نیلسون ماندێلا له18 ته‌موزی 1918 له‌یه‌كێك له‌خانووه قوڕه‌كانی ناوچه‌ی ترانسكای باشووری ئه‌فریقیا هاتۆته دنیاوه له‌كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه ڕه‌گه‌ز په‌ره‌ستی و ئاپارتاید باڵی به‌سه‌ردا كێشابوو واته جیاوازی ڕه‌گه‌زپه‌رستی له‌سه‌ربنه‌مای ڕه‌نگ (ڕه‌ش و سپی) واته‌له و شوێنه‌ی ڕه‌ش تێیدا ده‌ژی هه‌موو ڕه‌شه ده‌چیت بۆ قوتابخانه هه‌مووی ڕه‌شه سواری ئوتۆمبیل ده‌بیت هه‌موو ڕه‌شه، كه گه‌وره‌ش ده‌بن، ده‌بن به پیاو به‌دوای هه‌لێكی كاركردندا ده‌گه‌ڕیِن له‌ڕیزی درێژدا كه‌س نابینی ڕه‌ش پێست نه‌بێت.، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ربته‌وێت به ووڵاته‌كه‌تدابگه‌ڕێیت یان پیاسه‌یه‌ك به شاره‌كه‌تدابكه‌یت ده‌بێت مۆڵه‌ت وڕه‌زامه‌ندی ڕه‌نگی سه‌رده‌ست واته سپی پێستت پی بێت ئه‌گینا توشی سزا‌و لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بیته‌وه، كه‌واته ڕه‌شپێست هاوڵاتی پله سی و پله چواره له‌م وڵاته‌دا، مافی خاوه‌ندارێتیت نیه مافی بوونه ئه‌ندامی په‌رله‌مانو وه‌زاره‌ت و داموده‌زگا فه‌رمیه‌كانی وڵات و ده‌نگدانت نیه‌له‌به‌رئه‌ه‌ی ڕه‌شپێستیت.
ماندێلا له ئاوا كۆمه‌ڵگایه‌كدا له‌دایك بوو به‌و هه‌موو نابه‌رابه‌ری وجیاوازیه‌وه كه‌ته‌مه‌نی گه‌یشته حه‌وت ساڵان باوكی خستیه‌به‌ر خوێندن له‌یه‌كی له قوتابخانه‌كاندا، دوای دووساڵ باوكی مرد دایكی بردی بۆلای یه‌كێك له خزمه نزیكه‌كانی باوكی كه جێنیشینی سه‌رۆكی خێڵی سیمێۆ (جونجلینتابا) كه ماندێلا له ژێر چاودێری ئه‌ودا په‌روه‌رده كرا.
به‌ڵی پاشتر له‌ته‌مه‌نی شانزه ساڵیدا وه‌كو دابونه‌ریتی باوی خێڵه‌كه‌یان له ئاهه‌نگێكی خه‌ته‌نه‌كردنی به‌كۆمه‌ڵی كوڕانی خێڵه‌كه‌یاندا كه‌ماندێلا یه‌كێك بوو له‌وان یه‌كی له پیاو ماقوڵانی خێڵه‌كه‌یان ووتارێكی بۆ پیاوانی ئاینده‌ی خێڵ دا كه‌زۆرگیانی فیداكاری و خۆراگری له مێشكی ماندێلادا چاند كه بۆ ماوه‌ی په‌نجا ساڵ بووه سه‌رچاوه‌ی ئیلهام و خۆبه‌ختكردن وسڵ نه‌كردنه‌وه له هیچ شتێك له پێناوی به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی مافی زه‌وتكراوو یه‌كسانكردنی مرۆڤه‌كاندا سه‌رۆكی خێڵه‌كه پی ی ووتن (كوڕه گه‌نجه‌كانم ئێوه كه دانیشتوون لێره‌دا گوڵی نه‌ته‌وه‌كه‌مانن شانازی ئێمه‌ن ئێوه كه‌له‌سه‌ره‌تای پیاوه‌تیدان و ئومێد‌و ئامانجی ئه‌م گه‌له له‌سه‌رئێوه‌یه ئومێده‌كانمان خه‌ون و خه‌یاڵن به‌دی نایه‌ن گه‌له‌كه‌مان رووخاوو ژێرده‌سته‌یه له باشووری ئه‌فریقیا ئێمه كۆیله‌ین له نیشتمانی خۆماندا كرێكارین له‌سه‌ر موڵكی خۆمان نه هێزمان هه‌یه نه ده‌سته‌ڵات ده‌ستمان ناڕوات به‌سه‌ر ئه‌وخاكه‌ی كه له‌سه‌ری له‌دایكبووین گیان وجه‌سته‌مان به فیڕۆ ده‌ڕوات له مه‌زراو كانه‌كاندا بۆئه‌وه‌ی پیاوانی سپی پێستی سه‌رده‌ست به‌خۆشی و كامه‌رانی بژین، بۆیه هه‌موو ئومێد‌و ئاواته‌كانتان به‌دی نایه‌ت و ئێمه‌ناتوانین جوانترین دیاریتان پی ببه‌خشین كه ئه‌ویش ئازادی وسه‌ربه‌خۆییه) ) .، ئه‌م ووتانه‌ی یه‌كی له‌سه‌رۆكه‌كانی خێڵه‌كه‌یان ئه‌گه‌رچی ترس‌و سامێكی زۆری خسته دڵی ماندێلاوه به‌ڵام بووه‌هه‌وێنی به‌رخۆدانو فیداكاریه‌ك كه‌به خێرایی له ویژدان وهه‌ست ونه‌ستی ماندێلادا گه‌شه‌ی كرد و بووه په‌یامێك كه ژیانی خۆی ته‌رخانكرد بۆ ڕیگای ئازادیوسه‌ربه‌خۆیی ویه‌كسانی ڕه‌ش و سپی كه به‌م شێوه‌ه ده‌ستی پێكرد كه‌سه‌ره‌تا كۆچی كرد بۆ جوهسنبرجی پایته‌ختی باشووری ئه‌فریقیا له‌وی خوێندنی لیسانسی ته‌واوكرد له یاسادا ساڵی 1942 دواتر چووه ریزه‌كانی پارتی كۆنگره‌ی نیشتمانی ئه‌فریقیاوه كه كۆنترین رێكخراوی سیاسی به‌رهه‌ڵستكاری ڕه‌گه‌زپه‌رستیه له باشوری ئه‌فریقیادا دواتر به‌رده‌وام بوو له‌كاری سیاسی وپه‌یوه‌ندی كرد به‌زانكۆی وویستوتر سراند بۆ وه‌رگرتنی بڕوانامه‌یه‌ك كه بتوانێت پارێزه‌ری بكات، له‌م قۆناغه‌شدا ماندێلا توانی ڕۆڵێكی گرنگ ببینێت له‌ناو ریزه‌كانی كۆنگره‌ی نیشتمانیداو ببێته یه‌كێك له‌چوار جێگره‌كه‌ی سه‌رۆكی حزب، ئه‌مانه‌و جگه له‌كاری سیاسیوه‌كو پارێزه‌رێك به‌رگری له ڕه‌ش پێسته‌كان ده‌كرد له‌دادگای ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كاندا.
قۆناغێكی تری خه‌باتو تێكۆشانی ماندێلا كاتێك ده‌ستی پێكرد كه‌سپی پێسته‌كان ده‌ستیان گرت به‌سه‌رشاری (سۆفیاتاون) كه‌بۆڕه‌شپێسته‌كان ته‌رخانكرابوو به‌گوێره‌ی یاسای ڕه‌گه‌زپه‌رستی له دیسه‌مبه‌ری 1956 كه ماندێلا زیندانی كرا به‌ڵام دواتر ئازادكرا به‌هۆی نه‌بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ تۆمه‌تباركردنی، دواتر ماندێلا گه‌لێك تۆمه‌تی ئاڕاسته‌كرا و له‌ساڵی1964 حوكمی زیندانی هه‌تا هه‌تایی به‌سه‌رداسه‌پێنرا ئه‌وو حه‌وت كه‌سی تر له هاوڕی َو هاوكاره‌كانی كه ئه‌مه‌ش به قۆناغی خۆڕاگری ناو ده‌برێت له‌دوڕگه‌ی ڕۆبنی دووره‌ده‌ست كه هه‌ژده‌ساڵی ره‌به‌ق به‌به‌رد بڕینه‌وه به‌سه‌ری برد وتاله‌ساڵی 1982 گوێزرایه‌وه بۆ زیندانی بۆلزمورله‌شاری كیپ تاون،
به‌ڵی لێره‌دا پێویسته ئه‌و ڕاستیه‌ش له‌یاد نه‌كه‌ین له‌ماوه‌ی 28 ساڵ زیندادا زۆرجار هه‌وڵدرا پاكانه بكات و ئازادبكرێت و خۆی بێبه‌ری بكات له‌كۆنگره‌ی نیشتمانی ئه‌گه‌رچی هه‌ندی له هاوڕێكانی ڕووخان و پاكانه‌یانكرد به‌ڵام ماند ێلا سه‌رسه‌ختانه هه‌موو ئه‌و پاداشت و به‌ڵێنانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌و له‌سه‌رپرنسیپ و بیروبۆچوونه‌كانی خۆی هه‌رسووربوو له‌به‌رده‌م دادگای ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كاندا ووتی ئاماده‌م بمرم له پێناو یه‌كسانی و ئازادی‌و سه‌ربه‌خۆیی باشووری ئه‌فریقیادا.
به‌ڵی دوای 28 ساڵ زیندان له‌ساڵی 1990 هاته‌ده‌ر به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو بۆچوونه‌كان كه پێیان وابوو به دڵێكی پڕله كینه‌و گیانێكی تۆڵه ئه‌ستاندنه‌وه دێته مه‌یدان به‌ڵام جیهان سه‌ری سووڕما به ووته جوان و به‌نرخه‌كانی وبیرو بۆچونه لۆجیكی و لێبوورده‌ییه‌كانیه‌وه به‌رامبه‌ر به دوژمنه‌كانی، سپی پێسته‌كانیش گره‌ویان له‌سه‌ر دۆڕان‌و شكستی ڕه‌شپێسته‌كان له به‌ڕێوه بردنی ووڵات و پێكه‌وه ژیاندا ده‌كرد به‌ڵام له‌ناكاودا سه‌رسام بوون به‌ڕێكه‌وتنی (26) پارت وڕێكخراوی ڕه‌شپێسته‌كان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماریِكی ڕه‌ش پێست له‌رۆژی 27 /4/1994
بۆیه‌كه‌مجار له‌مێژووی ئه‌و ووڵاته‌دا هاووڵاتی ڕه‌ش چووه‌به‌رده‌م سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ بدات بۆیه‌كه‌مجار سه‌رۆكێكی ڕه‌ش پێست هه‌ڵبژێرن بۆ ووڵاته‌كه‌یان ئه‌ویش نیلسۆن ماندێلایه كه بووه سومبوڵ و هێما و داستان و ئه‌فسانه‌یه‌ك كه نه‌وه‌بۆ نه‌وه‌بۆ یه‌كی بگێڕنه‌وه كه له دڵی ملێۆنه‌ها كه‌سدا ده‌ژی له هه‌موو كووچه‌و قوژبنێكی ئه‌م جیهانه‌به‌رینه‌دا.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
