چه‌ند په‌یڤێك ...ئەحمەد دەشتی
بەهیوام کەههمیشه گه‌لی كورد سەرکەوتوو ببیت و کوردستانی ئازیزی کورد هەردەم ئارام و پڕ لە ئاسایس و شادی بێت و گەلی کورد لە ناو ماڵی خۆیدا یەکگرتوو و دوور لە ئەهریمەنی شەڕو ماڵوێرانیەکان بیت، به‌و ئاواته‌وه‌م که ڕۆژی ڕزگار بوون و سه‌ربه‌خۆیی كورد و كوردستان نه‌زیك بێت و ئێمه‌ش وه‌ك ته‌واوی میلله‌تانی ئه‌م جیهانه له ناو نیشتمانی شیرینماندا ئازاد و سه‌ربه‌رز بژین و كوردستانی خۆشه‌ویستمان به‌ره‌و پێشه‌وه به‌رین و ئه‌م هه‌موو خه‌م و ئازار و چه‌وساوه یی رۆله‌كانی گه‌لی كورد که ساله‌های ساله له ژێر چنگی داگیرکه‌ره دڕنده‌كانی كوردستاندا ده‌یچێژین بۆ هه‌میشه له‌ناو بچێ و ئێمه‌ی كوردیش زانایانه و دلسۆزانه له‌رێگه‌ی خزمه‌ت به‌كورد و كوردستان دا سه‌ربه‌رزانه هه‌ول بده‌ین و خوێنی پاكی ئه‌وهه‌موو شه‌هیده نه‌مرانه‌ی که خۆیان كردۆته قوربانی و له‌ڕێگه‌ی سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی نه‌ته‌وه‌که‌مان دا هه‌تا دوا هه‌ناسه‌ی ژیانیان له رێبازی كوردستانی سوور بوو به خوێنی ئالیان له یاد نه‌به‌ین، ئه‌و هه‌زاران هه‌زار دلسۆز و قاره‌مانانه‌ی که گیانی پاكیان له پێناوی ئازادی و رزگاریدا به‌نیشتمانی داگیركرا و و وێرانه كراوماندا به‌خشی، ئه‌وانه‌ی که‌وه‌ك ئه‌ستێره پڕشنگداره‌كانی ئاسۆی به‌رزی كوردستان بۆ هه‌میشه ده‌دره‌وشێنه‌وه‌و هه‌رده‌م زیندون و قه‌ت نامرن لە یادیان نەبەینەوە، هەموو لە هەموو کوردستانی خۆمان لە هەموو شتێک خۆشتر بوێت، شەهیدە نەمرەکانمان هەردەم له ناو دل و ده‌روونمان دابن و ڕێز لە سەروەران و ڕابەران و مێژووی نەتەوەکەی خۆمانەوە بگرین، چونکە ئەوانن کە ڕۆناك که‌ره‌وه‌ی ئاسۆی به‌رزی وارهخۆشهویستهکهمانن و ڕه‌مزی خه‌بات وتێكۆشانی كورد و كوردستانن، نابێت کە هه‌رگیز له یادیان بکەین.
ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له‌دیرۆكی پڕ له ئازار و په‌ژاره‌كان و نه‌هامه‌تیه‌كانی میلله‌ته‌که‌مان بده‌ینه‌وه، جگه له خه‌م و ڕه‌نج و نەهامەتی، هیچ شتێیكی تر وه‌دی ناکه‌ین، که ئه‌و هه‌موو قوربانی و هه‌ول و خه‌باتی ساله‌های سالمان هێشتان به ته‌واوی به ئاوات نه گه‌یشتووه، له‌وساوه‌ی که كورد هه‌یه گه‌لێ جاران هه‌لی بۆ هه‌لکه‌وتووه، به‌لام بە هۆی نەزانین و هەستی خەراپی خەلکی کوردی لاپرەسەنگ و نه‌بوونی یه‌كێتی و به‌گژ یه‌كتر چوون و دژایه‌تی یه‌كتر كردنمان به ویست و خواستی دوژمنانمان و زۆرداران و نه‌یاران، هه‌مووی به فیڕۆ چووه، له ژێر باری گرانی ئه‌شکه‌نجه و ئازار‌و چه‌وساندنه‌وه دا ڕۆله دلێرهكانمان به‌ده‌ستی دوژمنان و خوێن خۆرانی گه‌لی كورد توشیان بهسێدارهو ئه‌نفال و ئه‌شکه‌نجه‌و بهكومهل لە چال نان و زینده بهچال بوون، کەبه هه‌زاران ون و وێل كراون، له بیابان و زیندانه‌كان دا بە کۆمەل لە ناو براون، هەمیشە کارەسات و شکەست روو بورووی کورد‌و کوردستان بوەتەوە، لەوەتی کە کورد هەیە هەمیشە دوژمنانانی کوردستان بیری كورد تواندنه‌وه‌یان هاتپتە خەیال و به ئه‌نفال و به كۆمه‌ل كوشتن و به‌گازی خه‌رده‌ل و سیانید و بۆمبارانی كیمیایی و شه‌هید كردنی شار‌و ئاوایی و خنكاندنی كانی و ئه‌شکه‌وت و زه‌وی و زاره نهشمیلهكانمان و خاپوور و وێران كردنی سه‌دان گوندی خنجیلانه‌و ده‌ربه‌ده‌ر كردنی هه‌زاران هه‌زار كوردی بێ ده‌ره‌تان و بێ ژیان وئازادی، بێ مال و بێ حال، لانه لێ داگیركراو، بێکه‌س و بێده‌ره‌تان، وێل و ئاواره له‌م جیهانه‌دا کراوین، نه‌بوونی كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ هۆکارەکانی دیارن کە تائه‌مرۆش هەروا ماینەوەو هه‌ر ئازاد‌و ڕزگار نه‌بووین و له‌ژێر چنگی داگرکه‌ران دا چەوساین، ئێستاش ئه‌و هه‌موو ئازار و خه‌م و برینانه‌مان نه‌كردۆته په‌ندو ده‌رسمان له به‌سه‌رهات و كاره‌ساته‌كانی پڕاو پڕی مێژوی ژان و زامه‌كانمان وه‌رنه‌گرتووه، که‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ش ڕابوردوهكانمان نه‌که‌ین به‌په‌ند و بیر و هه‌ستی ته‌سكی دوور له به‌رژه‌وه‌ندی كورد و كوردستان وهلانهدهین و هه‌موو یه كگرتوو و دلسۆزی نیشتمانمان نه‌بین و وەک گەلێ کە هەن هۆره‌ی داری ئازادی وچقلی رێبازی خه‌بات و تێكوشانمان بین، بەم شێوە نامرۆڤانەوە لە سەر کەنالەکانەوە سوکایەتی بە مێژوو و سونبولی نەتەوایەتیمان بکەین دوژمنانە بۆ خۆمان ناوی کەسایەتی و سەروەرانمان سوک بکەین، ئه‌وا هه‌رگیز به ئاوات ناگه‌ین و هه‌میشه له ژێر ده‌ستی و دوور له ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا ده‌بین، ئەم هاکارانە هەمووی هۆی نەبوونی رزگاری و سەربەخۆییمانن کە بەم شیەوە وە داگیرکەرانی کوردستان هەر بە سەرمان دا زال دەبن، ئه‌م ئه‌زمونه‌ی ئه‌مڕۆ و ئه‌م هه‌له پیرۆزهشمان له ده‌ست ده‌چێت و سه‌رگه‌ردان ده‌بینه‌وه، به‌داخه‌وه که پاش ئه‌وهه‌موو رابوردوه تالانهمان کۆمەلێ هەن کە زۆرنهزانانه وا تا نابەجی هەبێت کارێکی چاک ناکەن و پەلاماری ڕاستیەکانی کوردستانیش دەدەن، ناڕەوایانە به‌ربوونه‌ته گیانی ئارامی و ئاسایشی نەتەوەییشمانەوە، ده‌ستیان ناوه‌ته هه‌وكی كورد و كوردستان و دنە به یەک نەگرتن و بەشهڕی كوردكوژی دژ بە هەموو شتێکن، چاک و خەراپ وەک یەک دەبینن، دەیانەوێت کە ڕۆله‌كانی میلله‌ته‌که‌مان به‌پیری مه‌رگ و نه مانه‌وه بەرنەوە، دیسان كوردستانی خۆشه‌و یستمان به‌ده‌ستی خۆمانەوە خەریکن وێرانترو خاپورتر ده‌که‌ن و دژ بە هەموو شتێکن، بڕیاری خنكاندنی گه‌ل و خاكمان وا ده‌ده‌ن و بە ناوی جەماوەرەوە دەپەیڤن، ئه‌م شه‌ڕه پڕ قڕێژه و شهرماوهرهی كورد كوژیانەی رابوردو کهتهنیاو ته‌نیا به‌سودی دوژمنانه و سه‌رکه‌وتنی بۆ هیچ لایه‌نێكی کورد تێدا نیه و ته‌نیا كوردستان به‌ره‌و هه‌لدێر و به‌دبه‌ختی ده‌بات، زۆر هەن خەریکن کە دەیانەوێت زیندووی بکەنەوە، سه‌به‌بكارانی شه‌ڕی كوردكوژیش ڕۆژێك ههردێتن که‌به سزای خۆیان بگه‌ن و له‌دار بدرێن، من له‌و كاته‌دا که ئه‌م وتارەم دەنوسم و ئاماده‌ی ته‌واوبوونی ده‌که‌م و له لایه‌که‌وه دلم خۆشه که دەڕوانمە ئەمرۆی کوردستان و دەبینم گەلێ ئاوەدانی و پێشکەوتنێکی بەرچاو لە کوردستان لە ئارا دایە و کورد توانیوەیەتی تا ڕادەیەک خزمه‌تێك به ئاوەدانی و چاکسازیەکان بکات و شار‌و شارۆچکەکان ئاوەدان دەکرێنەوە و کورد بەرەو بونی دەولەتێکی خۆیەوە دەڕوات، هه‌موو كوردێكی دلسۆز و به وه‌فا تا ڕادەیەک دڵخۆشە بە بینی هۆکارەکانی پێشکەوتنەکان بۆ كورد و كوردستان، لێ داخی گرانم که‌وا ئه‌مڕۆ له كوردستانی ئازیزم زۆر هەن کە دنەی ناڕێکی و نالەباری و نا ئارامیەکان دەدەن، جگه‌له هەولی نه‌هامه‌تی و ڕه نج و ئازاره‌كانی وەک ڕابوردو کە به هۆی شه‌ڕی خۆ كوژی وەدی هاتن، هیچ شتێكی تر وه‌دی ناكرێت و خەریکن کە ئه‌و ده‌سکه‌وته مه‌زنانه‌ی کە ئه‌مڕۆ هەیە هەولی لە ناو بردنی دەدەن و ئارامی و ئاسیشی کوردستان دەیانەوێت تێک بدەن، تا نه‌یاران بتوانن بە سەر کوردا` سهربکەون، به‌داخه‌وه که ئاوا كورد قه‌ت نابێ به خاوه‌نی خۆی و رزگاری هەمیشەیی ئاوا بابینێت، ئەمرۆ ئەوانەی کە لە بیر خۆیان دەبەنەوە کە دوژمنانی كورد و كوردستان هه‌میشه وه‌ك گورگی برسی وان و به‌ربوونه‌ته گیانی ئه‌م گه‌له كورده هه‌ژاره و بێ ده‌ره‌تانه‌مان و له هیچ كارێكی نامرۆڤانه‌ش ناپهنگێنهوه و دەستی خائینان دەگرن و بۆ نەبوونی یەکێتی لە ناو کورد هەول دەدەن و زۆر کەس هان ده‌ده‌ن تا شه‌ڕی خۆ كردن وەدی بێننەوە و دیسان كورد و كوردستان توش بە کارەساتان بکەنەوە و بەم شیوەیە له ناومان به‌رن، چونکه ده‌زانن که له ناو چوونی هه‌موو دهسکهوتێكی كورد ته‌نیا به نه‌بوونی یه‌كێتی له ناوده‌چێت و كورد بەدبەخت تر ده‌بێتەوە، کە نەبوونی یەکێتی و ئەم وەزعە نالەبارە دەبێتە هۆکاری شه‌ڕی خۆ كوژی، بۆیە لەم کەنالەوە هەول دەدەن، کە ئەمەش بەڕاستی گه‌لێك شهرماوهرانهیه و ده‌ردێكی گرانه و برینی ساله‌های سالانه، کە هەر ئەمەشە هۆکاری هه‌ره مه‌زنی ڕزگار نه‌بوونی كورد و كوردستان، که له ڕابوردوشدا هه‌ر به‌و ده‌رده‌یان بردوین، چونکه زۆر له‌مێژه خۆمان لاباری ئاواته‌كانی نه‌یاران و داگیر که‌رانین، ئێستاش زۆر هەن به ته‌پل و زوڕنای ئه‌وان دوژمنانەوە هه‌لده‌په‌ڕن و ده‌خولێنه‌وه، که ته‌نیا ئه‌وانیشن دركی رێبازی ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆییمان لە هەموو کاتێکەوە.
١٠.٢.٢٠١٣ هەندەران
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
