
هه‌میشه مه‌هاباد قه‌ره‌داغی وه‌ك ژنه نووسه‌رێك و شاعیرێك ناسراوه، له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا كار له پرسه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كات و ئافره‌تێكی چاڵاكی ئه‌و بواره‌یه..ئێستا قه‌ره‌داغی به‌رپرسی په‌یمانگای یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان بۆ پرسه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه و چالاكوانی كارای بواری مافی ئافره‌تانه له كوردستان.خاتوو مه‌هاباد ئه‌مجاره جگه له شیعر و ژانره‌كانی تری نووسین و ئه‌ده‌ب له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا تیشك ده‌خاته سه‌ر ره‌وشی ئافره‌تانی كۆمه‌ڵگای كوردی له ئێستادا و پێی وایه ئافره‌تانی كوردستان توانای زۆرباشیان هه‌یه، به‌ڵام "ده‌رفه‌ت نادرێن رۆڵی خۆیان بگێڕن".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو و ده‌ڵێت: بۆمان ده‌ركه‌وتووه یاساكانی تایبه‌ت به پرسه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، پشتگوێ ده‌خرێن و جێبه‌جێ ناكرێن.
سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ی ئه‌و پرسیاره‌ی كه كۆمه‌ڵگای كوردی له كوردستان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ و به‌تایبه‌تیش مافی ئافره‌تان تاچه‌ند گۆڕانی به‌سه‌رداهاتووه به‌رانبه‌ر به چه‌ند ساڵێك به‌ر له ئێستا؟ قه‌ره‌داغی پێی وایه هه‌ستكردن به ماف، مه‌سه‌له‌یه‌كی غه‌ریزییه له مرۆڤدا.مرۆڤ ده‌ركی پێده‌كات، به‌ڵام تا چه‌ند توانا و هۆشیاری به‌رگریكردنی هه‌یه له مافه‌كانی خۆی، ئه‌وه‌یان په‌یوه‌ندی به په‌روه‌رده و ئاستی هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و كولتووری و ژینگه‌ی ماتریالی و ژینگه‌ی سیمبۆلی تاكه‌كانه‌وه هه‌یه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێَت: "له كوردستاندا، له سه‌ر ئاستی هه‌ستكردن به ماف و هۆشیاری وه‌رگرتنی ماف، له نێو چین و توێژه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا..جیاوازه، به هۆی جیاوازی ئاستی هۆشیاری ئه‌و چین و توێژانه".
ئاشكرایه خاڵی جه‌وهه‌ری هه‌موو كرانه‌وه‌یه‌ك له‌نێو كۆمه‌ڵگاكاندا پابه‌ندبوونه به یاسا، ده‌ڵێن: "كه ویستت ئاستی پێشكه‌وتنی میلله‌تێك بزانیت سه‌یری یاسا‌و ده‌رهاوێشته‌كانی بكه له‌ناو هه‌مان كۆمه‌ڵگا" ئایا له كوردستان یاسا توانیویه‌تی ده‌رهاوێشته‌ی پۆزه‌تیڤ جێ بهێڵێت بۆ پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگا له‌هه‌موو بواره‌كانه‌وه؟ ئه‌گه‌ر نا بۆچی؟ مه‌هاباد قه‌ره‌داغی له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و پرسیاره‌دا پێی وایه پێش هه‌ر شتێك ده‌بێت ئه‌و ڕاستییه تاڵه ده‌ربڕین و بڵێین "مه‌خابن له كوردستان هێشتا یاسا سه‌روه‌ر نییه".
ئه‌و ئافره‌ته چاڵاكه به‌شێكی ئه‌م سه‌روه‌ری نه‌بوونه‌ی یاسا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئاستی گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگه‌و نه‌بوونی هۆشیاری ئاسایی به یاسا و رۆڵی یاسا و كاریگه‌ری یاسا، به‌شێكی دیكه‌شی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ كه‌موكوڕی خوودی داموده‌زگاكانی تایبه‌تمه‌ند به یاسا وه‌كو: په‌رله‌مان، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگاكان.ده‌شڵێت: "سیسته‌می داد له وڵاتی ئێمه‌دا سیسته‌مێكی گه‌شه‌سه‌ندوو نییه و داموده‌زگاكانی جێبه‌جێكاریش زۆر لاوازن، هه‌موو ئه‌م هۆكارانه له ناسه‌روه‌ری یاسادا به‌شدارن، مه‌حاڵیشه كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ببێته مه‌ده‌نی یاسای تێدا سه‌روه‌ر نه‌بێت".
ده‌رباره‌ی رۆڵی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و ئه‌و رێكخراوانه‌ی خزمه‌ت به مافه‌كانی ئافره‌تان ده‌كه‌ن و كار ده‌كه‌ن، قه‌ره‌داغی رای وایه "خۆی كاركردنی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی مێژوویه‌كی ئه‌وه‌نده دوورودرێژی نییه و ته‌نها بیست ساڵێكه خه‌باتی رێكخراوه‌یی ئاشكرا ده‌ستی پێكردووه.له دوای راپه‌ڕینی به‌هاری ١٩٩١ ه‌وه چه‌ند رێكخراوێكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌ستی به كار كرد و هێدی هێدی ژماره و جۆریان زیادی ده‌كرد بۆ (ئامانجی دیموكراسی، مافی مرۆڤ، مافی ژنان، مافی منداڵان و مافه پیشه‌ییه‌كانی توێژه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه) و سه‌ندیكاكان دروست بوون و كاریان كرد".
به‌بۆچوونی ئه‌و چالاكه‌ی بواری مافی ئافره‌تان ئه‌و رێكخراوانه‌ی كه مافه‌كانی ئافره‌تیان كردۆته ئامانجی خۆیان، كاریگه‌رییان هه‌بووه له چه‌سپاندنی ئه‌و مافانه‌ی كه تا ئێستا به‌ده‌ست هاتوون و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌مواركردنی یاسا هه‌بووه و زۆر جاریش فشاری پۆزه‌تیڤ دروست ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان یاساكان جێبه‌جێ بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له‌به‌رانبه‌ر هه‌بوونی یاساكانی تایبه‌ت به پرسه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پێویسته كۆمه‌ڵگاش هۆشیار بكرێته‌وه؟ یاخود كێن یاساكان جێه‌جی ناكه‌ن؟ خاتوو مه‌هاباد به‌مجۆره گووتی: "به پێی به‌دواداچوونی ئێمه و توێژینه‌وه‌كانمان له‌م باره‌یه‌وه، بۆمان ده‌ركه‌وتووه كه یاساكانی تایبه‌ت به پرسه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، پشتگوێ ده‌خرێن و جێبه‌جێ ناكرێن.به‌رپرسیارێتی ئه‌مه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن به پله‌ی یه‌كه‌م، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان شانیان له‌و ئه‌ركه خاڵی نییه و پێوسته چاودێری جێبه‌جێكردنی یاساكان بكه‌ن.مه‌خابن په‌رله‌مان له وه‌ئه‌ستۆگرتنی ئه‌م ئه‌ركه‌دا به‌رده‌وام كه‌مته‌رخه‌م بووه.ئێمه وه‌ك رێكخراوێكی ئافره‌تان و وه‌ك په‌یمانگه‌یه‌كی ئه‌كادیمی تایبه‌تمه‌ند، كه كار بۆ بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ین، چالاكییه‌كانمان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته رێك ده‌خه‌ین كه به‌رچاوڕوونی بده‌ینه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كه له كوێدا ئه‌ركی جێبه‌جێنه‌كراو هه‌یه و له كوێدا كه‌موكوڕیی له یاساكان هه‌یه و ده‌بێ چی بكرێت و چۆن بكرێت، هه‌ڵبه‌ته هه‌موو ئه‌مانه له پێناوی پێشخستی كۆمه‌ڵگه‌ش و حكومه‌ت و په‌رله‌مانیش دایه".
هه‌موومان ده‌زانین كه كۆمه‌ڵگای كوردی زۆرینه‌ی موسڵمانه، مامۆستایانی ئایینیش كاریگه‌ری دروست ده‌كه‌ن له‌سه‌ر تاكه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه، پێت وایه هه‌ماهه‌نگی رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان له‌گه‌ڵ مامۆستایانی ئایینی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانیان بگه‌یه‌نێته ئامانجێكی باش بۆ زیاتر هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا، له‌كاتێكدا هه‌ندێك له رۆشنبیران و روناكبیران پێیان وایه مامۆستایانی ئایینی سنورێكیان بۆ مافی ئافره‌ت هه‌یه‌و ئیدی ته‌واو..؟
قه‌ره‌داغی له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و پرسه‌دا پێی وایه له نێو هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا شه‌پۆلی جۆراوجۆری بیر و تێڕوانین هه‌یه.ده‌شێ رۆشنبیران شێواز و ئامرازگه‌لێ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان پێشنیار بكه‌ن جیاواز بێت له‌و شێواز و ئامرازانه‌ی كه مامۆستایانی ئایینی پێشنیاری ده‌كه‌ن.
گووتیشی: "له هه‌موو حاڵه‌تێكدا پردی په‌یوه‌ندی و لێكتێگه‌یشتن پێویسته بنیادبنرێت و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه له‌یه‌ك دانه‌بڕێن، له‌و سیمینار و ۆركشۆپانه‌ی ئێمه‌دا كه مامۆستایانی ئایینی به‌شدارییان كردووه، هه‌ستمان كردووه كه بۆ هه‌ردوولا سوودی هه‌بووه و بینینی كێشه‌كان له گۆشه‌نیگا جیاوازه‌كانه‌وه وێنه‌یه‌كی ڕوونتر و واقیعیانه‌تری دروستكردووه و پێشنیاری چاره‌سه‌رییه‌كانیش كامڵتر بوون.هاوكاری و هاوئاهه‌نگی هه‌میشه باشه و ئه‌نجامی ده‌بێت".
له‌سه‌ر هه‌مان پرسیش له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مه‌هاباد قه‌ره‌داغیدا هاتووه: "تێڕوانینی باو به‌رانبه‌ر به ئافره‌ت له كۆمه‌ڵگه رۆژهه‌ڵاتییه‌كاندا به گشتی به نزمتر زانینیه‌تی له‌پیاو" له‌هه‌مان كاتیش‌دا زۆرجار مامۆستایانی ئایینیش به هێنانه‌وه‌ی ده‌قی ئایینی ئه‌مه‌یان له مزگه‌وته‌كان به‌گوێی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا چرپاندووه.
ئه‌و چالاكوانه‌ی بواری مافی ئافره‌تان ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ته‌نها له سیمبوله‌كانی زمان بڕوانین ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه كه له نێو تێڕوانینی باو دا چ وێنه‌یه‌ك به ئافره‌ت دراوه و چۆن به لاواز پێناسه‌كراوه و سووك سه‌رنج دراوه.
پێشی وایه زمان ئاوێنه‌ی بیركردنه‌وه‌یه و ره‌فتاره‌كانی تاكیش په‌یوه‌سته به جۆری بیركردنه‌وه‌ی خۆیه‌وه "ناكرێ نكۆڵی له‌وه بكرێت كه له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه و ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ریشمان، پێگه‌یه‌كی شایسته به ئافره‌ت نه‌دراوه و له پایینی هه‌ره‌می كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسی و كولتووری دانراوه".
له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و پرسیاره‌ی كه ده‌ڵێت: بۆچی تا ئێستا ئافره‌تان له به‌شداری سیاسی بۆ ئیداره‌كردنی سیسته‌می كارگێڕی و سه‌ركردایه‌تی له حزبه به‌ناو عه‌لمانییه‌كانی كوردستان به رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م به‌دی ده‌كرێن، ئافره‌تان خۆیانن كه ناگه‌ن به‌م پۆستانه، یاخود هۆكاری تره؟ گووتی: "ده‌رفه‌ت نه‌دراون له‌و پۆزشنه باڵایانه‌ی حیزبه‌كاندا بن، چونكه هێشتا له لووتكه‌ی هه‌ره‌می حیزبه‌كاندا باوه‌ڕێكی ته‌واو به توانای ئافره‌ت له لایان دروست نه‌بووه.له پله‌كانی خوارتر ژماره‌یه‌كی زۆر ئافره‌ت هه‌ن و تێده‌كۆشن، به‌ڵام ده‌رفه‌ت نادرێن رۆڵی خۆیان بگێڕن.
كوردستان له‌زۆر رووه‌وه پێشكه‌وتووه، به‌ڵام ئاماره‌كان وامان پێناڵێن به‌رانبه‌ر به مافه‌كانی مرۆڤ و ئافره‌تان، به‌تایبه‌تیش له ساڵی رابردوو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ناوی كوردستانی له پاڵ ئه‌ندۆنیزیاو یه‌مه‌ن و چه‌ند وڵاتێكی تر هێنا له خه‌ته‌نه‌كردنی مێیینه، سه‌باره‌ت به كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی ئه‌و راپۆرتانه له‌سه‌ر پێگه‌ی كوردستان به‌رپرسی په‌یمانگای پرسه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ڵێت: "خراپه كه ناوی كوردستان له ریزی وڵاته هه‌ره دواكه‌وتووه‌كان بڵاوده‌بێته‌وه.هه‌موو ئه‌و دیارده ناشیرینانه‌ی كه گورز له مرۆڤ و مافه‌كانی ده‌وه‌شێنن، ده‌توانین به‌ره‌نگاریان ببینه‌وه و كاری جیدییان بۆ بكه‌ین.به‌ڵام هه‌موو هه‌نگاوێكی جیدی پێویستی به بڕیارێكی سیاسی هه‌یه كه له باوه‌ڕه‌وه هه‌ڵقوڵابێت.به‌داخه‌وه هه‌تا ئێستا ئاماره‌كان ژماره‌ی گه‌وره و ترسناك پیشان ده‌ده‌ن له كوشتن به پاساوی شه‌ره‌ف، له تووندوتیژی، له پێشێلكاری مافی ئافره‌ت و منداڵ و هتد".
له‌و گفتوگۆیه‌ماندا زۆرێك له ته‌وه‌ره‌كانمان خسته به‌ر باس، یه‌كێكی تر له‌و پرسیارانه ئه‌وه‌بوو كه جگه له‌وه‌ی 5 شوێن بۆ داڵده‌دانی ئافره‌تانی كێشه‌دار زۆر كه‌مه له كوردستان، هاوكات ئه‌وانه‌ی كێشه‌یان هه‌یه نایانه‌وێت بمێننه‌وه، نمونه‌شمان زۆره بۆ ئه‌و قسه‌یه كه ئافره‌ته‌كانی كێشه له‌سه‌ر له‌هیچ كام له‌و داڵده‌دانانه تا سه‌ر نامێننه‌وه، (واتا جێگۆركێیان پێ ده‌كرێت) .
پرسیار لێره ئه‌وه‌یه ئایا كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه به‌رپرسانی ئه‌و داڵده‌دانانه‌ش بگۆڕدرێن و شوێنی داڵده‌دانانی ئافره‌تانیش زیاتر بكرێن؟ خاتوو مه‌هاباد گووتی: "شوێنی داڵده‌دانی ئافره‌تانی به‌رهه‌ڕه‌شه و به‌رزه‌بر گرنگه له ڕووی ژماره‌وه زیاتر بێت و له‌وه‌ش گرنگتر له ڕووی جۆری كاركردن له‌و شوێنانه‌دا پێویسته پیشه‌مه‌ندانه‌تر بێت.ناڵێم هه‌مووی، هه‌ندێك له‌و شوێنانه پیشه‌مه‌ندانه به‌ڕێوه‌نابرێن و قه‌یرانسازن.وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌داخه‌وه كه‌مترین بایه‌خیان بۆ ئه‌و شوێنانه هه‌یه".
بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست رێز له به‌های مرۆڤایه‌تی ده‌وروبه‌ری بگرێت، به‌تایبه‌تیش ئافره‌ت كه (دایك، خوشك، كچ، هاوسه‌ر) ـی هه‌موومانن..پێویستیمان به چییه، حكومه‌ت و لایه‌نه‌كان ده‌بێت چی بكه‌ن و چ میكانیزمێك پێڕۆ بكه‌ن؟ قه‌ره‌داغی پێی وایه پێویسته هاوكات و هاوته‌ریب هه‌موو جۆره هه‌وڵه‌كان بخرێنه گه‌ڕ.هه‌ر پێنج ده‌سه‌ڵاته كاریگه‌ره‌كه‌ی ناو كۆمه‌ڵگه ده‌بێت به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵسن "مه‌به‌ستم له ده‌سه‌ڵاته‌كانی په‌رله‌مان، حكومه‌ت، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، راگه‌یاندن و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه".
گووتیشی: "مه‌رج نییه ئه‌گه‌ر رێكخراوێك ئه‌و ئه‌ركه‌ی گرته ئه‌ستۆ ئیدی كار بۆ كۆمه‌ڵگه نه‌كات.له هه‌رسێ ئاستی تاك و خێزان و كۆمه‌ڵگه‌دا پێویسته كار بكرێت و هه‌ڵسه‌نگاندنیش بۆ كاره‌كان بكرێت تا بزانین تا چه‌ند به ئاراسته‌ی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كان كار كراوه".
سه‌باره‌ت به‌و گۆڕانكارییانه‌ی له‌گه‌ڵ دروستبوونی په‌یمانگای یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان بۆ پرسه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ مافی ئافره‌تان و ده‌سته‌به‌ركردنی رێگه‌چاره‌كان و هاوكاری بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كێشه‌دارن ئه‌و به‌رپرسه هێمای بۆ ئه‌وه‌كرد كه په‌یمانگای یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان بۆ پرسه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، له دوو ئاستدا پیشه‌مه‌ندانه كار ده‌كات و ئه‌ركی وه‌ئه‌ستۆ ناوه.
یه‌كه‌میان: په‌یمانگاكه ئه‌كادیمییه و توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه ئه‌نجام ده‌دات و شیكاریی ورد بۆ سه‌ر كێشه و دیارده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كات، هه‌روه‌ها گۆڤاری ئه‌كادیمی (شیكار) ده‌رده‌كات، جگه له‌وه‌ی سیمینار و ۆركشۆپ و خولی پێگه‌یاندن ده‌كاته‌وه.
دووه‌میشیان: راسته‌وخۆ و به شێوه‌یه‌كی پیشه‌مه‌ندانه‌ی زانستی كه‌یسه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات و سه‌رپه‌رشتی منداڵانی خێزانه لێكترازاوه‌كان ده‌كات.
تێبینی: ئه‌م دیمانه‌یه له ژماره 394ـی هه‌فته‌نامه‌ی زاری كرمانجی بڵاو كراوه‌ته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
