كۆڕه‌وی 1991 ...بورهان شێخ ره‌ئوف
كۆچ واته كه‌سێك یان كۆمه‌ڵه‌كه‌سانێك شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆیان به جێبهێڵن و بگوێزنه‌وه بۆ شوێنێكی تر به‌مه‌به‌ستی ژیان وزۆرانبازی له گه‌ڵ كاره‌ساته سروشتیه‌كاندا بێت یان له‌به‌ر بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تیو سیاسی وئتنیكی و ململانی ی نابه‌جی ی بیروڕاناكۆكه‌كان بێت بۆكاتێكی دوور‌و درێژ، به‌ڵام رۆیشتن وگه‌ڕان به‌دوای پیشه‌یه‌كدا یان گه‌شتوگوزار یان كۆچه‌ری و گه‌ڕیده‌یی وده‌ریاوانی به كۆچ نایه‌نه ئه‌ژماردن له لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌و پۆلین كردنی كۆچدا، كۆچیش چه‌ندجۆرێكی هه‌یه كۆچی ده‌ره‌كی كه‌له‌نێوان ووڵاتێكه‌وه‌بۆ ووڵاتێكی تر یان كۆچی ناوخۆی له‌ناوخۆی ووڵاتێكدا رووده‌دات له شارێكه‌وه‌بۆ شارێكی تر یان له هه‌رێمێكه‌وه‌بۆ هه‌رێمێكی تر یان كۆچی نێوده‌وڵه‌تی له ده‌وڵه‌تێكه‌وه یان كیشوه‌رێكه‌وه بۆ كیشوه‌رێكی تر یان كۆچی خاوه‌ن بیروهۆشووتوانا هه‌ڵكه‌وتوو ده‌گمه‌نه‌كان له ووڵاتانی تازه پێگه‌یشتوه‌وه بۆ ووڵاتانی رۆژئاوا وپیشه‌سازی كه‌ئه‌مه‌ش جۆرێكی تره له كۆچ كه زیانی زۆر به ووڵاتانی خۆیان ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له مێژووی دوور‌و نزیكی مرۆڤایه‌تی بده‌ینه‌وه‌و و چاوێكی خێرای پێدابخشێنینه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه هه‌موو كۆچ وڕه‌وه‌كان به دریژایی مێژووی مرۆڤایه‌تی به مێژووی پێغه‌مبه‌ره‌كانیشه‌وه وه‌كو سونه‌تێكی زیندوو كه‌ڵك وسوودی كاریگه‌رو ئه‌نجامی چاره‌نوسسازی له‌سه‌ر ڕووداوه‌كان و گۆرانكاریه‌كان و بانگه‌شه‌ی ئاینه‌كان و شۆرشه ریفوَرمخوازه‌كان له كۆمه‌ڵگا لاده‌رو سه‌ر لێشێواوه‌كان وبنیاتنانی كۆمه‌ڵگای نوی وئاوه‌دانی زه‌وی وچاكسازی لێكه‌وتوه‌ته‌وه ئه‌مه له‌لایه‌ك له لایه‌كی تریشه‌وه كۆچ وگه‌ڕان چ به‌تاك و چ به‌كۆ له مێژوودا قازانجی زۆری به مرۆڤایه‌تی گه‌یاندووه له‌دوای دۆزینه‌وه‌ی ئامرازه‌كانی هاتوچۆی ده‌ریایی له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی شانزه‌ی زاینی‌دا توانرا هه‌ردوو كیشوه‌ری ئه‌مریكاو ئوسترالیا بدۆزرێته‌وه وكه پانتاییه‌كی گه‌وره‌ی تری زه‌وی دۆزرایه‌وه و ئاوه‌دان كرایه‌وه كه شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی كۆچی مرۆڤه‌كانی به دوای خۆیدا هێنا بۆئه‌و شۆێنانه كه چه‌نده‌ها شار‌و شارستانی گه‌وره‌ی ئێستایان لێپێكهات به شێوه‌یه‌ك تا ئێستاشی پێوه‌بێت ساڵانه پێشوازی له هه‌زاران كۆچبه‌ری تازه ده‌كه‌ن له هه‌موو وڵاتانی دنیاوه.
ئه‌وه‌ی تائێستا نووسیم پێشه‌كیه‌كی كورت بوو له سه‌ر كۆچ وڕه‌و به شێوه‌یه‌كی گشتی له مێژوودا به‌ڵام ئێسته ده‌مه‌وێت بچمه ناو بابه‌ته‌كه‌مه‌وه له سه‌ر كۆڕه‌وی ملێونی خه‌ڵكی ووڵاته‌كه‌م له به‌هاری ساڵی 1991 دا ئه‌و ڕووداوه ناوازه‌و ده‌گمه‌نه‌ی تا ئه‌و ساته له هیچ كوی ی دنیادا روینه‌دابوو گه‌لێك له به‌رامبه‌ر هێرشی داگیركه‌راندا به‌شێوه‌یه‌كی ده‌سته جه‌معی كۆچ بكات و هه‌رئه‌وكاته زاراوه‌یه‌كی نوێشی بو داهێنرا ((كۆڕه‌و)) كه تا ئه‌و كاته له ئه‌ده‌بیاتی زمانی كوردیدا به‌رچاوو گوێم نه‌كه‌وتبوو كه‌به‌هه‌ق زاراوه‌یه‌كی پڕبه پێستی ئه‌وڕووداوه گرنگه‌ی مێژووی كوردبوو ئه‌گه‌رچی تائه‌وكاته له‌سه‌رئاستی كوردستانی گه‌وره كۆماری كوردستان له‌مهاباد راگه‌یه‌نراو دواتر جوانه‌مه‌رگ كرا و بزوتنه‌وه ئازدیخوزه‌كانی باكوری كوردستان و شۆرشی ئه‌یلول و شۆرشی نوی‌و كاره‌ساته‌كانی ئه‌نفال و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و گونده‌كانی تر هه‌ریه‌كه‌له ناوچه‌یه‌كدا به‌زۆری كاریگه‌ریان هه‌بوو به‌ڵام كۆره‌و هه‌موو كورد له‌باشووری كوردستاندا هه‌ر له‌خانه‌قینه‌وه تا زاخۆ هه‌موو كورد ماڵ و حاڵیان جێهێشت و ده‌شتیان دا له‌به‌ر به‌ره‌و سنوره‌كانی ئێران و توركیا وچاره‌نوسێكی نادیار، ئه‌مه بۆئه‌وانه‌ی كه ئه‌و كاره‌ساته‌یان نه‌دیوه ناتوانم به‌م نوسینه یان هه‌تاكو به فیلم و گرته‌یی فیدیویش واقعی ئه‌و حاڵه‌یان بۆ نمایش بكه‌م له‌به‌رگه‌وره‌یی كاره‌ساته‌كه‌و به‌رینی روبه‌ری كۆچ و ڕه‌وه‌كه وسه‌ختی جوگرافیای ناوچه سنوریه‌كانی ئیران وتوركیا كه هه‌ر خاكی خۆمانن به‌ڵام زه‌مانه وای لێكردووه واناویان بهێنین.
به‌ڵی كۆڕه‌و ده‌رئه‌نجامی ڕاپه‌ڕین بوو من نامه‌وێت لێره‌دا باسی ڕاپه‌ڕین بكه‌م چونكه‌له 22 ساڵی رابردوودا زۆری له‌سه‌ر نووسراوه زۆرێك له كاراكته‌ره‌كانی تائێستاش له ژیانداماون به‌ڵام كۆڕه‌و كۆچه‌كه كه ئامانجی ئه‌م باسه‌ی منه كه‌متر باسی لێوه‌كراوه، ڕاسته‌ڕاپه‌ڕین كرا‌و هه‌موو شاره‌كانی كوردستان ئازاد كران به‌كه‌ركوك و خانه‌قینیشه‌وه پاشتر دوای دووباره رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی رژێمی ئه‌وسای عێراق په‌لاماری كوردستانیان دایه‌وه و زۆربه‌ی شاره گه‌وره‌كانی سلێمانی و كه‌ركوك وهه‌ولێرو دهۆك و زۆرشوێنی تر داگیركرانه‌وه هه‌رچه‌ند ڕاكردن و كۆچكردن و جێهێشتنی خاكی ووڵات كارێكی جوامێرانه‌و كولتورێكی كوردانه نه‌بوو به‌ڵام خه‌ڵكی كوردستان هێشتا سی ساڵ به‌سه‌ر كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌و پرۆسه به‌دناوه‌كانی ئه‌نفالدا نه‌رۆیشتبوو هێشتا كفنی شه‌هیده‌كان ئاڵ بوون كه ئه‌و سوپا‌و سه‌ركردانه‌ی به‌عس بوون چه‌كی كیمیاوی چه‌كه قه‌ده‌غه كراوه‌كانی تریان بۆ لێدانی خه‌ڵكی سڤیل وبی دیفاع به‌كارهێنا بوو زیاتر له182000 كه‌سیان بێسه‌رشوێن كردبوو له‌و كاته‌یشدا هێشتا نه‌زمی دووجه‌مسه‌ری جیهانی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا ڕێگه‌ی به‌وه نه‌ده‌دا به‌رگری له گه‌لانی زوڵم لێكراوو ژێرده‌ست بكری به بیانووی ده‌ست وه‌رنه‌دان له كاروباری ناوخۆی ووڵاتان له ئاوا بار‌و دۆخێك‌دا كه‌س متمانه‌ی به‌ورژێمه خوێنڕێژه نه‌مابوو هه‌رچه‌نده بڕیاری لێبووردنیشی دابوو، بۆیه هه‌موو كورد به‌یه‌كه‌وه ڕێگای كۆچ و ده‌ربه‌ده‌ری و چاره‌نوسی نادیاریان هه‌ڵبژارد به جۆرێك هه‌مووكه‌س چی هه‌بوو له‌ماڵ وموڵك به جی ی هێشت بۆئه‌وه‌ی گیانیان ده‌رباز بكه‌ن پیاوو ژن مناڵ پیرو په‌ككه‌وته له به‌هارێكی باراناوای و سه‌ختی ساڵی 1991 وه‌كو گه‌وره‌ترین ریفراندۆم هه‌موو كورد به‌كرده‌وه ووتی نا بۆ ژێرده‌ستی و ده‌سه‌ڵاـی دكتاتۆری به‌عس، به‌جۆرێك سوپا دۆڕاو شكست خواردووه‌كه‌ی ێه‌دام له‌شه‌ڕی كه‌نداوی دوو (كوێت) ده‌چونه‌هه‌رشارێكی كوردستان كه‌سیان به‌رچاو نه‌ده‌كه‌وت له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌سی تێدانه‌مابوو ئه‌مه مه‌شهه‌دی ناوشاره‌كانی كوردستان بوو له‌ولاشه‌وه به ملیۆنه‌ها كوردله‌سه‌ر سنوره‌كانی ئێران وتوركیا له كه‌ش وهه‌وایه‌كی باراناوی سه‌ختدا له ژێرره‌حمه‌تی توندوتیژی سروشتدابوون، به‌ڵام یه‌كه‌مجار بوو رووی جیهان به‌لای كوردا بكرێته‌وه هه‌ر زوو هه‌واڵی ئه‌م كۆچ وڕه‌وه ملێونیه گه‌یشته میدیاكانی ئه‌وروپاو دنیا و ڕێكخراوه خێرخوازیوكۆمه‌كبه‌خشه‌كان له‌ڕێگای ئیران و توركیاوه گه‌یشتنه ناو ئاپورای ئه‌و خه‌ڵكه لێقه‌وماوو بی په‌ناو پشته به جۆرێكی وا سۆزی خه‌ڵكی ئه‌ورپا و ئه‌مریكا جوڵابه‌ره‌و لای كێشه‌كه‌بۆیه له 5/4/1991بڕیاری ژماره688 ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر دروست كردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له‌باكوری عێراق بۆ پاراستنی كورد له‌ده‌ستدرێژی و په‌لاماری هێزه‌كانی عێراق كه پی ی ده‌وترا ناوچه‌ی دژه فڕین له باكوری هێڵی پانی 36...ناكرێت ڕۆڵی حكومه‌ته‌كانی ئێران وتوركیا له‌به‌رچاو نه‌گیرێت له كردنه‌وه‌ی سنوره‌كان به‌ڕووی خه‌ڵكی كوردستان و ڕێگه‌دان به ڕێكخراوه خێرخواز‌و ڕۆژنامه نووس وپه‌یامنێره‌كان.
به‌ڵی وه‌كو له‌سه‌ره‌تاوه باسم كرد ئه‌م كۆچ و ڕه‌وه سوودی زۆر بوو بۆ مه‌سه‌له‌ی ڕه‌وای كورد چۆن له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا زۆر سوودی بۆگه‌لانی تر بووه.له كۆتاییدا سه‌ڵاو له گیانی هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌و كۆڕه‌وه‌دا گیانیان فیدای گه‌ل وووڵات كرد وگۆر غه‌ریب بوون،
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
