ئه‌وه‌نده‌ی هه‌واڵه‌كان له سایت و رۆژنامه‌كانه‌وه ده‌زانم، هێنده سه‌یری تیڤییه‌كان ناكه‌م، نازانم هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا دانم له‌گه‌ڵ شاشه ناكوڵێت، یان حه‌زم له ژاوه‌ژاو نییه. ئه‌وه‌نده‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌ڕه‌كانی رۆژنامه براده‌رم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌شێكی هێمنم پی ده‌به‌خشێت و تیڤیش به پێچه‌وانه‌وه. به‌ڵام نازانم بۆ ئه‌و رۆژه كۆنتڕۆڵم گرته ده‌ست و چه‌ند كه‌ناڵێكی ئاسمانی گه‌ڕام هه‌ر سیمای گه‌شی سه‌رۆكی حكوومه‌تم ده‌بینی. منیش به دیقه‌ت سه‌رنجمدابوو، له دڵی خۆمدا ده‌مگووت: له‌وانه‌یه ئه‌مه هه‌واڵێكی گرنگ بێت بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد، یان له‌وانه‌یه پڕۆژه‌ی هۆتێلێكی هه‌وربڕ بكاته‌وه هاوشێوه‌ی تاوه‌ری خه‌لیفه، یان سه‌ردانی واشنتۆنی كردبێت، یان بینینی دوو خوله‌كه‌كه‌ی مام جه‌لال به‌یان بكات و ئێمه‌ش له‌و قه‌له‌قییه نه‌جات بدات، یان سه‌رۆك شالیاری عێراق گه‌یشتبێته هه‌ولێر، یان و یان. . وه‌لی هیچ كامێك له‌م وڕێنانه نه‌بوون.
كه زیاتر لێی ورد بوومه‌وه زانیم جه‌نابی سه‌رۆك شالیاری هه‌رێمی كوردستان و ستافه‌كه‌ی به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی (بارزان) ـی له گوندی باڵندای سه‌ر به قه‌زای مێرگه‌سۆری سنووری پارێزگای هه‌ولێر داده‌نێت!
هه‌رچه‌نده منیش هاوڕام له‌گه‌ڵ وته‌كه‌ی كه ده‌یگووت: "ئاو، ئاوه‌دانییه" به‌ڵام سه‌د ده‌ر سه‌د بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی كه زیاتر ئاوه‌دانن، ئاوه‌دانتره. ئه‌م پڕۆژه‌یه به بڕی 80 ملیۆن دۆلار له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار كه‌وتووه‌ته واری جێبه‌جێكردن و كۆمپانیای (ARGE) ـی توركی جێبه‌جێی ده‌كات و له چه‌ند رۆژی رابردوو به‌ردی بناغه‌ی داندرا. له‌كاتێكدا له ناحیه‌یه‌ك نا، به‌ڵكو له قه‌زایه‌كی وه‌كو چۆمان ماوه‌ی 2 ساڵه پڕۆژه‌ی ئاوی خواردنه‌وه به بڕی ته‌نها 2 ملیۆن دۆلار حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌مریكییه‌كان له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی خۆماڵی جێبه‌جێیان كرد، به‌ڵام چۆن جێبه‌جێ كردنێك؟ رێكخراوه‌كانی NGO و رۆژنامه‌وانان و مامۆستایانی ئایینی كه‌نه‌فت بوون ئه‌وه‌نده‌ی كه‌مپین دروست كه‌ن و به‌یاننامه وه‌شان بكه‌ن، چونكه ئاوه‌كه‌ی نه‌ك ناته‌واوه، به‌ڵكو به‌ڵگه‌و راپۆرتی ته‌ندروستیش ده‌یسه‌لمێنێت كه ئاوه‌كه پیسه!
تۆ وه‌ره بودجه‌ی ئه‌و دوو پڕۆژه‌یه به‌راورد بكه، له‌كاتێكدا هه‌موومان مرۆڤین و مافی ژیانمان هه‌یه وه‌كو یه‌ك و به یه‌ك ئاراسته، من ده‌زانم جه‌نابی سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئه‌وه‌نده دڵ كراوه‌یه هه‌موو شتێك به سینگێكی فراوانه‌وه وه‌رده‌گرێت و كه‌سایه‌تییه‌كی خاكی هه‌یه جیا له‌هه‌موو سه‌ركرده‌كانی تر، به‌ڵام كه ئه‌وكات گووتی: "بارزان ناوێكی دیاره له مێژووی كوردا، هه‌روه‌ها ناوێكی ئاشنایه له‌لای هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان" ئێمه‌ش ئه‌و راستیه ده‌زانین، به‌ڵام خۆ ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی ئێمه‌ش ماڵی بارزانی نه‌مر و هه‌موو پێگه و دامه‌زراوه‌كانی شۆرش له‌و ناوچه‌یه جێگیر كرابوون! ئێسته‌ش به‌رپرسه‌یلی گه‌وره باڵه‌كایه‌تی به بێشكه‌ی شۆرشه‌كان ناوزه‌د ده‌كه‌ن و وه‌كو قه‌وانی سواو ده‌یڵێنه‌وه، وه‌لی مخابن ئێسته دار و ته‌خته‌كانی تێك‌شكاون و ده‌ستبێن و مووروو و بلور و شه‌قشه‌قه‌كه‌ی هه‌ر پارچه‌ی له شوێنێك كه‌وتوون! هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش بوو پشكی شێری به‌ركه‌وت له سووتان و وێرانكردن و ئاواره‌یی خه‌ڵكه‌كه‌ی به پێخاوسی.
ئه‌وكات رژێمی به‌عس باڵه‌كایه‌تی به پایته‌ختی شۆرش هه‌ژمار ده‌كرد، جگه له‌وه‌ش جیاوازی ناوچه‌گه‌ری ته‌شریف بردنی جه‌نابی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و ستافه‌كه‌ی هاوشان له‌گه‌ڵ كونسوڵی وڵاتان و پارێزگا و راگه‌یاندنه‌كان به به‌راورد ده‌گه‌ڵ شوێنه‌كانی تر ئه‌وه‌مان پی ده‌ڵێت كه ئێمه‌ش سنوورێكی نێوده‌وڵه‌تیمان به‌ناوی سنووری نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران هه‌یه و رۆژانه سوودێكی خه‌یاڵی ده‌گه‌یه‌نێته گیرفاتی حكوومه‌ت و چه‌ندین پڕۆژه‌ی گه‌وره له‌و سنووره كراونه‌ته‌وه، كه‌چی تا ئێسته جه‌نابیان ئاماده نه‌بووه به‌ردی یه‌كێك له‌و پڕۆژانه دابنێت و سه‌ردانی ئه‌و مه‌رزه بكات، چ جای سه‌نته‌ری قه‌زا و گونده‌كانی.
ناوچه‌كه‌ی ئێوه راگواسترا و گونده‌كانی سوتێندران، هی ئێمه‌ش به هه‌مان شێوه. ناوچه‌كه‌ی ئێوه له سفر ده‌ستی پی كرده‌وه، هی ئێمه‌ش به هه‌مان شێوه. خۆ له‌وانه‌یه پڕۆژه‌ی زیاتر له ناوچه‌كه‌ی ئێمه (به چه‌ندایه‌تی، نه‌ك چۆنایه‌تی) خرابنه واری جێبه‌جێكردن، به به‌راورد به ناوچه‌كه‌ی ئێوه. چی تێدایه سه‌ردانی ناوچه‌كه‌ی ئێمه‌ش بكه‌یت و له‌گه‌ڵ دایكه شه‌هیدێكی ناوچه‌كه به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌یه‌ك دابنێیت، یان ده‌روازی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران به‌سه‌ر كه‌یته‌وه و پڕۆژه‌یه‌ك له‌و خاڵه سنووریه بده‌یته به‌ر مه‌قه‌ست. ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌شكرا. . خۆ ئێسته سه‌روبه‌ری كاتی هه‌ڵبژاردنه!
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
