وێڕای ئه‌وه‌ی گه‌لی كورد ماوه‌ی زیاتر له ده‌یه‌یه‌كه بۆته خاوه‌نی كه‌ناڵی ئاسمانی و خۆشبه‌ختانه رۆژ له دوای رۆژ ژماره‌ی كه‌ناڵه‌كان له زیادبوندان و ئه‌و زیادبونه‌ش به دوو باردا(ئه‌رێنی و نه‌رێنی) كاریگه‌ری خۆی هه‌یه، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت تا ئه‌ندازه‌یه‌كی باش توانراوه كه‌ڵك له‌و ئازادیه‌ی هه‌رێم وه‌ربگێرێت بۆ گه‌شه‌كردنی میدیا به گشتی و كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كان به تایبه‌تی، كه هه‌موو هێزه‌كان به گشتاندن خاوه‌نی كه‌ناڵی خۆیانن و به بێ سانسۆر توانیویانه تا كوێ بیانه‌وێت قسه له‌سه‌ر سه‌رجه‌م جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات بكه‌ن(وێڕای بوونی هه‌ندێك فشار لێره‌و له‌وێ).
به‌شێكی زۆری میدیای كوردی له ئێستادا تایبه‌ته به ئه‌نجامدانی دیالۆگ له نێوان سیاسی و رۆشنبیر‌و رۆژنامه‌نوسی هه‌ردوو به‌ره‌كه‌دا(ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن)، تا ئه‌ندازه‌یه‌ك به زه‌حمه‌ت بوار ده‌درێت كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆ یان نیمچه سه‌ربه‌خۆ له‌و كه‌ناڵانه‌وه وه دیار بكه‌ون، ئه‌مه بۆ سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كان به‌و شێوه‌یه بۆ نمونه ئۆپۆزسیۆن هه‌رچی كادر‌و هه‌ڵسوڕاویه‌تی له بینه‌رانی كردۆته چالاكوانی مه‌ده‌نی و سیاسی و رۆشنبیر‌و له به‌رامبه‌ریشدا ده‌سه‌لات كادرانی حیزبی كردۆته رۆژنامه‌نوس و چاودێری سیاسی و هتد، ئه‌مه له كاتێكدا هه‌مومان ده‌زانین ئه‌مانه كێن و چین و چ كاره‌ن، ئیدی گرفته‌كه هه‌ر ئه‌م مامه‌ڵه‌ی دوو به‌ره‌كه نیه له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر به‌ڵكو ئه‌وه‌یه كاتێك ئه‌م نازناوانه‌ی به‌ره‌كان له پرۆگرامێكدا ڕوبه‌رو ده‌بنه‌وه خاڵی ده‌بنه‌وه له‌و شوناسه‌ی به بالایاندا بڕاوه‌و %100 ده‌بنه‌وه شوناسه‌كه‌ی خۆیان كه هه‌لسوراو یان كادری حیزبه‌و به زمانێك ئه‌دوێن به‌رامبه‌ر یه‌كتر وه‌ك ئه‌وه‌ی هاتبن بۆ شكاندن و سوك كردنی یه‌كتر نه‌ك راگۆڕینه‌وه‌و رۆشنكردنه‌وه‌ی راستیه‌كان و هه‌وڵدان بۆ قه‌ناعه‌ت پێكردنی یه‌كتر یان نا بۆ قه‌ناعه‌ت پێكردنی ئه‌و هاولاتیانه‌ی كه گوێیان لێ‌گرتوون، وه زۆر جار وته‌ی نا به‌رپرسیارانه ده‌بیستین وه‌ك درۆزن، گه‌مژه، جاهل، دز، مستاو چی، ولات فرۆش، به‌كرێگیراو...جا سه‌یر له‌وه‌دایه دوای پرۆگرامه‌كه‌ش ده‌ست له ناو ده‌ست ده‌نین.
تراژیدیای دیالۆگ له میدیای كوردی به گشتی و تیڤیه‌كان به تایبه‌ت ئاماده‌یی هه‌یه‌و مه‌ترسیه‌كانیشی زۆر گه‌وره‌ن، زۆرجار یاری به كاره‌ساته‌كان و تۆمه‌تباركردنی یه‌كتر ده‌كرێت به‌وه كه كورد خۆی خولقێنه‌ری ئه‌و كاره‌ساتانه بووه، ته‌نانه‌ت غیابی ئه‌خلاقی دیالۆگ و به‌رپرسیارێتی نه‌ته‌وه‌یی و ململانێی نا ئه‌خلاقیانه‌ی هه‌ندێك هێز تا ئه‌ندازه‌یه‌ك مه‌ترسیدارن كه وه‌خته ببنه مایه‌ی كه‌ره‌سته‌ی باش به ده‌ست نه‌یارانی كورد‌و دژمان به‌كاری بهێننه‌وه، ئه‌وه سه‌ره‌رای كه بوه‌ته مایه‌ی داڕمانی تاكی كورد و وێرانكردنی ته‌لاری ئومێده‌كان له زیهنماندا و دروست كردنی تاكێك كه ئینتمای نه‌ك بۆ نیشتمانه‌كه‌ی به‌ڵكو بۆ خۆیشی نه‌ماوه.،
له كۆتایدا پرسیاری گرنگ ئه‌شێت بریتی بێت له
-هه‌ڵدانه‌وه‌ی برینه‌كانی ڕابردوو چ سودێك به ئاینده‌ی ئێمه ده‌كات جگه له دروست كردنی فه‌وزاو شه‌ڕو ناكۆكی؟
-تا كه‌ی میدیای كوردی به گشتی و تیڤیه‌كان به تایبه‌ت به مه‌به‌ست خۆیان له زیانه‌كانی ئه‌م جۆره له مامه‌ڵه كردن و دیالۆگی نا به‌رپرسیارانه نابوێرن؟
-تا كه‌ی میدیاكان ئیستێك ناكه‌ن و به‌و پرۆگرامانه‌دا ناچنه‌وه كه جگه له زیان گه‌یاندن به ئاینده‌ی ئه‌م گه‌له و سوك كردنی كه‌سایه‌تیه به‌شدار بووه‌كان شتێكی تری لێ وه‌به‌رناهێنرێت؟
-زۆرێك له رۆشنبیر‌و چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی ئێمه كه‌ی خۆیان له‌سه‌ر قبوڵكردنی یه‌كترو رێزگرتن ڕا دێنن و دور ده‌كه‌ونه‌وه له ناوزڕاندن و شكاندنی یه‌كتر؟
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
