یادەوەریەکانی ڕۆژانی پێشمەرگایەتی ...جمال چاوشین
...واجباتی مەقەڕەکان....
-------------------------
دوای گەڕانەوەم لە مەفرەزی شاری سلێمانی، چەند ڕۆژێک لە مەقەڕ مامەوە بە ئامادە بوونی کاک جمال ئەبووشۆرب چێگری تیپ کۆبونەوەم بەکەرتەکەی خۆمان کرد دەنگو باسی سەفەرەکەی شاری سلێمانیم بۆ باسکردن باسێ ئەو پێشمەرگانەم بۆکردن کەڕۆشتون تەسلیم بونەتەوە ئێستا زۆر پەشێمانن.ژیانیان زۆر ناخۆشە، هەندێکیان ناردون بۆ سەربازی هەمومان دەزانن ژیانی سەربازی چۆنە لە نیزامی بەعسدا، دەبێت دیلی ئەونیزامە بیت، یان دەبوایە وەرەقەی موستەشارێکت هەبێت تا بتوانی پێی بگەڕێیت، باسی ژێانی دێلکراوی خەڵکی شاری سلێمانیم بۆکردن، کەجۆن سلێمانیان کردۆتە زیندانیەکی گەورە، کەس خاوەنی سەروماڵی خۆینیە، تەواریەک کە کەس نازانێت لە کوێوە هاتووە خەڵکی گەڕەکێک کۆدەکاتەوەو هەزار بیانویان پێدەگرێ هەزار سوکایەتیان پێدەکات، ئەم ڕاستیانەم بۆیە بۆ باسکردن بۆ ئەوەی پێشمەرگەکان بیر لەڕۆشتنەوە و تەسلیم بوون نەکەنەوە، چارەنوسیان نەکەوێتە دەستی دوژمنەوە، نوکتەیەک هەبوو،
شەهید{غەفور دەرەشیشی}ووتبوی ئەگەر شاخی پیرەمەگرون بڕۆخێ پێشمەرگە دەتوانێ بیگرێتەوە/بەڵام ئەگەر پێشمەرگە ڕۆخا هەموو شاخی کوردستان نایگرێتەوە.
پاشان مۆڵەتم وەرگرت گەڕامەوە بۆ شاری سەقز، دوو هەفتە چارێک سەرەی مەقەڕم بەردەکەوت ئەو هەفتەیە کە لە مەقەڕ دەماینەوە شەوانە بەگاڵتەوو گەپ یان بەیاری وەرەقە بەسەر دەبرد یاریمان لەسەر میوە دەکرد هەرلایەک بیدۆڕاندایە دەبوو خۆشی بچوایە لەدوکانەکانی خوارەوە میوەکەی بکڕیبایە بیهێنایەتەوە دوکانەکانیش تۆزێ دور بوو، ،
، ، ، ، ، نامەیەکی کاک دوکتۆر فوئاد مەعسومم بەدەست گەیشت، ، ، ، ،
--------------------------------------------------
لە شاری سەقز بووم سەرە واجبی مەقەڕم نزیک بوو دەبوو بگەڕێمەوە بۆ مەقەڕی تیپ.کۆتایی مانگی ٦ بوو بەنیازی سەرچاکردن لەبەردەم دوکانی سەرتاشخانەکەی وەستا شەهاب وەستابووم لە چادەی شاناز، ئومێد هات بۆلام پاش چاکوو چۆنی ووتی با پیاسەیەک بکەین لەکاتی پیاسەکردنەکەدا نامەیەکی دایەدەستم، نامەکەم خوێندەوە هەردوودیوی نامەکە نوسینی لێنوسرابوو .نوسینێکیان کاک دکتۆر فوئاد مەعسوم نوسیبووی بۆ کاک قادری حاجی علی، پاش سڵاو ڕێز نوسرابوو چەند کادرێکی ڕێکخراوەی شۆڕشگێران بەئیشوکاری ناوەندی دەچن بۆ شاری سلێمانی ئەگەر دەکرێت چمال چاوشین بۆ شارەزای ڕێگەکە بنێرن لەگەڵیان، چونکە برادەران خۆیان داوای جمالیان کردووە،
دیوەکەی تری نامەکە، کاک قادر نوسیبووی پاش سڵاو ڕێز، برای بەڕێز مامۆستا جمال، بەشکم چمال چاوشین لەم ئەرکە ئاگادار بکەیتەوە، ئومێد نامەکەی نەبردبوو بۆ مامۆستا جمال هاتبوو بۆ لای من، ووتم باشە ئەمشەو میوانی منبە بەیانی سەرەی واجباتی مەقەڕمە پێکەوە دەگەڕینەوە بۆ بلەکێ ئەوکاتە قسەیەکی لێدەکەین ئومێد ڕازی نەبوو میوانی من بێ ووتی دەگەڕێمەوە بۆ بانە لەوێشەوە دەچمەوە بۆ بلەکی ئومێد ڕۆشت، منیش سەرم چاک کرد،
کاتێ گەڕامەوە ماڵەوە بە هاوسەرەکەم ووت لەوانەیە بچم بۆ سلێمانی جیت پێویستە بۆت بێنم ووتی یەک کراسی بە پولەکە چنراوم هەیە لەماڵی باوکمە ئەگەر توانیت بۆم بێنە، ڕۆژی دواتر گەڕامەوە بۆ گووندی بلەکی ئومد نامەکەی دابوو بە مامۆستا جمال، مامۆستا جمال قسەوباسی سەفەرەکەی بۆ کردم داوای لێکردم ئەم سەفەرە بکەم، منیش بڕیارمدا لەگەڵ برادەرانی شۆڕشگێراندا ئەم مەفرەزەیە بکەین، {مامۆستا ئەکرەم، ئومێد} هردوکیان پێشمەرگە وکادری دڵسۆزی شۆڕشگێڕان بوون لە ناوەندی شۆڕشگێڕانەوە دەست نیشان کرابون کاری ڕێکخراوەیان پێسپرابوو لە سلێمانی ئەنجامی بدەن، منیش بڕیارمدا هاوکاری ئەم دوو کادرە دڵسۆزە بم، پێکەوە قسەمان کرد خۆمان حازر کرد ڕۆژی ڕۆشتنمان دەست نیشان کرد، ئومێد لە ڕێکخراوەکەی خۆیان مەتارەو کۆڵەپشتی بۆمنیش هێنابوو،
ئەو سەردەمە ئەنفالی ڕێکخستنەکانی ناوشار دەستی پێکردبوو زوربەی کادرو ڕێکخستنەکانی {ی.ن.ک} لە هەردوو ڕێکخراوی کۆمەڵە و شۆڕشگێڕانیش گیرابوو وەک نیمچە هەڵوەشانەوەیەکیان لێهاتبوو شۆڕشگێڕانیش هەوڵیان ئەدا سەرلەنوێ خەڵکەکانیان ڕێک بخەنەوە بۆ ئەومەبەستە مامۆستا ئەکرەم بە کۆڵی نامەوە دەنێرن بۆ ناوشاری سلێمانی، کاک حاکم عمر هاتبوو بۆ بلەکێ چاودێری ئەم سەفەرەی ئێمەی دەکرد.قسەم لەگەڵ حاکم عمر کرد ووتی لێرە دەمێنمەوە تا ئێوە دەگەڕێنەوە، هیوادارم سەرکەوتوو بن، بەسەلامەتی بگەڕێنەوە،
، ، ، ، ، ، ، کەشف بونی ڕێگایەکی سەر سنور، ، ، ، ، ،
----------------------------------------
ڕۆژێک لەمەقەڕ دانیشتبوین خەریکی نانخواردنی نیوەڕۆ بووین، برادەرێک ووتی جمال میوانمان هات کاتێ بینمن کاکە عەبەڕەق بوو لەگەڵ دوو پێشمەرگەی ترداهاتن دانیشتن فەرمووی نانخواردنمان لێکردن ووتیان نانمان خواردووە، پاشان کاک عەبە ووتی ئیشم پێتە، دوای نانخواردن چووینە دەرەوە سەر بانی مقەڕەکە ووتی ئەمشەوو بەمەفرەزە ڕۆشتین بەنیازی شاری سلێمانی بەڵام لەڕێگەکەمان ئەڵغام تەقیەوە ڕەبیەکان تەقەیان بەسەرماندا کردووە لەوانەیە ڕێگاکەمان کەشف بوبێت، من لە مامۆستا جمالم بیستووە ئێواش بەتەمان بچن بۆ سلێمانی ئەگەر وایە رێگاکەی ئێمە خەتەری لەسەرە با لەڕێگاکەی ئێوە پێکەوە بڕۆین منیش ووتم باشە بەڵام ڕێگەی ئێمە ڕێگەی قەرەباڵغی نیە زۆر نزیکە لەڕەبیەکانی عێراقەوە، ووتی ٨ کەسین ئێمەش ٣کەس ئەمە ١١کەس زۆر بوو بۆ ئەوڕێگایە بەڵام چارە نیە، بریارماندا شەوی داهاتوو پێکەوە بڕۆین، ،
ئەوڕێگایانەی لە بلەکێوە پێشمەرگەی پێدا دەهاتە خوارەوە ٣ڕێگە بوون، ڕێگەی دەستە چەپ منوو شێخ سالاری کادر پاکمان کردەوە لە ئەڵغام.ڕێگەی دەستەڕاست کاکە عەبەو برادەران پاکیان کردبویەوە، ڕێگەی سیاگوێز ڕێگەیەکی گشتی بوو،
تاریکوو ڕونی ئێوارێ کەوتینەڕێ نیوەی شەو گەیشتینە زاخێ کاکە عەبە ووتی بالێرە بمێنینەوە من حەزم نەدەکرد لەزاخێ لابدەین ووتم کاکە عەبە هەتا ڕۆژ دەبێتەوە دەڕۆین لە هەرکوێ ڕۆژمان لێبووە لادەدەین، هەموو ڕۆژەکە ئیسراحەت دەکەین، ڕازی بوون بە بڕیارەکەی من پاش پشویەکی کەم درێژەمان دایەوە بەڕۆشتن لە خوار گوندی مامەخەلانەوە دوو ووڵاغارمان توشبوو باری قاچاخیان پێبوو هەواڵی ڕێگەی پێش خۆمان لێیان پرسی ووتیان هیچ مەسەلەیەک نیە، دوونەفەرەکە خەڵکی گوندی بلەکێ بوون، فەچری بەیانیدا لە پردەکەی تەنکەبوار پەڕینەوە بەدەستە چەپا ٥٠٠م چوینە سەروتر لەبەینی تاشەبەردەکانی قەراخ چەمەکە لاماندا نۆبەداریمان دەرکرد خەوتین پێش نیوەڕۆ لەدەنگی تە تەقە خەبەرمان بووە تەقەیەکی زۆر تەقەکەش نزیک بوو، بەپەلە هەستاین خۆمان کۆکردەوە، حازروو ئامادە ووردە ووردە هەڵکشاین بەچەمەکەدا بۆ ئەوەی بچینە نەدیووی، باشبوو تەقە نەما هەرنەمان زانی تەقاکان جیبو بۆ کران، لە پەنایەکی قایم تردا دانیشتین،
، ، ، ، ، ، پاشای دێهاتە سوتاوەکان، ، ، ، ، ، ، ،
---------------------------
ئەوەی لەبیرم مابێ کاکە عەبە ئەم پێشمەرگانەی لەگەڵ بوو سەڵاح لیوا عەشرین /عوسمان بڕنەوو/ عەلی بیکەیسی /دلێر/ کاکە عەبە ووتی لەوسەرەوە دلێر ناهێنمەوە.دوو پێشمەرگەی ئیسلامی لەگەڵ بوو کە ئەو دوو ئیسلامیەم بینی شتێکم لادروست بوو، ئیسلامیەکان کمالی ئەحا دۆڵپەمو، فەتاحە سور بوو، هەدوکیان بێ چەک بوون، ووتم کاکە عەبە ئەم ئیسلامیانەت بۆ لەگەڵە کاکە عەبە ووتی کاک{ نەبەز } تەکلیفی لێکردوم لەگەڵ خۆم بەیانهێنم .برادەران وەرەقەی یاریان پێبوو لەگەڵ کاکە عەبە دەستمان بەیاری کۆنکەن کرد، بەدەم یاریەکەوە قسەمان دەکرد شارباژێڕمان دابەش کرد بە دوو بەشەوە، کا عەبە ووتی دەبیتە کوێخای کام بەشیان ووتم بەشی شارباژێڕی تەخت لە گوندی سیتەکەوە تا بەرزنچە و، چەمی گەڵاڵ، کاکە عەبە بەدڵی نەبوو ئومێد بوو بەناوبژوانمان، ووتی شێروخەتی بۆبکەن، شێروو خەتمان بۆ کرد ئەودیوو بەر من کەوت لە چوارتاوە تا ناڵپارێز بەر کاکە عەبە کەوت ووتم کوێخا تەنها بۆ یەک گووند دەبێت با ناوەکەی بگۆڕین بۆ پاشای دێسوتاوەکان بە پێشنیارەکەم ڕازی بوو، کاکە عەبە هەتا شەومان بەسەرهات هەر دەیووت پاشای کوێم دەمان گووت دێ سوتاوەکان، بەڕاستی پاشای دێسوتاوەکان بووین، ، ،
عەسرێکی درەنگ کەوتینەڕێ لە نزیکی گووندی دۆڵەتوو خۆم تۆزێ دواخست دوور لە چاوی برادەران لە پەنایەکدا کیسە خەوەکەم، دوربینەکەم.نەختێ مێوژو گوێزوو نانەڕەق لە دەستەسڕێکدا بوو لە دەوەنێکدا شاردەوە، بۆکاتی گەڕانەوەو دابڕان دور لە چاوی مەفرەزەکەی کاکە عەبە شینی یەکتر گرتنەوەم بۆ مامۆستا ئەکرەم/ئومێد دەست نیشان کرد، ، ، ،
لە دۆڵەکەی خوار گووندی شارستێنەوە برادەران تاقموو تفەنگەکانیان شاردەوە هەڵگەڕاین بە شاخی گۆیژەیا من ئەمچارە تفەنگەکەم هێنایە دیووی سلێمانی لەناو سنەوبەرەکاندا شاردمەوە تەنها منوو کاکە عەبە دەمانچەمان پێبوو، کاکە عەبە کاتی گەڕانەوەی دیاری کرد ووتی ئالێرە لە ئاخر تاقمەداری سنەوبەرەکانی گۆیژە شەوی ١٧/١٨/٧ چاوەڕوانتان دەکەم تا سەعات دەی شەوو هەرکەسێ لەم کاتەدا نەیەت بەچێ دەمێنێت، بەڵام ئەم تەگبیرە بە بێ ئاگاداری دلێر کرا، منیش ووتم ئەگەر نەهاتین ئێوە بڕۆن.چوینە خوارەوە نیوەی شەوبوو کاتەکە بەکەڵکی چونە ناوشار نەدەهات زۆر درەنگ بوو ووتمان چاوەڕوان دەکەین تا فەچری بەیانی ئەوسا دەچینە ناوشار، برادەران لە ناو خانوی خاباتەکە لیخەوتن منوو ئومێد چوین ڕێگایەکمان دۆزیوە لە ژێر تەلوو پەرژینی دارستانەکەوە .پێش بانگی بەیانی بەسەلامەتی لە چادەی شەست مەتیەکە پەڕینەوە{ من ومامۆستا ئەکرەم، ئومید}، لە مەفرەزەکەی کاکە عەبە چیابوینەوە چوین بۆ گەڕەکی هەوارە بەرزە
، ، ، ، ، ، ، ، ، بۆنی ئەدیداسوو گۆرەوی، ، ، ، ، ، ، ،
بە برادەرانم ووت دوامکەون ماڵی خزمێکم لەم نزیکەیە، ووردە ووردە دنیا ڕوناک دەبووە خەڵک دەچون بۆ کرێکاری چموچوڵوو هاتوچۆ دروست بوبو، بردمن بۆماڵی وەستا هیوا درگای ماڵەکەیانم لێتێکچوو پرسیارم لەژنێکی دراوسێان کرد لەبەردەرگا نانی بەدەسەوە بوو دیاربوو لە نانەوەخانە گەڕابووە، کامە ماڵی وەستا هیوایە ووتی ئێوە کرێکارن ووتم بەڵی ژنەکە ووتی دووەم ماڵە، لەدرگام دا پورم لە حەوشەکە دەسنوێژی دەگرت بۆ نوێژی بەیانی.درگای لێکردینەوە چوینە ژورەوە دەرگاکەمان داخست پورم ناسیمیەوە، ووتم پورێ بێدەنگ بمانبەرە ژورێکی پەناوە ووتی میوانمان هەیە دەتانبەم بۆ قاتی دووەم لای وەستا هیوا،
ماڵێ پورە {عەتێ } زۆر کورد پەروەر بوون دۆستی یەکێتی بوون پێشمەرگەوو مام جلالیان زۆر خۆشدەویست لە خۆشەویستی کاک نەوشیروان کوڕێکیان ناونابوو نەوشیروان جەند کوڕێکیان لە ڕێخستنەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستاندا کاریان دەکرد.کاک عمری کوڕیان لە سەر ڕێخستن چەند ساڵێک زیندانی بوو، کاک هیوا پێشمەرگە بوو لەگەڵ خۆمان، حوکمەت ساڵێ زیاتر باوکیان بە بارمتە گرتبوو بۆ ئازاد کردنی باوکی لە کاتی ئەنفالەکاندا گەڕابووەوە، بەگەڕانەوەی هیوا باوکیان ئازاد کردبوو..هیوامان لەخەو هاستان، هیچ نەشڵەژا دەستی کردە ملمان زۆر بەگەرمی بەخێراتنی کردین ئێمەش خۆمان کردەوە گۆرەویکانمان داکەند، ئەدیداسمان لەپێدا بوو قاچمان بۆگەنی کردبوو، بۆ ئەوەی پێڵاوەکانمان لەدەرەوە منداڵوو کەستر نەیبینێ ئەدیداسەکانیشیان لەو ژورە دانا کە لیدانیشتین ژورەکەمان پڕکرد لە بۆنی ئەدیداس و گۆرەووی، بەنۆرە چوینە سەر دەست شۆر قاچووقولمان شت، بۆ بەیانی نانی گەرموو ماست و چایەکی خۆشیان بۆ حازر کردین پورم هاتە سەرەوە تۆزێ سەرزەنشتی منی کرد، ووتی ڕۆڵە گیان بۆ دانانیشید بەدەردی خۆتەوە بۆ دیت بۆناو ئەم ئاگرە.{ فەقێ ساڵح}ی برام شەید بوو{ فەقێ جمال}ی خاڵم شەهید بوو {مستەفا} شەهید بوو، هەرتۆمان ماوی بۆ داناسەکنیت وەڵا دایکت لە تاو تۆو لەترسی حوکمەت پڕچنگێکیماوە ڕۆژێک دەمرێتوو کەس پینازانێت لەترسی ڕژێم کەس ناوێرێ سەری لێبدا و خۆی تێبگەیەنێ، خوادەست بەباڵیەوە بگرێت پێاوێکی بەرزنجەی ژورێکی داوەتێ بەخوا ئەوپێاوە بەساقەیبم ئەوەندە باشە وەک دایکی خۆیان ئاگایان لێیەتی، پورم ئەم قسانەی لەدڵسۆزی بۆمن دەکرد، بەڵام دیاربوو بۆنی ئەدیداسوو گۆرەویەکان زۆریان بۆ هینا دەستی گرتبوو بەلوتیەوە لەکورتی بڕیەوە ڕۆیشتە خوارەوە،
- ، ، ، ، ، ، ، ، ئومێد ڕۆشت سەیارەی هێنا چوین بۆ ماڵی خەزوری مامۆستا ئەکرەم، ، ،
ئومێد چوو سەیارەی هێنا چوین بۆ ماڵی خەزوری مامۆشتا ئەکرام لەگەڕەکی مامۆستایان شەوێک لەوێ مامەوە شەوی دوەم خزمێکی مامۆستا ئاکرەم بەسەیارە بردمی بۆ ماڵی کاک چەلال بۆ گەڕەکی هەوارە بەرزە، کەمالی خاڵم زانیبووی من لەسلێمانیم لەماڵی کاک جەلالم هات بۆلام هەوڵیدا بچم لەگەڵی نەچوم بەڵام وەعدم پێدا ئێواری لای ئەونان بخۆم، دەعوەتبم،
، ، ، ، پێان ووتم من تۆبم قاچاخێتی دەکەم، ، ، ، ، ،
ئێواری کاک کمال هاتبەدوامدا چوم لەگەڵی دوو میوانی تریان هەبوو لام زۆر ئاسایبوو دوای نان خواردن میوانیتریشیان هات، ئەمەیان ئاسای نەبوو، من هەمویانم نەدەناسی، دیار بوو هەمویان خەڵکی چاک بوون هەمویان زانیان من پێشمەرگەم، پرسیاریان زۆر کرد دەربارەی شۆڕشوو پێشمەرگە گفتوگۆیەکی دوروو درێژمان کرد، هەندێکی دەنوسمەوە،
ووتم ئێستا{ی، ن، ک} پێنچ هەزار زیاتر پێشمەرگەی هەیە یەکێ لەموانەکان ووتی بڵێ پێنسەد، ئەگەر مام جلال پێنج هەزار پێشمەرگەی بەدەستەوەبێت هەوڵنادات ناوچەیەک ئازاد بکات لەژێر دەستی ئێراندا دادەنیشێت؟، سوێنی خوارد پێنسەد پێسمەرگەتان نەماوە، ووتم چۆن دەزانی ووتی ئەوەی من ناسیمەوو دیومە پێشمەرگە بووە ئێستا لەبازاڕ دەیبینم پیاسەدەکات، پرسیاری لێکردم سلێمانی بۆ بلەکێ چەندە دورە ١٥٠/٢٠٠کم/ ووتی هەمووی بەپێ دەڕۆن/ بەڵی /ووتی زۆر بەتوانان من تۆبم ئەسپێک دەکڕم قاچاخچێتی دەکەم ئەزانی ئێستا گۆڕینەوەی کاڵا لەبەینی عێراق، ئێران چەندە قازانجی هەیە بەیەک ساڵ سەدان هازار دینارت دەست دەکەوێت خۆ لە پێشمەرگایەتیدا ئەوەت دەست ناکەوێت،
زانیان من ئەم قسەیەم پێناخۆشە پیانبڕی، گفتووگۆکەیان گۆڕی منیش چوابم نەدایەوە، قسەوباسمان زۆر کرد هەستم کرد میوانەکان بەتەمابوون بڕۆن، من پێش ئەوان هەستام ڕۆشتم،
، ، ، ، ، ، بینینی دایکم، ، ، ، ،
دایکم تەمەنی ٨٠ساڵ دەبوو، ئەوندەیان بانگ کردبوو پرسیاری منیان لێکردبوو چەند چارێک هەڕەشەیان لێکردبوو، لەترسی بەعس نەیدەتوانی بەئاشکرا لەهەموو شوێنێک لەگەڵ براکانمدا ژێان بکات چوبووە ئۆردوگای باریکە لەشوێنێکی زۆر پەنا لە ماڵی کاک جلال ناوێک دەژیا خەڵک زۆر نەیان دەناسی،
کاک جلال پپیاوێکی ئیمانداری کورد پەروەر بوو.خەڵکی بەرزنجە بوو.لەئۆردوگای باریکە بەسوپاسەوە ژورێکی لە خانوەکەی دابوو بەدایکم، خۆیوو هاوسەرەکەیو منداڵەکانی هاوکاریان دەکرد زۆریان ڕێز لێدەگرت، خوا لێیان ڕازیبێ،
کاک ئەسعەد چوبوو دایکمی هێنابوو بۆ شاری سلێمانی بۆلام، جەند سەعاتێ پێکەوە بووین زۆر خۆشحاڵ بووم کە دایکمم بینیەوە وورەی زۆر بەرز بوو، ووتی ڕۆڵە ئەم حوکمەتە بێعەقڵن متەسەڕیف بانگی کردوم بۆ عەربەت ووتیان ئەگەر زانیت جمال لەکوێە یان هاتەوە وەرە پێمان بڵێ، منش پێم ووتن زۆر سەهون من چاوم بەحال بەرپێی خۆم ئەبینێ جمال ببینم هەر نایناسمەوە ئێوە نەزانن لە کوێە من هەرنازانم، وەڵا وام ووت توڕە بوون، پەنچە مۆرێکیان پێکردم و کردمیانە دەرەوە ڕۆڵە ئەمانە ئینسان نین ووریای خۆتبە، عەتێی خوشکەزام هات خەبەری تۆی بۆهێنام زۆرم پێخۆش بوو، بە قوربانیبم ئەمڕۆش کاک ئەسعەد هات ووتی ئەتبەم بۆلای جەمال لەخۆشیا خەریبوو بمرم، ئێستاش شتێک پارەم بۆ هێناویت ووتم چەندە ووتی نازانم ووتم نامەوێت پێویستم بە پارە نیە ووتی بیستومە پارەتان پێنەبوە بێشکە بۆ کوڕەکەتان بکڕن زۆر گریاوم بۆتان، ئەم پارەیەشو شتێکترم پارە هەیە نەم هێناوە پارەی بزنوو گاو مانگاکان بوو کاتێ وەندەرێنەمان چۆڵکرد فرۆشتمان بەڵام تاڵان فرۆشیان کرد ئەگەر بیانگەیایەتە عەربەت زیاتری دەکرد پێش ئەوەی بیگەیەنە عەربەت لە ڕێگە لەترسانا فرۆشتبونیان، ووتم دایکە گیان پارەم ناویت لەچیاتی من پارە بدەم بەتۆ تۆ پارە دەدەی بەمن سوێندی خوارد دەبێ وەری بگری، منێش لەبەر خاتری دڵی دایکم وەرم گرت، دوای ڕۆشتنی دایکم/ کاک ئەسعەد بردمی بۆ ماڵی مامۆستا کمالی ئامۆزای لەگەڕەکی ڕزگاری نزیکی وویزگەی کارەباکەی ڕزگاری، کاک ئەسعەد ووتی نەک دایکت قسەیەکی لەدەم دەرچێ لای کەسێک باسی بینو هاتنی تۆ بکات بگوێزینەوە باشترە، ،
، ، ، ، خەریکی خوێندنەوەی گۆفاری هاوکاریم بووم، پۆلیسێک بە چلی پۆلیسیەوە هاتە ژورەوە، ، ، ، ، ،
کەچوین ماڵی مامۆستا کمال تەنها مەلیحە خانی دایکی لەماڵ بوو، کاک ئەسعەد منی ناساند بە ئامۆژنیو خۆی ڕۆشت، کاتێ چومە ژوری میوان دانیشتم لەسەر قەنەفەکان هەندێ جەریدەو گۆفاری لێبوو سەیری هەمویانم کرد، یەکێ لە گۆفارەکان گۆفاری هاوکاری بوو، چاوپێکەوتنی هەندێ پێشمەرگەی تەسلیم بووەی تێدا نوسرابوو هەندێکیانم دەناسین چەند دانەیەکیان لە پاسەوانەکانی کاک فەریدون عبدولقادر بوون چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا کرابوو زۆر بەخراپە باسی کاک فەریدونیان کردبوو، ئەندامێکی مەکتەبی عەسکەری {پ، د، ک} بەناوی {س} تەسلیم بوبوەوە هەر لەهەمان گۆفاردا چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کردبوو ئەویش قسەی خراپی لەسەر کاک مەسعود کردبوو، ، ئێستا زانیم ئەم گۆفار و بڵاوکراوانەش هەیە ئیتر چەند چاری تر هاتمە سلێمانی لە هەر ماڵێکدا بمامایەتەوە داوای گۆفاری هاوکاریم دەکرد بۆیان دەهێنام هەندێکیمان بردەوە بۆ مقەری بلەکێ، و شاری بانە.لەم گۆفاری هاوکاریەدا چاوپێکەوتنیان لەگەڵ سەدان {پ.م}کردبوو کاتێ تەسلیم دەبونەوە، هەر یەکە بەچۆری باسی شۆڕشوو هاوڕێکانی دووێنی خۆیان بەخراپە دەکرد،
ئامۆژەنە مەلیح چوبوە دەرەوە درگای حەوشەی دانەخستبوو لەپڕ پۆلیسێک بەچلی پۆلیسیەوە نەچمەیەک لای ملی! یان لەسەرشانی بوو.هاتە ژورەوە هاتە ئەوژورەی منی لێدانیشتم بەخێرهاتنی کردم نەمن ئەودەناسم نە ئەو من داناسێ لەپەنچەرەکەوە سەیری حەوشەم کرد کەسیتری لەگەڵ نەبوو هەر سەیری دەمانچەکەی دەستی منی دەکرد زانی من شڵەژاوم ووتی من باوکی مامۆستا کمالم، منیش خۆم پێناساند ووتم کاک ئەسعەدی برازات هێناومی بۆ ئێرە ئەویش هاتەوە سەر خۆی، بانگی خێزانەکەی کرد کەس چوابی نەدایەوە چووە چێتخانەکە کەسی لێنەبوو هاتەوە لای من دانیشتەوە ووتی تۆ هاتی کەسی لێبوو ووتم بەڵی، زۆری پێنەچوو ئامۆژنە مەلیح هاتەوە، نزیکی عەسریش مامۆستا کمال و هاوسەرەکەی کە هەدوکێن مامۆستای مەکتەب بوون هاتنەوە بۆ ئێوارێ خواردنێکی شاهانەیان حازر کردبوو کە زۆر خۆش بوو بەسواسەوە،
ماڵی مامۆستا کمال هەمویان خەڵکی کورد پەروەر، ڕۆشنبیر، ڕێزدار، دڵسۆز بۆ شۆڕشوو پێشمەگە، چوامێر، قسەزان، شارەزا لە ڕوداوەکانی کوردستان، زانیاری باشیان هەبوو لەسەر شۆڕش و پێشمەرگە زۆر شادومان بووم خەڵکانی وەها ڕۆشنبیرم ناسی، شەو گەڕامەوە بۆ لای مامۆستا ئەکرەم لە گەڕەکی مامۆستیان لەوێ مامەوە تا ڕۆژی گەڕانەوەمان.
مامۆستا ئەکرەم ووتی هەندێ کەسم دیوە نامەکانی ناوەندی شۆڕشگێڕانم بە ئەمانەتەوە گەیاندووە، ماڵی خەزوری مامۆستا ئەکرەم ماڵێکی کورد پەروەر بوون، زۆر بەخزمەت بوون، خزمەتێکی زۆر باشیان کردین، کوڕێکیان عسکەربوو بە مۆڵەت هاتبووە باسی عسکەری بۆ دەکردین دەیان چیرۆکی سەربازی لابوو، دوو ڕۆژی مابوو بۆ کاتی گەڕانەوەکەمان دانانی سەیتەرە تەفتیشی گەڕەک دەستی پێکرد زەختێکی زۆریان دروست کرد، ،
جمال چاوشین ٥/١/٢٠١٣
ئەم بەشە ماویەتی
ڕۆتەردام
