"چه‌كه‌كانتان بێده‌نگ كه‌ن، مناڵێك ئه‌یه‌وی بخه‌وی"
خاڵی لاوازی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به هه‌موو ره‌نگ و بیر‌و ئایدۆلۆژیایه‌كه‌وه ئه‌و كاته ده‌رده‌كه‌وێت كه بۆ خۆشی و شادی ده‌ربڕین ته‌قه ده‌كه‌ین، ئێمه‌ی كورد به ته‌قه شه‌ڕ ده‌كه‌ین و هه‌ر به ته‌قه‌ش هه‌ڵده‌په‌ڕین.
ئه‌و رووداوگه‌لانه‌ی له كوردستان رووده‌ده‌ن هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌بوونی چه‌كه له ماڵان، پڕۆسه دیموكراسییه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردنی 21ـی ئه‌یلوول بۆی ده‌رخستین كه چه‌نده كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی موتوبوون به چه‌كمان هه‌یه، هه‌ر له‌یه‌كه‌م شه‌و چه‌كه‌كان له‌ژێر ئه‌سته‌ڕك و شوێنه نهێنییه‌كان ده‌رهێندران، له‌هه‌موو شار‌و شارۆچكه‌كان بووه ته‌قه‌ی خۆشی، لێتان ناشارمه‌وه من ئه‌و كاته شه‌ڕی نه‌گریسی ناوه‌خۆم بیركه‌وته‌وه كه به ترسه‌وه چاوه‌ڕێی هه‌واڵی شه‌هیدبوونی كه‌سه نزیكه‌كانمان ده‌كرد، كه‌چی هۆكاره‌كه‌شمان نه‌ده‌زانی.
ته‌قه له وڵاتی ئێمه زۆر به ئاسانی ده‌كری، كه دواجار مرۆڤ خه‌ڵتانی خوێن ده‌كری و په‌نجه‌ی په‌شیمانی بۆ ده‌گه‌زین.
ئه‌گه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌ك له ماڵان جێبه‌جی بكه‌ن، ئه‌وكاتیش پێویستیمان به‌وه‌یه حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پێشمه‌رگه بنه‌مای سه‌ره‌كی پێڕۆ بكه‌ن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ئه‌ركی خۆیاندا چه‌ك هه‌ڵده‌گرن، ئه‌وه‌نییه كه‌سانی پێشمه‌رگه‌و پارێزه‌ری وڵات كه مۆڵه‌تییان هه‌یه چه‌ك هه‌ڵبگرن كاره‌ساتی دڵته‌زێن ده‌نێنه‌وه؟
هه‌میشه پیشه‌ی پارێزگاریكردن له خاك و نیشتیمان و پیشه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی به پیرۆزترین ئه‌رك ده‌زانم، به‌ڵام رۆژانه له‌لایه‌ن خودی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیداره‌وه مۆڵه‌تی چه‌كیان پی دراوه گوێبیستی كاره‌ساتی جه‌رگبڕ ده‌بین كه ناخی هه‌موومان دێنێته ژان.
چه‌ند نموونه‌یه‌ك..
له‌ماوه‌ی رابردوو له ناحیه‌ی هه‌ریری سه‌ر به قه‌زای شه‌قڵاوه پێشمه‌رگه‌یه‌ك كه به قسه‌ی خانه‌واده‌كه‌ی نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌بوو له‌كاتی نانخواردنی به‌یانی هاوسه‌ر و دوو كچی به كڵاشینكۆفه‌كه‌ی كرده قوربانی و دواتر خۆیشی كوشت، ئاخر حكوومه‌تێك تۆزقاڵێك بیربكاته‌وه چۆن ده‌بێت چه‌ك به كه‌سانێك بدرێت نه‌خۆشی ده‌روونیان هه‌بێ! شه‌رمه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بزانێت له‌پاڵ هه‌ڵگرتنی عه‌لاگه‌ی دا‌و و ده‌رمان كه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ده‌روونی به‌كاری ده‌هێنێت پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌ده‌ستی تری چه‌ك هه‌ڵگرێت!
پشكنینی ته‌ندروستی بۆ كه‌سانێك ده‌بنه پارێزه‌ری وڵات و چه‌ك هه‌ڵده‌گرن ده‌بێت ببێته بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروستمان هه‌بێت، نه‌ك به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی مۆڵه‌ت به‌و كه‌سانه بدرێت كه نه‌توانن هاوسه‌نگی خۆیان راگرن.به حوكمی ئه‌وه‌ی له‌به‌ر كاره‌كه‌مه‌وه هه‌میشه گوێبیستی هه‌واڵی دڵته‌زێن ده‌بم كه ده‌بنه مایه‌ی نیگه‌رانی زۆرێك له ئێمه..هه‌ر له ماوه‌ی رابردوو پێشمه‌رگه‌یه‌كی پله‌دار له قه‌زایه‌كی دووره ده‌ست كوڕه جاحێڵه‌كه‌ی خۆی دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله، ئاخر چ كه‌سێكی ته‌ندروست ئه‌توانێت جه‌رگی خۆی به‌م شێوه‌یه زامدار بكات، تاوانی ئه‌و كه‌سانه چییه كه نه‌توانن ئارام بگرن و ده‌روونی خۆیان هێور بكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی گه‌وره‌و زه‌به‌لاح نه‌توانێت بیر له وه‌ها كارێك بكاته‌وه.ئه‌مه له‌كاتێكدایه هه‌ندێكیش له تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردی ته‌نها بۆ جوانی و قه‌شه‌نگی (به‌قسه‌ی خۆیان) چه‌ك له دیوه‌خان و ماڵه‌كانیان هه‌ڵده‌واسن و لافی پی لی ده‌ده‌ن!!
ئه‌و رۆژه هاوڕێه‌كم له‌گه‌ڵدابوو له‌ناو ئۆتۆمبێل ده‌ستی بۆ چه‌كمه‌جی ئۆتۆمبێله‌كه برد و گووتی: بزانم ئێوه‌ی رۆژنامه‌نووسیش ده‌مانچه‌تان پێیه بۆ حاڵه‌ته له‌ناكاوه‌كان..! منیش واقم وڕما..رێك ئه‌و وێنایه‌م هاته‌پێش چاو كه رۆشنبیرێكی وتارنووس له سمینارێكی رۆشنبیری‌دا ده‌مانچه‌یه‌كی له‌به‌ر كه‌لاكه ده‌رهێناو گووتی "به‌خوا له ترسی ئیسلامییه‌كان ئه‌و ده‌مانچه‌یه‌م ئه‌مڕۆ كڕیوه، ئاخر له‌سه‌ر وتاره‌كانم هه‌ڕه‌شه‌م لی ده‌كه‌ن، له‌و زه‌مانه ده‌مانچه‌ت پی نه‌بێت حاڵت ده‌كه‌وێته مه‌ترسی".هه‌ر به راستی ئه‌گه‌ر كه‌سانی رۆشنبیر به‌وجۆره بیربكه‌نه‌وه، ده‌بێت حاڵی كه‌سانی نه‌خوێنده‌وار و هاووڵاتی ئاسایی له‌م وڵاته چۆن بێت.
هه‌رچه‌نده رێكخراوه‌كانی داكۆكیكار له مافی مرۆڤ زۆرجار هه‌وڵییانداوه كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌بكه‌ن چه‌ك له ماڵان قه‌ده‌غه بكرێت، به‌ڵام پێویسته زیاتر كار له‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له خولی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان كاری جددی له‌سه‌ر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگه و كاربه‌ده‌سته ئه‌منییانه‌ی كاریان به چه‌كه پشكنینی ته‌ندروستییان بۆ بكرێت، نه‌ك به شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی چه‌ك بده‌نه ده‌ستی نه‌خۆشێك كه نه‌توانێت خۆی هاوسه‌نگ بكات، ئینجا له‌كاتی توڕه‌ییدا خانه‌واده‌ی خۆی بداته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و ئه‌و كه‌سانه‌ی له خوێن و هه‌ناسه‌ی ئه‌و گه‌وره بوون به چركه‌یه‌ك راده‌ستی مه‌رگیان بكات.
ئه‌و نیوه‌شه‌وه‌ی لایه‌نگرانی ره‌نگێك له شار‌و شارۆچكه‌كان كردییان به ته‌قه‌ی خۆشی و به‌هۆیه‌وه چه‌ند كه‌سێك بریندار بوون، كچه‌كه‌م له‌خه‌و هه‌ستایه‌وه و گووتی: "بابه ئه‌وه كێیان كوشت؟".
كه به‌یانی هه‌ستامه‌وه بینیم له‌حه‌وشه‌ی ماڵه‌وه له‌گه‌ڵ براكه‌ی چاویان له ئاسمان بڕی بوو له‌به‌ر خۆیانه‌وه ده‌یانگووت: "ئه‌وه‌تا شه‌وی رابردوو ئه‌و هه‌یڤه‌یان كوشت كه له ئاسمان دیاربوو".بێ‌ئاگا له‌وه‌ی به ته‌قه‌ی خۆشی ماڵی چه‌ندین هه‌ژار و لێقه‌وماو وێران ده‌كه‌ن و چه‌ندین منداڵ بی خودان ده‌كه‌ن.
بۆیه ئه‌گه‌ر بیستمان لێره‌و له‌وی كاره‌ساتێكی دڵته‌زێن، كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هۆی چه‌كه‌وه روویداوه، هه‌رگیز بیر له‌وه مه‌كه‌نه‌وه كابرا بۆچی وایكرد، بۆچی كۆمه‌ڵگا هۆشیار ناكرێته‌وه، بۆچی رێكخراوه‌كانی ئه‌م و ئه‌و به ده‌نگ نایه‌ن..به‌ڵكو بیر له دیوی دووه‌می كاره‌ساته‌كانی چه‌ك بكه‌نه‌وه، كه كێن بوونه‌ته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ك له ناو ماڵه‌كانمان هه‌بێت..!
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
