ئیسته ئیتر دوای هه‌موو ئه‌و قه‌یران و ئاسته‌نگ و كێشمه‌كێش و گرفت وئاڵۆزیه یه‌ك له دوای یه‌ك و بی كۆتاییانه‌ی كه ووڵاتی دوو زی ی نه‌مر واته دۆڵی رافده‌ینی گرتۆته‌وه هیچ ئومێدێك له ئاسۆه‌وه به دی ناكرێت بۆ چاره‌سه‌رو سارێژی ئه‌م ده‌رده كوشنده‌یه‌ی كه دكتۆره‌كانی سیاسه‌تی ووڵات ناتوانن هۆكاری ده‌رده‌كانی دیاری بكه‌ن و چاره‌سه‌ری بۆبدۆزنه‌وه، له‌كاتێكدا بۆ هه‌ر چاودێرێكی ئاسایی رووداوه‌كانی ناوچه‌كه هۆكاره‌كان روون و ئاشكران ئه‌گه‌ر چاوی له ئاستدا نه نووقێنن یان خۆیانی لی گێل نه‌كه‌ن چونكه عێراق له هه‌شتا نه‌وه‌ت ساڵی رابردوه‌وه به ده‌ر له‌خواستی پێكهاته‌كانی له‌لایه‌ن پێكهاته‌یه‌كی دیاریكراوه‌وه به سوپایه‌كی به هێزو داموده‌زگای داپڵۆسێنه‌ره‌وه به‌رێوه براوه‌و درێژه‌به ژیانی دراوه، به‌ڵام ئێستا‌و له دوای ئه‌و گۆرانكاریانه‌ی ساڵی 2003 ی عێراق كه ئه‌مریكیه‌كان خۆیان به داگیركه‌ری عێراق ده‌ناسێنن و ئێمه‌ی كورد به پرۆسه‌ی ئازادی ناوزه‌دمان كردووه و عه‌ره‌بیش به هه‌ردوو باڵی شیعه‌و سونه‌وه به داگیركردنی عێراق ناوی ده‌به‌ن هه‌رچه‌نده شیعه كه‌ڵك وه‌رگری یه‌كه‌م بوون له‌م پرۆسه‌دا كۆتایی به ژیانی ژێرده‌ستی چه‌ند سه‌ده‌ی پێشوویان هات با زیاتر له مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی بابه‌ته‌كه دوور نه‌كه‌وینه‌وه وبگه‌رێینه‌وه سه‌رئه‌سڵی مه‌به‌ست كه ئه‌و بارودۆخه هاته كایه‌وه هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك له پێكهاته‌كانی عێراق نوێنه‌ری خۆیان تاراده‌یه‌ك دیاریكرد چ له نووسینی ده‌ستوورو پاشتر پێكهێنانی حكومه‌ت وبه‌رێوه‌بردنی ووڵات، به‌ڵام وائێستاو له خولی دووه‌می كابینه‌كه‌ی مالیكی دا وه‌كو دێته پێش چاوی هه‌رچاودێرێكی رووداوه‌كان و به ئاسانی هه‌ستی پی ده‌كرێت له دوای هه‌شتا ساڵ دكتاتۆریه‌تی سونه به بی په‌ند وه‌رگرتن له هه‌موو مه‌رگه‌ساته‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه مه‌یلێكی به هێز هه‌یه بۆ بنیاتنانی رژێمێكی دكتاتۆری شیعه له ووڵاتدا به‌و پێیه‌ی ئه‌وان زۆرینه‌ی ره‌های دانیشتوانی ووڵات پێكده‌هێنن و ده‌ڵێن 80% سامانی سروشتی نه‌وتی عێراق له باشووری عێراقدایه هه‌رچه‌نده ئاینزای شیعه له جیهانی ئیسلامدا كه‌مینه‌یه به‌ڵام له عێراقدا زۆرینه‌ن و قوڵایی سترتیجیان له گه‌ڵ ئێراندایه له هه‌مان كاتدا سونه‌كانیش له دروست بوونی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه و له‌وه‌و پێشتریش تا ساڵی 2003 ده‌سه‌ڵاتدارو فه‌رمانره‌وای ره‌های عێراق بوون و خۆیان به زۆرینه ده‌زانن له جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی و قوڵایی ستراتیجیان حجازو ئوردن و ووڵاتانی تری عه‌ره‌بیو توركیایه له هه‌مان كاتیش‌دا كورد خۆی به پێكهاته‌یه‌كی كاریگه‌روهاوكارو هاوپه‌یمانێكی به‌هێزی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌زانێت و ئاماده نیه سازش له‌سه‌ر پۆسته سیادیه‌كانی وه‌كو سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و ناوچه دابرێنراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات هه‌رچه‌نده تائێستا هه‌نگاوی گرنگ و پركتیك نه‌نراوه بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان جگه له چه‌ند هه‌وڵێكی سه‌ره‌تایی له رێگه‌ی جێبه‌جی كردنی ماده‌ی 140 ی ده‌ستوور ه‌وه.
ئه‌مه مه‌شهه‌دی راسته‌قینه‌ی عێراقه له دۆخی ئێستادا له ئاوا دۆخێك‌دا كه ئێستا مۆدێلی ئه‌وه‌ش نه‌ماوه به‌زۆری هێزو سوپا لایه‌نێك ویست و خواستی خۆی بسه‌پێنێت به‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی تردا له‌م زه‌مه‌نی جیهانگیری وشۆرشی ته‌كنۆلۆژیای په‌یوه‌ندیه‌كان وئه‌نته‌رنێتدا.
له ئاوا دۆخێك‌دا نه فیدراڵی و نه كۆتفیدراڵی و نه پێكهێنانی هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ ناتوانن ئاو به‌م ئاگره‌دا بكه‌ن وئه‌م پێكهاته جیاوازانه به‌م به‌رژه‌وندیه جیاوازه‌نه‌وه له ووڵاتێكدا كۆبكه‌نه‌وه به‌سیسته‌مێكی هاوبه‌شه‌وه بۆیه كاتی ئه‌وه‌هاتووه له كاربه‌ده‌ستانی ووڵات بپرسین ئایا كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه هه‌ر كه‌س بۆ ماڵی خۆی؟؟؟ ئه‌ری نه‌وه‌كانی ئێستا‌و داهاتووی ئه‌م ووڵاته تاكه‌ی باجی ئه‌م ناكۆكیه ره‌گو ریشه قوڵانه بده‌ن؟
به‌ڵام له كۆتاییدا ناچارم ئه‌وه‌بڵێم ئه‌و پرسه‌ی كه زۆرێك له ناوه‌نده‌كانی بریار له‌م ووڵاته‌دا خۆیانی لی ده‌شارنه‌وه یان به تاوانی ده‌زانن و به شه‌رمه‌وه باسی لێوه‌ده‌كه‌ن پرسی دابه‌شبوونی عێراق وجیابونه‌وه‌ی پێكهاته جیاوازه‌كانیه‌تی كه‌وا ئه‌مرۆ به‌رده‌رگای به هه‌موویان گرتووه‌و له كۆتاییدا دوا چاره‌یه زوو یان دره‌نگ به ئاشتی بێت یان به شه‌ر،
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
