلایه‌نه‌كان و ئه‌لقه به ده‌سته‌كان. تاكه رادیۆ و تیڤی و رۆژنامه‌یه‌ك نا‌بینیت خه‌ڵك بیزاری خۆی لێنه‌كات، وه‌كو ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان كه هیچ تیڤیه‌كی كوردی نه‌بوو، خه‌ڵك ناچار سه‌یری تیڤیه‌كانی بیانی ده‌كرد، ئه‌مرۆش هه‌مان رۆژه و خه‌ڵك نه‌ك هه‌ر ته‌ماشای تیڤی و رۆژنامه‌كان ناكات به‌لكۆ من شاهیدی چه‌ند كه‌سێكم هه‌رچی كه‌ناڵی كوردییه له سه‌ته‌لایته‌كه‌یدا نا‌بینیت، ئه‌مه‌ش ناحه‌ق نییه و به گۆته‌ی خۆیان مێشكیان ئیسراحه‌تی كردووه. ده‌سه‌ڵات خزمه‌ت به خه‌ڵك بكات، ئۆپۆزسیۆن به گه‌نده‌ڵی ناو ده‌بات، ئه‌گه‌رچی بی گه‌نده‌لیش نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش نییه كه خزمه‌ت كردن به خه‌ڵك گه‌نده‌لی ره‌ها بێت، خزمه‌ت نه‌كات ده‌كا هه‌ڵا و دونیا خراپ بوون، ئۆپۆزسیۆن سه‌ری لێشێواوه له نێوان بۆختان و ته‌شهیر به‌خشینه‌وه و كاری راسته‌قینه‌ی خۆی، كارێك ده‌كات نه خزمه‌تی خه‌ڵك ده‌كات و نه خزمه‌تی نیشتیمان و نه خزمه‌تی خۆیان، ته‌نها خزمه‌تێكه به نه‌یاران و كۆمه‌ڵه گه‌نجێكی پێنه‌گیشتوو و سه‌ر لێشێواویش به دوایدا كه‌وتووه و هه‌ر ناشزانێت ئۆپۆزسیۆن چییه و چ كاره‌یه؟! ده‌سه‌ڵاتیش بێده‌نگی خه‌ڵكانێكی دلسۆزی خۆی قۆزستووته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ئۆپۆزسیۆن و تۆڕاوی خۆی ئاشت بكاته‌وه. سه‌ر له خه‌ڵك شێواوه و ژیان تاڵ بووه، ژیان تامی جارانی له ده‌ست داوه و خه‌ڵك هه‌موو رووی له سیاسه‌ت كردووه به كۆڵه‌واری خۆشیانه‌وه. له نان و نۆك و فاسۆلیا و قاپ و قاچاخ بگره تاكوچایی و سفره و كه‌وچك و په‌رداخ هه‌مووی بووه‌ته سه‌فه‌ری و ئافره‌ت بووه‌ته شاژنی ماڵه‌كه‌ی. هه‌ر رێكخراوێك به كه‌یفی خۆی و به میزاجی سه‌رچاوه داراییه‌كه‌ی ئامارێكی خه‌یالی بڵاو ده‌كاته‌وه و سه‌ری له خه‌ڵك شێواندووه، كه‌س نازانێت له كی و له چ بڕوا بكات. به‌رپرسان له به‌ر سه‌فه‌ر و سیاحه و پرۆژه گرتنه‌وه ئاگایان له پرۆژه‌ی گه‌ڕه‌كه هه‌ژاره‌كان نییه و كۆمپانیا بی ویژدانه‌كانیش به كه‌یفی ویژدانی مردووی خۆیان كه‌وتوونه‌ته سه‌ر خوانی پاره‌ی پرۆژه‌كان و نیوه به نیوه زیاتر نه‌مێنێته‌وه به زه‌ره‌ر ئه‌ژمار ده‌كه‌ن.
روخساری زۆربه‌ی خه‌ڵك شكاوه و هێمای قه‌هر و خه‌م و په‌ژاره له گۆناكانیاندا ده‌دره‌وشێته‌وه و ده‌لێن وڵاته‌كه‌مان وڵاتی خه‌م و مرۆڤه خه‌مباره‌كانه، هیچ كاتێك ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌مرۆ بارودۆخی ئابووری خه‌ڵك به‌م ئاسته باش و به‌رزه نه‌گه‌یشتووه، ئه‌مه له كاتێكدایه كه هیچ كاتێكیش ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌مرۆ خه‌ڵك بێزار و خه‌مبار نه‌بووه له ژیانی، زۆربه‌ی خه‌ڵك خۆزگه به دوێنێی بی ئئپۆزسیۆن ده‌خوازن و هیوایه‌تیان گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ دوێنی. با به‌س بێت ئه‌م خه‌ڵكه خێر له خۆ نه‌دیوه ئه‌وه‌نده ئازار بده‌ین و با واز له‌و خه‌ڵكه بی تاوانه بێنین و بهێلین بۆ خۆیان وه‌كو خۆیان بژین.
كاری ده‌سه‌ڵات بووه‌ته چاره‌سه‌ری كێشه ده‌ره‌كیه‌كان و ئۆپۆزسیۆنیش فه‌راغێكی قوستووته و كاری بووه‌ته باژێرچێتی و ناكوكی خستنه ناو ناوچه جیاوازه‌كانی كوردستان، كه نیسبه‌ت به وڵاتانی دیكه ته‌نها بسته خاكێكه. خه‌ڵك ده‌نگ به ده‌سه‌ڵات بدات ئۆپۆزسیۆن به ساخته ناوی ده‌بات و ده‌نگ به ئۆپۆزسیۆنیش بده‌ن به ده‌نگی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵك ده‌زانن. كه‌س نازانی له‌م وڵاته چ ده‌گۆزه‌ری؟!
ته‌نانه‌ت واز له مردووه‌كانیش ناهێنن و كه‌سێك ده‌چیته به‌ر دلۆڤانی خوای گه‌وره و له كۆڵ ئه‌م دونیا پڕ خه‌فه‌ت جه‌نجالییه ده‌بێته‌وه، كه‌چی هێشتا حزبه‌كان و سیاسیه‌كان وازی لێناهێنن و له پرسه‌كه‌یدا هه‌ر حزبه و به ره‌نگی خۆی لافیته‌ی پرسه بۆی ده‌نووسێت و به لایه‌نگری خۆی ده‌زانی، پێش مردنیشی ره‌نگبێت به ده‌یان جار سه‌ردانی به‌رپرسانی كردبێت و كه‌سی نه‌دیبێت، ئه‌مه‌یه كه ده‌لێن ئێمه زیندۆ كوژی مردوو په‌ره‌ستین.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
