خه‌ونی یه‌كڕه‌نگی، مه‌ترسی یه گه‌وره‌كه ئه‌رده‌ڵان هه‌ڵه‌بجه‌یی
ڕه‌نگ كاریگه‌ری مه‌زنی له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ هه‌یه، ڕه‌نگ یه‌كێكه له فاكتۆره‌كانی دروست كردنی جیاوازیه‌كان، ئه‌وه‌ی وا ده‌كات كه ئاماده‌بوانی پێشانگایه‌ك له تابلۆی وێنه‌كێشێك ورد ببنه‌وه‌و سه‌رنجی بده‌ن، جگه له بیرۆكه‌و مه‌به‌ستی هونه‌رمه‌نده‌كه ڕه‌نگه‌كانیه‌تی.
ئه‌وه‌ی وا ده‌كات ئێمه ژیان به جوانتر ببینین ئه‌وه‌یه كه ماده‌كانی ده‌وروبه‌رمان ره‌نگاو ڕه‌نگ و جۆراو جۆرن، گوڵی باغچه‌كان، سروشت، شه‌قامه‌كان، دیزاینی جلوبه‌رگه‌كان تێكڕا ره‌نگ كاریگه‌ری له‌سه‌ریان داناوه، ئه‌وه‌ی زیاتر له ڕه‌نگ كاریگه‌ری هه‌یه بونی جۆراو جۆری و جیاوازیه له ڕه‌نگی هه‌موو ئه‌و نمونانه‌ی هێنامانه‌وه، جیاوازی وا ده‌كات گه‌رچی زۆرجار ڕه‌نگه‌كان دژ بن به‌ڵام جوانی خۆیان له ده‌ست ناده‌ن و بگره جوانتریش شتێكی نوێمان نیشان ده‌ده‌ن.
ئه‌دی له كایه‌ی سیاسه‌تدا چی؟
چۆن بتوانین وێنای جیاوازیه‌كان بكه‌ین؟
ئایا بونی ده‌نگ و ڕه‌نگه جیاوازه‌كان له كایه‌ی سیاسی‌دا گرنگ و پێویست نیه؟
ئه‌گه‌ر له‌م هه‌رێمه‌دا ته‌نها یه‌ك هێزو یه‌ك ڕه‌نگ هه‌بیت، ئه‌ی چۆن بتوانین جوانیه‌كان ببینین و له‌زه‌ت له سیاسه‌ت به‌رین نه‌ك ڕقی لێ بكه‌ینه‌وه؟
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو هێزه‌كان بتوانن له‌و ژینگه ئازاده‌ی هه‌رێمدا مامه‌ڵه‌یه‌كی دروست له‌گه‌ڵ یه‌ك بكه‌ن، پێویسته هه‌ندێك كاراكته‌ری سیاسی ناو هێزه‌كان (به‌سه‌رجه‌میانه‌وه، ) خۆیان له‌و خه‌ونه وه دوور بگرن كه خه‌ونی ڕه‌نگ كردنی ته‌واوی كۆمه‌ڵگایه به‌و ڕه‌نگه‌ی كه ده‌یانه‌وێت، هه‌روه‌ك پێویسته ئه‌وه‌ی رێگری بكات له‌و كاراكته‌رانه خودی ئه‌و هێزه سیاسیانه‌بن، ئه‌وه‌ش ڕونه ئه‌مرۆ ئه‌و ده‌نگانه له هێزه سیاسیه‌كاندا بونێكی فیعلیان هه‌یه‌و زۆرجاریش ئه‌و هێزانه به مه‌به‌ست یان بێ مه‌به‌ست هه‌ندێك جار هه‌نگاو له‌سه‌ر وته‌و لێدوانی ئه‌و كاراكته‌رانه ده‌نێن، ئه‌مه له كاتێكدا هه‌نگاونان له‌سه‌ر وه‌دی هاتنی ئه‌و خه‌ونه هه‌میشه پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه‌و له بری گردبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر لێی، جه‌ماوه‌ر لێی دوور ده‌كه‌ونه‌وه..
ئازادی ئه‌مرۆی كوردستان موڵكی هیچ هێزێك نیه به ته‌نها، ئه‌شێت هێزێت زیاتر ماندوو بوبێت و زیاتر له هێزێكی تر قوربانی دابێت، به‌ڵام ئازادی ئه‌مرۆ موڵكی هه‌موانه، ئازادی تاكه شتێكه له‌م هه‌رێمه كه ته‌واوی دانیشتوانی كوردستان خاوه‌ن و به‌رجه‌سته‌كار و قوربانی ده‌ر بوون بۆی، له گوندنشینانی سه‌ر سنوره‌وه تا شارنشینه‌كان.
له سایه‌ی ئه‌م ئازادیه‌دا پێویسته ستۆپ به‌و ده‌نگانه بكرێت كه ئامانجیان یه‌كڕه‌نگی یه، ئه‌بێت هه‌مومان به‌رگری له فره‌ڕه‌نگی بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی جوانی له‌ناونه‌چێت ئه‌بێت هه‌مومان هاوكار بین و رێ نه‌ده‌ین ئه‌و خه‌ونانه زه‌مینه‌ی جێ به جێ كردن و هاتنه دییان بۆ سازبكرێت، گه‌ر توانیمان ئه‌و كاره بكه‌ین ئه‌وا وێڕای پاراستنی جوانیه‌كان هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ش ده‌نێین به ئاراسته‌ی خزمه‌ت كردن به پرۆسه‌ی گه‌شه‌كردن و به‌ره‌وپێشبردنی هه‌رێمه‌كه‌مان، ئه‌وه وامان لێ ده‌كات هه‌مومان هه‌بین و له بری ڕق و تۆمه‌ت، خۆشه‌ویستی و رێز به‌رهه‌م بێت، كه دواجار هه‌مومان لێی سودمه‌ند ده‌بین، كه ئه‌وه‌ش خزمه‌تكردنه به ئازادی و له‌و بڕوایه‌شدام هه‌موومان خواستمانه خزمه‌تكار بین بۆ به‌رقه‌راری زیاتری ئازادی و پێكه‌وه ژیان و پێشكه‌وتن.
دواجار وته‌یه‌كی ت.س ئه‌لیۆت وه بیر خۆم و خوێنه‌رانی ئه‌م وتاره ده‌خه‌مه‌وه كه خزمه‌تێكی گه‌وره ده‌كات به فره ڕه‌نگی و پێكه‌وه ژیان كه ده‌لێت (تاكه رێگا بۆ ئازادی خۆت، خه‌باته بۆ ڕزگاری ئه‌وانی دی)
2013/5/8 ardalan halabjayi <
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
