با تفه‌نگ پشوو بدات ... بورهان شێخ ره‌ئوف
ئه‌مجاره‌یان بابه‌تی نووسینه‌كه‌م تایبه‌ته‌به باكووری كوردستان یان كوردستانی ناوه‌ند چونكه‌گه‌وره‌ترین پارچه‌ی كوردستانه له سی ساڵی ڕابردوودا گۆڕه‌پانی سه‌خترین وكه‌وره‌ترین شه‌ڕی پارتیزانی و ده‌سته‌و یه‌خه بووه له نێوان گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (pkk ) له‌لایه‌ك و سوپای توركیا له‌لایه‌كی تره‌وه كه یه‌كێكه له‌سوپا به‌هێزه‌كانی ناوچه‌كه له‌ڕووی چه‌ك وته‌كنۆلۆژیاو كه‌ره‌سه پێشكه‌وتوه‌جه‌نكیه‌كانی سه‌رده‌م به‌و پێییه‌ی ئه‌ندامێكی كارای په‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌نتیكه، له‌سی ساڵی ڕابردوودا ئاماره ڕه‌سمیه‌كان باس له‌زیاتر له (45000) كه‌س قوربانی ده‌كه‌ن له و شه‌ڕه‌دا كه‌ساڵی ڕابردوو 2012 گه‌رمترین و كه‌وره‌ترین و فراوانترین و سه‌خترین شه‌ڕی تێدا ئه‌نجامدراوه له‌ڕووی زیانی گیانی و ماددیه‌وه، له‌ئاوا كاتێكدا و له دوای گۆرانكاریه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی كه‌زۆریك له ڕژێمه دكتاتوریو شمولیه‌كانی ناوچه‌كه رووخان و وه‌كو لای هه‌مووانیش ڕوون وئاشكرایه ڕۆڵی توركیا له‌و گۆرانكاریانه‌دا به‌رچاو بوو بۆیه نه‌ده‌كرا حكومه‌تی توركیای له‌ئاوا بارودۆخێكدا پشتگیری ئازادی و دیموكراسی له ووڵاتانی دراوسی بكات و له‌ناوخۆی خۆشی‌دا كه‌ڕوكاس بێت له ئاست داخوازیه‌كانی كوردا بۆیه حكومه‌تی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی توركیا به سه‌رۆكایه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له‌چه‌ند مانگی رابردوودا له هه‌نگاوێكی ئازا‌و بوێرانه‌دا ڕێگه‌ی وتوێژو دان وسانی گرته‌به‌ر بۆچاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له‌توركیا دا ئه‌گه‌رچی له‌سه‌ره‌تادا به‌ڕێگه‌ی نهێنی ده‌ستی پێكرد وسه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا (میت) سه‌ردانی سه‌رۆكی زیندانی كراوی پارتی كرێكارانی كوردستانی كردله دوڕگه‌ی ئیمراڵی وپاشتر به ئاشكرا له میدیاكانه‌وه باسی لێوه‌كرا و پێشوازیه‌كی پۆزه‌تیفی لێكرا له‌ناوه‌نده‌كانی بڕیاری نێوده‌وڵه‌تی و ئیقلیمیه‌وه به یه‌كێتی ئه‌وروپاو ئه‌مریكاشه‌وه كارگه‌یشته ئه‌وه‌ی باس له سڕینه‌وه‌و لابردنی ناوی pkk و سه‌رۆكه‌كه‌یله لیستی تیرۆردا بكرێت، له‌هه‌مان كاتدا له‌لایه‌ن هه‌ندی ناوه‌ندوهێزی شۆفێنیستی توركه‌وه ناڕه‌زایه‌تی و به‌رهه‌ڵستكاری توندی لێبكه‌وێته‌وه، ئه‌گه‌رچی ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نیه هه‌وڵیچاره‌سه‌ری ئاشتیانه بدرێت بۆ كێشه‌ی كورد له باكوری كوردستان و ته‌گه‌ره‌ی بۆدروست بكرێت، ئه‌گه‌ر چاوێكی خێرا به پانورامای ڕووداوه‌كانی باكووری كوردستاندا بگێڕینه‌وه ڕێك بیست ساڵ پێش ئێستا له 20 ئازاری 1993 ئۆجه‌لانی سه‌رۆكی pkk له كۆنفراسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له ده‌شتی بقاعی لوبنان كه ئه‌و كات بنكه‌و باره‌گاكانی له‌وی بوو یه‌ك لایه‌نه ئاگربه‌سی ڕاگه‌یاند له سه‌رداخوازی سه‌رۆگ كۆماری ئه‌و كاتی توركیا كۆچكردوو تورگۆت ئۆزال كه ئه‌وكاته‌ش هه‌لێكی تر ره‌خسا به ناوبژیوانی به‌ڕێزمام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری ئێستای عێراق بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی كێشه‌ی كورد له‌باكووری كوردستان و دان وسانه‌كانیش قۆناغی باش و پێشكه‌وتوی بڕی وه‌كو ده‌ڵێن كارگه‌یشته ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی له نێوان ئۆزال وئۆجه‌لاندا ئه‌نجام بدرێت وڕابگه‌ینرێت له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له 17/نیسانی 1993 به‌ڵام مه‌رگی له‌ناكاوو گوماناوی سه‌رۆك ئۆزاڵ توركیا‌و ناوچه‌كه‌ی هه‌ژاند ئه‌و هه‌له مێژووییه‌شی له‌باربرد ولاپه‌ڕه‌یه‌كی تری ڕه‌شی خوێن ڕشتن‌و توندوتیژی كرایه‌وه.
ساڵی 1997 ئۆجه‌لان جارێكی ترئاگربه‌سێكی یه‌ك لایه‌نه‌ی ڕاگه‌یاند وه‌كو وه‌ڵامێك بۆنامه‌یه‌كی نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی توركیا و باوكی رۆحی ئیسلامی سیاسی له توركیا به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵه‌ش به‌هۆی كوده‌تای سپی سوپای توركیا به‌سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ربه‌كان و دادگای ده‌ستوریش حزبه‌كه‌ی ئه‌ربه‌كانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و قه‌ده‌غه‌ی كاری سیاسی به‌سه‌ردا سه‌پاندتا له‌ساڵی 2011 كۆچی دوایی كرد.
به‌م جۆره جارێكی تر و خولێكی تری شه‌ڕوپێكادان وێرانكاری له‌نێوان كورد‌و توركدا ده‌ستی پێكرده‌وه كه سه‌ره‌تاكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕاپه‌ڕین و شۆڕشه‌كانی شێخ عوبه‌یدوڵای نه‌هری كه له ساڵی 1880 زایینیه‌وه ده‌ستی پێكردوه‌و كه‌به‌یه‌كێك له درێژترین شه‌ڕو شۆرش و ناكۆكیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داده‌نرێت ئێسته‌شی پێوه‌بێت به‌بی چاره‌سه‌ر ماوه‌ته‌وه؟!!!
به‌ڵی وائێستاش دوای بیست ساڵ له كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی ئۆجه‌لان له ده‌شتی بقاعی لوبنان ئه‌مجاره‌یان له بار‌و دۆخێكی زۆر جیاوازتر له هه‌مووڕووه‌كانه‌وه ئۆجه‌لان له كونجی زیندانه تاكه كه‌سیه‌كه‌یه‌وه له دووڕگه‌ی ئیمراڵی په‌یامێك ئاڕاسته‌ی گه‌لی كورد‌و تورك وجیهان و پارته‌كه‌ی خۆی پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌كات كه كۆتایی به ستراتیجیه‌تی خه‌باتی چه‌كداری ده‌هێنێت و پێداگری له‌سه‌رئه‌وه ده‌كات كه ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌رده‌می خه‌باتی سیاسی وئیدیولۆجی و شارستانیانه‌یه بۆچاره‌سه‌ری دۆزی ڕه‌وای كوردله توركیا به‌ڕێگه‌ی ئاشتی و دیموكراتی و مه‌ده‌نیانه،
به‌ڵی ئه‌م په‌یامه‌ی ئۆجه‌لان له 21 /3 /2013 له جه‌ژنی نه‌ورۆزی نه‌ته‌وه‌یی كورد‌و له‌شاری دیاربه‌كر (ئامه‌د) له‌به‌رده‌م نزیكه‌ی دووملێوَن كه‌سدا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاریكی (bdp) ه‌وه خوێنرایه‌وه به ئاماده‌بوونی هه‌موو په‌رله‌مانتارانی كورد له په‌رله‌مانی توركیا‌و ده‌یان پارت وڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی وكامیراكانی میدیای جیهانیه‌وه.
مێژوو شوێنی ڕاگه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان مانا‌و مه‌دلولی گرنگی هه‌یه به‌و پێیه‌ی دیاربه‌كر (ئامه‌د) پایته‌ختی مێژوویی كوردستانی مه‌زنه‌و هه‌روه‌ها pkk له یه‌كێك له گونده‌كانی نزیك ئامه‌د له‌ساڵی 1978 دامه‌زرێنرا و قورساییه‌كی جه‌ماوه‌ری گه‌وره‌ی پارتی كرێكارانی كورردستانه به‌ڵام مێژووه‌كه‌شی ڕۆژی جه‌ژنی نه‌ورۆزی مێژوویی و نیشتمانی نه‌ته‌وه‌ی كورده هه‌روه‌ها ڕێكه‌وتی یه‌كه‌م ئاگربه‌سی یه‌ك لایه‌نه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستانه له‌ساڵی1993 له‌سه‌رده‌می ئۆزالدا ڕایگه‌یاندبوو.
لێره‌دا پێویسته ئه‌و ڕاستیه‌ش بڵێین ئه‌و سۆز‌و پشتیوانی و هاوده‌نگییه‌ی كه به‌هۆی ئه‌م په‌یامی ئاشتیخوازییه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانه‌وه به‌ده‌ستهات بۆ دۆزی ڕه‌وای كورد له باكوور له سی ساڵی ڕابردووی خه‌باتی چه‌كداریدا به‌ده‌ست نه‌هاتبوو، ئه‌مه له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی تریشه‌وه له‌دوای ڕاكه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لانه‌وه له‌ناو میدیای كوردی هه‌ندی لایه‌ن رێكخراوه‌وه قسه‌و قسه‌ڵۆك زۆركران هه‌ندێك به خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان و هه‌ندێكی تربه خیانه‌ت وشتی تری وه‌سف ده‌كه‌ن كه‌له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ی قوربانی و فیداكاری گه‌لی كوردا نایه‌ته به‌راورد كردن له سی ساڵی ڕابردوودا، به‌ڵام ئۆجه‌لان له په‌یامه‌كه‌یدا به‌ڕوون و ئاشكرا دانی به‌وه‌داناوه كه هه‌ركه‌س نه‌زانێت له‌گه‌ڵ گیانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا بگونجێت و بیخوێنێته‌وه ئه‌وا جێگه‌ی زبڵدانی مێژووه و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی شه‌پۆل مه‌له بكات چاره‌نوسی خنكان و نوقم بوونه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه ده‌بێت و پێویسته خه‌باتی ئازادیخوازی كورد بچێته قۆناغی ئاشتی و دیموكراسی پشت به‌ستوو به بیر‌و هۆش وشێوازی سیاسی مۆدێرن. .
له كۆتاییدا ده‌گه‌ینه ئه‌وئه‌نجامه‌ی كه هێشتا زووه هیچ حوكمێكی پێش وه‌خت به‌سه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه بوێر‌و دژواروپڕ له‌كه‌ندوكۆسپه‌دا بده‌ین به‌ڵام ئه‌گه‌ر خه‌بات و قوربانیدانی سی ساڵی ڕابردووی گه‌لی كوردی باكوور به‌ڕابه‌رایه‌تی پارتی كرێكارانی كوردستان توانی لایه‌نی به‌رامبه‌ر له حاڵه‌تی نكوڵی كردن له بوونی كورده‌وه‌بێنێته سه‌ر مێزی وتووێژوودانوسان زۆر شتی تریش كراوه له‌باكور كه‌لێره‌دا به‌پێویستی نازانم بچمه ناو درێژییه‌كه‌یه‌وه، ده‌با تفه‌نگ و گه‌ریلاكان پشووبده‌ن و زۆر دامه‌زراوه‌و سه‌نته‌رو داموده‌زگا هه‌یه كورد ده‌توانێت بیانكاته سه‌نگه‌رو مافه‌ڕه‌واكانی خۆی پێبسه‌پێنێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.