یادەوەریەکانی ڕۆژانی پێشمەرگایەت ...جمال چاوشین ***کردنەوەی دەورە و ئامادە کردنی مەفرەزە پارتیزانەکان***

یادەوەریەکانی ڕۆژانی پێشمەرگایەت ...جمال چاوشین ***کردنەوەی دەورە و ئامادە کردنی مەفرەزە پارتیزانەکان***

سەرکردایەتی یەکێتی کۆمەڵ کۆمەڵ پێشمەرگەی دەنارد بۆ دەورە و مەشقی سەربازی لەژێر چاودێری سوپای ئێراندا، چەند وەچبەیەک ڕۆشتنوو گەڕانەوە، لە هەموو ڕویەکەوە ئەم مەشقی سەربازیە زۆر باشبوو کاریگەر بوو، بۆ پێشمەرگە، لەم دەورانەدا پێشمەرگە فێری هەڵگرتنەوەی ئەڵغام.بەکارەێنانی هەموو چۆرە چەکێک، بەرزکردنەوەی ئاستی ووشیاری سەربازی، بەرز کردنەوەی ئاستی خۆڕاگری لە کاتی تەنگانەدا، هونەر شیڕکردن،

 وە بەهامان شێوەش لە قاسمەڕەش دەورە ومەشقی پارتیزانیان کردەوە، ئەم دەورەیە مامۆستاکانی خۆماڵی بوو واتا مامۆستاکانی پێشمەرگە وکادرە سیاسی و عەسکەریەکانی خۆمان بوون، زۆر باش بوو بۆ فێربونی هومەری خۆشاردنەوە، هونەری ژیان لەناوچە چۆڵەکاندا، هونەری شەڕی پارتیزانی و خۆدەربازکردن، فێڵکردن لەدوژمنەکەت، لەم دەورەیەدا کادرە سیاسیەکان دەرسیان دەوتەوە، توانیان تاڕادەیەکی باش هەستی نەتەوایەتی لەناو پێشمەرگەکاندا بەرز بکەنەوە،

 کاک نەوشیروان سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی دەورەکەو مەفرە پارتیزانەکانی دەکرد، بەشداریکردن لەم دەورانەدا ئارزومەندانە بوو، بەمنیشیان ووت بەڵام من نەچوم لە بەتالوێنی٧ مامەوە بوینە پارتیزانی بەتالوێن، وە لەساڵی ١٩٨٨ بەشداری دەورەی مازندارانیشم کردبوو فێری هەڵگرتنەوەی ئەڵغام بووبوم بەباشی، ژیانی پارتیزانیم دیبوو لەناوچەی شارباژێڕ.لەم دەورەیەی قاسمەڕەشدا هەر ناوچەو مەفرەزەی پارتیزانی شارەزا و خەڵکی ناوچەکەی بۆ دەستنیشان کران، دەورەکان چەند مانگێکیان دەخایاند پاشان هەر ناوچەوو مەفرەزی خۆیان بۆ دەنارد،

، ، ، ، چونەوەمان بۆ ناوچەی شارباژێڕ و شاری سلێمەنی، ، ، ،

وەکوو ساڵانی پێشوو سەرەتای بەهار بوو نزیکی کۆتای مانگی٤ ساڵی ١٩٩٠ بوو مامۆستا جمال هەندێ ئەرکی شۆڕشی پێسپاردین، کە بەمەفرەزە بچینەوە بۆ شارباژێڕ بۆ هەڵسەنگاندنی ناوچەکە لەڕوی ژیانی مەفرەزە پارتیزانەکانەوە، وە بزانین چ گۆڕانکاریەکی تازە ڕویانداوە لە ناوچەکەدا ووتمان کە جوینە شارباژێڕ لەوێشەوە سەرێك لە شاری سلێمانی دەدەین*

 بڕیارماندا منوـ ئازاد وەندەرێنەی ـ وەستا عبدول ـ ساماڵ ـ بجین، مامۆستا جمال ووتی کاوە کەوڵۆسی ببەن لەوسەرەوە لەگەڵ خۆتان مەیهێننەوە، کاوە دەجیت بۆ بەغداد بۆ عیلاچ، قاچی خراپ توشی نەخۆشی دەوالی بووە تەنها لەبەغداد چارەسەری هەیە، قسەمان لەگەڵ کاک شۆڕش کرد مەبەستی سەفەرەکەمان بۆڕونکردەوە، نزیک لەکۆتای مانگی٤/١٩٩٠ بوو تاریکوو ڕونی ئێوارێ لەبلەکێ کەوتینەڕێ لە هیج شوێنێک لاماننەدا زۆر باش ڕۆشتین، شەوی مابوو گەیشتینە نزیک گوندی دۆلەتوو لە بناری شاخی کەتوو ژێر شاخوو ئەشکەوتێکی لێبوو لەو ژێر ڕەهۆڵە شاخە لاماندا، نمەنمە باران دەباری خۆمان کردەوە بۆ پشودان جوینە کیسەخەوەکانەوە تابخەوین، ژێر تاشە بەردەکە چەندین کونی تێدا بوو بۆناوەوە جارجارێ خرتە خرت ئەهات لەژێر بەردەکەوە، کاتێ دنیا ڕوناکی کرد دەعبایەک بازیدا بەسەرمانا دەرچووە دەرەوە ئێمەش ڕاپەڕین پەلاماری تفەنگەکانماندا.سەیرمان کرد دەعباکە ڕێوی بوو دورکەوتەوە لێمان، لە دورەوە وەستابوو سەیری لانەو ئەشکەوتەکەو ئێمەی دەکرد، ووتم برادەران ئێستا ئەو ڕێوییە دەڵێن ئەمانە چۆن بوون بەغەزەب ماڵەکەمیان داگیرکرد، لێرە ماینەوە تا سەعاتێ ڕۆژی مابوو، نزیکی ئێوارێ ماڵی ڕێویمان بەچێ هێشت چوینە ئەشکەوتەکەی ملەی قەیماسە بەدوربین بەوردی سەیری ناوچەکەم دەکرد لەدوامانەوە لەگوندی دۆڵەتوو ٤نەفەر بەرەو لای ئێمە دەهاتن ئەوان بەئێمەیان نەزانی بۆیان چوینە کەمینەوە دنیا تاریکی کرد کەوتنە کەمینەکەمانەوە میلی تفەنگمان لێهێنانەوە دەنگمدان کێن زەلام یەکێک لەنەفەرەکان دەنگی منی ناسی ووتی نەکەن کاک جمال ئاکۆ چاوشینم ئێمەش ئەوانمان ناسیەوە لەیەک ئاشکرا بووین برادەرانی پارتی بوون کاک{فازیلی مەلیح، ئاکۆ چاوشین} دوو نەفەری تر بوون ناوەکانیان بیرنەماون، تۆزی پێکەوە دانیشتین ئەوانیش و ئێمەش مەبەستی خۆمانمان ئاشکرا کرد، تەگبیرمان کرد پێکەوە بڕۆین، پێکەوە کەوتینەڕێ بۆ سلێمانی لەسەر شاخی گۆیژە دوو ووڵاخارمان تووش بوو گرتمانن، یەکێکیان منی ناسی، خەڵکی گووندی{ بزەنیان} بوون ناوی ئازاد بوو فەریکە چوالەیان پێبوو بۆ شاریان دەبرد، بۆ ئەوەی کەشفمان نەکەن برادەران هەموویان ووتیان با بیان کوژین، بەپەت بیانخنکێنین من نەمهێشت، لای ووڵاغارەکان ووتمان دەچین تەسلیم دەبینەوە، تا نزیکی جادە٦٠م پێکەوە بووین لەگەڵ برادەرانی پارتی لەوێ خۆمان شاردەوە لێیان، پێش ئەوان چوینە ناوشار چوینە ماڵی کاک سڵح برای شەهید فەرەج وەندەرێنەی لە نزیک مزگەوتی علی کامال، دووشەویش چوینە ماڵی خەزوری کاک ساڵح ماڵی کاک {جمال -وەستا جلال} هەر دووکیان پێشمەرگە بوون گەڕابوونەوە بۆ ناوشار، خەڵکی زۆر دڵسۆز کورد پەروەر بوون، برادەرێک لە شاری سەقز هەندێ پارەی عێراقی نیوە سوتاوی دابوو بە ئازاد بۆی بگۆڕێتەوە خوشکێکی وەستا جلال کارمەندی بانک بوو پارە نیوە سوتاوەکەی برد لەبانک بۆی گۆڕینەوە بە ٢٥دیناری تازە، لەوێش رۆشتین بۆ ماڵی پورە حەلاو پوری کاک ئازاد لە گەڕەکی تووی مەلێک چەند ڕۆژێکیش لەوێ ماینەوە لەماڵی پورە حەلاو هەرکاتێ لەدەرگا یان لە چەرەسیان دەدا ڕامان دەکرد دەچوینە ژوری دواوە تا دەمانزانی میوانەکە کێیە چەنجارێک ئەم هەستانوو دانیشتنەوەیە دوبارە دەبۆوە هیچیش نەبوو* من سوێندم خوارد ئەمچارە مدیری ئەمنیش بێت هەڵناسم لەچێی خۆم ناچوڵێم، کچێکی ١٢ساڵەیان هەبوو چوو من تاقی بکاتەوە لەچەرەسی دەرگاکەیدا ئێمە بەناچاری ئەمچارەش هەستاین جووینە ژوری دواوە کچەکە هاتە ژورەوە بەمنی ووت هاقارەمان خۆ تۆ ووتت هەڵناسم ئەگەر مدیری ئەمنیش بێت ئەی بۆ ڕاتکرد، ووتم ئەوە تۆبووی خەزەب، ووتی بەڵی من بووم تۆم تاقی کردەوە،

 ، ، ، ، ، ڕوداوی برادەرەکام دوای ئەوەی کەوتنە کەمینەوە سەفەری پێشوو، ، ، ، ،

 ****************

شەوێک ئازادم بەچی هێشت سەردانی ماڵی کاک {چلال}م کرد لەگەڕەکی هەوارە بەرزە شەو مامەوە چاوم بە کاک ئەسعەدش کەوت بۆیان باسکردم جاری پێشوو دوای ئەوەی ئێمە کەوتینە کەمینەوە لە شاخی گۆیزە* کاک ئەسعەد ووتی دوای ڕۆشتنی ئێوە چاودێری شاخی گۆژەمان دەکرد چاومان لێبوو بوو بەتەقە کێوەکە گڕێگرت، هەر ئەوشەوە ماڵمان چۆڵکرد بەیانی کەوتمە سۆراخ و هەواڵ پرسینی ئێوە هەر کەسە بە چۆرێک ئەو تەقانەی شەووی باس دەکرد هەبوو دەیان گووت پێشمەرگە بوون هەمویان گیراون هەبوو دەیگوت هەمویان کوژراوون دەنگووباس زۆر بوو، بەڵام لەسەرچاوەیەکی ڕاستەوە زانیارم دەستکەوت کەتەنها ئەک پێشمەرگە گیراوە کەس نەکوژراوە، زانیمان تۆ سەلامەتی زۆرمان پێخۆش بوو، دوای دوو ڕۆژ گەڕاینەوە ماڵەوە ژیانمان ئاسای بووەوە،

 ، ، ، ، ، کاک جلال چیبەسەهاتووە، ، ، ،

***************************

کاک جەلال ووتی شەوزانیم کەوتونەتە کەمینەوە زۆر خەمی تۆمان بوو بەیانی وەکوو هەموو ڕۆژەکانی تر چووم بۆ دوکان لە مەنتیقە سەناعیەکە تا گەیشتمە دوکان چەند سەیتەرەیەک هەبوو داوای هەویەیان لەخەڵک دەکرد چەند خەڵکێکم بینی گیرابون، گەیشتمە دوکان، دوکانم کردەوە زۆری پێنەچوو چێب قیادەیەکی سەربازی هات سێ چوار سەربازی تێدا بوو، پرسیاریان لە دراوسێ دوکانەکەم کرد دوکانی وەستا جلال کامەیە کاتێ زانیم هەواڵی من دەپرسن زۆر ترسام ئەژنۆم شکا ووتم ئەم شەوو لە کەمینەکە جمال گیراوە ئەم سەربازانە هاتوون بۆ گرتنی من خەریبوو ڕابکەم نەمتوانی سەربازەکان هاتنە دوکانەکەمەوە ووتیان بۆری قاعیدەی چادری جێبەکەمان شکاوە بەشکم بۆمان لەحیم بکەی باشبوو تۆزێ هاتمەوە سەرخۆ، خێرا بۆم چاککردن پارەشم لێوەرنەگرتن، سەربازەکان لە دوکانەکانی تر پرسیاری چاکردنی ئەوبۆریەیان کردبوو ناوی منوو دوکانەکەیان دابونێ ناردبویانن بۆ لای من بۆیە هاتبوون/ ناوکی منیان خست،

*****************************

 ، ، ، ، ، لە ماڵی مامۆستا کمال چی ڕویدابوو، ، ، ، ،

*****************************

مامۆستا کمال ئاوای گێرا بووەوە هەر ئەو شەو خەبەرمان زانی جمال و برادەرەکانی کەوتونەتە کەمینەوە بەیانی وەک ڕۆژانی ئاسای چووم بۆ دەوامی مەکتەب هیچ ڕووینەدا هیچ شتێکی نامۆمنەدی بەڵام زۆر قەلەق بووم، شەوی دوای ڕوداوەکە خەوتبووین زۆر درەنگ بوو لەتەقە تەقەی درگا خەبەرمان بووەوە خێرا خێرا بەقایمی دەنگی درگاکە دەهات هەمومان هەستاین، وامزانی دەزگا ئەمنیەکانی بەعسە، خەریبوو ڕابکەم بەڵام خۆمم کۆنترۆڵکرد چووم لەسەربانەوە سەیر دەکەم مانگایەک سەری کردووە بەتەنەکەی خۆڵەکەدا خەریکی پاشەرۆ خواردنە لەگەڵ سەرچوڵاندنیدا تەنەکە خۆڵەکە بەر درگاکەی ئێمە دەکەوێت لەسەربان هاتمە خوارەوە چوم مانگاکەم دەرکردوو تەنەکە خۆڵەکەم هێنایە ژورەوە،

 ***کەشف بوونی وەستا عبدول***

*******************************

گەڕامەوە بۆ ماڵی پورە حەلاو بۆ لای ئازاد یەک ڕژمان مابوو بۆ کاتی گەڕانەوەمان، وەستا عبدول چموچوڵی زۆر کردبوو ماڵان زۆر گەڕابوو خۆی پیشانی خەڵکی خراپدابوو یاساکانی خۆشاردنەوەی پەیڕەو نەکردبوو خۆی دەرخستبوو کەشف بووبوو، وەستا عبدول لەڕێگەی کاک ساڵحەوە ئێمەی دۆزیەوە بە پەلە هات ووتی کەشف بووین بەدواماندا دەگەڕێن ئەمشەو بابڕۆین ووتم ئاخر ساماڵ بەچێ دەمێنێ ووتیان لە شارباژێڕ چاوەڕوانی دەکەین منیش ووتم باشە دوای بانگی ئێوارێ، ئامۆزایەکی وەستا عبدول ناوی ئازاد بوو، بەسەیارەی خۆی بردینی بۆ سەر چادەی٦٠م بەسەڵامەتی گەیشتینە سەر شاخی یەکەمی گۆیژە بەو بەرزیەوە دانیشتین سەیری شارمان دەکرد تا گەیشتینە ئەوێ دوو مەتارە ئاومان خواردەوە ئاومان پێنەما ووتم وەستا ئەو شارە گەورەیە چێگەی ئەو هەموو خەڵکەی تێدا دەبێتەوە چێگەی ئێمە نەبێت ؟**وەستا ووتی ئاخر ئێمە زۆر ساڵح و ئەسڵ زادەین، چڕتێکی لێدا ووتی یانی ئێمە لەو هەموو خەڵکە دڵسۆزترین ؟**، ووستا عبدول ووتی برادەران ئێستا چیخۆشە هەر یەکەمان شتێکمان دەوت من ووتم ئێستا بەستەنیەکەی پولی هەوای سەقز بۆ ئەم تینویتیە زۆر خۆشە، زۆرمان تینوو بوو وەستا عبدول ووتی ئاوم پێیە یەک قومتان نادەمێ ئێمە بڕوامان نەکرد ئاوی پێبێ، من ووتم تۆ لە ڕێگا ئاوەکەی ئێمەت دەخواردەوە ئاوت لەکوێ بوو، کاتێ کۆلەپشتەکەی کردەوە یەک مەتارەی گەورە سەهۆڵاوی دەرهێنا لەبەر چاومانا نای بەسەریەوە ئینچا بڕوامان کرد، دوای خۆی بەشی ئێمەشیدا، ووتی ئاوێکی تەڕوو پاراوو بوو،

لەشاخی گۆیژە هاتینە خوارەوە چەکەکانمان هەڵگرتەوە، نامەیەکمان لەسەر کۆڵە پشتەکەی ساماڵ بۆ بەچێ هێشت، بۆمان نوسی وەرە بۆ ماڵی ڕیویەکە چاوەڕوانت دەکەین، جوینە دەشتی بەیاغار نزیک گووندی{وەڵانە}لەناو دەوەنێکی گەورە ماینەوە لیخەوتین نیوەڕۆ هەستاین لەخەو دنیا ئارام بوو، شفتەو خواردنی باشمان پێبوو بەتەمابووین زۆر بمێنینەوە جەولەیەکی هەموو دێهاتەکانی ناوچەی شارباژێر بکەین، هەموو شفتەکە و هەندێ نان بەمن بوو ئەوان هەر نانوو ناوساچیان پێبوو، بە برادەرانم ووت بۆ ئەوەی شفتەکە بەشی چەند ڕۆژێک بکات دانە دانە شفتە بکەن بەپاروو بیخۆن، نازانم وەستا عبدول چۆن چاوی لێبوو من دوو شفتەم کردبوە پارویەکەوە ووتی ئەرێوەڵا لەقافا گیرای کردی بەهەڵا و پێکەنین لێیکردم بەقوزەڵقورت لەقوڕگم گیرا خەریبوو بخنکێن، نەیهێست بەدڵمەوە بنوسێ،

 **ئێوارێ چۆن کەوتینە کەمینەوە**

هەتا نزیکی ئێوارێ لەم دەوەنەدا ماینەوە چومە سەربەرزاییەک بەدوربین سەیری هەموو ناوچەکەم کرد دنیا کشوماتە هیچ دیار نیە هاتمەوە ووتم بابڕۆین نیوسەعات ڕۆژی مابوو من لەپێشەوە وەستا عبدوڵ، ئازاد لەدواوە بەماسافە دەڕۆشتین من گەیشتمە سەر چەمەکەی خوار گووندی ئاڵەسیاو لەداروشەخسەکەوە لە سەر گردە ڕەشەکانەوە بەتەقە دایانگرتینەوە، زۆر بەخەستی،  هەموو دەوروبەرم بەفیشەک بوو بەتەپوو تۆز ئەوەندە فریاکەوتم خۆمدا بەئەرزا باشبوو بەرنەکەوتم بە سنگە خشکێ خۆم گەیاندە بەردەم کۆستوو کەندەڵانی چەمەکە، دەستم کرد بەتەقە بەرگریەکی باشم کرد، ئازاد*وەستا عبدول بۆ دواوە گەڕانەوە ئەوانیش شوێنی خۆیان گرتبوو تەقەیان دەکرد بەڵام دوربون لەمنەوە دابڕابوین لەیەک، لەبەر تەقەی ئێمە چاوم لێیان بوو کەمینی یەکەمی داروو شەخسەکە هەڵکەندران ڕایان کرد گوێم لەدەنگیان بوو بە عرەبی و بەکوردی قسەیان دەکرد دەیان گووت پێشیان لێ بگرن جوێنیان بەیەکتر دەدا دەیان گووت بۆ تەقەتان لێکردن دەبوایە بەدەست بتان گرتنایە بۆ ئەوەی پێشم لێنەگرن بە کوڕەکور بەچەمەکەدا تۆزێ قوڵبوو ئاو دایدڕیبوو ڕامکرد منیان نەبینی تەقە لەسەر برادەران بوو، خۆمگەیاندە لای دەستە چەپی کەمینەکە لەوێوە تەقەیەکی زۆرم لێکردن ووردە ووردە دنیا تاریکی کرد هیچ نەدەبینرا تەقەش نەما.وەک نیشانەی ڕزگار بوون یەک فیشەکی گڕدارم بەئاسماندا تەقان چاوم لێی بوو زۆر دوور یەک فیشەکی گڕدار کرا بەئاسماندا ووتم لەوانەیە ئازاد*وەستا عبدوڵ بووبن، لە ڕەبیەکانی سەرچادەی قیری دوکانیان هەندێ تەقەش هەبوو *ئەمچارەش دووبارە تەنیا کەوتمەوە بەڵام ئەمچارە نانو شفتەو خواردنی باشم پێیە تاقموو تفەنگ و فیشەکی باشم پێێە ترسم لەهیچ نەبوو، تەنها خەمی وەستا عبدول*ئازادم هەیە، خەمی ساماڵمە شارەزایەکەشی باش نەبوو بەتەنیا بێتەوە بکەوێتە کەمینەوە ڕزگار بونی زەحمەتە، چومە پشتی گووندی گورگەیەر دانیشتم دور بوو لەمنەوە لە چەمی بزەنیان بووبەتەقە نەمزانی چیبوو، من بەسەلامەتی گەیشتمەوە ماڵی ڕێویەکە لە بناری شاخی کەتوو کە ئێرە دوەم شوێنی یەکگرتنەوەمانە، شەو تابایانی لەماڵی ڕێووی بەوریای خەوتم بەیانی ڕیوێکەم بینیەوە لەوناوەدا بوو، بەڵام برادەران کەسیان دیار نەبوون کەسیان نەگەڕانەوە لەم شوێنە هەتا عەسر بەتەنها چاوەڕوانیم کردن ***

 ***چۆن مەفرەزەکەی کاکە {عەبەڕەق} م دۆزیەوە*** 

دوای عەسر بە چەمی دۆڵەتوودا ڕۆشتمە خوارەوە لە پێچێکدا لەسەر ڕێگاکە شتێکی ڕەش دیار بوو بەدوربین زۆر سەیرم کرد نەدەجوڵاوە سەیری دەوروبەرم کرد هیچ دیار نەبوو تفەنگەکەم گرد بەدەستەوە بەوریای چومە سەر شتە ڕەشەکە سەیر دەکەم وەستا جمالە سورە خەوتووە هەڵمساند لەخوو ووتی کاکە عەبەشم لەگەڵە لەوپانایەدا دانیشتوون چوم بۆلایان * کاکە عەبەڕەق* وەستا جمال *عوسمان *سەڵاح بوون *زۆر شادمان بووم کەلەم چۆڵەوانیەدا توشی ئەم برادەرانە بووم، بۆم باسکردن چۆن لە گوندی ئاڵەسیاو کەوتوینەتە کەمینەوە لەیەک دابڕاوین ، کاکە عەبە ووتی ئێمەش پێرێ شەو لە سلێمانیەوە گەڕاینەوە، تۆزی نەخۆشم بۆیە لێر ماینەوە، بەپێکەوە دەڕۆین دەچین لە ئەشکەوتەکانی زاخێ{پایتەختی پارتیزانەکان} چاوەڕوانیان دەکەین هەتا نەیەنەوە ناڕۆین شوێنی یەکگرتنەوەی سێیەمان ئەشکەوتەکانی زاخێ بوو،

 *** لە سەرچادەی گۆماوان کەمین هەبوو***

 تاریکوو ڕونی ئێوارێ لە چەمی تەنکەبوار پەڕینەوە من و کاکە عەبە لەپێشەوە دەڕۆشتین برادەران بەمەسافەیەکی کەم لەدوامانەوە بوون نزیک بوینەوە لە چادە قیرەکەی گۆماوان سەیرمان کرد لەپێشمان کەمین هەیە چاومان لێیان بوو خەریکی سەنگەر دروستکردنن گوێمان لەدەنگیان بوو دەمان توانی دەستێکی باشیان لێبوەشێنین بەڵام ڕێگەکە کەشف دەبوو ئەوەمان نەکرد بەشوێنی خۆماندا گەڕاینەوە رێگەکەمان گۆڕی بەلارێدا هاتینەوە گووندی چەمیاڵە بەئاسانی گەیشتینەوە پایتەخت ئەشکەوتەکانی زاخێ دوو شەوو دوو ڕۆژ ماینەوە هەتا ئازاد * وەستا عبدول هاتنەوە،

 ***هاتنەوەی ئازاد*وەستا عبدول***

شەوو بۆ خەوتن دەچوینە ناو ئەشکەوتەکانی زاخێ بەڕۆژ دەهاتینە سەر چەموو ئاوەکە دەچوینە بن بیوو دارەکان هەتا نزیکی ئێوارێ، ئەشکەوتەکانی زاخێ دوو ئەشکەوتی گەورە بوو چێگەی ٢٥نەفەر دەبوەوە، بەلێژایەکەوە بوو بەردەمەکەی بە سورە چنار، دەوەنی گەورە گیرابوو لەدورەوە دیار نەبوو، کانیەکی بەهاراو لە تەنیشتی بوو، سەرماو باڕەش لەپێشەوە دەیگرتەوە تەنها بۆ کاتی باران بارین باشبوو،

ڕۆژی دوەم ئێمە لە چەمەکەی خوار ئەشکەوتەکانەوە لەبن بیەکاندا دانیشتبووین نەفەرێک بانگیکردین دەنگیمان ناسی ئازاد *وەستا عبدول بوون، هاتنە خوارەوە بۆلامان زۆر شادمان بووین بەهاتنەوەیان، ئەوانیش گێڕایانەوە کاتێ کەوتینە کەمینەکە ئێمەش زووهاتینە دەست تەقەی باشمان کرد هەتا تاریکی کرد بەرگریمان کرد، دوای بە دۆڵدا جوونەوە گوندی وەندەرێنە لەوێوە هاتبونەوە بۆ زاخێ بەڵام زۆر دورکەوتبوونەوە زۆر هیلاک بوبون، ، ،

پاش ئەو هەموو هیلاکیوو ماندو بونە وەستا عبدول هەواڵی شفتەکەی پرسی ووتی جمال شفتەت پێماوە یان هەمویت خواردووە، ئازاد گێڕایەوە ووتی دوای کەمینەکە و لەیک دابڕاینەکە، ڕۆژی دوای ئێمە تەنها نانمان پیبوو تەنها نانی وشکمان دەخوارد بێتاقەت، زۆر دڵگران بووم بۆ تۆ، نەمان دەزانی کوژراوی یان دەرچویت، لەم کاتەدا وەستا عبدول پێدەکەنی ووتی هەموو شفتەکە بە جمالە خۆمان لای بووین دوو دوو ئەیخستە ناونانەوە دەیخوارد ئێستا ئیمەی لەگەڵ نین وەڵا چوار چوار یان بەڕوتی هەموو شتەکە دەخوا، ئازاد ووتی توڕە بووم ووتم وەستا عبدول خەمی جمالت نیە بەڵام خەمی شفتەکەتە خوادەکات جمال سەلامەت دەبێت شفتەکەی عافێت بێت، وەستا عبدول خەمی منی نەبوو خەمی شفتەکەی بوو، تاریکوو ڕونی ئێوارێێ ڕۆژی سێەم ئەشکەوتەکانی زاخێمان بەچێ هێشت گەڕاینەوە مەقەڕەکانی بلەکێ دوای دوو ڕۆژ ساماڵیش بەسەلامەتی گەڕایەوە،

 ****جمال چاوشین****

١٠/٢/٢٠١٣ شاری ڕۆتەردام****


 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.