یادەوەریەکانی ڕۆژانی پێشمەرگایەتی ...جمال چاوشین ..پرۆستریکا و گڵاسنۆس

یادەوەریەکانی   ڕۆژانی پێشمەرگایەتی ...جمال چاوشین ..پرۆستریکا   و   گڵاسنۆس

تروسکای رزگار   بوون لەئاسۆی شۆڕشوو خەبات لە کوردستان دیار نەبوو ئاسۆیەکی تاریکمان هەبوو، لەو   سەردەمە ناهەموارەی خەڵکی کوردستان پیدا تێدەپەرین کە سەردەمی ئەنفال و قڕکردنی   خەڵکی کوردستان بوو، بەڵام بەپێچەوانەوە لەبلۆکی شەرق، دەوڵەتی سۆفیەتی بەرەو   هەڵوەشانەوە دەڕۆش بلۆکی کۆمۆنیشتی هەرەسی هێنا خەباتی گەلانی ڕوسیان ڕۆژبەڕۆژ   لەگەشەبووندا بوو هەنگاویان بۆ سەربەخی وچیابونەوە دەنا، سۆفێتی قەڵای کۆمۆنیستی   بەرەو پارچەپارچە بوون دەچوو سەرەئەنچام لە سەردەستی{ میخایل گورباشۆف} یاسای   {پرۆستریکا*گڵاسنۆس} واتا ڕیفۆرم.چاکسازی ئیداری، سیاسی.دەست نیشان کردنی چارەی   خۆنوسینی گەلانی ژێردەستەی ناوچەکە ڕاگەیانرا، ئیتر ووڵاتێ نەما بەناوی سۆفێت، ووڵاتێ نەما بەناوی قەڵای کۆمۆنیستی، دنیا بەرەو تاک چەمسەری لەڕیدایە.باهۆزی   دێمۆکراتی، سۆسیالیستی، ئازادی، هەوڵی گەشانەوەی پشکۆی ناو خۆڵەمێشی گەلە   ژێردەستەکانیان دەدا، نەزمی تازەی سۆشیال دیمۆکراتەکان جێگەیان بە بلۆکی کۆمۆنیستی لێژ دەکرد،  لەسەر نەزمی باهۆزی ئەم گۆڕانکاریانەی ووڵاتی سۆفێت و دنیا ئاسۆی تاریکی کوردستان کەمەکمە بەرەو روناکی دەڕوا، خەریکە تروسکایەک لەئاسۆی شۆڕشەکانمان وردە وردە خۆی دەردەخات، کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان * شۆڕشگێڕانی کوردستان کە دوباڵی چیاوازی ناو یەکێتی بوون ئەوانیش هەوڵی یەک گرتن و یەک بوونیان هاتە ئاراوە، کاک {فەریدون عبدلقادر} کە ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەکێتی نیشتیمانی کوردستان بوو لە باڵی کۆمەڵە لە ساڵی ١٩٩٠ لە چەند ووتارو نوسیندا باسی ئەم یەکبونەی کۆمەڵەو شۆڕشگێڕانی کردبوو، وەکوو سەرەتایاک بۆ زانینی ڕاجیاوازەکانی تری ناو یەکێتی، لەمێژوی خەباتی ڕزگاری خوازی خەڵکی کوردستان یەکێک لە شکستەکان، نەگبەتی، نەهامەتیەکان، نەگەیشتن بەڕزگاری، جیابوونەوەو لەیەک ترازانی جەمسەرەکانی شۆڕش بووە،

لەشۆڕشەکانی مەلیك محمودەوە، هەتا کۆماری کوردستان، شۆڕشی ئەیلول، شۆڕشی نوێی گەلەکەمان، چیابوونەوەو تەفرەقەو دابڕان هەمیشە بۆتە مۆتەکەو کۆسبی بەردەمی گەشەکردن، سەرکەوتنی ئەم شۆڕشانە، بۆیە ئەم هەوڵی بەیەک بوونەی کۆمەڵەوو شۆڕشگێڕان لە یەک ڕێکخراوی شۆڕشگێڕی وەک یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، هەنگاوێکی پیرۆزو، پەسەند بوو، هەموو دڵسۆزانو پێشمەرگەوو شۆڕشگێڕانی کوردستان پەسەندیان کردوو بەپیری ئەم هەنگاوی یەکبوونەوەوە چون ئەوانەی ئەم هەنگاوی یەکگرتنەیان پێناخۆش بوو ئەو سەردەمە ژمارەیان لە پەنچەکانی دەست تێنەدەپەڕی، ئەم نەرمی نواندنانەی هەردوو ڕێکخراوی ناو یەکێتی شتێکی دڵخۆشکەرە بوو، درووست بونی بەرەی کوردستانی و زیاتر پتەو بونی ڕیزەکانی لایەنە سیاسیەکانی کوردستان هەنگاوێکی باش و چارەنوسساز بوون لەو سەردەمە نالەبارەدا، هەرچەندە شۆڕشەکەمان دڕێژەی کێشا، دەوڵەتی عێراقیش لێبوردنی گشتی{عفو عام}ی درێژ کردەوە بەکراوەی هێشتیەوە، تەنها بۆ بەڕێز جلال تاڵەبانی نەبێت، تەسلیم بونەوەو گەڕانەوە بۆ ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی بەعسی دیکتاتۆر بەردەوامی هەبوو هێزی پێشمەرگە زیادی نەدەکرد بە پێچەوانەوە لەڕوی ژمارەوە ڕۆژ بەڕۆژ لەکەمبونەوەدا بوو بەڵام لەڕوی چۆنایەتیەوە بەرەو باشی دەچوین، ئەو ڕاستیە لایمن ڕۆشن بوو تەسلیم بونەوە بەڕژێم واتای دیل بوون، ملکەجکردنی دەگەیاند، بۆیە من بەهیچ چۆرێک بڕوام بە تەسلیم بوونەوە بەڕژێمی بەعسی عێراق نەبوو، چونکە ژیانی ئەو پێشمەرگە و هاوڕێیانەم دیبوو، یان بیستبووم لەشاری سلێمانی چەندە داماوبون جەند پەشێمان بوون بەگەڕانەوەیان، لەکاتی تەسلیم بوونەوە بەبەعس تەنها دوو ڕێگە هەبوو بۆ ژیان یان دەبوایە بچویتایە بۆ سەربازی* یان پەنات بردایەتە بەر موستەشارێکی چاش بۆ ئەوەی وەرەقەت بۆ بکات تا بتوانی پێی بسوڕێیتەوە و لە لایەن دەزگا ئەمنیەکانی بەعسەوە نەگیرێیت، ئەم دوو ڕیگەیەش بەمن قبوڵ نەدەکرا، بۆیە بڕیارمدا هەتا بتوانم پێشمەرگایەتی زیاتر بیر لەهیچ شتێکی تر نەکەمەوە* وە خۆم تەرخان بکەم بۆ ژیانی پێشمەرگایەتی لە مەقەڕو ناو پێشمەرگە، وەهەروەها بەڕێوەبردنی ژیانی خێزانی لە شاری سەقز، یان لەهەر شوێنێکیتر کەشۆڕش بخوازێ** 

   ****کڕینی ماشێنی پەیکان، دەعمکردنم لەگەڵ ئیتڵاعات****

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

وەکو لەسەرەوە باسم کرد شۆڕشەکەمان درێژەی کێشا ئاسۆی ڕزگاریمان دورە، ژیانیش زۆر قورسە بەتایبەتی بۆ پێشمەرگە خێزاندارەکان، کاتێ چوم بۆ سلێمانی شتێ پارەم لەدایکم وەرگرت شتێک ئاڵتونیشمان هەبوو ئەویشم هێناو فرۆشتم سەیارەیەکی پەیکانم پێکڕی، سایەقیەکەشم باشنەبوو برادەرێکم هەبوو ناوی شاخەوان بوو ووتی هەتا تۆ خۆت بەباشی فێری لێخوڕینی سەیارە دەکەی من ئیشی تەکشی پێدەکەم ووتم زۆرباشە سەیارەم دایە دەستی شاخەوان خۆم چوم هەندی دەرسی لێخوڕینی سەیارەم وەرگرت، هەستمکرد دەتوانم سەیارەکەی خۆم لێبخوڕم و بەکاری بهێنم، سایەقیەکەی شاخەوانیش زۆر باشنەبوو چەندچار سەیارەکەی بردبوە گەراجی حەوشەکەیانەوە هەموو چارێک خۆی کێشابوو بە درگای گەراجیەکەدا هەر جارەی لایەکی سەیارەکەی دەقوپان و دەڕوشاند ڕۆژێک ووتم شاخەوان وابڕوات هەتا بەهار بۆیاخی پێوەنامێنێ شاخەوان ئەم قسەی منی پێناخۆش بوو سویچەکانی دایەوەدەستم توڕەبوو ڕۆشت، ئەو کۆڵانەی ماڵی ئێمەی لێبوو لە شاری سەقز کۆڵانێکی باریک بوو چێگەی راگرتنی سەیارەی نەبوو سەیارەکەم لە قەراخی جادە گشتیەکە ڕاگرد دوو سێ ڕۆژ نەمجوڵاند وەرزی زستان بوو بەفر لەئەرزا بوو* شەوێک کوڕەکەمان زۆر نەخۆش بوو وویستمان بەسەیارەکەی خۆمان بیبەین بۆ نەخۆشخانە، سلفم لەسەیارەدا ئیشنەکرد چەو سارد بوو پاتریەکەی دابەزی بوو ووزەی تێدا نەمابوو هەرچی جۆنێک بوو بەپاڵنان ئیشم بەسەیارەکە کرد کەوتینەڕی لە فلکەی ئازادی سەیارەیەکی چێب لەپێشمەوە بوو وەستا جادەکەش بەفر بوو بۆئەوەی خۆمی پێدانەماڵم ئیستۆپم گرت، سەیارەکەم خلیسکا خۆم پیاماڵی، نەفەرەکانی ناوچێبەکە هەمویان سەر بەدەزگا ئەمنیەکانی سەقز بوون بەجەکەوە بۆم دابەزین پشتی ملیانگرتم داوای هەویەیان کرد سەیرێکی ناوسەیارەکەیان کرد هاوسەرەکەموو منداڵێکی نەخۆشمان پێبوو ووتیان دەتکەین بەخاتری ئەو منداڵە نەخۆشە ناتبەین بۆ ئیتڵاعات.هەرچەندە سەیارەکەم هەندێك لەچەمەلەقی پێشەوەی قوپا بەڵام باشبوو نەچاتم بوو لەدەستی ئیتڵاعاتەکان،

 

  ***سەفەر کردنمان بۆ شاری مەریوان کانی دینار***

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

 کۆمەڵێ ماڵی خزمو، ڕەفیقو.بڕادەر، لە شاری مەریوان، کانیدینار دەژیان لەگەڵ ئازاد وەندەرێنەی تەگبیرمان کرد بەخێزانی بەسەیارەی خۆمان بەمیوانی بچین سەردانێکیان بکەین، سەرەتای وەرزی بەهار بوو، شەوی مابوو کەوتینەڕی، دنیا ڕوناک بووەوە گەیشتینە نزیکی شارۆچکەی دیواندەرە، لەتاسەیەمکدا {شەفت.و، بۆڵبرین}ی تایەکی دواوەی سەیارەکە شکا دەستی کرد بەخڕە خڕ، دابەزین تۆزی سەیرمانکرد هیچمان لێنەزانی، هەرچیچۆنیک بوو گەیاندمە شاری دیواندەرە لەبەردەم دوکانێکدا وەستاین هێشتا زووبوو دوکان دانەنرابوو لەدرگای پەنای دوکانەکەماندا ژنێک دەرگای لێکردینەوە پرسیاری فیتەرمان کرد ژنەکە ووتی کوڕەکەی من فیتەرە وەرنە ژورەوە ئێستا لەخەو هەڵی دەستێنم چوینە ژورەوە نانوچای بەیانیان بۆ حازرکردین ماڵێکی زۆر بەڕێز بوون خزمەتێکی باشیان کردین، فیترەکە هەستا لەخەو، تایەی سەیارەکەی کردەوە ووتی بۆڵبرینێکوو شەفتەکەی شکاوە دەبێت بیبەی بۆ شاری سنە بە{ پرێس} بۆڵبرینەکەی دانێیتەوە، لێرە پرێسی لێنیە لەگەڵ ئازاد و هاوسەرەکانمان سەیارەیەکمان گرت هەتا شاری سنە ئەوان چون بۆ ماڵی کاک عەمەر کە پێشمەرگەو هاوڕێمان بوو منێش ئەوەی پێویست بوو کڕیم و کردم، گەڕامەوە بۆ شاری دیواندەرە سەیارەکەم چاک کردەوەو شەوو درەنگ گەیشتمەوە شاری سنە لای ئازاد، ئەوشەوە ماڵی کاک عمر خزمەتێکی باشیان کردین سوپاسمان کردنوو، بەیانی ڕۆشتین بەسەلامەتی گەیشتینە کانیدینار

  ***گیرانی سەیارەکەم لەشاری مەریوان***

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لە کانیدینار یەک حەفتە زیاتر ماینەوە سەردانی ماڵی هەموو خزمانوو برادەرانمان کرد سەفەرێکی خۆش و کاتێکی خۆشمان بەسەر برد * ڕۆژێک لەماڵی شێخ سالار یاری کۆنکەنمان دەکرد لەسەر قەڵ* قەلەکەش کڕاوە لەسەر ئاگر لێنراوە* مامەقالە ووتی نەفەر لەکانی دینارەوە زۆر هەیە بۆ مەریوان بە پێجەوانەشەوە سەیارەش زۆر کەمە سەیارەکەم بدەرێ دەچم ئیشی تەکسی پێدەکەم سویچەکانمدایە ڕۆشت، دوای عەسرێکی درەنگ مامە قالە هاتەوە ووتی سەیارەکەیان گرتووە لەسەیتەرەکەی مەریوان داوای خۆت دەکەن، لەگەڵ مامەقالەدا ڕۆشتین سەیارە نەبوو بەناچاری لەدوای پیکابێکەوە سواربووین تاگەیشتینە سەیتەرەکە وەرەقەم پێبوو ژمارەی سەیارەکەشی لەسەر بوو سەیری وەرەقەکەیان کرد ووتیان سەیارەکەتان دەدەینەوە، بەڵام ٣٠٠ تمەنتان غەرامەت دەکەین.٣٠٠ تمەنیان خەرامەیان بۆنوسین مامەقالە ووتی ٢٠٠تمەنم پێپەیداکردووە *١٠٠تمەنم خستە سەر ٢٠٠ تمەنەکەی مامە قالە و غەرامەکەماندا سەیارەکەم وەرگرتەوەو گەڕاینەوە بۆ کانیدینار،

مامە قالە ووتی کاسبی باشم کرد،

  ****کڕینی هەندی کڵاشی کوردی****

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لەسەروبەندی گەڕانەوەمان ڕۆژێ جوین بۆ شاری مەریوان ئازاد ووتی بۆ لەگەڵ خۆمان هەندێ کڵاش نەکڕینوو بیبەینەوە بۆ شاری سەقز برادەرێك هەیە ناوی {خ }پێشمەرگەیەکی هەژاری کەم ئەندامە لە سەقز شت دەفرۆشێ، ئێمەش ئەم کڵاشانەی دەیدەینی بۆمان بفرۆشێ هەقی فرۆشتنەکەی شتێ پارەی دەدەینێ، من لای خۆمەوە ئۆکەیم بۆ پێشنیارەکەی ئازاد کرد ناوبازاڕی مەریوان گەڕاین چوینە دوکانی کڵاش فرۆشەکان بەجملە ١٠٠ جوت کڵاشی باشمان کڕی، وابزانم جوتی بە٦٠ یان٧٠ تمەن بوو، کردمانە سێ گوێنیەوە خستمانە سندوقی دواوەی سەیارەکە گەڕاینەوە بەرەو شاری سەقز گەیشتینە سەیتەرەکەی بیچاڕ.ئەم سەیتەرەیە هەمیشە زۆر توند و گیر بوون لەگەڵ مسافیری ئەوڕێگەیە، خەڵکیان زۆر ئەزیەتدەدا بیانویان بەخەڵک دەگرت، پازداری سەیتەرەکە داوای وەرەقەیان لێکردین ووتیان سندوقی سەیارەکەتان جی تێدایە، ووتم سێ فەردە کڵاش، پرسیاری کردەوە وەرەقەی ئەو کڵاشانەت پێیە ووتم کڵاش وەرەقەی بۆچییە، پازداری سەیتەرەکە خێرا بانگی هاوکارێکی تری خۆی کرد بەمنی ووتی وەرە خوارەوە سندوقەکە بکەرەوە منیش دابەزیم سندوقی سەیارەکەم بۆکردەوە دەستاین کرد بە پشکنین سەیری کڵاشەکانیان کرد ووتیان کوا{کڵاش}ووتم ئەوەتا لەو گوێنیانەی بەدەستانەوەیە، کەوام ووت پاسدارەکە تورە بوو قسەیەکی ناشیرینی کرد ووتی{بگو کەفش} نەک کڵاش، بە زمانی فارسی بە کڵاشینکۆف دەڵێن کڵاش، وایان زانی سێ فەردە کڵاشینکۆفم پێیە بێوەرەقە، ئەوان بۆ کڵاشینکۆف دەگەڕان من کڵاشی کوردیم پیشان ئەدان بۆیە توڕەبون، باشبوو لەم هەڵە زمانەوانیە بەئاسانی نەچاتمان بوو گەڕاینەوە شاری سەقز،

   ****کڵاشەکانمان تەسلیمی هاوڕی{خ }کرد****

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

دوای گەڕانەوەمان بۆ شاری سەقز ڕۆژی دوای {خ}مان دۆزیەوە قسەمان لەگەڵ کرد ووتی کڵاشەکان جوتی ١٠٠تمەن دەکات، کڵاشەکانمان تەسلیم کرد ڕۆشتین پاش سێ ڕۆش{خ}مان بینیەوە ووتی ٨ جوت کڵاشم فرۆشتووە چوتی بە١٠٠ تمەن پارەی ئەو چەند جوتەی داینێ ئێمە ڕۆشتین بۆ مەقەڕ سەرە واجبمان بوو، دوای ١٠ڕۆژ گەڕاینەوە بۆ سەقز چوینە بازار{ خ }دیار نەبوو هەواڵمان پرسی ووتیان ڕۆشتووە تەسلیم بەڕژێمی بەعس بۆتەوە لەگەڵ خۆی کڵاشەکانیشی بردۆتەوە ئەوسەردەمە لێبوردنی گشتی{عفوی عام}بە کراوەی هەبوو هەرکەسێ تەسلیم بەعێراق دەبووەوە ئەگەر پارەی پێبوایە ئەیدا بە ئەشیا* وەک خەنە *وەک کڵاش*و شتی تر لەگەڵ خۆیاندا دەیانبردەوە، ساڵ هاتوو ساڵ ڕۆشت ڕاپەرینە مەزنەکەی بەهاری ١٩٩١ ڕویدا، ئێمەش بەسەربەرزی گەڕاینەوە شاری سلێمانی، ساڵی ١٩٩٢ بوو، لەگەڵ ئازاد ڕۆژێک بۆ نانخواردنی نیوەڕۆیەک چوینە کەبابخانەکەی قادر لەسەرو چادەی ئۆرزیباک، لەسەر مێزێک دانیشتین سەیرمانکرد {خ} لەوێیە بانگمان کرد تۆزێ سەرزەنشتمان کرد داوای لێبوردنی کرد ووتی پارەم پێنەبوو بەو پارەی ئێوە گەڕامەوە بۆ عێراق، ئێستاش هەموو پارەکەتان بۆ دەگێڕمەوە، ئێمەش بروامان پێکردەوە لەگەڵ ئێمە لەسەر یەک مێز دانیشت داوای خواردنیشی بۆ ئێمە کرد سوێندی زۆر خوارد ووتی دەبێت ئێوە میوانی من بن ووتمان باشە، کاتێ نانخواردنەکەی تەواو کرد بەبیانووی دەست شتنەوە پێش ئێمە هەستا ڕۆشت.مێزەکەی ئێمەی پیشانی خاوەن کەباب خانەکە دابوو ووتبوی خواردنەکەی من عایدی ئەوبرادەرانەیە، واتا لێرەش فێڵی لێکردین نەک پارەی کڵاشەکانو خواردنەکەی ئێمەی نەدا بەڵکوو پارەی خواردنەکەی خۆشی خستە سەر ئێمە ****

جمال جاوشین

١٥/٢/٢٠١٣

ڕۆتەردام


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

 

بابەتی زیاتری نووسەر