کورد کوژانی مێژوو ...ئەحمەد دەشتی

 لەوەتی کە گەلی کورد هەیە و خاکی کوردستان لە ژێر چنگی داگیرک ەرە دڕندەکانەوە بە هەموو شێوەیەکەوە دەچەوسێتەوە و مافە ڕەواو نەتەوەییەکانمان لێ زەوت و دەستی بە سەرا داگیراوە و، نایەلن کە گەلێ کوردیش لە ناو ماڵی خۆی داهەرگیز ئاسودە و ئارام و سەربەخۆ و دوور لە ستەم و پەلامارو کوشتن بڕێن بژیت، ئەوان داگیرکەرە نامەردانە هەمیشە دەستی ترۆر و کوشتن و لە سێدارەدان و لە ناو بردنی ڕۆلە دلێرو ئازاکانی گەلی کوردیان گرتۆتە بەر و کوریان لە ناو بردوە، هەتا ئەم ساتەش وازیان لە پەلامار و کوشتن و سیدارەدان و لە ناو بردنی قارەمانان هەڵ نەگرتووە، بە هەر شێوەیەکەوە بێت پەلاماری کوردستان و ڕۆلە خەباتگێرەکانی گەلی کورد دەدەن و لە هەموو کات و ساتێکێ ئەم ڕۆژگارە چەپەلە و پڕ لە تاوان و ستەمەی ئەوان داگیرکەرانەوە، دەبینین کە چلۆن دەستیان بە خوێنی قارەمانانی کورد سوور دەکەن و لە هەر شوێنێ کە بۆیان بلوێت ئەوا کورد دەکوژن و کورد لە ناو دەبەن، ئەم کردەوە کەسیفانەی دژ بە کورد زۆر دەمێکە لە ئارا دایە و دەستی داگیر کردن و ترۆر و لە ناو بردن لە بەر چاوی هەموو جیهان نامرۆڤانە ئەنجام دەدەن و جەستەی پاکی ڕۆلە دلێر و ئازاکانی خەباتگێڕانی کورد بە خوێن سور دەکەن و هیج شەرم وشورەیی لە جیهانیان ناکەن و لە هەلیری ئازادی و پیشکەوتن و لە ناو گەلانی ئازدەو سەربەخۆ دا دەستی ستەم و تاوان بۆ سەر گیانی ئازدیخوازانی کورد زۆر دڕندانە و نامەردانە درێژ دەکەن، ڕۆلە قارەمانەکانی کورد لە ژن و پیاوی خەباتگێڕ لە هەر کوێی دونیا بن دەستی ستەم درێژ دەکەن و لە هیچ نامررۆڤایەتی و یاساکانی مافی مرۆڤەوە سڵ ناکەن و هەموو یاسایەک دەخەنە ژێر پایانەوە و مەرامی گلاوی خۆیان بە هەر شێوەیەکەوە بێت بە کوشتن و بڕین و لە ناو بردنی بە کۆمەلی رۆلە ئازاکانی گەلی کورد بە جێ دێنن، دەست درێژ کردنی دەولەتە ترۆرستەکانی داگیرکەرانی کوردستان سالەهایە لە ناو جەرگەی ئەوروپای پێشکەوتوو و ئازادە درێژ دەکەنە سەر گیانی پاکی خەباتگێر و ڕۆلە قارەمانەکانی کورد، تەنیا لە بەر ئەوەی کە کوردن و داوای ئازادی و سەربەخۆیی کوردو کوردستان دەکەن و لە ڕیزی خەباتگێران دان و، بۆ لە ناو بردنی ئەوان چالاکوانانە ئازاو خەباتگێرانە سل ناەن و ئەو هەموو گوناه و تاوانانە دژ بە گەلی کورد ئەنجام دەدەن، دەبینین کە لە فەرەنساوە چۆن جەستەی پاکی سی ئافرەتی کوردی قارەمان لە خوێن دەگەوزینن و هەستی هەموو مرۆڤ دۆست و ئازادیخوازان زۆر نامەردانە ئازر دەدەن و ترۆریان دەکەن، ئەو جینایەتە مەزنە دژ بە گەلی کورد وەدی دێنن، وا دەزانن بەوان کارە ترۆریست و نامرۆڤانەوە دکارن کە گەلی کورد لە خەبات و تێکۆشانی دلێرانە بوستێن و کوردواز لە بەرخودان و خەباتی ڕاستەقینەوە بۆ ڕزگاری و سەربەخۆیی خۆیەوە بێنێت، ئەوە لە یادی خۆیان دەبەنەوە کە هەرچەند کورد بکوژن و خەریک پیلان و دەست درێژی بن ئەوا کورد ڕقی تۆلە سەندنەوەو و خەباتی نەتەوەیی پتەو تر دەبێت و ڕۆژێ دێت کە سەربەخۆیی خۆی لە داگیرکەرانەوە بسەنێت و چۆک بە هەموو داگیرکەرە نامرۆڤەکانی کوردستا دا بدات، شەهید کردنی ئەو سێ ژنە قارەمانانە هەستی هەموو کوردێکی نەتەوەیی و مرۆڤ دۆستێک دەجولێنێت و بەوان داگیرکەرانەوە دەڵێن: بۆ کوی دەچن تۆلەی هەموو دلێر و قارەمان و ڕۆلە شەهیدەکانی کورد دەکەینەوەو بۆ نەهێشتنی ئەوان نەیارو داگیرکەرانەی کوردستانناوەستین و دەلێین مەرگ بۆ هەموو داگیرکەرانی ترۆریست و کورد کوژان.هاوار دەکەین ێی ناوێ بۆ شەهیدانی وەتەن شیوەن و گرین نامرن ئەوانەی وا لە دڵی میللەتا دەژین.هەزاران سڵاو لە گانی پاکی ئەو سێ شەهیدە ئافرەتانەی چالاکوانانی کورد شەهید سەکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا سایلەمز کە لە ڕێکەوتی ١٠/٠١/٢٠١٣ لە ناو شاری پاریس لە لایەن چەند تێرۆریستێکی نادیارەوە کە بە دەستی ترۆریستە داگیرکەرەکانی کوردستانەوە شەهید کران و نامەردانە و ترسنۆکانە لە فەرەنسا شەهیدیان کردن و دڵی هەمو مرۆڤێکی بە هەستیان لە هەموو جیهانەوە هەژاند، ئەو کردارە پڕ لە تاوان و جینایەتە مەزنە لە کاتێک دا ئەنجام دەدرێت کە کەش و هەوایەکی باش و لەبار و دەنگۆی گفت و گۆ بۆ چارەسەری بەشێک لە کێشە‌کانی کورد لە ئارا دایە، خەریکە کە گفت و گفت‌وگۆکان لە بواری پرسی کورد لە باکور و لە ئاکام دا لە هەمو کوردستان وەدی بێنێت و ئەو هەموو کوشت و کوشتار و کاولکاریانەی کە دژ بە گەلی کورد ئەنجام دەدرێت لە ناو بچێت و پێشکەوتن و دیمۆکڕاتیزە کردن جێگکان بگرێتەوە، ئەو کردەوە پڕ لە قڕێژەو کۆمەلکوژیە کە دەستی ڕەش و پڕ لە تاوانی نامرۆڤایەتی لە پشتە‌وەیە، هەرگیز نابێت کە ڕێگای پێ بدریت و بەم چەشنە کردەوە نائینسانیانە وەدی بێنمئەمە شەرمێکی زۆر گەورەیە بۆ هەموو جیهان و بێدەنگیان و بێ هەڵویستی هەموو دەسەڵاتدارانی ئەوروپایی کە دەبیت بە شێوەیەکی کاریگارانە دژ بەم کرداوانە ڕاوەستن و کار بکەن وهەول بدەن کە ئەم کردەوە تێرۆریستیانە دوپات نەبنەوە، بۆیە ئەرکی سەرەکی دۆزینەوە و ناساندنی خاوەنانی ئەم کردەوە تێرۆریستیە ڕاستەوخۆ دەکەوێتە سەرشانی حکومەتی فەرانساوە.کە کەمتەر خەمی و بێدەنگی دەوڵەتی فەرانسە ئەو ئیرادەیە دەداتە تێرۆریستانەوە، کە لە ناو دڵی فەڕانسە دا دڕیژە بە دەها کرداری ئاوا بدەن و دژ بە هەموو بەهاکانی مرۆڤ ئەم شێوە کردارە ترۆریستیانە بە ئەنجام بگەیەنن، بۆیە دەبێت کە بەدواچونێکی تەوا و ڕاست لە سەر ئەم کردەوە ترۆریستیە‌وە بکرێت، کە بکەرانی ئەم کردەوە نامرۆڤانە ئاشکرا بکرێن و هیچ بەرژەوەندیەکی ئابووری لە لایەن حکومەتی فەڕانسە‌وە لە بەر چاو نەگیرێت، بڕیاری سزادانەکان بەبێ سیوو دوو ئەنجام بدرێن.

لێرەوە وەک کوردێکی کوردستانی سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی گشت ئازادیخوازانی گەلەکەمان دەکەم و ئەم کردەوە تێرۆریستیانە و نامرۆڤانەی نەیارانی کورد نەفرین دەکەم و بەو ئاواتەوەم کە ئەم کردەو نامرۆڤانە هەرگیز کار نەکاتە سەر بەردەوامی ئەو کەش و هەوایە‌ی کە بە ئیرادە و تێکۆشانی هەزاران قارەمانان و دلێرانی خەباتگێرەوە هاتۆتە ئاراوە،  ٢٠١٣.١.١٢ هەولێر

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

بابەتی زیاتری نووسەر