ئه‌گه‌رچی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا له دوای هه‌ردوو جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و دووه‌م ڕێكه‌وتنامه‌ی سایكس –بیكو ی به‌ناوبانگ له‌كاتی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا هه‌روه‌ها سازانی به‌ریتانیای گه‌وره‌و فه‌ره‌نسا له‌سه‌ر دابه‌شكردنی میراتی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا ئیتر له‌وكاته‌وه ئه‌و سنوورانه وه‌كو خۆی به پیرۆزی ماونه‌ته‌وه به‌ده‌ر له‌خواستی دانیشتوانه‌كه‌ی، هه‌رچه‌نده له‌دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگی ساردوسیسته‌می دوو جه‌مسه‌ری رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا نه‌خشه‌ی زۆرێك له له‌ووڵاتان گۆرانكاری به‌سه‌ردا هات به تایبه‌تی ووڵاتانی ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات، ووڵاتێكی خاوه‌ن هێزی ئه‌تۆمی وه‌كویه‌كێتی سۆڤیه‌ت دابه‌ش بوو بۆ (15) ووڵاتی سه‌ربه‌خۆ له‌سه‌ربنه‌مای نه‌ته‌وایه‌تی كه یه‌كێكیان روسیایه كه میراتگری یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جارانه‌و ئێستاشی پێوه بێت له مه‌ترسی دابه‌شبوونی تردایه له‌لایه‌ن هه‌رێمه موسڵمان نشینه‌كانیه‌وه كه ئه‌وانیش خوازیاری جیابونه‌وه‌ن، هه‌روه‌ها یه‌كێتی كۆماره سۆسیالیسته‌كانی یۆگۆسلافیاش دابه‌ش بوو بۆ بۆشه‌ش ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ و هه‌رێمی كۆسۆڤۆ هه‌روه‌ها جیابونه‌وه كۆماری چیك و سلۆڤاكیا هه‌موو ئه‌مانه له ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵات روویاندا، له ئه‌فریقیاش ئه‌ریتریا له ئه‌سیو بیا جیابوویه‌وه دوای چه‌ندین ساڵ شه‌ڕو پێكادانی خوێناوی ئه‌مانه هه‌موو له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا، له‌م دواییانه‌شدا جیابوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی باشووری سودان له سودان وهێشتا كێشه‌ی هه‌رێمه‌كانی دارفوروكۆردۆڤانیش به بی چاره‌سه‌ر ماونه‌ته‌وه؟!
ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه هه‌مووی له‌ئه‌نجامی سیاسه‌تی دكتاتۆریانه‌و په‌راوێزخستنی زۆر گه‌ل و نه‌ژادو پێكهاته‌ی ئتنیكی جیاوازه‌وه له لایه‌ن ڕژێمه دكتاتۆری و شمولیه‌كانی ئه‌و ووڵاتانه‌وه ڕویدا، چونكه ڕژێمه دكتاتۆری و شمولیه‌كان ناتوانن یه‌كێتی گه‌ل و ووڵاته‌كانیان بپارێزن به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ووڵاته دیموكراسیه‌كان ده‌توانن یه‌كێتی و یه‌كپارچه‌یی گه‌ل وخاكی ووڵاته‌كانیان بپارێزن هه‌موو لایه‌ك كۆبكه‌نه‌وه وه‌كو ئه‌ڵمانیا له كاتێكدا هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا له‌ت و په‌ت ده‌بوون رۆژهه‌ڵاتی ئه‌ڵمانیا یه‌كی گرته‌وه له گه‌ڵ ڕۆژئاوای ئه‌ڵمانیادا له دوای ڕووخانی دیواری به‌رلین، ئه‌مه پێشه‌كیه‌كی كورت بوو بۆ باسه‌كه‌م ئێستا ده‌مه‌وێت بچمه ناومه‌به‌ستی وتاره‌كه‌مه‌وه، هه‌رچه‌نده ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وایه‌تی دامه‌زرێنراون ته‌نها نه‌ته‌وه‌ی كورده كه دابه‌شكراوه به‌سه‌ر ووڵاتانی ناوچه‌كه‌دا هه‌رچه‌نده له په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ر دا داننراوه به سه‌رجه‌م ما فه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردابه پێكهێننانی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆشه‌وه له باشوری رۆژهه‌ڵاتی توركیا‌و ولایه‌تی موسڵ به‌ڵام له دوییدا دیزه به ده‌رخۆنه‌ی پێكراو خۆیان له جێبه‌جی كردنی شارده‌وه ئه‌مه بابه‌تێكه زۆری له‌سه‌ر وتراوه‌وئامانجی ئه‌م نوسینه‌ی من نیه ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت تیشكی بخه‌مه سه‌ر ئه‌و هه‌واڵ و قسه‌وباسانه‌یه كه له چه‌ند رۆژو مانگی رابردودا باس له‌گۆرینی نه‌خشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوین وله دایكبوونی چه‌ند ووڵاتێكی نوێیه له زۆرێك له كه‌ناڵه جۆراو جۆره‌كانی میدیاوه، به‌ڵام ئه‌وحاڵه‌ته‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به‌رچاو د\ه‌كه‌وێت مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر جیاواز‌و قورستره‌له شوێنه‌كانی تری جیهان له دایكبوونی هه‌ر قه‌واره‌و ده‌وڵه‌تێكی نوی له‌وه ناچێت له دایكبونێكی ئاسایی بێت له‌وه‌یه پێویستی به چه‌ند نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی قورس وئاڵۆزبكات، چوون سه‌ره‌تای ئه‌م گۆرانكاریانه له عێراقه‌وه وه‌ده‌ركه‌وت له‌ڕووی بابه‌تی وده‌رونیه‌وه به دروست بوونی هه‌رێمی كوردستان له باكووری عێراق و ناوچه‌ی دژه فڕین بۆناوچه شیعه نشینه‌كانی باشووری عێراق حكومه‌تی ناوه‌ندیش ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ناوه‌ڕاستی ووڵاتدا هه‌بوو، به‌ڵام پاش ڕووخانی رژێمی ێه‌دامیش له‌ساڵی 2003 ه‌وه دوای دانانی مه‌جلسی حوكم و دامه زراندنی حكومه‌تی ئینیقالی و ن‌و وسینه‌وه‌ی ده‌ستورو ڕاپرسی وپێكهێنانی كابینه‌كانی حكومه‌تی هاوبه‌شی نیشتمانی تا ئێستاش ووڵات له قه‌یرانێكی قووڵی هه‌مه‌لایه‌نه‌داقه‌تیس ماوه هیچ ئومێد‌و هیوایه‌كی ڕوون له‌ئاسۆوه به‌دی ناكرێت بۆ ده‌رچوونی ووڵات له‌م تونێله تاریكه؟؟؟؟؟؟!!!!!
هه‌روه‌ها له سوریاش كه ئێسته له شه‌ڕێكی خوێناوی و ململانێیه‌كی سه‌خت و دژواردایه له دووساڵی ڕابردوودا له نێوان ڕژێمه‌كه‌ی به‌شارئه‌سه‌دوچین و توێژه جیاوازه‌كانی گه‌لی سووریاوه به عه‌ره‌ب وكوردو مه‌سیحی كه‌مایه‌تیه‌كانی تره‌وه كه كه‌س نازانێت دوای كپ بوونی ده‌نكی تۆپ و ڕۆكیِته‌كان ووڵاتێكی دیموكراسی داده‌مه‌زرێت كه جیاوازی نه‌كات له نێوان هه‌موو هاوڵاتیانی ئه‌و ووڵاته‌دا به كوردوعه‌ره‌ب و شیعه و سونه و مه‌سیحی و عه‌له‌وی و كه‌مایه‌تیه‌كانی تریشه‌وه یان ده‌وڵه‌تێكی عه‌له‌وی له‌كه‌ناری ده‌ریای ناوه‌ڕاست داده‌مه‌زرێت و ده‌وڵه‌تێكی كوردی داده‌مه‌زرێت له نێوان ه‌وسوریاو وعێراق و یان به‌شێك له توركیا وئێرانیش ده‌گرێته‌وه، هه‌ندێك له چاودیبَران له‌و باوه‌ڕه‌دان له ئێرانیش ده‌وڵه‌تی ئازه‌ربایجان و بلوجستانیش دابمه‌زرێت، ه
له كۆتاییدا ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ووڵاتان یه‌كده‌گرن له ئه‌نجامی بوونی بنه‌مای هاوبه‌ش وبه‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و گه‌شه‌كردنی بازار‌و جگه له نه‌ژادو ئایین ومه‌زهه‌ب و داب و نه‌ریتی هاوبه‌ش یان ترس له دوژمنێكی مێژوویی، وه به پێچه‌وانه‌وه لێك ده‌ترازێن و لێك جودا ده‌بنه‌وه ئه‌گه‌رئه‌وبنه‌مانه نه‌بێت له نێوێندا به‌ڵام هه‌ندێك له حكومه‌ته‌كان زۆرجار دان به‌م ڕاستیانه‌ی سه‌ره‌وه نانێن و ئۆباڵه‌كه‌ی ده‌خه‌نه پاڵ ده‌ستی ده‌ره‌كی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
