تابلۆی مه‌رگ ...ئەحمەد دەشتی
هه‌ركوێ ده‌ڕوانی له‌م كوردستانه
دل پڕ له خه‌من له‌م نیشتمانە
لە دووری خاك و لە ناو هەوارم
کورد ئاوارەیە بە دەست نەیارم
بە تێکڕایی كورد پڕ لە حەسرەتن
سالەهای ساڵە گشت پڕ زیللەتن
وا به‌بێ ژیان گەورە و چوک ورد
له‌ژێر ده‌ستانن هەموو گەلی کورد
قڕ ده‌كرێنه‌وه به بێ سه‌ر و شوێن
واده ێنه‌وه‌و کوردی دڵ بەخوێن
داگیر کراوە خاكی ڕه‌نگینم
بێ سەربەخۆییم لە واری ژینم
هه‌ر ڕۆژێ که دێ هه‌زار هه‌زارمان
وا بە زۆرداری لێ ده‌بڕێننه‌وه
دژ بە کوردستان وا دەخولێنەوە
واله‌هه‌رچۆمێ وله‌سه‌ر هه‌رشاخێ
له‌ناو هه‌رگوندو گشت شار‌و باخێ
ته‌رمی ڕۆلانمان وه‌دی ده‌كرێتن
لانه‌ی ژیانمان لێ ده‌ڕوخێتن
سه‌یری فرمێسكی دایكی زگسوتاو
یا باوكی ونی له زیندان كوژراو
خوشكی ڕه‌شپۆشی بۆبرا دل بڕا و
ژنانی ته‌نیایی وهاوسه‌ر دابڕاو
زینده‌گی سه‌ختی دێ داگیر كرا‌و
وێل و ئاواره وخاك ته‌عریب كرا‌و
نامۆ و بێگانه‌ی وه‌ڵات و شاران
ژین په‌ریشان و دل برینداران
شاری خاپوور و كاكی خنكاوم
باغی سوتاو و ڕه‌زی بڕاوم
دیمه‌نی داری ریشه ده‌ره‌هێندراو
خاكی به زۆر زۆر لێم داگیركراو
شاری که‌رکوکی دڵ پڕ له‌خوێنم
ڕۆله‌ی ده‌ر کراو له لانه وشوێنم
هه‌زاران هه‌زار كوردی ناو زیندان
به كۆمه‌ل ونی ناو بیابانان
بێ به‌ش له ژیانی خاكی ڕه‌نگینم
كوردی هه‌ژار و چاو پڕ گرینم
گشت هاوارده‌که‌ن‌ئه‌ی فاشسته‌كان
داگیرکه‌رانی خاكی كوردستان
نه‌فرین له ئێوه كورد قه‌ت نامرێ
سه‌ربه‌خۆیی‌خاك وابه‌خوێن ده‌كڕێ
زۆرێ نه‌ماوه هه‌موو راپه‌ڕین
زولم و زۆر داری له وارمان ببرین
هاكا بینیتان ڕقی تۆله‌ی گه‌ل
له ناو بباتن دوژمنی چه‌په‌ل
پڕ به ده‌م ده‌لێین بژی كوردستان
سه‌رشۆڕی و نه‌مان بو داگیرکه ران
هەردەبێ کوردیش دەولەتی هەبێ
کوردستانێکی سەربەخۆیی هەبێ
تاو دەدەم منیش ئەسپی هونەرم
دەبێ سەرکەون گشت کوردپەروەرم
ئاڵای کوردستان هەموو جیهان
دەشەکێنمەوە وەکو گشت گەلان
تازی ورۆمیان و عەجەم دەردەکەم
کوردستانی خۆم سەربەخۆ دەکەم
گست کان و نەوتی نیشتمانی خۆم
دەبێ‌بۆخۆم بێ‌گشت سەروەتی‌خۆم
1980 هه‌له‌ج ده نگی كوردستان
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
