شه‌قام له‌ نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆندا ...ئەردەلان هەلەبجەيى

شه‌قام له‌ نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆندا     ...ئەردەلان هەلەبجەيى 

ڕه‌وشی ئێستای هه‌رێمی كوردستان زیاد له‌هه‌ركات نائارام و مه‌ترسیداره‌، خۆ توندكردنی هه‌ردوو به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات له‌ یه‌كتر و به‌خشینه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌ جۆراو جۆره‌كان به‌رامبه‌ر یه‌كتری پێمان ده‌ڵێت تا هه‌نوكه‌ نه‌ ده‌سه‌لات و نه‌ ئۆپۆزسیۆن ناتوانن ئه‌و راستیه‌مان لێ بشارنه‌وه‌ كه‌ ناتوانن یه‌كتر قبوڵ بكه‌ن، وه‌ گه‌ر ئه‌مه‌ به‌ لایه‌نگیری وه‌رنه‌گیرێت تا ئه‌ندازه‌یه‌ك نه‌فه‌سی ده‌سه‌ڵات درێژتره‌و ئارامتره‌ له‌ ئۆپۆزسیۆن، به‌ڵام ناكرێت گوێ به‌و ده‌نگانه‌ش نه‌ده‌ین كه‌ له‌ سه‌نگه‌ری ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ زۆر كلاسیكیانه‌و نا به‌رپرسیارانه‌ وته‌و لێدوان ده‌ده‌ن.

هه‌رچی ئۆپۆزسیۆنه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا له‌ بری خستنه‌ڕوی نه‌خشه‌و به‌رنامه‌كانی خۆی و ته‌وزیفكردنی له‌ رێگای میدیاكانیانه‌وه‌، كه‌وتونه‌ته‌ به‌ شه‌خسه‌نه‌كردنی ململانێكان و زۆرجاریش هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ و نا به‌رپرسیارانه‌ی لێوه‌ده‌ر ده‌كه‌وێت، له‌ میدیای ئۆپۆزسیۆن زۆرجار ئه‌و رژێم و دیكتاتۆرانه‌ی كه‌ رۆژانێك مایه‌ی نه‌هامه‌تی بوون بۆ ئه‌م گه‌له‌ به‌ كه‌سایه‌تی و سیسته‌مه‌كه‌ی ئه‌چوێنن، ته‌نانه‌ت وه‌ك نمونه‌ ئه‌وه‌شمان دی كه‌ كه‌وتنه‌ پیاهه‌ڵدان به‌ سه‌دامی دیكتاتۆر، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا نه‌ك من وه‌ك رۆژنامه‌نوسێك بگره‌ هه‌ر تاكێك و ته‌نانه‌ت خۆشیان ده‌رك ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌كه‌ جگه‌ له‌ زیان گه‌یاندن به‌ ئه‌زمونه‌كه‌ به‌ گشتی، كوشتنی رۆحی كوردانه‌و ئازادی خوازانه‌ی تاكی كورده‌ له‌ به‌شه‌كانی تر و له‌ هه‌مان كاتیشدا ئۆپۆزسیۆن ئه‌خاته‌ به‌رده‌م به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌ی ئه‌خلاقی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌.، .

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتیش كه‌ خاوه‌ن میدیایه‌كی زۆری ته‌پۆڵ و خه‌وتوه‌و نازانێت خه‌ریكی چی یه‌ و هه‌ر خه‌ریكی ته‌رفیهیاته‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی كوردستان وڵاتێك بێت له‌ قاڕه‌ی ئه‌وروپا، چاوی له‌ ئاریشه‌و كێشه‌ قوڵه‌كان توند نوقاندووه‌.و نایه‌وێت بیبینێت.

شه‌قام كه‌ به‌سه‌ر هێزه‌كاندا دابه‌ش بوه‌و به‌شێكیشی كه‌ وه‌لائی بۆ كه‌س نی یه‌و به‌ ته‌واوی مانا بێ ره‌نگ و بۆیاخ نه‌كراوه‌، به‌ سه‌رجه‌م چینه‌كانیه‌وه‌ بۆته‌ ره‌گه‌زی سه‌ره‌كی وته‌و لێدوانی هه‌ردوو به‌ره‌كه‌ و هه‌ردولا خۆیان به‌ خاوه‌نی ده‌زانن!

 شه‌قام بۆته‌ بابه‌تی گه‌رم له‌ میدیاكان و خاڵی سفری رێكه‌وتنه‌كان، له‌ میدیا شه‌ڕه‌كان بۆ شه‌قامه‌و له‌ رێكه‌وتنه‌ نهێنیه‌كان شه‌قام ده‌مێكه‌ ئیجازه‌ دراوه‌، بۆ نمونه‌ هه‌ریه‌ك له‌و به‌ره‌یه‌ كاتێك ده‌یه‌وێت جومله‌یه‌كمان پێ بڵێت شه‌قام له‌ وته‌ولێدوانه‌كانیدا بۆته‌ سیمبۆل ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا ئه‌وه‌ی له‌ دڵه‌كاندا نی یه‌ شه‌قامه‌!،

بۆیه‌ ویستم لێره‌وه‌ بڵێم تكایه‌ درۆ سیاسیه‌كانتان واز لێبێنن و به‌ناوی خۆتانه‌وه‌ بدوێن، گه‌ر دڵسۆزی شه‌قامن، ئه‌وا شه‌قام له‌ زارتان بسرنه‌وه‌ بیبه‌نه‌ دڵتانه‌وه‌، كار بۆ شه‌قام بكه‌ن نه‌ك شه‌قام كار پێ بكه‌ن.

دواجار ده‌پرسم

له‌ بری شه‌قكردنی شه‌قام و كاركردن بۆ دابه‌شكردنی و ناوبردنی بۆ مه‌رامه‌كانتان، باشتر نیه‌ كار بۆ پێكهاتن و یه‌كده‌نگی و پێكه‌وه‌ ژیان بكه‌ن؟

گه‌ر خۆتان ناتوانن شه‌ڕی ده‌ستكه‌وته‌كانتان بكه‌ن، ئه‌وه‌ چۆن و به‌ كام مۆراڵ و ویژدان ده‌تانه‌وێت شه‌قام بخه‌نه‌ خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانتان؟

بۆیه‌ تكایه‌ له‌و شه‌قامه‌ گه‌رێن كه‌ له‌ ڕابردوو بۆ ئێوه‌ بویه‌ سوتو له‌ ئیستاشدا وه‌خته‌ بیكه‌نه‌وه‌ سوتو به‌ ململانێی نابه‌رپرسیارانه‌ و سه‌نگه‌ر له‌یه‌كگرتن و خۆخۆری و چۆڵكردنی سه‌نگه‌ری دوژمنه‌كانی گه‌لی كورد

  2013/4/26 ardalan halabjayi <This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.>

گرفتی راگه‌یاندنی كوردی      ئه‌رده‌ڵان هه‌ڵه‌بجه‌یی

ئه‌گه‌ر چی زیاتر له‌ 115 ساڵه‌ كورد بۆته‌ خاوه‌ن رۆژنامه‌و له‌ سه‌ر ده‌ستی بنه‌ماڵه‌یه‌كی شۆڕشگێرو خوێنده‌وار له‌ تاراوگه‌ به‌ناوی كوردستان یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی بلاوكرده‌وه‌، به‌لام ئه‌و مێژووه‌ دورو درێژه‌ نه‌بۆته‌ فاكتۆری ئه‌وه‌ی كه‌ تا هه‌نوكه‌ راگه‌یاندنی كوردی له‌ ئاست پیویستدا بێت، لێ ئه‌وه‌ش رونه‌ كه‌ نه‌بونی كیانی سه‌ربه‌خۆو خۆخۆری و ژێرده‌سته‌یی گۆشه‌گیركردنی گه‌لی كورد له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تانه‌وه‌ كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر لاوازی و زۆری گرفته‌كان هه‌بوه‌، به‌ڵام له‌ ئێستادا زۆرێك له‌و فاكتۆرانه‌ بونیان نیه‌و بگره‌ گه‌ر هه‌شبن نابنه‌ مایه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌موو لاوازیه‌كانی راگه‌یاندنی كوردی بۆ ئه‌و خالانه‌ بگێرینه‌وه‌.

گه‌ر به‌رپرسیارانه‌و بێ لایه‌نانه‌ هۆكاری لاوازی راگه‌یاندنی كوردی ده‌ست نیشان بكه‌ین ئه‌وه‌ ده‌بێت چه‌ند خالێك دیاری بكه‌ین

1-حیزبی بونی راگه‌یاندن و راگه‌یاندنكاران

2-زۆری راگه‌یاندنه‌كان و نه‌بونی یاسا یا خود جێ به‌ جێ نه‌كردنی یاسای كاری رۆژنامه‌وانی

3-نه‌بونی ئه‌كادیمیای تایبه‌ت به‌ په‌روه‌رده‌كردنی كادری راگه‌یاندن

4-نه‌بونی سه‌رچاوه‌ی زانیاری

5-نه‌كردنه‌ پیشه‌ی كاری راگه‌یاندن لای رۆژنامه‌نوسان و راگه‌یاندنكاران

6-راگه‌یاندن بۆته‌ سه‌كۆی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك دۆسیه‌ی سیاسی ناوخۆیی

7-نه‌بونی دلسۆزی بۆ كاری رۆژنامه‌وانی و دڵسۆزی بۆ كه‌س(شخص)

8-بابه‌تی و تایبه‌تمه‌ندنه‌بونی راگه‌یاندنه‌ كوردیه‌كان

9-لاوازی دامه‌زراوه‌كانی تایبه‌ت به‌ رۆژنامه‌نوسان و فشارنه‌خستنه‌ سه‌ر ده‌سه‌لات

10-پێشێلكردنی بنه‌ماكانی كاری رۆژنامه‌وانی لای رۆژنامه‌نوسان

11-نه‌بونی گوتاری روون لای راگه‌یاندن و راگه‌یاندنكاری كوردی

جگه‌ له‌م خالانه‌ زۆری تر هه‌ن كه‌ په‌یوه‌ستن به‌( شێوازی ئه‌دای كاری (ده‌سه‌لات و رۆژنامه‌نوسان) 

له‌ ئێستادا بینه‌رو خوێنه‌ر ئه‌وه‌ی بۆی گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بپرسێت

-بۆچی بۆ ئه‌وه‌ی راستیمان ده‌ست كه‌ویت پێویسته‌ هه‌واڵی زۆرێك له‌ میدیاكان وه‌رگرین له‌ كاتێكدا ئه‌وه‌ش ناتوانێت بمانگه‌یه‌نێته‌ راستی؟

-قه‌یرانی نه‌بونی (راستی و راسته‌قینه‌، )له‌ میدیای كوردی بۆچی ده‌گه‌ریته‌وه‌؟

-ویڕای زۆری ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بۆچی رۆژ له‌ دوای رۆژ تاكی كورد له‌ شاشه‌و رادیۆ و سایت و رۆژنامه‌ كوردیه‌كان دور ده‌كه‌وێته‌وه‌و په‌نا ده‌باته‌ به‌ر میدیای ده‌ره‌وه‌؟

-تێپه‌ڕبونی سه‌دان هه‌ڵه‌ی چه‌ند باره‌ به‌سه‌ر راگه‌یاندنكارو راگه‌یاندنی كوردی له‌ نه‌زانینه‌وه‌یه‌ یان له‌ نه‌بونی هۆشیاری تاكی كورده‌وه‌؟

-ئه‌و ئازادیه‌ی میدیای كوردی له‌ سایه‌یدا كار ده‌كات هه‌ر به‌ جدی ئازادیه‌ یان ئه‌تك كردنی ئازادیه‌ به‌ ناوی ئازادیه‌وه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ كار گه‌یشتۆته‌ باسكردنی ژیانی تایبه‌تی و زۆر شتی تریش؟

-ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كاتێك سه‌رچاوه‌كانی زانیاری بلۆك كردووه‌ چاوه‌رێی چی ده‌كات له‌ راگه‌یاندنی كوردی جگه‌ له‌ خزانه‌ ناوه‌وه‌ی ده‌زگا سیخوریه‌كانی ولاتانی ده‌ره‌وه‌ و جێ به‌ جێكردنی ئه‌جێندای خۆیان؟

  2012/12/26 ardalan ahmad <This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.>

كوردستان لةبةردةم تةنطةذةيةكي تردا

هةريَمى كوردستان لة رِابردودا رِوبةرِوي كؤمةليَك تةنطةذةى سياسي بويةوة و فاكتةرى سةرةكى طرذيةكانيش بونى ناعةدالةتي و طةمةى ئؤثؤزسيؤن و كةمتةرخةمى دةسةلاَتي سياسي هةريَم بوو بؤ ضاكسازى, لة ئيَستادا ويَراي ئةوةى ململانيَكانى (بةغداد – هةوليَر) بؤتة خالَى يةكدةنطى لايةنة سياسيةكانى هةريَم بةلاَم ئةمة نةبوةتة نوسراويَك لة نيَوان هيَزة سياسيةكانى هةريَم , كة زامنى ئةو يةكدةنطية بكات لة ئايندةدا , بةلَكو ئةو يةكدةنطيةى ئيَستا هةية بؤ هةنديَك هيَز ناضارية و هةستكردنة بة ثيَويستى ئةوةى كة جةماوةر ثشت لة هةر هيَزيَك دةكات كة لةو بارودؤخةدا طوتاريَكى جياوازى هةبيَت بةرامبةر وتارة نا بةرثرسيارةكانى نورى ماليكى.

ئؤثؤزسيؤن لة هةريَمى كوردستان كة بةردةوام دةنطى نارِةزايى بةرز كردؤتةوة و لة ثةرلةماندا ثرؤذةى خؤى ثيَشكةش كردوةو لة بةرامبةر ثرؤذةكانى زؤرينةدا بة نةريَ و بايكؤتكردن دةنطى داوة , هةميشة لة هةل دةطةريَت و كار بؤ لةقكردنى كوردسى دةسةلاَت دةكات ئةمة بؤ ئةوةى نية كة كورسى دةسةلاَت ناشيرين بيَت , بةلَكو بؤ ئةوةى ضةندى زووة خؤى خؤى ثيَى بطات , تا لةويَوة ثرؤذةكانى خؤى جيَ بة جيَ بكات وةك ئةوةى لة ئةجيَنداى خؤيدا نةخشةى بؤ كيَشاوة , لة شوباتى رِابردودا هةمومان بينيمان ئؤثؤزسيؤن لة شارى سليَمانى دؤخيَكى دروست كرد كة دواجار بؤ بةردةوامى ئةو خؤثيَشاندانانة ئؤثؤزسيؤن فةوزاى دروست كرد و دةسةلاَتيش بؤ كث كردنةوةى هيَزى بةكارخست.

ئيستا سالَرِؤذى ئةو ميَذوة طةرضى ضةند مانطيَكى ماوة بةلاَم دةنطى ئؤثؤزسيؤن و ميدياكةى بة رِونى بانطى دروستكردنى دؤخيَكى ترو تةنطةذةيةكى تر دةكات , كة بؤ ئةمةش دةسةلاَت تا ئةندازةيةكى باش خالَى لاوازى خؤى داوةتة دةستى ئؤثؤزسيؤن , بةوةى كة هيَشتا زؤر ياسا كة بريار بوو بة كؤدةنطى لة ثةرلةمان تيَثةر بكريَت وةك خؤيةتى و هاوكات ثرؤسةى ضاكسازيش بةو ضةشنة نية كة تةنانةت دةسةلاَت خؤيشى دةيويست,بةلام ئةوةى طرنطة ليَرةدا ئةوةية

 ئايا ئةو جةماوةرةى كة لة شوباتى رابردودا ئؤثؤزسيؤن داواكانى ثشتطويَ خستن , جاريَكى تر بؤ ئؤثؤزسيؤن ئةضنةوة سةر شةقام؟

وة يان ئةو ئؤثؤزسيؤنةى توانى تا ئةندازةيةكى ديار كادرو ضالاكانى بكاتة خانةنشينى حكومةت و موضةخؤر , دةتوانيَت بةو ئةندازةيةى رابردوو شةقام لة دةسةلَات بجولَيَنيَت؟

يان ئةوةى دةسةلَات ئةنجامى داوة بؤتة ئةوةى كة جةماوةر رِازى بكات و خؤثيَشاندان و كاركردنى ئؤثؤزسيؤن بؤ دروستكردنى تةنطةذةيةكى تر ثوضةلَ بكاتةوة؟

ياخود ئةمجارةيان خؤثيَشاندانيَك دةبينين دور لة ئؤثؤزسيؤن و خالَى لة داواى هيَزة سياسيةكان و كاريطةرتر لةسةر دةسةلَات , كة ملكةضى دةكات لة زةمةنيَكى كورتدا هةنطاوى طةورة بنيَت؟

.........


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

 

بابەتی زیاتری نووسەر