پیرۆز بایی ئازادی...ئه‌حمه‌د ده‌شتی
پیر‌رۆز بێ ژیانی ئازادی کوردی
هه‌موو کورد بگات به ڕۆژی شادی
ببینین که‌وا سه‌ربه‌خۆیه کورد
خاوه‌ن ده‌لوته و دوور له بێدادی
هه‌ربژی ئه‌وه‌ی دڵسۆز‌و پاکه
له‌ڕێی کوردستان پێشـمه‌رگه‌ی خاكه
سه‌رکه‌وێ خوایه ڕێگای بارزانی
بژیت پێشمه‌رگه و هه‌رکێ که پاکه
ده ستی نه‌یاران گشت ببڕێته‌وه
ده‌وله‌تی کوردی وه‌دی بێته‌وه
ئالای رزگاری له هه‌موو جیهان
بۆ ده‌وله‌تی کورد بشه‌کێته‌وه
سرودی به‌رزی کوردستان‌مان
بۆ سه‌ربه‌ستیی و ئازادی ژیانمان
بچرین له واری مه‌زنی نیشتمان
شاد ببێ دڵی خه‌لکی کوردمان
نه‌فرین كه‌ین له‌وه‌ی که‌وا خائینه
پیس و چڵکن و په‌ست وكرمنه
له ناو به‌ین ئه‌وه‌ی که ساڵه‌هایه
نۆکه‌رو نامه‌رد پیاوی دوژ‌منه
گشتمان پێکه‌وه له ڕێی کوردستان
ببینه قوربان بۆ به‌رزی ژیان
نه‌سره‌وین له‌ڕێی یه‌کبوونی کوردان
سه‌ر بخه‌ین هیوای‌هه‌موو شه‌هیدان
به‌یه‌ک ده‌نگیمان کورد رزگار بکه‌ین
هه‌موومان بلێێن بژی کوردسـتان
بمرن دوژمن و خائین و په‌ستان
خوایه سه‌ربخه‌ی خاکی نیشتمان
هه‌ر بژی ئه‌وه‌ی پاکه بۆ هه‌وار
بۆ سه‌ربه‌خۆیی و بۆ کوردستانی
بمری هه‌رکه‌سی که دڵ ناپاکه
ڕه‌ببی کویر ببێ هه‌ردوک چاوانی
21-3-1992 هه‌ولێر
نه‌ورۆزی ئه‌و ساله له هه‌لێر بووم، پاش ساله‌ها به ئازی له گه‌ل چه‌ند هه‌بالێ گه‌ربوومه‌وه کوردستان، هه‌ستم به‌وه ده‌کرد، که کورد ئازاده و ڕزگار بووه له گه‌ل هه‌موو که‌م و کوریه‌کان دیم نیشتمانم رزگار بووه له ژێر ده‌ستی به‌حسیه دڕنده‌کان، ئه‌م شعره‌م به یادی نه‌ورۆزی 1992 نوسیوه که پێشکه‌شه به هه‌موو نیشتمانپه‌روه‌رانی كورد.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
