یادەوەریەکانی ڕۆژانی پێشمەرگایەتی ..جمال چاوشین ...هاوپەیمانی بەستن بۆ ئازد کردنی ووڵاتی کوێت
دوای ش
ەڕەکەی مانی ١١ی گوندی پاشبەرد لەناوچەی گۆڵێ، گەڕاینەوە بارەگاکەی خۆمان لە بلەکێ ، لە ئەنجامی سیاسەتی داگیرکاری ووڵاتی کوێتو دیکتاتۆری سەدامو ڕژێمەکەی ڕۆژ بەڕۆژ دەوڵەتە زلهێزەکانی دنیا دژی سەدام لەجوڵەدان خەریکی پێکهێنانی بەرەیەکی شەڕن بۆ لێدانو دەرکردنی عێراق لەووڵاتی کوێت، عێراق نەک ناکشێتەوە بەڵکو پەلاماری شارێکی سەرحدودی ووڵاتی سعودیەی عەربیشیدا، ئەم کەلەڕەقیەی سەدام و ڕژێمەکەی، رۆژ بەڕۆژ بەرەی ئەمەریکا واتا بەرەی شەڕی دژ بەعێراق زیادو پتەو بەقوەت دەکرد، دەوڵەتی سعودیەی عەرەبی بڕیاریدا مەسرەفی شەڕی ئازادکردنی کوێت بگرێتە ئەستۆ، نەتەوە یەکگرتووەکان جەندینجار داوای لەعێراق کرد بێ شەڕو خوێن ڕشتن کویت بەچێ بێڵێت، بەڵام سەدام حسین گوێ لە داوای زلهێزەکانی دنیا نەگرد، دەیگوت کوێت پارێزگایەکە وەک پارێزگاکانی تری عێراق،
**** بەرنامەی گشتی ڕاپەڕین****
لهدوای ئهنفاله بهدناوهکان وکشانهوهی هیزی پیشمهرگهبۆ سهرسنورهکان ، سهرکردایهتی یهکیتی بریاری دا ، لهسهر ههلومهرجی نوێ خویی ریک بخاتهوهو، جیگۆرکی به پایهستراتیژییهکانی خهبات بکات.بۆ ئهو مهبهسته مهلبهندهکانی ههلوهشاندهوهو، هیزهکانی خۆی له شیوهی بهتالیون ، هیزی پارتیزان و، هیزی پشتیواندا دابهشکرد.کاتیک سهدام کویتی داگیرکرد یهکیتی لهسهر شیوهی نویی خۆی ریک خستبوهوهو ئامادهبوو بۆ ههلومهرجهکه.
لهیهکهم رۆژی داگیرکردنی کوهیتهوه، سهرکردایهتی کهوته دراسهکردنی ههلومهرجهکه.لهسهرئهونهخشه سهربازییانهی کهلهپرۆسهی ئهنفالهکان دهست هیزی پیشمهرگه کهوتبوو، کوردستانیان بۆ جهندین میحوهر دابهش کردبوو.بۆ ههر میحوهریکیش سهرکردهوفهرماندهو، هیزی پیشمهرگهیان دیاریکردبوو.هاوکات لهریی ریکخستنه نهینیهکانی شارهکانهوه بهرنامهی دروستکردنی شانهی جهکدار خرایه بواری جی بهجیکردنهوهو، لهسهرتاسهری کوردستاندا شانهی جهکداری نهینی دروستکران.بۆ ئهم مهبهسته لهشاخهوه کادروپیشمهرگه بهنهینی رهوانهی شارهکان کرا، خالیدرهزا یهکیک بوو لهو کادرانهی له قاسمهڕهشهوە مانگیک دوای داگیرکردنی کوهیت بهنهینی نیردرایهوه بۆ سلیمانی وەتا راپهرینی سلیمانی لهشاردا مایهوهو، ئهرکی سهرپهرشتی ریکخستن و، دروستکردنی شانهجهکدارهکانی سنوری پاریزگای سلیمانی له ئهستۆگرتبوو.ئێمە لە بڵەکیوە چەندین چار بەکاری گەیاندنی ڕاسپاردەکانی سەرکردایەتی بۆ ڕێکخستنەکانی ناوشار سەردانی شاری سلێمانیمان کردبوو،
هاوکات دهستکرا بهناردنه خوارهوهی هیزی مهشقپیکراو بۆ تهقویهکردنی ڕهتلی پارتیزهکان که لهنزیکی شارهکان جیگیرببون.
سهرکرادیهتی یهکیتی نهخشهی راپهرینی دارشتبوو، بۆ جیبهجیکردنی ئهم ئهرکه نهتهوهییه دهبوو پهیوهندی بههیزهکانی ترهوه بکات، بۆیه بریاریدا پرۆژهکهی بنیریت بۆ سهرکردایهتی بهرهی کوردستانی کهکاک مهسعودبارزانی سهرۆکی بهرهبوو، بارهگاکهی لهرژان بوو.پاش ماوهیهک وهلامی یهکیتی یان دابوهوه، وهک پرهنسیپ پیانباش ببو.
یهکیتی ههموو قورسایی سیاسی، ریکخراوهیی، پیشمهرگهیی و راگهیاندنی خۆی به ههماههمنگی لهگهل بهرهی کوردستانی خسته خزمهت جیبهجیکردنی بهرنامهی راپهرینهوه.لهوسهروبهندهدا بەڕێز مامجهلال به نوینهرایهتی بهرهی کوردستانی ئهرکه دیپلۆماسیهکانی له دهرهوه گرتبوه ئهستۆ، کاک مهسعود یش ئهرکی بهرپرسیاریتی بهرهی کوردستانی له ناوهوه پی سپیردرابوو.کاک نهوشیروان مستهفاش سهرپهرشتی یهکیتی و جێبەچیکردنی بهرنامهی ڕاپهرینی دهکرد.
یهکیتی نیستمانی لهریی هیزهکانی پیشمهرگهو ریکخستنهکانی ناوخۆوه، تهونیکی پهیوهندی به دۆست ونهیار، جاشە چهکدارهکانهوه دروستکردبوو.بهیاننامه میژوییهکهی که بهناوی ( ئاشتبونهوهی نیشتمانی) لهرادیۆکهوه پهیتا پهیتا بلاوی دهکردهوه دهوروکاریگهری هینده گهورهبوو، بهرهیهکی یهکگرتووی میللی دژ به بهعس وداودهزگاکانی دروستکردبوو، دهوری ههردوو رادیۆکهی یهکیتی جیگرو، گهرۆکهکهی لهسهر جهماوهر هیند گهورهوکاریگهربوو، دهیان شانهی جهکدار ی لهپاڵ شانهجهکدارهکانی تردا ریکخستبوو.
****لە جرکە ساتەکانی لێدانوو لێنەدان****
لەم سەروبەندی لێی ئەدەن لێی نادەن، سەدام حسین ئەکشێتەوە ناکشێتە، سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەرنامەی ڕاپەڕینی خستە بواری جێبەجێ کردنەوە ، هەموو هێزی پێشمەرگەی لەسەر سنورەکان حازرو ئامەدە کردبوو.هەندێک لەهێزەکەی بەمەفرەزی پاردیزان بەبەرنامەی ڕاپەڕینەوە ناردبوو بۆ زوربەی ناوچەکان نزیک لەشارو شارۆچکەکان جێگیر بوبون،
هەموو کادرو فەرماندە پارتیزانەکانیان ڕاسپاردووە خەڵک ببینوو پەیوەندی بکەن بەخەڵکی دڵسۆزەوە بەرنامەی ڕاپەڕینوو بەرنامەی سەرکردایەتی ئەکێتی و بەرەی کوردستانی بۆ خەڵک رونبکەنەوە، وەلەئاستی مەکتەبی سیاسیدا بەنامە پەیوەندی دەکرا بەپیاو ماقوڵان، مستەشارەکان، هێزە جەکدارە کوردەکانەوە ، بۆ ئەوەی دژی شۆڕشو پێشمەرگەو خەڵک شەڕنەکەن، بەڵکو بێنە ڕیزی گەلو پەیوەسبن بە هێزی پێشمەرگەو هاوکاری شۆڕش بکەن.ڕۆژانە ڕادوێی دەنگی گەلی کوردستان بەدەنگە زوڵاڵەکەی خەڵکی حازرو ئامادە دەکرد بۆ ڕاپەڕین دژ بەدامودەزگاکانی بەعس، ، هەر لە ڕادوێەوە بەجفرەو بروسکە ئاگاداریو پەیام دەگەیشتە هێزی پێشمەرگە، هێزی شانە چەکدارەکانی ناوشار، * شانە جەکدارەکانی ناوشارەکان ڕاستەوخۆ پەیامیان لەسەرکردایەتیەوە بە بروسکەو هێما لە ڕادۆوە وەردەگرت،
پەیامی لێبوردنی گشتی بەرەی کوردستانی هەموو هێزە چەکدارە کوردەکانی ناوو فەوجە خەفیفەکان دەگرتەوە ، ڕۆژانە لە ڕادوێی دەنگی گەلی کوردستانەوە بڵاو دەکرایەوە ،
بەبڕوای من پەیامی لێبوردنی گشتی هەنگاوێکی گرنگی سەرکەوتنی ڕاپەڕینە مەزنەکە بوو کە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی زیاتر پەیوەست کرد بەشۆڕشو پێشمەرگەوە، وە زیاتر خەڵکی لە بەعس دابڕی،
هەرجەندە بەهۆی ئەم لێبوردنەی بەرەی کوردستانەوە زۆرێک لەخەڵکی خائینو، تاوانبارو خیانەتکار ڕزگاریان بوو لەسزای گەل، کەئەبوایە ئەو خیانەتکارانە هەوای کوردستانیان لێ حەرام بکرایە ، ، ، ،
بەرنامەی ڕاپەڕین کرابوو بە چەند هەنگاوێکەوە، زۆر بەوردی داڕێژرابو بەشێوەیەک هەموو شاروشارۆجکەکانی کوردستان بگرێتەوە، ئەوەندەی من بیستبێتم یان پێان ووتبێتم ئەوەندەی بیرم مابێت بەم شێوەیە بوو،
ئەگەر لەعێراق دراو شەڕەکە دروست بوو بەدڵنیاییەوە لەشکری عێراق تێکدەشکێت لەم ئەگەرەدا، ، ، ، هێزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ هێزی جماوەری دڵسۆزی شاروشارۆجکەکان، ئۆردوگا زۆرەملەکان پەلاماری سەربازگەو دامودەزگا ئەمنیەکان بدرێت،
هەنگاوی یەکەم/ شارۆجکەی ڕانیەو دەوروبەری/شاری سلێمانی دەوروبەری هەتا شارەزورو گەرمیان ، شارۆچکەی چەمچەما، شارۆچکەی کۆیە،
هەنگاوی دووەم/ ئەگەر لەهەنگاوی یەکەم سەرکەوتوبوین دەتوانین ئەو لەشکرە زۆرەی چەماوەری دڵسۆزی گەلەکەمان بەپشتیوانی هێزی پێشمەرگە هێزێکی گەورەو کاریگەری لێدروست بکرێت، بۆ چێبەچیکردنی هەنگاوی دووەم، بۆ ئازادکردنی شاری کەرکوک، شاری هەولێر، شاری دهۆک،
****ئەرکوو فەرمانەکانی بەتالوێنی٧****
بەم شێوەیە بۆ هەموو ئەو شاروشارۆجکەیەی دەکەونە هەنگاوی یەکەم بەتالوین.تیپ، کەرت، مەفرەزەی، بۆدەست نیشان کرابوون، هەر یەکەیەکیش بەرپرسی یەکەمو دووەمی بۆ دانرابوو،
بەتالوێنی٦ لەگەڵ مەفرە پارتیزانەکانی ناوچەکە کەلەخوارەوە بوون دانرابوون بۆ ئوردوگاکانی بازیانەکان هەتا شارۆچکەی چەمچەماڵ، ، ، ،
بەتالوێنی٧ بۆ سەربازگەکانی دەوروبری شاری سلێمانی /تیپەکەی ئێمە تیپی٧٣ بەسەر پەرشتی شەهید زورار، کاک جمال ئەبوشۆرب، بۆ ناحیەی بەکرەچۆ هەتا ڕاپەڕین، تاسڵوجە، / کاک زورار بۆ ڕزگار کردنی بەکرەجۆ/کاک جمال ئەبوشۆرب بۆڕزگار کردنی تاسڵوجە/کەرتەکەی ئێمەیان دانابوو بۆ ڕزگار کردنی شارۆچکەی{قادسیە} ڕاپەڕین پشتی جادەو بەرجادە ، ئەگەر ئێمە توانیمان لەگەڵ خەڵکی دڵسۆزدا، شارۆجکەی ڕاپەڕینمان ڕزگار کرد بچین بۆ هاوکاری ڕزگار کردنی تاسڵوجە ، بەم شێوەیە هەموو بەتالوێنو تیپەکانی تری هێزی پێشمەرگەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەهەمان شێوە دابەشکرابوون بۆ ڕزگار کردنی شارو شارۆجکەکانی تری کوردستان ، ، ، ،
لە جەندین کۆبونەوەدا پێیان ڕاگەیاندین ، ئاگاداری پاراستنی داموودەزگا حوکمیو مەدەنیەکان بین ، پارێزگاری لەسەروەتو سامانی خەلک بکەین بەوپەڕی دڵسۆزیەوە خەڵک بپارێزین لەدەست درێژی خەڵکانی نابەرپرس.خۆمان بەدور بگرین لەکاری ناڕەوا، وەک دزی تاڵانی، ڕاوڕوت کردن، ، تۆڵە سەندنەوە، زوڵم کردن، ، ئاگاداریان کردین، هەرکەسی بەباشی ئەرکەکانی چێبەچی نەکات بەتوندی لێپرسینەوەی مەیدانی لەگەڵ دەکرێت، هەر پێشمەرگەیەک ڕاوڕوتو تاڵانی بکات ببێتە ناوزڕاندنی پێشمەرگەو شۆڕشو یەکێتی، لەبەرچاوی خاڵکدا ڕەمی دەکرێت، ئەم بەرنامەی ڕاپەڕینە لەلایەن سەرکردایەتی یەکێتیەوە دانرا، کاتێ کاک مەسعود بارزانی وەک سەرۆکی بەرەی کوردستانی هەڵسەنگاند بۆ بەرنامەکە دەکات، بستمان ووتوبوی لای من پەسەندە، چونکە سەرکردایەتی کردنی ڕاپەڕین بەم بەرنامەیە ئەوەندە ئاسان نیە، ئەمە شایوهەڵپەڕکێ نیە هەتا شەڕ لەسەر سەرچۆپیەکەی بکەین، ، سەرخستنی بەرنامەی ڕاپەڕین چارەنوسی مێلەتی کورد دیاری دەکات، دڵسۆز ئەوکەسەیە وەک خۆی جێبەجێی بکات بەرەو سەرکەوتنی بەرێت.
***ڕۆژی١٦/١/١٩٩١ کاتی لێدانی عێراقە لەلایەن هاوپەیمانەکانەوە***
هەموو هێزی پێشمەرگەی یەکێتی لە ئامادەباشی تەوادا بوون، ئێمەش هەموو مانگی ١٢/١٩٩٠لە مەقەڕ مابوینەوە، سەری ساڵی تازەی {١٩٩١}مان لە مەقەڕی بلەکێ بەسەر برد زستانەکەشی سەرماوسۆڵەو سەختو سارد بوو، بەڵام چاوەڕوانی لێدانی عێراق بووین لەلایەن هاوپەیمانانەوە، ئەم چاوەڕوانییە سەرماو سۆڵەی لەبیر بردبوینەوە، چاوەڕوانی هەڵهاتنی خۆری بەتینی ئازادیمان دەکرد، کەسەرماو بەفرو بەستەڵەکو سەهۆڵبەندانی ڕێگاکانو دەسەڵاتی دیکتاتۆری بەعس لەکوردستاندا بتوێنێتەوە نەهێڵێ، ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانی شەوی ١٦/١/١٩٩١یان دانابوو ئەگەر عێراق نەکشێتەوە لێدەدەن، ئەوشەوە کەس نەخەوت هەمومان بەدیار ڕادوێوە دانیشتبووین لە نیوەشەوی /١٧/١٦مانگ لێیاندابەتەیارەو تۆپ لە هەموو دامەزراەو سەربازیەکانی عێراقیاندا هەواڵی لێدانی عێراق هەواڵێکی زۆر خۆش بوو، پشکۆی هیوامان گەشایەوە ڕۆژی ڕزگاریمان بەچاو دەبینڕا، کردمان بەشایو هەڵپەڕکێ،
شەوی ٢٣/١/١٩٩١ بەتالوێن منیان ڕاسپار لەگەڵ وەچبەیەک پێشمەرگەدا بجینە خوارەوە، تاریکوڕونی ئێواری کەوتینەڕێ بەفرێکی زۆر لەئەرزدا بوو سەر شاخی سورکێوو کزەبایەکی دەهات زۆر سارد بوو، باکە بەرەو ڕومان دەهات هێزێکی زۆری دەویست ڕێگە ڕۆشتن بۆ پێشەوە، هەوای گەرمی لوتمان بەمووەکانی سمێڵمانەوە دەیبەست، دەبوە سەهۆڵ، نیوەشەو گەیشتینە ئەشکەوتەکانی زاخێ، بەیانی مەفرەزەکەی کاک جمال ئەبوشۆربمان دۆزییەوە کەئەوان لە مانگی٨/١٩٩٠ هاتبونە خوارەوە، مەقەڕی خۆیان هەبوو، ئێمەش دەستمان کرد بەپەیدا کردنو چاک کردنی چێگەی مانەوە .دوو کۆنە ڕەبیەمان چاک کردەوە یەکی چێگەی ١٥ نەفەری تێدا دەبووەوە،
شەوی ٢٨/١/١٩٩١ وەجبەی دووەم زیاتر لە ٦٠ پێشمەرگە دەبوون هاتنە زاخێ مامۆستا جمال فەرماندی بەتالوێن٧، شەهید زورار سەرتیپ ٧٣ی ئێمەبوو لەگەڵیان بوون جیهازە ڕاکاڵەکەشیان هێنابوو کە کاک خالید حسین عدەد جیهازی بوو، نیوە شەوبوو هێزەکەی مامۆستا جمال گەیشتن، باران دەباری جەو زۆر سارد بوو، لەجێگە خەوەکەم هەستام تاهاوکاریان بکەین بۆ دابەشکردنیان بەسەر ئەوچێگایانەی بەکەڵکی مانەوەدەهاتن.هەندێکیان دابەش بوون.مەفرەزەیەک مابوو جومەوە ژورەوە تا برادەرێکی شارەزا لەخەو هەستێنم سەیرم کرد چێگەکەم گیراوە نەفەرێک لەچێگە خەوەکەی من خەوتووە ووتم ئەوە کێیە لەوچێگەی مندا خەوتووە کەس چوابی نەداوە چێگەی گەرمی دەست کەوتبوو خۆیکردبوو بەخوتو.برادەرە شارەزاکەم هەستان بەدەنگی تۆزێ بەرز ووتم ئەم برادەرانە بەرەن بۆ دیوەخانە گەورە گەرمەکەی زاخێ، گوێم لەدەنگێ بوو ووتی پەلەمەکەن بەچێم مەهێڵن بامنیش بێم ئەو برادەرەی لەچێگەکەی مندا خەوتبوو کەناوی دیوەخانەکەی زاخێی گوێ لێبوو خێرا هەستاو دوای مەفرەزەکە کەوت باشبوو چێگەکەی منی چۆڵکرد،
****ژیان لەئەشکەوتەکانی زاخێ****
کاتێ زوربەی هێزەکانی بەتالوین٧ چوینە زاخێ لەچوار بنکە چێگیر بووین، سێ بنکەی مەفرەزەکەی کاک {سەرکەو}تیش لەو نزیکانەدا بوون بەڵام کەم دەهاتنە لامان، بنکەکەی ئێمە بوبوە بنکەی سەرەکی بەزۆری خواردن لای ئێمە دروست دەکرا برادەران بۆنان خاواردن دەهاتنە بنکەکەی ئێمە، یان دەچونە بنکەکەی کاک جمال ئەبوشۆرب.جیهازەکە لە بنکەکەی کاک جمال ئەبوشۆرب دانرابوو، چەند چارێک چوینە ڕاوە بەراز چەند بەرازێکمان کوشت، ئەگەر یەک بەرازمان بکوشتایە ئەوەندە زۆر بوین بەشی ژەمێکی نەدەکرد، ئەگەر دودانەمان بکوشتایە گوشتەکەیمان، دەکردە قاورمەو دەمانکردە تەنەکەی ١٦کم هەڵمان دەگرت بۆژەمەکان لەگەڵ برنجو شلەدا گۆشتە قاورمەکەمان گەرم دەکردەوە، چەند چارێک مامۆستا جمال کۆبونەوەی پێکردین قسەوباسەکان هەموی لەسەر چێبەچی کردنی بەرنامەی ڕاپەڕینبوو، ئیواران کۆمەڵ کۆمەڵ لەدەوری ئەوبرادەرە کۆدەبوینەوە کەڕادوێی پێبوو گوێمان لەڕادوێێ دەنگی گەلی کوردستان دەگرد دوای ڕادوێکە هەتا نان پێدەگەیش لەدەوری ئاگروو قابلەمە چێستەکە کۆدەبوینەوە برادەران چەندین چیرۆکوو بەسەرهاتی خۆشیان باسدەکرد، زۆرمان بڕیارماندا ئەگەر سەرۆکی ئەمەریکا {چۆرد بۆش}ڕژێمەکەی سەدام بڕوخێنی لەماڵەوە ڕەسمەکەی هەڵدەواسین، هەتا دنیا تاریک دەبوو قسەی خۆش بەردەوام دەبوو، کەتاریکی دەکرد هەرکەسەو بۆ بنکەی خۆی،
****دروستکردنی پرد لەسەر چەمی زاخێ****
لەو ماوەیەدا چەند ڕۆژێک بارانیکی خۆش باری لەچەمی گەورە ئاوو لافاوێکی زۆر دروست بوو کە پەڕینەوە لەو جەمو لافاوە مەحاڵ بوو.لە سەرەتای ساڵای ١٩٨٢ لەسەر ئەو چەمە شۆڕش بە سێ پایە پردێکی دروست کردبوو حوکمەتی عیراقی سەر پردەکەی ڕوخانبوو بەڵام پایەکانی مابوو، بڕیارماندا پردێک لەشوینە کۆنەکە لەسەر پایە کۆنەکە دروست بکەین، بۆ ئەوەی لەکاتی بارانو لافاو ڕێگەی پەڕینەوەمان لێنەگیرێ، مامۆستا جمال پێشمەرگەی نارد بۆ بلەکی ئەم شتانە بێنن، ، حەبل، مشار، تەور، تەوراس.بزمار، چەکوش، لەماوەیەکی کەمدا ئەشیاکان گەیشتن،
لە زاخێ پەڵەیەک سپی چناری لێبوو شوێنەکەشی بەلێژانیەوە بوو، ، لەنزیکی ئەشکەوتەکانەوە، ئاوی کانییەک بەناو چنارەکاندا دەڕۆشتە خوارەوە هەمیشە دەورو پشتو بندارەکان تەڕ بوون ئەو تەڕییە پاراستبوی لە سوتانو فەوتان زۆر دەمێکبوو دارەکان نەبڕابوون زۆر باش گەشەیان کردبوو ئەستوری دارەکان نزیکەی ١.٥م، درێژیەکەی١٢م دەبون ، دارەکان زۆر بوو، ئێمە هەشت دارمان پێویست بوو، لەڕۆژی ١٠/٢/١٩٩١ دەستمان کرد بەدار بڕین دارەکان هێندە ئەستور بون ڕۆژی دارێك یان دوانمان بۆ دەبڕا، جوان هەڵمان دەپاچی ، دارلۆسمان لێدەبەست بە٢٠نەفەر هەڵمان دەگرت، نزیکەی ٢کم دەمان هێنا بۆلای شوێنی پردەکە بەم شێوەیە هەشت دارمان بڕیوو هێنامان لەسەر پایە کۆنەکان داماننان زۆر بەباشی بەستمانەوە ناو رەبیە کۆنەکان سندوقی تەختەی گەورەی تەقەمەنی لیبوو هێنامان، پێشمەرگەیەکمان لەگەڵ بوو ناوی ئەنوەر بوو دەستی وەستای هەبوو زۆر باشو جوان سەردارەکانی تەختە ڕێژکرد، بەحەبل لاوانەی بۆ هەردولا کرد، پردێکی زۆر ڕێکو پێکمان دروست کرد ٢٢م درێژ مەترێ زیاتر پان، ٢٧/٢/١٩٩١ پردەکە بەباشی تەوا بوو، رۆژانە هاتوچۆمان بەسەریدا دەکرد، دروست کردنو تەواو بونی پردەکە دەسکەوتێکی زۆر باشبوو لەئەگەری لافاو زۆر بونی ئاوو ڕزگارمان بوو، دڵنیا بوین بیکێشە دەچینە ئەوبەر چەم، وەلەکاتی کۆرەوەکەدا بەهازاران خەڵکی ئاوارە لەم پردە بەئاسانی بێزیان پەڕینەوە، هاوپەیمانەکان مانگێ زیاتر بە تەیارەو ساروخ لەهەموو دامودەزگا سەربازیەکانی عێراقیاندا لەشکری عێراق سەرلەبەری هەڵوەشابووەوە بەزۆر لە ووڵاتی کوێت وەدەرنارا ،
****یەکەم چەخماخەی ڕاپەڕین ****
سەرچاوی هەواڵ تەنها ڕادوێی گەڵی کوردستان بوو چارچارێک کاک خالید عدەد جیهازەکە هەواڵێکمان لێدەبیست، ڕۆژانە لە ڕادوێکەوە هەواڵی تێکشکاندنی لەشکی عێراقمان دەبیست .
ڕۆژی ٥/٣/١٩٩١ کاک خالید حسەین هەواڵی ڕاپەڕینی شاری ڕانیەی پێڕاگەیاندین، ووتی شاری ڕانیە ئازاد کراوە تەواوی شارەکە کەوتۆتە دەست خەڵکی ڕاپەڕیو، هەموو دامودەزگاکانی بەعس گیراون،
ئەم هەواڵە هەواڵێکی یەکلاکەرەوەو زۆر خۆش بوو کردمان بەهەڵپەڕکیوو خۆشی..
****هاتنی ئاخر هێزی بەتالوێنی٧****
دوای بیستنی ڕاپەڕینی خەڵکی ڕانیەی ئازاو قارەمان، ئازاد کردنی شارەکەیان،
ئاخیر هێزی بەتالوێن٧ بەسەرپەرشتی کاک ئازاد دەرەمیانەی چێگری بەتالوێن، لەبلەکێوە هاتن، شەوی ٦/٧/٣ گەیشتنە لامان لە زاخێ پایتەختی پارتیزانەکان.سەرلەبەیانی ڕۆژی ٦/٣ لە جیهازەکەی بەتالوێنەوە هاواڵمان بۆهات ڕاپەڕین گەیشتۆتە شارۆچکەی حاجیاوا خەریکە ئازاد دەکرێت.ئێوارێ ڕادوێکە ووتی بەتەوای حەوزی بتوێن ئازاد کراوە، ڕاپەرێنیش بەردەوامە،
ڕۆژی ٧/٣ لەشاری سلێمانی زەماوەنی ڕاپەڕین دەستی پێکردبوو ئێمە نەمان زانیبوو لەبەر ئەوەی جیهازەکەمان تەشویشی ئەمەریکای لەسەر بوو برادەران نەیان توانیبوو پەیامی نهێنی{جفرەکە} تێبگەن کاتی زانیمان لەشاری سلێمانی ڕاپەرێن دەستی پێکردووە، ، رۆژی ٧/٣ هێزەکەمان بوو بە دوو ڕەتڵ /ڕەتڵی یەکەم بەسەر پەرشتی مامۆستا جمال بەیانی زوو کەوتینەڕێ بەسەر پردەکەدا پەڕینەوە باران دەباری ئاوو لافاو چەمەکەی داگیر کردبوو، ئێوارەی هەمان ڕۆژ گەیشتینە گوندی نۆدێ، ڕەتڵی دوەمێش لە دوامانەوە بوو زۆر دور نەبوون لێمانەوە، لە پردەکەی زاخێوە منو رەزا بەردەزەردی بەنۆرە پاتریەکی گەورەی جیهازەکامان بەکۆڵەوە بوو هەتا گوندی نۆدێ، لەگووندی نۆدێوە بەچیهازەکە بروسکەیەکیاندا بەڕادوێکە، بەم شێوەیە،
{ بۆ خەڵکی بەشەرەفی راپەڕیوی شاری سلێمانی بەردەوام بن لەڕاپەڕین بەتالوێنی٧ بەڕێوەیە بۆ لاتان، پشتیوانتانین}، ئەم بروسکەیە پەیتا پەیتا لەئیزگەکەوە بڵاو دەکرایەوە،
لەگوندی نۆدێ پشویەکماندا، مامۆستا جمال {منو ، کاک سەرکەوتی کوبەی، }ی ڕاسپارد ووتی ١٠ پێشمەرگە بەرن لەگەڵ جیهازێکی بجوک، لەپێشەوە بڕۆن بچنە سەر شاخی گۆیژە وەک کومینو هەواڵێکیش بزانن ئێمە ئاگادار بکەنەوە، ئێمەش وامان کرد لە چادەی قیری دوکانیان پەڕینەوە هەستمان بەهیچ نەکرد جوینە سەر ساخی گۆیژە سەیرێکی ناوشاری سلێمانیمان کرد لەهەندێ شوێن ئاگر دیاربوو جارجارەش زرمەو دەنگی تەقەمان دەبیست هیچمان بۆ مەعلوم نەبوو سەر شاخیش بەفری تێدا بوو زۆر سارد بوو بایەکی بەقوەتی هەبوو هەناسەدانی قورس دەکرد چلەکانمان تەڕ بوو هەمووی بەستی وەکوو مەشکە ڕەقبون، خەریک بوو رەق دەبوینەوە، نەمان دەتوانی بەو سەر شاخەوە بمێنینەوە، جیهازەکەش لەکار کەوتبوو ئیشی نەدەکرد، پێشمەرگەیەکمان لەگەڵ بوو خەڵکی گوندی قڕگەی نزیک سلێمانی بوو، ناوی{ بەختیار قڕگەی} بوو ووتی لەدیووی سلێمانی بەلای قڕگەدا بەبنارەکەوە ئەشکەوتێک هەیە زۆر دور نیە بابچین لێرە رەقدەبینەوەو دەمرین، وامان کرد لەشاخەکە هاتینە خوارەوە سەرماکە نەما جەند سەعاتێ دانیشتین دوبارە سەرکەوتینەوە بۆ سەر شاخ، باشبوو جیهازەکە کەوتەوە ئیش، قسەمان لەگەڵ مامۆستا جمال کرد ئەوانئش نزیک بوبونەوە دنیا خەریک بوو روناکی دەکرد ئەوانیش گەیشتنە سەر شاخ، دنیا روناکی کرد٨/٣/١٩٩١ هەموو هێزەکەی ڕەتلی یەکەم لە گۆیژەوە هاتینە خوارەوە بۆ سەر جادە شەشتمەتریەکە خەلکێکی زۆری شاری سلێمانی هاتن بەرەوپیرمان،
ئای لەو ڕۆژە چەند خۆشبوو لەخۆشیاندا فرمێسک بەچاومدا دەهاتە خوارەوە، تامردن ئەوڕۆژە خۆشەم بیر ناچی، جاران بەمەفرەزە دەهاتینە ناوشار خۆمان لەخەڵک دەشاردەوە، گومانمان لە هەموو خاڵکی هابوو ، بەڵام ئەمڕۆ خەڵک بەرەوپیرمان دێد ئامێزمان بۆدەکەنەوە بەخێر هاتنمان دەکەن نان و ناوساجییان بۆدەهێناین، ڕەسمیان لەگەڵ دەگرتین ، شادیان لێدەباری، ئەو ڕۆژەم وەک خەو دەهاتە بەرچاوم، خەریک بوو بڕوا بەخۆم نەکەم ئەوە منم بەڕۆژ لەسەر چادە ٦٠میەکەم،
بەکۆمەڵی جوین بۆ مەکتەبەکەی لای مزگەوتی علی کەمال لەوێشەوە چوین بەشداریمان کرد لەگرتنی ئەمنە سورەکە سێ پێشمەرگەمان لە گرتنی ئەمنە سورەکە بریندار بوو بەم ناوانە{محمەی برای شەهید وەستا مەجی ، ڕزگار کمال.، سەرکەوت}
جمال چاوشین
ڕتەردام ٢٤/٢/٢٠١٣
---------------------------------------
یادەوەریەکانی ڕۆژانی پێشمەرگایەتی / جمال چاوشین
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
****هاوپەیمانی بەستن بۆ ئازد کردنی ووڵاتی کوێت****
دوای شەڕەکەی مانی ١١ی گوندی پاشبەرد لەناوچەی گۆڵێ، گەڕاینەوە بارەگاکەی خۆمان لە بلەکێ، لە ئەنجامی سیاسەتی داگیرکاری ووڵاتی کوێتو دیکتاتۆری سەدامو ڕژێمەکەی ڕۆژ بەڕۆژ دەوڵەتە زلهێزەکانی دنیا دژی سەدام لەجوڵەدان خەریکی پێکهێنانی بەرەیەکی شەڕن بۆ لێدانو دەرکردنی عێراق لەووڵاتی کوێت، عێراق نەک ناکشێتەوە بەڵکو پەلاماری شارێکی سەرحدودی ووڵاتی سعودیەی عەربیشیدا، ئەم کەلەڕەقیەی سەدام و ڕژێمەکەی، رۆژ بەڕۆژ بەرەی ئەمەریکا واتا بەرەی شەڕی دژ بەعێراق زیادو پتەو بەقوەت دەکرد، دەوڵەتی سعودیەی عەرەبی بڕیاریدا مەسرەفی شەڕی ئازادکردنی کوێت بگرێتە ئەستۆ، نەتەوە یەکگرتووەکان جەندینجار داوای لەعێراق کرد بێ شەڕو خوێن ڕشتن کویت بەچێ بێڵێت، بەڵام سەدام حسین گوێ لە داوای زلهێزەکانی دنیا نەگرد، دەیگوت کوێت پارێزگایەکە وەک پارێزگاکانی تری عێراق،
**** بەرنامەی گشتی ڕاپەڕین****
لهدوای ئهنفاله بهدناوهکان وکشانهوهی هیزی پیشمهرگهبۆ سهرسنورهکان، سهرکردایهتی یهکیتی بریاری دا، لهسهر ههلومهرجی نوێ خویی ریک بخاتهوهو، جیگۆرکی به پایهستراتیژییهکانی خهبات بکات.بۆ ئهو مهبهسته مهلبهندهکانی ههلوهشاندهوهو، هیزهکانی خۆی له شیوهی بهتالیون، هیزی پارتیزان و، هیزی پشتیواندا دابهشکرد.کاتیک سهدام کویتی داگیرکرد یهکیتی لهسهر شیوهی نویی خۆی ریک خستبوهوهو ئامادهبوو بۆ ههلومهرجهکه.
لهیهکهم رۆژی داگیرکردنی کوهیتهوه، سهرکردایهتی کهوته دراسهکردنی ههلومهرجهکه.لهسهرئهونهخشه سهربازییانهی کهلهپرۆسهی ئهنفالهکان دهست هیزی پیشمهرگه کهوتبوو، کوردستانیان بۆ جهندین میحوهر دابهش کردبوو.بۆ ههر میحوهریکیش سهرکردهوفهرماندهو، هیزی پیشمهرگهیان دیاریکردبوو.هاوکات لهریی ریکخستنه نهینیهکانی شارهکانهوه بهرنامهی دروستکردنی شانهی جهکدار خرایه بواری جی بهجیکردنهوهو، لهسهرتاسهری کوردستاندا شانهی جهکداری نهینی دروستکران.بۆ ئهم مهبهسته لهشاخهوه کادروپیشمهرگه بهنهینی رهوانهی شارهکان کرا، خالیدرهزا یهکیک بوو لهو کادرانهی له قاسمهڕهشهوە مانگیک دوای داگیرکردنی کوهیت بهنهینی نیردرایهوه بۆ سلیمانی وەتا راپهرینی سلیمانی لهشاردا مایهوهو، ئهرکی سهرپهرشتی ریکخستن و، دروستکردنی شانهجهکدارهکانی سنوری پاریزگای سلیمانی له ئهستۆگرتبوو.ئێمە لە بڵەکیوە چەندین چار بەکاری گەیاندنی ڕاسپاردەکانی سەرکردایەتی بۆ ڕێکخستنەکانی ناوشار سەردانی شاری سلێمانیمان کردبوو،
هاوکات دهستکرا بهناردنه خوارهوهی هیزی مهشقپیکراو بۆ تهقویهکردنی ڕهتلی پارتیزهکان که لهنزیکی شارهکان جیگیرببون.
سهرکرادیهتی یهکیتی نهخشهی راپهرینی دارشتبوو، بۆ جیبهجیکردنی ئهم ئهرکه نهتهوهییه دهبوو پهیوهندی بههیزهکانی ترهوه بکات، بۆیه بریاریدا پرۆژهکهی بنیریت بۆ سهرکردایهتی بهرهی کوردستانی کهکاک مهسعودبارزانی سهرۆکی بهرهبوو، بارهگاکهی لهرژان بوو.پاش ماوهیهک وهلامی یهکیتی یان دابوهوه، وهک پرهنسیپ پیانباش ببو.
یهکیتی ههموو قورسایی سیاسی، ریکخراوهیی، پیشمهرگهیی و راگهیاندنی خۆی به ههماههمنگی لهگهل بهرهی کوردستانی خسته خزمهت جیبهجیکردنی بهرنامهی راپهرینهوه.لهوسهروبهندهدا بەڕێز مامجهلال به نوینهرایهتی بهرهی کوردستانی ئهرکه دیپلۆماسیهکانی له دهرهوه گرتبوه ئهستۆ، کاک مهسعود یش ئهرکی بهرپرسیاریتی بهرهی کوردستانی له ناوهوه پی سپیردرابوو.کاک نهوشیروان مستهفاش سهرپهرشتی یهکیتی و جێبەچیکردنی بهرنامهی ڕاپهرینی دهکرد.
یهکیتی نیستمانی لهریی هیزهکانی پیشمهرگهو ریکخستنهکانی ناوخۆوه، تهونیکی پهیوهندی به دۆست ونهیار، جاشە چهکدارهکانهوه دروستکردبوو.بهیاننامه میژوییهکهی که بهناوی ( ئاشتبونهوهی نیشتمانی) لهرادیۆکهوه پهیتا پهیتا بلاوی دهکردهوه دهوروکاریگهری هینده گهورهبوو، بهرهیهکی یهکگرتووی میللی دژ به بهعس وداودهزگاکانی دروستکردبوو، دهوری ههردوو رادیۆکهی یهکیتی جیگرو، گهرۆکهکهی لهسهر جهماوهر هیند گهورهوکاریگهربوو، دهیان شانهی جهکدار ی لهپاڵ شانهجهکدارهکانی تردا ریکخستبوو.
****لە جرکە ساتەکانی لێدانوو لێنەدان****
لەم سەروبەندی لێی ئەدەن لێی نادەن، سەدام حسین ئەکشێتەوە ناکشێتە، سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەرنامەی ڕاپەڕینی خستە بواری جێبەجێ کردنەوە، هەموو هێزی پێشمەرگەی لەسەر سنورەکان حازرو ئامەدە کردبوو.هەندێک لەهێزەکەی بەمەفرەزی پاردیزان بەبەرنامەی ڕاپەڕینەوە ناردبوو بۆ زوربەی ناوچەکان نزیک لەشارو شارۆچکەکان جێگیر بوبون،
هەموو کادرو فەرماندە پارتیزانەکانیان ڕاسپاردووە خەڵک ببینوو پەیوەندی بکەن بەخەڵکی دڵسۆزەوە بەرنامەی ڕاپەڕینوو بەرنامەی سەرکردایەتی ئەکێتی و بەرەی کوردستانی بۆ خەڵک رونبکەنەوە، وەلەئاستی مەکتەبی سیاسیدا بەنامە پەیوەندی دەکرا بەپیاو ماقوڵان، مستەشارەکان، هێزە جەکدارە کوردەکانەوە، بۆ ئەوەی دژی شۆڕشو پێشمەرگەو خەڵک شەڕنەکەن، بەڵکو بێنە ڕیزی گەلو پەیوەسبن بە هێزی پێشمەرگەو هاوکاری شۆڕش بکەن.ڕۆژانە ڕادوێی دەنگی گەلی کوردستان بەدەنگە زوڵاڵەکەی خەڵکی حازرو ئامادە دەکرد بۆ ڕاپەڕین دژ بەدامودەزگاکانی بەعس، ، هەر لە ڕادوێەوە بەجفرەو بروسکە ئاگاداریو پەیام دەگەیشتە هێزی پێشمەرگە، هێزی شانە چەکدارەکانی ناوشار، * شانە جەکدارەکانی ناوشارەکان ڕاستەوخۆ پەیامیان لەسەرکردایەتیەوە بە بروسکەو هێما لە ڕادۆوە وەردەگرت،
پەیامی لێبوردنی گشتی بەرەی کوردستانی هەموو هێزە چەکدارە کوردەکانی ناوو فەوجە خەفیفەکان دەگرتەوە، ڕۆژانە لە ڕادوێی دەنگی گەلی کوردستانەوە بڵاو دەکرایەوە،
بەبڕوای من پەیامی لێبوردنی گشتی هەنگاوێکی گرنگی سەرکەوتنی ڕاپەڕینە مەزنەکە بوو کە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی زیاتر پەیوەست کرد بەشۆڕشو پێشمەرگەوە، وە زیاتر خەڵکی لە بەعس دابڕی،
هەرجەندە بەهۆی ئەم لێبوردنەی بەرەی کوردستانەوە زۆرێک لەخەڵکی خائینو، تاوانبارو خیانەتکار ڕزگاریان بوو لەسزای گەل، کەئەبوایە ئەو خیانەتکارانە هەوای کوردستانیان لێ حەرام بکرایە، ، ، ،
بەرنامەی ڕاپەڕین کرابوو بە چەند هەنگاوێکەوە، زۆر بەوردی داڕێژرابو بەشێوەیەک هەموو شاروشارۆجکەکانی کوردستان بگرێتەوە، ئەوەندەی من بیستبێتم یان پێان ووتبێتم ئەوەندەی بیرم مابێت بەم شێوەیە بوو،
ئەگەر لەعێراق دراو شەڕەکە دروست بوو بەدڵنیاییەوە لەشکری عێراق تێکدەشکێت لەم ئەگەرەدا، ، ، ، هێزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ هێزی جماوەری دڵسۆزی شاروشارۆجکەکان، ئۆردوگا زۆرەملەکان پەلاماری سەربازگەو دامودەزگا ئەمنیەکان بدرێت،
هەنگاوی یەکەم/ شارۆجکەی ڕانیەو دەوروبەری/شاری سلێمانی دەوروبەری هەتا شارەزورو گەرمیان، شارۆچکەی چەمچەما، شارۆچکەی کۆیە،
هەنگاوی دووەم/ ئەگەر لەهەنگاوی یەکەم سەرکەوتوبوین دەتوانین ئەو لەشکرە زۆرەی چەماوەری دڵسۆزی گەلەکەمان بەپشتیوانی هێزی پێشمەرگە هێزێکی گەورەو کاریگەری لێدروست بکرێت، بۆ چێبەچیکردنی هەنگاوی دووەم، بۆ ئازادکردنی شاری کەرکوک، شاری هەولێر، شاری دهۆک،
****ئەرکوو فەرمانەکانی بەتالوێنی٧****
بەم شێوەیە بۆ هەموو ئەو شاروشارۆجکەیەی دەکەونە هەنگاوی یەکەم بەتالوین.تیپ، کەرت، مەفرەزەی، بۆدەست نیشان کرابوون، هەر یەکەیەکیش بەرپرسی یەکەمو دووەمی بۆ دانرابوو،
بەتالوێنی٦ لەگەڵ مەفرە پارتیزانەکانی ناوچەکە کەلەخوارەوە بوون دانرابوون بۆ ئوردوگاکانی بازیانەکان هەتا شارۆچکەی چەمچەماڵ، ، ، ،
بەتالوێنی٧ بۆ سەربازگەکانی دەوروبری شاری سلێمانی /تیپەکەی ئێمە تیپی٧٣ بەسەر پەرشتی شەهید زورار، کاک جمال ئەبوشۆرب، بۆ ناحیەی بەکرەچۆ هەتا ڕاپەڕین، تاسڵوجە، / کاک زورار بۆ ڕزگار کردنی بەکرەجۆ/کاک جمال ئەبوشۆرب بۆڕزگار کردنی تاسڵوجە/کەرتەکەی ئێمەیان دانابوو بۆ ڕزگار کردنی شارۆچکەی{قادسیە} ڕاپەڕین پشتی جادەو بەرجادە، ئەگەر ئێمە توانیمان لەگەڵ خەڵکی دڵسۆزدا، شارۆجکەی ڕاپەڕینمان ڕزگار کرد بچین بۆ هاوکاری ڕزگار کردنی تاسڵوجە، بەم شێوەیە هەموو بەتالوێنو تیپەکانی تری هێزی پێشمەرگەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەهەمان شێوە دابەشکرابوون بۆ ڕزگار کردنی شارو شارۆجکەکانی تری کوردستان، ، ، ،
لە جەندین کۆبونەوەدا پێیان ڕاگەیاندین، ئاگاداری پاراستنی داموودەزگا حوکمیو مەدەنیەکان بین، پارێزگاری لەسەروەتو سامانی خەلک بکەین بەوپەڕی دڵسۆزیەوە خەڵک بپارێزین لەدەست درێژی خەڵکانی نابەرپرس.خۆمان بەدور بگرین لەکاری ناڕەوا، وەک دزی تاڵانی، ڕاوڕوت کردن، ، تۆڵە سەندنەوە، زوڵم کردن، ، ئاگاداریان کردین، هەرکەسی بەباشی ئەرکەکانی چێبەچی نەکات بەتوندی لێپرسینەوەی مەیدانی لەگەڵ دەکرێت، هەر پێشمەرگەیەک ڕاوڕوتو تاڵانی بکات ببێتە ناوزڕاندنی پێشمەرگەو شۆڕشو یەکێتی، لەبەرچاوی خاڵکدا ڕەمی دەکرێت، ئەم بەرنامەی ڕاپەڕینە لەلایەن سەرکردایەتی یەکێتیەوە دانرا، کاتێ کاک مەسعود بارزانی وەک سەرۆکی بەرەی کوردستانی هەڵسەنگاند بۆ بەرنامەکە دەکات، بستمان ووتوبوی لای من پەسەندە، چونکە سەرکردایەتی کردنی ڕاپەڕین بەم بەرنامەیە ئەوەندە ئاسان نیە، ئەمە شایوهەڵپەڕکێ نیە هەتا شەڕ لەسەر سەرچۆپیەکەی بکەین، ، سەرخستنی بەرنامەی ڕاپەڕین چارەنوسی مێلەتی کورد دیاری دەکات، دڵسۆز ئەوکەسەیە وەک خۆی جێبەجێی بکات بەرەو سەرکەوتنی بەرێت.
***ڕۆژی١٦/١/١٩٩١ کاتی لێدانی عێراقە لەلایەن هاوپەیمانەکانەوە***
هەموو هێزی پێشمەرگەی یەکێتی لە ئامادەباشی تەوادا بوون، ئێمەش هەموو مانگی ١٢/١٩٩٠لە مەقەڕ مابوینەوە، سەری ساڵی تازەی {١٩٩١}مان لە مەقەڕی بلەکێ بەسەر برد زستانەکەشی سەرماوسۆڵەو سەختو سارد بوو، بەڵام چاوەڕوانی لێدانی عێراق بووین لەلایەن هاوپەیمانانەوە، ئەم چاوەڕوانییە سەرماو سۆڵەی لەبیر بردبوینەوە، چاوەڕوانی هەڵهاتنی خۆری بەتینی ئازادیمان دەکرد، کەسەرماو بەفرو بەستەڵەکو سەهۆڵبەندانی ڕێگاکانو دەسەڵاتی دیکتاتۆری بەعس لەکوردستاندا بتوێنێتەوە نەهێڵێ، ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانی شەوی ١٦/١/١٩٩١یان دانابوو ئەگەر عێراق نەکشێتەوە لێدەدەن، ئەوشەوە کەس نەخەوت هەمومان بەدیار ڕادوێوە دانیشتبووین لە نیوەشەوی /١٧/١٦مانگ لێیاندابەتەیارەو تۆپ لە هەموو دامەزراەو سەربازیەکانی عێراقیاندا هەواڵی لێدانی عێراق هەواڵێکی زۆر خۆش بوو، پشکۆی هیوامان گەشایەوە ڕۆژی ڕزگاریمان بەچاو دەبینڕا، کردمان بەشایو هەڵپەڕکێ،
شەوی ٢٣/١/١٩٩١ بەتالوێن منیان ڕاسپار لەگەڵ وەچبەیەک پێشمەرگەدا بجینە خوارەوە، تاریکوڕونی ئێواری کەوتینەڕێ بەفرێکی زۆر لەئەرزدا بوو سەر شاخی سورکێوو کزەبایەکی دەهات زۆر سارد بوو، باکە بەرەو ڕومان دەهات هێزێکی زۆری دەویست ڕێگە ڕۆشتن بۆ پێشەوە، هەوای گەرمی لوتمان بەمووەکانی سمێڵمانەوە دەیبەست، دەبوە سەهۆڵ، نیوەشەو گەیشتینە ئەشکەوتەکانی زاخێ، بەیانی مەفرەزەکەی کاک جمال ئەبوشۆربمان دۆزییەوە کەئەوان لە مانگی٨/١٩٩٠ هاتبونە خوارەوە، مەقەڕی خۆیان هەبوو، ئێمەش دەستمان کرد بەپەیدا کردنو چاک کردنی چێگەی مانەوە .دوو کۆنە ڕەبیەمان چاک کردەوە یەکی چێگەی ١٥ نەفەری تێدا دەبووەوە،
شەوی ٢٨/١/١٩٩١ وەجبەی دووەم زیاتر لە ٦٠ پێشمەرگە دەبوون هاتنە زاخێ مامۆستا جمال فەرماندی بەتالوێن٧، شەهید زورار سەرتیپ ٧٣ی ئێمەبوو لەگەڵیان بوون جیهازە ڕاکاڵەکەشیان هێنابوو کە کاک خالید حسین عدەد جیهازی بوو، نیوە شەوبوو هێزەکەی مامۆستا جمال گەیشتن، باران دەباری جەو زۆر سارد بوو، لەجێگە خەوەکەم هەستام تاهاوکاریان بکەین بۆ دابەشکردنیان بەسەر ئەوچێگایانەی بەکەڵکی مانەوەدەهاتن.هەندێکیان دابەش بوون.مەفرەزەیەک مابوو جومەوە ژورەوە تا برادەرێکی شارەزا لەخەو هەستێنم سەیرم کرد چێگەکەم گیراوە نەفەرێک لەچێگە خەوەکەی من خەوتووە ووتم ئەوە کێیە لەوچێگەی مندا خەوتووە کەس چوابی نەداوە چێگەی گەرمی دەست کەوتبوو خۆیکردبوو بەخوتو.برادەرە شارەزاکەم هەستان بەدەنگی تۆزێ بەرز ووتم ئەم برادەرانە بەرەن بۆ دیوەخانە گەورە گەرمەکەی زاخێ، گوێم لەدەنگێ بوو ووتی پەلەمەکەن بەچێم مەهێڵن بامنیش بێم ئەو برادەرەی لەچێگەکەی مندا خەوتبوو کەناوی دیوەخانەکەی زاخێی گوێ لێبوو خێرا هەستاو دوای مەفرەزەکە کەوت باشبوو چێگەکەی منی چۆڵکرد،
****ژیان لەئەشکەوتەکانی زاخێ****
کاتێ زوربەی هێزەکانی بەتالوین٧ چوینە زاخێ لەچوار بنکە چێگیر بووین، سێ بنکەی مەفرەزەکەی کاک {سەرکەو}تیش لەو نزیکانەدا بوون بەڵام کەم دەهاتنە لامان، بنکەکەی ئێمە بوبوە بنکەی سەرەکی بەزۆری خواردن لای ئێمە دروست دەکرا برادەران بۆنان خاواردن دەهاتنە بنکەکەی ئێمە، یان دەچونە بنکەکەی کاک جمال ئەبوشۆرب.جیهازەکە لە بنکەکەی کاک جمال ئەبوشۆرب دانرابوو، چەند چارێک چوینە ڕاوە بەراز چەند بەرازێکمان کوشت، ئەگەر یەک بەرازمان بکوشتایە ئەوەندە زۆر بوین بەشی ژەمێکی نەدەکرد، ئەگەر دودانەمان بکوشتایە گوشتەکەیمان، دەکردە قاورمەو دەمانکردە تەنەکەی ١٦کم هەڵمان دەگرت بۆژەمەکان لەگەڵ برنجو شلەدا گۆشتە قاورمەکەمان گەرم دەکردەوە، چەند چارێک مامۆستا جمال کۆبونەوەی پێکردین قسەوباسەکان هەموی لەسەر چێبەچی کردنی بەرنامەی ڕاپەڕینبوو، ئیواران کۆمەڵ کۆمەڵ لەدەوری ئەوبرادەرە کۆدەبوینەوە کەڕادوێی پێبوو گوێمان لەڕادوێێ دەنگی گەلی کوردستان دەگرد دوای ڕادوێکە هەتا نان پێدەگەیش لەدەوری ئاگروو قابلەمە چێستەکە کۆدەبوینەوە برادەران چەندین چیرۆکوو بەسەرهاتی خۆشیان باسدەکرد، زۆرمان بڕیارماندا ئەگەر سەرۆکی ئەمەریکا {چۆرد بۆش}ڕژێمەکەی سەدام بڕوخێنی لەماڵەوە ڕەسمەکەی هەڵدەواسین، هەتا دنیا تاریک دەبوو قسەی خۆش بەردەوام دەبوو، کەتاریکی دەکرد هەرکەسەو بۆ بنکەی خۆی،
****دروستکردنی پرد لەسەر چەمی زاخێ****
لەو ماوەیەدا چەند ڕۆژێک بارانیکی خۆش باری لەچەمی گەورە ئاوو لافاوێکی زۆر دروست بوو کە پەڕینەوە لەو جەمو لافاوە مەحاڵ بوو.لە سەرەتای ساڵای ١٩٨٢ لەسەر ئەو چەمە شۆڕش بە سێ پایە پردێکی دروست کردبوو حوکمەتی عیراقی سەر پردەکەی ڕوخانبوو بەڵام پایەکانی مابوو، بڕیارماندا پردێک لەشوینە کۆنەکە لەسەر پایە کۆنەکە دروست بکەین، بۆ ئەوەی لەکاتی بارانو لافاو ڕێگەی پەڕینەوەمان لێنەگیرێ، مامۆستا جمال پێشمەرگەی نارد بۆ بلەکی ئەم شتانە بێنن، ، حەبل، مشار، تەور، تەوراس.بزمار، چەکوش، لەماوەیەکی کەمدا ئەشیاکان گەیشتن،
لە زاخێ پەڵەیەک سپی چناری لێبوو شوێنەکەشی بەلێژانیەوە بوو، ، لەنزیکی ئەشکەوتەکانەوە، ئاوی کانییەک بەناو چنارەکاندا دەڕۆشتە خوارەوە هەمیشە دەورو پشتو بندارەکان تەڕ بوون ئەو تەڕییە پاراستبوی لە سوتانو فەوتان زۆر دەمێکبوو دارەکان نەبڕابوون زۆر باش گەشەیان کردبوو ئەستوری دارەکان نزیکەی ١.٥م، درێژیەکەی١٢م دەبون، دارەکان زۆر بوو، ئێمە هەشت دارمان پێویست بوو، لەڕۆژی ١٠/٢/١٩٩١ دەستمان کرد بەدار بڕین دارەکان هێندە ئەستور بون ڕۆژی دارێك یان دوانمان بۆ دەبڕا، جوان هەڵمان دەپاچی، دارلۆسمان لێدەبەست بە٢٠نەفەر هەڵمان دەگرت، نزیکەی ٢کم دەمان هێنا بۆلای شوێنی پردەکە بەم شێوەیە هەشت دارمان بڕیوو هێنامان لەسەر پایە کۆنەکان داماننان زۆر بەباشی بەستمانەوە ناو رەبیە کۆنەکان سندوقی تەختەی گەورەی تەقەمەنی لیبوو هێنامان، پێشمەرگەیەکمان لەگەڵ بوو ناوی ئەنوەر بوو دەستی وەستای هەبوو زۆر باشو جوان سەردارەکانی تەختە ڕێژکرد، بەحەبل لاوانەی بۆ هەردولا کرد، پردێکی زۆر ڕێکو پێکمان دروست کرد ٢٢م درێژ مەترێ زیاتر پان، ٢٧/٢/١٩٩١ پردەکە بەباشی تەوا بوو، رۆژانە هاتوچۆمان بەسەریدا دەکرد، دروست کردنو تەواو بونی پردەکە دەسکەوتێکی زۆر باشبوو لەئەگەری لافاو زۆر بونی ئاوو ڕزگارمان بوو، دڵنیا بوین بیکێشە دەچینە ئەوبەر چەم، وەلەکاتی کۆرەوەکەدا بەهازاران خەڵکی ئاوارە لەم پردە بەئاسانی بێزیان پەڕینەوە، هاوپەیمانەکان مانگێ زیاتر بە تەیارەو ساروخ لەهەموو دامودەزگا سەربازیەکانی عێراقیاندا لەشکری عێراق سەرلەبەری هەڵوەشابووەوە بەزۆر لە ووڵاتی کوێت وەدەرنارا،
****یەکەم چەخماخەی ڕاپەڕین ****
سەرچاوی هەواڵ تەنها ڕادوێی گەڵی کوردستان بوو چارچارێک کاک خالید عدەد جیهازەکە هەواڵێکمان لێدەبیست، ڕۆژانە لە ڕادوێکەوە هەواڵی تێکشکاندنی لەشکی عێراقمان دەبیست .
ڕۆژی ٥/٣/١٩٩١ کاک خالید حسەین هەواڵی ڕاپەڕینی شاری ڕانیەی پێڕاگەیاندین، ووتی شاری ڕانیە ئازاد کراوە تەواوی شارەکە کەوتۆتە دەست خەڵکی ڕاپەڕیو، هەموو دامودەزگاکانی بەعس گیراون،
ئەم هەواڵە هەواڵێکی یەکلاکەرەوەو زۆر خۆش بوو کردمان بەهەڵپەڕکیوو خۆشی..
****هاتنی ئاخر هێزی بەتالوێنی٧****
دوای بیستنی ڕاپەڕینی خەڵکی ڕانیەی ئازاو قارەمان، ئازاد کردنی شارەکەیان،
ئاخیر هێزی بەتالوێن٧ بەسەرپەرشتی کاک ئازاد دەرەمیانەی چێگری بەتالوێن، لەبلەکێوە هاتن، شەوی ٦/٧/٣ گەیشتنە لامان لە زاخێ پایتەختی پارتیزانەکان.سەرلەبەیانی ڕۆژی ٦/٣ لە جیهازەکەی بەتالوێنەوە هاواڵمان بۆهات ڕاپەڕین گەیشتۆتە شارۆچکەی حاجیاوا خەریکە ئازاد دەکرێت.ئێوارێ ڕادوێکە ووتی بەتەوای حەوزی بتوێن ئازاد کراوە، ڕاپەرێنیش بەردەوامە،
ڕۆژی ٧/٣ لەشاری سلێمانی زەماوەنی ڕاپەڕین دەستی پێکردبوو ئێمە نەمان زانیبوو لەبەر ئەوەی جیهازەکەمان تەشویشی ئەمەریکای لەسەر بوو برادەران نەیان توانیبوو پەیامی نهێنی{جفرەکە} تێبگەن کاتی زانیمان لەشاری سلێمانی ڕاپەرێن دەستی پێکردووە، ، رۆژی ٧/٣ هێزەکەمان بوو بە دوو ڕەتڵ /ڕەتڵی یەکەم بەسەر پەرشتی مامۆستا جمال بەیانی زوو کەوتینەڕێ بەسەر پردەکەدا پەڕینەوە باران دەباری ئاوو لافاو چەمەکەی داگیر کردبوو، ئێوارەی هەمان ڕۆژ گەیشتینە گوندی نۆدێ، ڕەتڵی دوەمێش لە دوامانەوە بوو زۆر دور نەبوون لێمانەوە، لە پردەکەی زاخێوە منو رەزا بەردەزەردی بەنۆرە پاتریەکی گەورەی جیهازەکامان بەکۆڵەوە بوو هەتا گوندی نۆدێ، لەگووندی نۆدێوە بەچیهازەکە بروسکەیەکیاندا بەڕادوێکە، بەم شێوەیە،
{ بۆ خەڵکی بەشەرەفی راپەڕیوی شاری سلێمانی بەردەوام بن لەڕاپەڕین بەتالوێنی٧ بەڕێوەیە بۆ لاتان، پشتیوانتانین}، ئەم بروسکەیە پەیتا پەیتا لەئیزگەکەوە بڵاو دەکرایەوە،
لەگوندی نۆدێ پشویەکماندا، مامۆستا جمال {منو، کاک سەرکەوتی کوبەی، }ی ڕاسپارد ووتی ١٠ پێشمەرگە بەرن لەگەڵ جیهازێکی بجوک، لەپێشەوە بڕۆن بچنە سەر شاخی گۆیژە وەک کومینو هەواڵێکیش بزانن ئێمە ئاگادار بکەنەوە، ئێمەش وامان کرد لە چادەی قیری دوکانیان پەڕینەوە هەستمان بەهیچ نەکرد جوینە سەر ساخی گۆیژە سەیرێکی ناوشاری سلێمانیمان کرد لەهەندێ شوێن ئاگر دیاربوو جارجارەش زرمەو دەنگی تەقەمان دەبیست هیچمان بۆ مەعلوم نەبوو سەر شاخیش بەفری تێدا بوو زۆر سارد بوو بایەکی بەقوەتی هەبوو هەناسەدانی قورس دەکرد چلەکانمان تەڕ بوو هەمووی بەستی وەکوو مەشکە ڕەقبون، خەریک بوو رەق دەبوینەوە، نەمان دەتوانی بەو سەر شاخەوە بمێنینەوە، جیهازەکەش لەکار کەوتبوو ئیشی نەدەکرد، پێشمەرگەیەکمان لەگەڵ بوو خەڵکی گوندی قڕگەی نزیک سلێمانی بوو، ناوی{ بەختیار قڕگەی} بوو ووتی لەدیووی سلێمانی بەلای قڕگەدا بەبنارەکەوە ئەشکەوتێک هەیە زۆر دور نیە بابچین لێرە رەقدەبینەوەو دەمرین، وامان کرد لەشاخەکە هاتینە خوارەوە سەرماکە نەما جەند سەعاتێ دانیشتین دوبارە سەرکەوتینەوە بۆ سەر شاخ، باشبوو جیهازەکە کەوتەوە ئیش، قسەمان لەگەڵ مامۆستا جمال کرد ئەوانئش نزیک بوبونەوە دنیا خەریک بوو روناکی دەکرد ئەوانیش گەیشتنە سەر شاخ، دنیا روناکی کرد٨/٣/١٩٩١ هەموو هێزەکەی ڕەتلی یەکەم لە گۆیژەوە هاتینە خوارەوە بۆ سەر جادە شەشتمەتریەکە خەلکێکی زۆری شاری سلێمانی هاتن بەرەوپیرمان،
ئای لەو ڕۆژە چەند خۆشبوو لەخۆشیاندا فرمێسک بەچاومدا دەهاتە خوارەوە، تامردن ئەوڕۆژە خۆشەم بیر ناچی، جاران بەمەفرەزە دەهاتینە ناوشار خۆمان لەخەڵک دەشاردەوە، گومانمان لە هەموو خاڵکی هابوو، بەڵام ئەمڕۆ خەڵک بەرەوپیرمان دێد ئامێزمان بۆدەکەنەوە بەخێر هاتنمان دەکەن نان و ناوساجییان بۆدەهێناین، ڕەسمیان لەگەڵ دەگرتین، شادیان لێدەباری، ئەو ڕۆژەم وەک خەو دەهاتە بەرچاوم، خەریک بوو بڕوا بەخۆم نەکەم ئەوە منم بەڕۆژ لەسەر چادە ٦٠میەکەم،
بەکۆمەڵی جوین بۆ مەکتەبەکەی لای مزگەوتی علی کەمال لەوێشەوە چوین بەشداریمان کرد لەگرتنی ئەمنە سورەکە سێ پێشمەرگەمان لە گرتنی ئەمنە سورەکە بریندار بوو بەم ناوانە{محمەی برای شەهید وەستا مەجی، ڕزگار کمال.، سەرکەوت}
جمال چاوشین
ڕتەردام ٢٤/٢/٢٠١٣
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
