ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ڕاكێشام كه‌زووتر ئه‌م بابه‌ته بنووسم په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فونی بوو له‌نێوان من و كه‌سێكی زۆر نزیكمدا كه‌له كه‌ركوك ده‌ژی كه كه‌مێك ناساغه‌و پێویستی به چاره‌سه‌ری پزیشكیه له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی مندا كه ووتم بۆناچی بۆلای دكتۆر چاره‌سه‌ری پێویست وه‌ربگری ووتی وه‌ڵاهی بارودۆخی ناوشاری كه‌ركوك هێنده سامناك ونا جێگیره ناتوانم له‌ماڵه‌كه‌م بچمه ده‌ره‌وه، ئه‌مه نموونه‌یه‌كی زۆر بچكۆله‌یه جگه‌له‌كۆچی پێچه‌وانه له‌كه‌ركوكه‌وه بۆ هه‌رێم
كه‌ركوك نه‌كَ هه‌ر دڵ وقودسی كوردستانه به‌ڵكو ناسنامه‌ی میلله‌تێكه كه له دوای نسكۆی شۆرشی ئه‌یلول له‌ساڵی 1975 چ كاره‌سات و مه‌رگه‌ساتی وه‌كو ئه‌نفال و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌موو گونده‌كانی تری كوردستان و هه‌زاران شه‌هیدی سه‌نگه‌ر له‌شه‌ڕو داستانی قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندا له زاخۆوه تاوه‌كو خانه‌قین هه‌موو له پێناوی كوردستانی بوونی كه‌ركوك و ناوچه داگیركراوه‌كانی تردا بوون خۆ ئه‌گه‌ر كه‌ركوك و خانه‌قین شوێنه‌كانی تر نه‌بووایه ئه‌وه له‌به‌یاننامه‌ی 11 ی ئازاری ساڵی 1970 به‌م سنووره‌ی ئێسته‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ڕژێمی پێشووی عێراق ئاماده بوو مافی ئۆتۆنۆمی بسه‌لمێنێت و ئه‌وهه‌موو مه‌رگه‌سات و ماڵوێرانییه به‌سه‌ر گه‌لی كوردا نه‌یه‌ت بۆیه زۆر به ڕاشكاوانه ده‌توانم بڵێم له‌دوای هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌ساڵی 1974 له كوردستان و نسكۆی شۆرشی ئه‌یلول و ڕێكه‌وتنامه‌ی شوومی جه‌زائیرو هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی سه‌رله‌نویی شۆرش و هه‌موو كاره‌ساته‌كانی ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو به ئه‌نفال وكیمیابارانه‌وه‌و شه‌ڕی عێراق – ئێران و دواتر داكیركردنی كوێت و تاسه‌ری دكتاتۆری خوارد هه‌موو ده‌رئه‌نجامی كێشه‌ی كه‌ركوك بوون، كه ئه‌مه باسوخواستێكی درێژه به‌وهیوایه‌ی له‌داهاتوودا لێكۆڵینه‌وه‌ی ووردو بابه‌تی له‌سه‌ربكرێت.
ئه‌وه‌ی زیاتر ده‌مه‌وێت تیشكی بخه‌مه سه‌ر بارودۆخی كه‌ركوكه له دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه له‌ساڵی 2003 ئه‌گه‌رچی كێشه‌ی كه‌ركوك له سه‌ره‌تاوه یاسای به‌ڕێوه‌بردی كاتی دوڵه‌تی عێراق و دواتر له ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق كه‌ریفراندۆمی له‌سه‌ركرا له‌ماده‌ی 140 دا چاره‌سه‌ری بۆ دانرابه‌ڵام به‌چه‌ند میكانیزم و قۆناغێكی سه‌خت و دژوار وه‌كو ئه‌وه‌ی گومان له كوردستانی بوونی كه‌ركوك بكرێت وایه،
گۆرینی دیمۆگرافیای كه‌ركوك و هێنانی ده‌یان هه‌زار عه‌ره‌بی هاورده له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست وباشووری عێراقه‌وه ئه‌وڕاستیه مێژوویی و جوگرافیه ناگۆرن كه كه‌ركوك به‌شێكی زیندوو لێكنه‌بچڕاوه له خاكی مێژوویی كوردستان كه ساڵانێكه مشتومڕی زۆری له‌سه‌ره تا كارگه‌یشته ئه‌وه‌ی مه‌رحومی مه‌لا مسته‌فای به‌رزانی له یه‌كێك له دانیشتنه‌كانی گفتوگۆی نیوان شاندی حكومه‌تی ئه‌وسای عێراق و شاندی شۆرش نمونه‌یه‌كی زۆر ساده و به‌جی ی بۆ هێنانه‌وه فه‌رمووی سینیه‌كم بۆ بهێنن سینیه‌كی گه‌وره‌یان بۆ هێنا ووتی چیتان پێیه بیخه‌نه‌سه‌ری هه‌ڵبه‌ت به شاندی حكومه‌ت شته‌كانیان خسته سه‌ری دواتر ووتی كه‌ركوكیش وه‌كو سینیه‌كه هی ئێمه‌یه هی كورده ئه‌وه‌شی له سه‌ریه‌تی هی ئێوه‌یه. . . . . . . . .
ئه‌مانه‌وجگه له مورافعه‌ی مێژوویی به‌ڕێز مام جلالڕ له ئه‌نجومه‌نی حوكم وخستنه ڕووی زۆر به‌ڵگه‌و نه‌خشه‌ی مێژوویی سه‌رده‌می عوسمانی ئیترهیچ گومان‌و دوودڵیه‌ك له كوردستانی بوونی كه‌ركوك نیه ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن زۆر عه‌ره‌بی به ویجدان و خاوه‌ن ڕه‌وشتیشه‌وه كه ده‌زانن چ زوڵم ناهه‌قیه‌ك به‌رامبه‌ربه كورد كراوه له‌و شاره‌دا جگه له چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی شۆڤێنی و قه‌ومه‌چی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق زۆر بێشه‌رمانه و بێ ئابڕوانه ده‌یانه‌وێت درێژه به سیاسه‌ته‌كانی ته‌عریب و تهجیر و پاكتاوی ڕه‌گه‌زی ڕژێمی پێشووبده‌ن، ئه‌مه تا ئێسته په‌یوه‌ندی به‌ماده‌ی 140 ی ده‌ستووری عێراق و كۆسپ وته‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌می بوون له دوو خولی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ودوو كابینه‌ی نوری مالیكی كارێكی ئه‌وتۆ نه‌كراوه كه له چاره‌سه‌ری كۆتایی نزیك بێته‌وه.
كه‌ركوك شوێن و پێگه‌ی تایبه‌تی هه‌یه لای هه‌موو تاكێكی كورد نه‌ك هه‌ر له كوردستانی باشووری خۆمان به‌ڵكو لای هه‌موو هێزوو تاكیكی كورد له‌پارچه‌كانی تری كوردستانیش به‌جۆریك زۆربه ی شاعیره‌كان شیعریان بۆ ووتوه زۆربه‌ی گۆرانیبێژو هونه‌رمه‌نده‌كان گۆرانی و سروودیان بۆچڕیووه تابلۆیان بۆ كێشاوه، ئیسته كه‌ركوك رووبارێك خوێنی بۆدراوه، ئه‌مانه هه‌مووی له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌وه‌ی جێگای گله‌یی و گازنده‌و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی كه‌ركوك وهه‌موو كوردستانیشه ئه‌وه‌یه خۆ له دوای ساڵی 2003 ه‌وه پارێزگاری كه‌ركوك كورده‌وزۆر جارسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نیش كوردبووه‌و فه‌رمانده‌ی پۆلیسیش كورده‌و زۆر به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندی تریش كوردن و دوو ده‌زگای ئاسایشی پارتی و یه‌كێتی له كه‌ركوك خۆ له كوردستانیش ئاژانسی پاراستنی ئاسایشمان هه‌یه و زه‌به‌لاحترین بوودجه‌و ئیمكانیاتی له به‌رده‌ه‌ستدایه له‌لایه‌ن كوڕی گه‌وره‌ی جه‌نابی سه‌رۆكه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت خۆ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و ناوخۆ توانای مرۆیی ومادی باشیان له به‌رده‌ستدایه، بۆیه جێگه‌ی سه‌رسوڕمان و نیگه‌رانیه بۆ هه‌موو چاودێرێك و هاوڵاتیه‌كی ئاسایی كه كورد نه‌توانێت پارێزگاری له هاوڵاتیانی خۆی بكات چۆن سه‌عدیه و جه‌له‌ولا واخه‌ریكه به‌ته‌واوی له كورد چۆڵده‌كرێن و دوزخورماتوو كه‌ركوكیش له چه‌ند رۆژی ڕابردوودا به‌ر شاڵاوی دڕندانه كه‌وتوون بۆیه له ئێستادا هه‌موو دام و ده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان له‌جه‌نابی سه‌رۆكه‌وه تا په‌رله‌مان و حكومه‌ت و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ومیدیاكان و ئۆپۆزه‌سیۆن ونوێنه‌رانی كورد له به‌غداد له‌به‌رده‌م گه‌وره‌ترین به‌رپرسیارێتی مێژووییدان له كاتێكدا حكومه‌ته‌كه‌ی مالكی ده‌سته‌ڵاته‌كه‌ی له‌ناوچه‌ی سه‌وز تێپه‌ڕناكات وتوانای پاراستنی ئاسایش وئارامی به‌غدادوشاره‌كانی تری نیه به‌بوودجه‌یه‌كی زیاتر له100ملیاردۆلاریه‌وه كه هاوڵاتیانی عێراق له سه‌ره‌تایترین خزمه‌تگوزاریه‌كانی ئاسایش وكاره‌باوئاو وده‌رمان بێبه‌شن به شێوه‌یه‌ك عێراق له ڕیزی یه‌كه‌می ووڵاتانه بۆ گه‌نده‌ڵی،
له كۆتاییدا خه‌مه‌كان زوَرن نامه‌وێت له‌مه زیاتر بیانوروژێنم حه‌زده‌كه‌م له‌سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد‌و به‌تایبه‌تی نوێنه‌رانی كورد له‌به‌غداد بپرسم:-
ئه‌ری به‌رپرس و فه‌رمانده ی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی شاری كه‌ركوك كه‌له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا شكستیان هێناوه له‌به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كه‌نیاندا به‌ڕاده‌یه‌ك زیندانیه‌كان له زیندانه‌كانه‌وه هه‌ڵاتن كه چه‌ندین تاوانباری دڕنده‌و خوێنڕێژیانتێدا بوو بێئه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه‌یان لێبكرێت له‌چه‌ند ساڵی ڕابردوودا چه‌ند ده‌موچاوێكه بێئه‌وه‌ی گۆڕانكاریان پی بكرێت؟؟
یان بۆ كاربه‌ده‌ست و لێپرسراوانی حزبی و حكومی شاره‌كه ماڵ ومناڵه‌كانیان ناهێننه‌وه بۆ كه‌ركوك و وه‌كو خه‌ڵكی ئاسایی شاره‌كه بژین. . . . . . . . .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
