یاری به باڵه‌كایه‌تی مه‌كه‌ن ...كه‌ریم سمكۆ
هه‌میشه یه‌كێتی و پارتی به به‌ژن و باڵای ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی هه‌ڵده‌ڵێن و به شۆڕشی نوی و لانكه‌ی شۆرشه‌كان ناوزه‌دی ده‌كه‌ن، به‌مجۆره‌ش سه‌رنجی تاكگه‌لێكیان بۆخۆیان كێش كردووه كه له‌به‌رانبه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و خزمه‌تی ناوچه‌كه بیرناكه‌نه‌وه، به‌ڵكو به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سییان له‌پێش گشتییه‌كه‌وه‌یه.
له‌ئێستادا ده‌سته‌ڵات و حكوومه‌ت ده‌بێت به خزمه‌تكردن و ئاوه‌دانی ئاوڕ له‌م ناوچه‌یه بداته‌وه، هه‌ستاوه به‌هه‌موو هێزی خۆیان په‌یمانگه‌یه‌كی ته‌كنیكییان به هه‌زار حاڵ و ده‌ستی ده‌ستی له چۆمان كرده‌وه، كه ئه‌مه وه‌ك یه‌كه‌مین ده‌ستگای ئه‌كادیمی و زانستی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌و ده‌ڤه‌ره كرایه‌وه، خۆشبه‌ختانه ئه‌میش وه‌ك به‌رهه‌مهێنانی به‌رهه‌می مه‌عریفی و زیاتر بوژانه‌وه‌ی بواری په‌روه‌رده‌یی و زانستی له ناوچه‌كه دێته ئه‌ژمار كردن.
به‌ڵام دوای دابینكردنی شوێنێك بۆ ئه‌و په‌یمانگایه و ته‌رخانكردنی بودجه‌یه‌كی چه‌ور له 2011، كه‌چی ئه‌مه زیاتر له 2 ساڵه پڕۆژه‌ی دروستكردنی بینایه‌ی په‌یمانگه‌ی ناوهێندراو نه‌ك نه‌كه‌وتووه‌ته واری جێبه‌جی كردن، به‌ڵكو خه‌ریكه وه‌ك چۆن كه‌سی ره‌زیل و چه‌توون (به‌ز له پێستی كێچ ده‌كاته‌وه) ئه‌وانیش ئه‌و بودجه‌یه خه‌ریكه لێی هه‌ڵده‌ماڵن..!
به‌پێی به‌دواداچوونه رۆژنامه‌وانییه‌كان و لێدوانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و خۆشاردنه‌وه‌ی راگری ده‌سته‌ی ته‌كنیكی هه‌ولێر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌و لێدوان نه‌دانی بۆ رۆژنامه بودجه‌كه‌ی گواستراوه‌ته‌وه بۆ پڕۆژه‌ی بینایه‌ی سه‌رۆكایه‌تی پۆڵی ته‌كنیكی هه‌ولێر.
گواستنه‌وه‌ی بودجه‌ی ئه‌و په‌یمانگایه خێرله‌خۆنه‌دیوه له‌كاتێكدایه كه حزبه سوپه‌رمانه‌كان له چۆمان له‌دژی یه‌كتری بینایه‌ی زل زل دروست ده‌كه‌ن بۆ باره‌گاكانیان و هه‌میشه لافی ئه‌وه لی ده‌ده‌ن كه رێژه‌ی ئه‌ندامانیان له‌سه‌ر یه‌كتری زیاتره، كه‌چی بۆ به‌رژه‌وه‌نی گشتی ناوچه‌كه ئاماده‌نین دوو قسه بكه‌ن و به‌دواداچوون بۆ بودجه‌ی ئه‌و په‌یمانگایه بكه‌ن، بۆیه له‌بڕی ئه‌وه‌ی ئه‌وان خۆیان به‌م كاره مژوول بكه‌ن، پێویسته رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و رۆشنبیران و رۆژنامه‌نووسان و جه‌ماوه‌ری ناوچه‌كه هه‌ڵوێست وه‌ربگرن و بچنه ناو چاوی حكوومه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌م بڕیاره‌دا پاشگه‌ز ببێته‌وه.
هاتوومه سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی هه‌تا له‌به‌رده‌م ئه‌م ده‌سته‌ڵاته خۆت بێده‌نگ بكه‌یت زیاتر مافه‌كانت ئه‌خورێت، هه‌تا ده‌نگ هه‌ڵنه‌بڕیت بۆ مافه‌كانت و داواكاری مافه سه‌ره‌تایییه‌كانی خۆت نه‌كه‌یت، ده‌سته‌ڵات هه‌ر مافت ده‌خوات..چونكه ئاشكرایه ماف ده‌سه‌ندرێت، نادرێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
