ئه‌و كاته‌ی كه‌مالی سه‌ید قادر له ناوجه‌رگی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان به هێلكه‌و ته‌ماته‌و ماست هێرشی كرایه‌سه‌ر، منیش هه‌ر زوو له پێگه‌كه‌ی خۆم له فه‌یسبووك نووسیم (نوخته. . وێنه‌كه‌ی كه‌مالی سه‌ید قادر) . ئه‌وه‌ی سه‌یر بوو هه‌ر كه‌سی كۆمێنتی بۆ نوسیبووم به‌جۆرێك لێم تێگه‌یشتبوون كه من گاڵته به‌و دیمه‌نه ئه‌كه‌م، كه له بنه‌ڕه‌تدا پێچه‌وانه بوو.
بانگه‌شه بۆ خۆپێشاندان و وه‌ستانه‌وه دژی درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌بی مۆڵه‌ت ئه‌وه كاری ئێمه نییه قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین، ئه‌مه بۆ یاساناسه‌كان و شڕۆڤه كارانی سیاسی جی ده‌هێڵم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه مه‌به‌ستمه بیڵێم به‌های مرۆڤبوونه له‌و كوردستانه‌ی دیموكراسییان كردۆته بنێشته خۆشه‌ی سه‌ر زاریان، هه‌ر ریبات له‌ملێك له تیڤییه‌كاندا كۆمه‌ڵێك مافی دیموكراسیت به‌گوێدا ده‌چرپێنێت، كه له ئه‌سڵدا خۆی بڕوای پی نییه. هه‌ر ریبات له ملێكی ورگ ئه‌ستوور باسی مافی ئافره‌تت بۆ ده‌كات خۆیشی ژنه‌كه‌ی كردۆته كۆیله، هه‌ر به‌رپرسێكی هین قسه‌ت بۆ ده‌كات له‌سه‌ر سه‌روه‌ری یاسا، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بڕوای به یاسا نییه.
ئاخر ده‌سته‌ڵاتێك هه‌میشه بانگه‌شه‌ی دیموكراسی و ئاشتی و رێزگرتن له یاسا و به‌های مرۆیی بكات، چۆن رێگه ده‌دات (مرۆڤێك، مامۆستایه‌كی زانكۆ، پاڵێوراوێكی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم، به‌تایبه‌تیش به جلی پیرۆزی كوردییه‌وه) له‌ناو پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان به‌وجۆره هێرشی بكرێته‌سه‌ر و ببێته جێگه‌ی پێكه‌نینی ئه‌وانه‌ی كاسه‌ی هه‌ندێك به‌رپرسیه‌یلی ئه‌و ده‌سته‌ڵاته ئه‌لێسنه‌وه. ئاخر ئه‌مه جگه له نوكته هیچی تری لی هه‌ڵنانێنجم. ئه‌و دیموكراسیه‌ی له‌و شاره باسی لێوه‌ده‌كرێت ده‌كه‌وێته ژێر پرسیارێكی قورسه‌وه. پرسیارێك لێره خۆی قووت ده‌كاته‌وه. ئایا له‌وكاته‌دا ئه‌و سندوقه ته‌ماته‌یه و به‌سته هێلكه‌یه له‌كوی په‌یدا بوون؟
خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم و گرتنه ده‌سته‌ڵات مافی هه‌ر تاكێكی ئه‌و وڵاته‌یه به‌پێی ئه‌و رێنمایی و مه‌رجانه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌یخاته‌ڕوو، ئاخر له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان تاكه‌كان نه‌ك خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆرا و مامۆستای زانكۆ و كه‌سانی رۆشنفكر نین، به‌ڵكو كرێكارێكی ئاسایین و خه‌ڵكانی گوندنشین خۆیان بۆ ئه‌و پۆسته كاندید ده‌كه‌ن. ئه‌مه له‌كاتێكدایه ده‌سته‌ڵاتیش به‌لایه‌وه شتێكی ئاساییه، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا له بنه‌ماكانی دیموكراسی گه‌یشتوون.
ئه‌م كاره‌ی له هه‌ولێر روویدا جگه له ناشرینكردنی به‌های دیموكراسی و ئازادی راده‌ربڕین و كولتووری چاندنی توندوتیژی له‌ناو گه‌نجانی ئێمه هیچی تری لی شین نابێت، حه‌قوایه ده‌سته‌ڵات و به‌تایبه‌تیش حزبی پارتی و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه بۆ ئه‌وه‌ی به‌های مرۆڤ بگه‌ڕێننه‌وه بۆ نێوبانگی ئه‌و شاره‌ی هه‌میشه به پێكه‌وه ژیان و ئارامی و ئاشتی ناوی ده‌ركردووه. به‌زووترین كات بكه‌رانی ئه‌و رووداوه قێزه‌ونه بده‌نه دادگا و یاسا له‌و شه‌رمهێنییه سه‌روه‌ر بێت.
ئه‌و كاته‌ی زاتم كرد سه‌یری وێنه و ڤیدیۆكه بكه‌م، قێزم له مرۆڤبوونی خۆم ده‌كرده‌وه، هه‌مووجار له‌گه‌ڵ هێرشی چه‌كداره‌كانی سوریا و ئه‌و دڕنده‌یه‌ی له‌و وڵاته ده‌گوزه‌ری بڕوام نه‌ده‌كرد ئه‌م باهۆزه هه‌ولێریش بگرێته‌وه. به‌راست كوردیش وایلێهات له‌ناو هه‌رێمێكی ئارام براكه‌ی خۆی له به‌های مرۆڤبوون داماڵێت؟ به‌داخه‌وه ئه‌م ره‌وشته نامرۆڤانه‌یه ببێته كولتوور بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو. .
kerimsmko@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
