رۆژ‌گارانی دوون ...ئەحمەد دەشتی
برا له مێژ‌ه من دڵ بریانم
پڕ زام و خه‌م و چاو به گریانم
دیرۆكی كۆنی گه‌ل و وه لاتم
پڕ له نا حه‌زه رێگه‌ی خه‌باتم
دوژ‌منی قه‌وم و كوردستانه‌كه‌م
بردیان به تالان ناووده‌نگه‌كه‌م
خاكیان له‌ت‌له‌ت و وێرانه كردم
خڕ بونه‌وه‌رو مافیان‌زه‌وت كردم
براوكه‌سانمیان لێ‌كرد مه‌دوژ‌من
كوێریانكردچاووڕشتیان‌خوێنی‌من
بێ ده‌ره‌تان و بێ مافی ژ‌ین مام
بێكه‌س و خزم و برا و باوك مام
بوومه ئاواره‌ی دووره وه لاتان
من بوومه زامی ناو كاره‌ساتان
چیاوده‌شت ودوڵ‌پڕ‌ته‌رمی‌كوردبو
وارم‌خاپووروپڕ‌خوێنی سوور بو
خرامه چالی ناو زیندانه‌كان
ون و وێل كرام به ئه‌نفاله‌كان
گه‌ردوونی دوونی پڕ كاره‌ساتم
هه‌رچه‌پبووله‌ڕ‌ووی گه‌ل‌و وه‌لاتم
داگیركه‌رانی فاشست و زوردار
كرانه یار و من بوومه نه‌یار
به‌ردبارانم كرد گۆڕ‌ی باپیران
دوژ‌منم دانا به‌چاك و پیران
كرامه مورید بۆ دوژ‌منی كورد
ئه‌وه‌ی كه لای‌دا به‌سێداره مرد
داگیركه‌ربردی هه‌ست‌ونیستی من
هه‌موی خاپوركردواری‌جوانی من
تازی و عه‌جه‌م و ڕ‌ۆمیان پێكه‌وه
ده‌ستیان‌نایه‌ده‌ست‌دژ به كورده‌وه
په‌رده‌ی ناپاكیان به‌سه‌ركورد دادا
سه‌ربه‌ستی ژ‌یانیان له‌خاكم رادا
بردیان به‌تالان تۆره و فه‌رهه‌نگم
دزیان دیرۆك وگشت ناو و ده‌نگم
زمانی دایك و باپیرانی خۆم
لێم حه‌ڕام كرا ووته‌ی باوكی خۆم
ناوی كوردستان به تاوان داندرا
كه‌لتوورومێژ‌ووم‌هه‌مووی لێ دزرا
له‌شكریان هینا بۆ نیشتمانم
قڕیان كرد ڕ‌ۆله‌ی دایك و باوانم
ساوای ناو بێشكه و لاو و پیرانم
كران به یه‌خسیر له خاكی جوانم
زۆر فوتوای كوفر‌و مه‌رگم بۆ درا
هه‌رچه‌ن‌هه‌ولم دا هیچم بۆ نه‌كرا
له هه‌رچوار لاوه دوژ‌منی غه‌ددار
بۆنه‌مانی‌كوردیه‌كیان‌گرت زۆردار
هه‌زاران‌هه‌زاركوردیان له‌ناو برد
خاكی ره‌نگینی منیان‌كه‌رتكه‌رتكرد
زۆر قاره‌مان و زۆر سه‌روه‌رانم
ناو بران به خائین بۆ كوردستان‌م
هه‌رچی بوختان‌ودرۆوناراست بوو
دژ‌به گه‌لی كورد كرا‌و فه‌رمان بوو
گشت ڕاپه‌ڕین وشۆڕ‌شی كوردانم
چه‌واشه كرا بوو به گریانم
هه‌لیان‌فرێواند زۆر كوردی نه‌زان
بوونه دوژ‌منی سه‌ربه خوییمان
كوردیان‌نه‌فرین‌كرد‌له‌هه‌رچوارلاوه
ناومان به‌د كرا له ناو دونیاوه
ڕاپه‌ڕین گوتمان ده‌بێ رزگار بین
خاوه‌نی ماف و خاكی خۆمان بین
دیسان له‌پشتڕا خه‌نجه‌ریان لێ دام
پڕ‌یان‌كرد جه‌سته‌م له‌كوان وله زام
هه‌رچی ئاوایی و شار‌و گوندم بوو
گشت‌خاپووركراووارم ته‌عریب بوو
ئاوی كانیاو و ڕوباریان خنكاند
خانوو وئه‌شكه‌وت وچیایان ڕماند
ئه‌نفالیان كرد كوردستانه‌كه‌م
خاپووریان كرد گوند و شاره‌كه‌م
ژ‌ه‌هریان داباراند به‌سه‌ر خاكی من
دایان بڕ‌یاری مه‌رگی قه‌ومی من
گوتیان كورد ده بێ گشت بتوێته‌وه
سیانید و خه‌رده‌ل كورد ببڕ‌ێنته‌وه
جینۆسایدی كوردیان بڕ‌یار بوو
زۆرله مێژ‌ساڵ بوو هیوایان وا بوو
مه‌زرا و گوند و شار بۆمباران كرا
هه‌وای خاكه كه‌م شیمیایی كرا
به‌فڕ‌ۆكه‌وتانكوموشه‌كی‌دوور دوور
ژ‌ه‌هراویان كرد كوردستانی نوور
له هه‌موو لاوه له واری جوانم
مه‌رگیان داباراند بۆ كودستانم
شاری هه‌له‌بجه‌م لێ شه‌هید كرا
خڕ بوونه‌وه‌رم به بێ گیان كرا
به‌لإم هه‌له‌بجه‌م موژ‌ده‌ی‌دا به ژ‌یان
دوژ‌من نه‌یزانی لێی ده‌بێ به ژ‌ان
كاسه كه پڕ بوو ئاوی لێ ده‌ڕ‌ژ‌ێ
دوژ‌منی زۆردارخوێنی هه‌ر ده‌ڕ‌ژ‌ێ
ئاگری هه‌ژ‌ار و زۆلم لێ كراوان
زۆربێ ئه‌مانه‌له ئاست گشت تاوان
میلله‌تی كوردی سته‌م دیده بار
ڕاپه‌رین دژ‌ی دوژ‌منی زۆردار
ڕ‌ق و تۆله‌ی كورد بوو به فه‌واره
نه‌یاری سوتاند وا له‌و هه‌واره
تۆله‌ی ئه‌نفال‌و هه‌له‌بجه‌ی شه‌هید
موژ‌ده‌ی دا به‌كوردبۆ رۆژ‌ی نه‌وید
كوردستانه‌كه‌م سه‌ربه‌خۆ كرا
دوژ‌من له خاكم ڕه‌نجه‌ڕ‌ۆ كرا
هه‌زاران نه‌فرین بۆ نه‌یار ده‌چو
كوردوكوردستان سه‌ربه‌ست‌وشادبو
تالی و برسیه‌تی‌و سه‌ختی له ژ‌یان
سه‌ربه‌رز تربوو له ژ‌ێر ده‌ستیمان
به‌لإم داخه‌كه‌م دیسان ڕه‌قیبان
ده‌ستی خائین و په‌ست و نه‌زانان
كه‌وته‌وه گیانی كوردستانی من
بردیان دزیان گشت دارایی من
دیرۆكی كۆنی ئازار و ژ‌انان
دیسان گه‌ڕاوه بۆ كوردستان‌مان
شه‌ڕی كورد كوژ‌یم بۆ دانرایه‌وه
مێژ‌ووی به‌دبه‌ختیم بۆ گه‌ڕایه‌وه
به‌قه‌وم و كه‌سم به‌كوشتنم ده‌ده‌ن
ده‌مخه‌نه دا‌و و گیانم ده‌رده‌كه‌ن
زۆر له‌مێژ ساڵه‌وا كورد له‌و داوه
نه‌زان و بێ هۆش نێچیر له‌و ڕاوه
په‌ند وه‌ر ناگرین له‌م رۆژ گارانه
كوردبۆخۆش دڕ‌كه له‌ڕێی ئه‌م ژ‌یانه
به قسه‌ی دوژ‌منان زوو فریو ده‌خۆن
هه‌نگاوان داوێن دژ‌به قه‌ومی خۆن
ئه‌ی برای كوردم پشت و په‌ناهم
به‌سیه هه‌تاكه‌ی هه‌لكێشم ئاهم
چیتر دوژ‌منان با نه‌كه‌ین به یار
به‌قسه‌ی سورو رەش نەبینە دژیار
به‌هۆی نه‌زانی و بوونی خۆ كوژ‌ی
دوژ‌من له مێژ‌ه‌خوێنی كورد ده‌مژ‌ی
وه‌رن پێكه‌وه ڕابووردووی تالمان
با بكه‌ین به‌په‌ند بۆ ڕ‌زگاریمان
دژ‌ی داگیركه‌ر با یه‌كتر بگرین
نه‌یاران قاوده‌ین بۆ یه‌كتر بمرین
ئه‌مڕ‌ۆكه ڕ‌ۆژ‌ی سه‌ربه‌رزی ژ‌یانه
شه‌ڕی خۆ كردن مه‌رگ و نه‌مانه
وه‌رن هه‌موومان دڵسۆز‌و یه‌ك بین
له بۆكوردستان گیانله سه‌رده‌ستبین
ته‌نیا یه‌ك‌بوون وژ‌یری و وریا بوون
هه‌توانی زامه بۆ سه‌ربه خۆبوون
سه‌یری ڕه‌وڕه‌وه‌ی ژ‌یانی گه‌لان كه‌ن
سه‌یری وه‌لات و پێشكه‌وتنیان كه‌ن
زانست‌و زانین چه‌ند پێشی خستوون
چه‌ند به‌ته‌كنیك وسه‌نعه‌تی ژ‌ین‌بوون
ته‌نیا ئێمه‌ی كورد وا به‌جێماوین
به هۆی نه‌زانین وا له ناو داوین
گیانی ڕ‌كبه‌ڕ‌كێ و دژ به‌یه‌كتر بوون
ژ‌ه‌هره به‌سیه‌تی كوردی وارپڕ‌خوون
بۆ یه‌كتر هەرگیز دا‌و مه‌نێنه‌وه
دوژ‌من ڕاو بكه‌ن خۆ بژ‌یێننه‌وه
باهه‌موو وێكران دڵسۆزی خۆ بین
بۆكوردستانمان پاك و بێ گه‌ردبین
مردن له‌ڕ‌یێ خاك له‌ژ‌یان بۆ نه‌یار
سه‌رفیراز تره قوربانی هه‌وار
باهه‌موو بلێین نه‌فرین له خائین
له‌شه‌ڕی خۆیی‌و له‌گشت‌خوێن مژ‌ین
به یادی شه‌ر‌ی خو كوژ‌ی 2004
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.