گرفتی راگه‌یاندنی كوردی ... ئه‌رده‌ڵان هه‌ڵه‌بجه‌یی
ئه‌گه‌ر چی زیاتر له 115 ساڵه كورد بۆته خاوه‌ن رۆژنامه‌و له سه‌ر ده‌ستی بنه‌ماڵه‌یه‌كی شۆڕشگێرو خوێنده‌وار له تاراوگه به‌ناوی كوردستان یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی بلاوكرده‌وه، به‌لام ئه‌و مێژووه دورو درێژه نه‌بۆته فاكتۆری ئه‌وه‌ی كه تا هه‌نوكه راگه‌یاندنی كوردی له ئاست پیویستدا بێت، لێ ئه‌وه‌ش رونه كه نه‌بونی كیانی سه‌ربه‌خۆو خۆخۆری و ژێرده‌سته‌یی گۆشه‌گیركردنی گه‌لی كورد له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانه‌وه كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر لاوازی و زۆری گرفته‌كان هه‌بوه، به‌ڵام له ئێستادا زۆرێك له‌و فاكتۆرانه بونیان نیه‌و بگره گه‌ر هه‌شبن نابنه مایه‌ی ئه‌وه‌ی كه هه‌موو لاوازیه‌كانی راگه‌یاندنی كوردی بۆ ئه‌و خالانه بگێرینه‌وه.
گه‌ر به‌رپرسیارانه‌و بێ لایه‌نانه هۆكاری لاوازی راگه‌یاندنی كوردی ده‌ست نیشان بكه‌ین ئه‌وه ده‌بێت چه‌ند خالێك دیاری بكه‌ین
1-حیزبی بونی راگه‌یاندن و راگه‌یاندنكاران
2-زۆری راگه‌یاندنه‌كان و نه‌بونی یاسا یا خود جێ به جێ نه‌كردنی یاسای كاری رۆژنامه‌وانی
3-نه‌بونی ئه‌كادیمیای تایبه‌ت به په‌روه‌رده‌كردنی كادری راگه‌یاندن
4-نه‌بونی سه‌رچاوه‌ی زانیاری
5-نه‌كردنه پیشه‌ی كاری راگه‌یاندن لای رۆژنامه‌نوسان و راگه‌یاندنكاران
6-راگه‌یاندن بۆته سه‌كۆی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك دۆسیه‌ی سیاسی ناوخۆیی
7-نه‌بونی دلسۆزی بۆ كاری رۆژنامه‌وانی و دڵسۆزی بۆ كه‌س(شخص)
8-بابه‌تی و تایبه‌تمه‌ندنه‌بونی راگه‌یاندنه كوردیه‌كان
9-لاوازی دامه‌زراوه‌كانی تایبه‌ت به رۆژنامه‌نوسان و فشارنه‌خستنه سه‌ر ده‌سه‌لات
10-پێشێلكردنی بنه‌ماكانی كاری رۆژنامه‌وانی لای رۆژنامه‌نوسان
11-نه‌بونی گوتاری روون لای راگه‌یاندن و راگه‌یاندنكاری كوردی
جگه له‌م خالانه زۆری تر هه‌ن كه په‌یوه‌ستن به( شێوازی ئه‌دای كاری (ده‌سه‌لات و رۆژنامه‌نوسان)
له ئێستادا بینه‌رو خوێنه‌ر ئه‌وه‌ی بۆی گرنگه ئه‌وه‌یه كه بپرسێت
-بۆچی بۆ ئه‌وه‌ی راستیمان ده‌ست كه‌ویت پێویسته هه‌واڵی زۆرێك له میدیاكان وه‌رگرین له كاتێكدا ئه‌وه‌ش ناتوانێت بمانگه‌یه‌نێته راستی؟
-قه‌یرانی نه‌بونی (راستی و راسته‌قینه، )له میدیای كوردی بۆچی ده‌گه‌ریته‌وه؟
-ویڕای زۆری ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بۆچی رۆژ له دوای رۆژ تاكی كورد له شاشه‌و رادیۆ و سایت و رۆژنامه كوردیه‌كان دور ده‌كه‌وێته‌وه‌و په‌نا ده‌باته به‌ر میدیای ده‌ره‌وه؟
-تێپه‌ڕبونی سه‌دان هه‌ڵه‌ی چه‌ند باره به‌سه‌ر راگه‌یاندنكارو راگه‌یاندنی كوردی له نه‌زانینه‌وه‌یه یان له نه‌بونی هۆشیاری تاكی كورده‌وه؟
-ئه‌و ئازادیه‌ی میدیای كوردی له سایه‌یدا كار ده‌كات هه‌ر به جدی ئازادیه یان ئه‌تك كردنی ئازادیه به ناوی ئازادیه‌وه له كاتێكدا كه كار گه‌یشتۆته باسكردنی ژیانی تایبه‌تی و زۆر شتی تریش؟
-ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كاتێك سه‌رچاوه‌كانی زانیاری بلۆك كردووه چاوه‌رێی چی ده‌كات له راگه‌یاندنی كوردی جگه له خزانه ناوه‌وه‌ی ده‌زگا سیخوریه‌كانی ولاتانی ده‌ره‌وه و جێ به جێكردنی ئه‌جێندای خۆیان؟
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
