سونبولی کوردو کوردستان ...ئەحمەد دەشتی

سونبولی کوردو کوردستان ...ئەحمەد دەشتی

من وەک کوردێک و پێشمەرگەیەکی کوردستان، پێم وایە کە ئەوان مەردە دلێرو قارەمانانەی کە بۆ گەل و نیشتمانیان گیان و ژیانی خۆیان تەرخان دەکەن و لە ڕێگای ڕزگاری و بەختەوەری ژیانی شیرینی خۆیان پێشکەش بە خاک و نەتەوەکەیان دەکەن، تا ئەو دەمانەی کە هەن لە ڕێگای کامەرانی و بەختەوەری و رزگارئ گەل و خاکیان دا قەت ناسرەون، هەموو ئاوات و هیوایان سەرکەوتن و سەربەخۆیی گەل و نیشتمانیانە، هەرگیز ڕۆژێ لە ڕۆژان لە سەر حیسابی نەتەتەوە‌و خاکیاندا هەرگیز سازش لە گەل دوژمنانەوە نە کردوە و ناکەن، گەورە مەردو شامێرانی ناو میللەتەکەیانن و بۆ هەتایە لە ناو دڵ و دەروونی گەلی خۆیان دا دەژین و ئەوانن کە ئاینەدە سازو ڕێ نیشاندەرو ڕابەری ڕاستەقینەی خاک و نیشتمانن، دیارە کە گەلی کوردیش لەوەتی کە هەیە گەلێ لە قارەمانانی وەک بارزانی نەمر، کە تا ئەو دەمەی گیانی لە جەستە دا بوو ساتێ نەسرەوت و هەموو هیواو ئاواتێکی ڕزگاری و سەربەخۆیی کوردو کوردستان بوو، ئەو قارەمانە ماندوو نەناسەی کە هەر لە‌و دەمانەوە کە دەستی تفەنگی گرت و تازە لاو بوو، بە دوژمنانی کوردستانی گوت: ئەی داگیرکەرانی دڕندە لە سەر زەوی کورد لە کوردستان وەدەرکەون، کوردستان خاکی کوردانە، جێگای ئیوەی دڕندەو داگیرکەری هەرگیز لێ نابیتەوە، گەلی کورد نەتەوەیەکە وەک گەلانی جیهان هەموو مافی ژیان و سەربەخۆیی خۆی هەیە لە سەر خاکی خۆیدا، بۆیە دەبێت کوردیش ڕزگار و سەربەخۆببێت، مستەفا بارزانی نەمر هەموو ماوەی ژیانی خۆی بۆ کوردستان تەرخان کرد، هەرچی کە زانی بۆ کوردستان سودی هەیە دلێرانەو ماندوو نەناسانە ئەنجامی داو چۆکی بە داگیرکەران دا دا، دیمان کە لە سالی ١٩٧٠ دا لە باشوری کوردستانەوە چۆکی بە داگیەەرانی تازی داد ا و ئوتۆنۆمی بە دوژمنانەوە مۆر کرد و ئەو هەموو دەسکەوتانەی بۆ گەلی کورد دابین کرد، هەر گیز لە سەر بستێکی خاکی ئەم کوردستانە ڕەنگینە، لەگە دوژمنان قەت و قەت سازشی نەکرد فەرمووی کەرکوک تەنیا کوردێکییشی لێ نەهێلن هە کوردستانە، بۆیە خۆی کرد بە قوربانی کەرکوک و خاکی شیرین باوانی خۆی، ئەو هەر لە زووڕا وەک سەرکردەیەک لە هەل هەڤال و یارانی بارزانی تر بوون بە هەڤال و یارو هاوکاری کۆماری کوردستان و هاوکاری نەمر پیشەوای هەردەم زیندوو، بارزانی هەموو گیان و ماڵ و هەولی خۆی لە ریگای سەرکەوتنی کۆماری کوردستانەوە بەخت کرد، تا توانی لەو رێگەوە گیانبازی و پێشمەرگەی کوردستان بوو، بە خۆی و هەموو بارزانیە قارەمانەکان دژ بە داگیرکەران ڕاوەستاو وەک هەڤال و براو دڵسۆزبوو بۆ کیشە ڕەواکەی گەلی کورد، ئەو باوەڕی بە کوردستانەوە هەبوو، باشورو باکورو ڕۆژئاواو ڕۆژهەلات لای بارزانی کوردستانی مەزن بوو، دیمان کە لە ڕۆژهەلاتی کوردستان هەرگیز تەسلیم بەوان داگیرکەرانەوە نەبوو، پەیمانی دا بە گەلی کورد کە تا بتوانێت لە ڕێگای کوردستان گیانی بەخت بکات و ئەم کارەی بە دل و بە گیان ئەنجام دات، ئەو ئالا هەمیشە بلندەی کورد کە نەمر پێشەوا دای بە مستەفا بارزانی بە شانازیوە وەری گرت، دەبینین کە ئەمڕۆ لە سایەی پالەوانەتی و خەباتی ئەو نەمرە ڕابەرە کوردە ئازایە، وا دەشەکێتەوە و باشوری کوردستان ئەمرۆ ڕزگار و سەربەخۆ بووە، دیارە کە هەموو قارەمانانی وەک بارزانی، قازی موحەممەد، شئخ مەحمودی نەمر، شەیخ سەعیدی پیران، ئیحسان نوری پاشا، سێخی نەهری، شیخ رەزا شیخ سەلام بارزانی نەمر،  قاسملو و شەرەفکەندی، بە هەزاران هەزار شەهیدانی ڕێگای ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان هەمیشە سوپەری رزگاری و سەربەخۆیی کوردو کوردستان بوینە، بۆیەکە بەلای منەوە دەبێت هەموو کوردێکی بە شەرەف، یادی هەموو ئەو گەورە مەردانەی مێژووی بکاتەوە، کە سونبولی سەروەری کوردستانن.سەری ڕێزو نەوازشیان بۆ دانەوێنین، ئەمڕۆ کە یادی وەفانی سەروەرێکی وەک مستەفا بارزانی نەمرە، من وەک پیشمەرگەیەک و کوردێکی خاکپەروەر بە دل و بە گیان دەلێم مستەفا بارزانی قەت نامرێت و ئەوانەش کە وەفایان بۆ هێماو ڕەمزی گەل و نیشتمانەوە نیە قەت وەفایان بۆ کوردو کوردستانیش نابێت لە گەل و نیشتمانیان بەرین، وەفا بۆ گەورەمەردانی مێژووی گەلەکەمان وەفایە بۆ کوردو کوردستان، هەر بۆیەشە بە یادی وەفاتی بارزانی نەمر هەموو سالێک بە پارچە هۆزانێکەوە یادی ئەو قارەمانە مەزنە کوردە دەکەمەوەو خٶشم دەوێت، و بە دل و بە گیان دەڵێم مستەفا بارزانی نەمر قەت نامرێت، بژی کورد بژی کوردستان، سەرشۆڕی بۆ داگیرکەران و نەیارو هەموو خائینان و نۆکەرانی دوژمنانی کوردو کوردستان، ئەمەش ئەو پارچە هۆنراوەیەیە کە بە یادی ئەم ڕۆژە خەمناکەم نوسیوە، پیشکەشەبە گیانی مستەفا بارزانی نەمر.

سونبول وهێمای ڕزگاری کورد ئەحمەد دەشتی

هۆ بارزانی کەس نکارێت ناوی مەزنی تۆ ون بکات

کێ ‌بەد بڵێ دیارە کە ڕوی کەسیفی‌خۆی رەشتر دەکات

تۆ ئەو مەردەی کە ژیانت بۆ کوردستان کردە قوربان

ئەوشامێرەی ‌کەوا ‌کوردت ناساندوە بەگشت‌ ‌جیهان

ئەی ‌بارزانی هۆکار ئەتۆی کە ئەونانەی وا لە‌خوانە

ئازایەتی و ماندوویەتی تۆی سونبولی کوردستانە

تۆ لە ڕێگەی سەرکەوتنی کوردستانم بویتە قوربان

گیانت‌بەخشی‌لە‌ڕێی‌‌شادی وسەربەخۆیی ‌خڕ ‌کوردستان

هەرلەو دەمەی لەدایک بووی ترست لەدڵی‌نەیار ڕواند

پێشمەرگە بوی، هیوای هەموو دوژمنانت دژ کورد بڕاند

لە سەرکەوتن هەرگیزئەتو مەغروورنابووی‌بۆکوردستان

لە‌شکەستیش ‌تۆ هەمیشە دڵ پڕ هیوا بۆ کوردستان

هێندە بەرزو وهێندە گەورە وبەتوانا بۆی بۆنیشتمان

من ناتوانم هەروەکو خۆت باست بکەم ئەی پالەوان

کێ کە کوردە و ڕۆلەیکی بەبی گەردە بۆ نیشتمان

دەلێت نامری بارزانیمان لە ناو دڵی هەموو کوردان

بە دڵ و بەگیان هاواریەتی بارزانیە سەروەری کورد

بارزانیە ڕەمزی بوونی سەربەخۆیی و دەولەتی کورد

گشت ئەوانەی نامەردانە بە ئاسمانی کورد دەوەڕن

قەت‌کوردنینەوبۆکوردستان‌لەئاست‌لۆمەی ویژدان‌کەرن

تۆهێندمەزنی کەس ‌نکاری کەوەک ‌خۆت بوویباست بکا

هەست و بیری کوردستان و گەلی کوردم ڕازی ببکا

جی پینوس و چی هۆزان و جی پەرتوک و چی‌نوسینە

لە ئاست بوونی‌خەباتی تۆ بێ توانا و وەک‌خۆی نینە

هەزار هەزار سلاوی گەرم و هەستی پاکی کوردایەتی

لە تۆ بێتن ئە‌ی بارزانی،  ئەی ڕابەری مەردایەتی

من هەردەلێم کوردێ وەفای بۆ تۆ نەبێ قەت کورد نیە

بۆ کوردستان هەرگیز سودی لە ناو دڵ و هەستا نیە

تۆسونبول و ڕەمزو هێمای هەموو خەڵکی کوردستانی

تۆ هۆکاری سەربەخۆیی و دەولەتێکی کورد زمانی

 *

  2013.3.2   بە یادی وفات و مالاوایی مستەفا بارزانی نەمرپێشکەشە بە گیانی ئەو قارەمانە زیندووە.ئەحمەد دەشتی


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

 

بابەتی زیاتری نووسەر