داواکاری یەک بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بۆ لادانی سەرۆکی هەرێم لەپۆستەکەی

 

زۆر بەڕێزان:

 

-          سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان

-          سەرۆکانی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان

-          لێژنەپەیوەندیدارەکانی پەرلەمانی کوردستان

-          ڕای گشتی جیهانیو کوردستانی

 

بەڕێزان:

 

پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم بەهۆی ئەم ئەرکەقورسەی بەپێی یاساو عورفی ئەخلاقیو مرۆڤایەتی دەکەوێتەسەر شانی، تەنها کەسایەتی یەک دەتوانێت بیگرێتەئەستۆی کەوا لەڕابردودا ئەو پەڕی لایەنگری بۆ سەروەری یاسا تۆمار کردبێتو لەلوتکەی ئەخلاقی مرۆڤایەتیدا بێت، ئەم پرنسیپەش بەشێکەلەعورفی نێودەوڵەتی جیهانی دیمکراسی کاتێک پاڵوێراوێک بۆ پۆستی سەرۆکایەتی دەوڵەتێک یا هەرێمێک بەچەند فلتەرێکدا تێدەپەڕێندرێت تا هیچ گومان لەسەر لایەنگری بۆ سەروەری یاساو پابەندبونی بەعورفو ئەخلاقی مرۆڤایەتی نەمێنێت، جا ئەگەر لەیەکێک لەقۆناغەکانی لەفلتەرتاندا هەڵەیەک ڕوبدات ئەوا بەپێی دەستورو عورفی کار پێکراوی ئەم ووڵاتەئامرازی (لەسەر کار لادان Impeachment) بەکار دەهێنرێت بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکه. سەبارەت بەدەستبەکاربونی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش وا پێدەچێت هەر لەسەرەتای قۆناغی خۆپاڵاوتنی یەوەهەڵەیەکی قورس ڕویدابێت ئەمیش تێنەپەڕاندنی سەرۆکی هەرێمەبەم هەمو فلتەرانەدا بۆ تیشک خستنەسەر ڕابردوی وەکو سەرۆکی پارتی دیمکراتی کوردستانو فەرماندەی هەمو هێزەچەکدارەکانو ئەمنی یەکانی ئەم حزبەو وەپێشتریش سەرۆکی دەزگای پاراستن کەوا بەگوێرەی شایەدی قوربانیانو ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ تۆمەتبار دەکرێن بەئەنجامدانی دەها تاوان دژ بەیاسای نێودەوڵەتی مرۆڤانەوەکو پێشێلکردنی ڕێککەوتنامەکانی ژنێڤو هەمو ڕێککەوتنامەکانی تری یاسای نێودەوڵەتی مرۆڤانه، جا لەتاوانەکانی جەنگەوەبگرەتا هەمو جۆرەکانی تاوانەکانی دژ بەمرۆڤایەتی بەتایبەتیش کوشتنی نایاساییو (تێرۆر کردن) فڕاندنو بێ سەروشوێنکردنو ئەشکەنجەدانو دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ناموسی دیلەمێ یەنەکانی جەنگو دوایی کوشتنیان جگەلەتاوانەکانی ئەشکەنجەدان کەوا لەزیندانەکانی پارتی ڕۆتینی یاته، لەهەمو ئەم تاوانانەش سەرۆکی هەرێم بەپلەی یەکەم لێپرسراوەبەگوێرەی پرنسیپی (لێپرسراوەتی فەرماندەیی Commander Responsibility) کەوا پرنسیپێکی چەسپاوو کار پێکراوی یاسای سزای نێو دەوڵەتی یه. هەر بەپشت بەستن بەیاسای نێودەوڵەتی مرۆڤانەکەوا لەسەروی یاساکانی عێراقو کوردستانیشه، داواکارم لەبەڕێزتان هەرچی زووە لەسەر بنەمای مادەی (16) ی بڕگەی (3)ی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی ساڵی 2005 هەڵسن بەکاری پێویست بۆ لادانی سەرۆکی هەرێم لەپۆستەکەی بەتۆمەتی پێشێلکردنی یاساو عورفی نێو دەوڵەتیو بنەماکانی ئەخلاقی مرۆڤایەتی چونکەئەم جۆرەتاوانانەهەرگیز بەتێپەڕبونی کات بەسەرناچن وەبەپێی یاسای نێودەوڵەتیش ئێوەلەپەرلەمانی کوردستان وەکو یەکێک لەسێ دەسەڵاتەکەی هەرێمی کوردستان پابەندن بەجێبەجێکردنی یاسای نێوەدەوڵەتی لێرەشدا مەبەست لێپرسینەوەی یاسایی یەلەگەڵ سەرۆکی هەرێم بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی نێودەوڵەتی کەوا هیچ لێبوردنێکیش نایگرێتەوەبەتایبەتیش ئەگەر ئەم لێبوردنەکەلەخودی تۆمەتباران خۆیان دەرچوبن.

زۆر بەڕێزان:

هەر بۆ پاڵپشتی کردنی داواکاری یەکەم ئەمانەی خوارەوەچەند نمونەیەکن لەم تاوانانەی کەوا سەرۆکی هەرێم بەپێ ی یاسای نێودەوڵەتیو ناوخۆ لێ یان بەرپرسیاره:

-    خیانەتی مەزن: سەرۆکی هەرێم بەرپرسیارەلەبانگهێشتکردنی لەشکری ڕژێمی بەعس بۆ کوردستان وەگرتنی هەولێر لە31ی ئابی 1996 خیانەتێک کەوا دەها قوربانی لێکەوتەوەسەرجەمیشیان لەناحەزانی ڕژێمی بەعس بون جگەلەخەڵکی سڤیلی بێ گوناه، پێشتریش سەرۆکی هەرێم هاریکاریو جاشایەتی بۆ دەوڵەتانی ئێرانو تورکیا کردوەدژ بەکوردەئازادیخوازەکانی ڕۆژهەڵاتو باکوڕ، جگەلەکاری سیخوڕی کەوا خۆم بومەقوربانی یەکێک لەم تاوانانەی سەرۆکی هەرێم کاتێ لەساڵی 2005 لەسەر داواکاری مۆسادی ئیسرائیلی فەرمانی ڕفاندنو زیندانی کردنی منی دەرکرد جگەلەبەبارمتەگرتنی خوشکێکم کەوا لوتکەی کاری بێ ئەخلاقی یەسەرۆکی هەرێم لێ بەرپرسیارەهەرچەندەفەرمانەکەش لەمۆسادەوەبۆ ئەو دەرچو بێت، دیارەلەهیچ شوێنێکو ووڵاتێکیش کەسێک تۆمەتبار بێت بەخیانەتی مەزنو کاری سیخوڕی ناتوانێت لێپرسراوەتی پۆستێکی گرنگی وەکو سەرۆکایەتی هەرێم بگرێتەئەستۆی خۆی،

-    ئەنجامدانی تاوانەکانی جەنگو دژ بەمرۆڤایەتی لەشەڕەکانی ناوخۆدا: بەدرێژایی شەڕەکانی ناوخۆ بەدەها حاڵەتی کوشتنو بێ سەرو شوێنکردنی دیلو بریندار لەلایەن هێزەکانی پارتی دیمکراتی کوردستانەوەتۆمار کراون کەوا سەرۆکی هەرێم وەکو فەرماندەی ئەم هێزانەبەپێ ی یاسای نێودەوڵەتی لێ یان بەرپرسیاره، بۆیەشەدەبێت بەپێ ی ڕێککەوتنامەکانی ژنێڤو پرۆتۆکۆڵەکانی تەواوکەری لێپرسینەوەلەگەڵ سەرۆکی هەرێمدا بکرێت وەکو ئەرکێکی پەرلەمان کەوا ناتوانێت دەستبەرداری بێت،

-    تاوانەکانی ئەشکەنجەدانو سوکایەتی کردن بەمرۆڤ: مێژوی پارتی دیمکراتی کوردستان لەوەتەی سەرۆکی هەرێم سەرکردایەتی کردوەبریتی بوەلەمێژوی ئەشکەنجەدانی نەیارانی حزبو بنەماڵەکەی بەتایبەتیش لەزیندانەکانی ئاکرێو هەمو زیندانەکانی تری ژێر کۆنترۆڵی پارتی. من بەندەخۆم بۆ ماوەی شەش مانگ لەزیندانی پاراستن بەئاگاداریو ڕەزامەندی سەرۆکی هەرێم ئەشکەنجەدراوم بۆیەداواکارم لەپەرلەمانی کوردستان منیش وەکو شایەد بانگ بکەن لەکاتی دەست پێ کردنی پرۆسەی لەسەر کار لادانی سەرۆکی هەرێم. پەرلەمانی کوردستان وەکو یەکێک لەسێ دەسەڵاتەکەی هەرێمی کوردستان بەپێ ی مادەکانی 4، 5، 6 لەڕێککەوتنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان دژ بەئەشکەنجەدانو مامەڵەی نامرۆڤانه، پابەندەبەلێپرسینەوەلەگەڵ سەرۆکی هەرێم ئەگەرنا لێپرسراوەتی خودی ئەندامانی پەرلەمان خۆشیان دەگرێتەوه،

-    بێ سەر شوێکردنی بەزۆر: هێزەکانی پارتی دیمکراتی کوردستان لەژێر فەرماندەی سەرۆکی هەرێم تۆمەتبارن بەدەها حاڵەتی بێ سەروشوێنکردن کەوا من بەندەخۆشم یەکێک بوم لەبێ سەروشوێن کراوەکان بەفشاری نێوخۆو نێو دەوڵەتی لەکوشتن ڕزگارم بو، بۆیەبەپێ ی مادەکانی 3، 4، 6 لەڕێککەوتنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پارێزگاری کردنی کەسەکان لەبێ سەرو شوێنکردنی بەزۆر، پەرلەمانی کوردستان وەکو ئەرکێکی یاسای نێودەوڵەتی خۆی لێپرسینەوەلەگەڵ سەرۆکی هەرێمدا بکات کەوا لادانی لەسەرکار تەنها قۆناغی یەکەمەپێش دادگایی کردنی چونکەهەندێک لەبێ سەروشوێنکراوەکان تەرمەکانیان دوایی دۆزراوەتەوەچارەنوسی زۆرینەشیان دیار نی یه،

-    توندو تیژی سێکسیو ئیغتیساب ژنان وەهەڕەشەبەئەنجامدانی: بەدرێژایی شەڕەکانی ناوخۆو شەڕەکانی پارتی دژ بەهیزەکوردی یەکانی ڕۆژهەڵاتو باکوڕ دەها حاڵەتی ئیغتیسابو توندوتیژی سێکسی دژ بەچەکدارانی مێ ینەوەژنانی سڤیل ئەنجامدراوەجگەلەهەڕەشەی ئیغتیساب لەکەسوکاری مێ ینەی زیندانیانی سیاسی لەزیندانەکانی پارتی بەمەبەستی فشار خستنەسەر زیندانیانو بەدەست هێنانی دانپیانان بەتاوانێک وکەوا ئەنجامیان نەدابێت. ئەم تاوانانەش هەموی بەئاگاداریو ڕەزامەندی سەرۆکی هەرێم ئەنجامدراوەبۆیەدەبێت لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵدا بکرێت کەوا لادانی لەپۆستی سەرۆکایەتی تەنها قۆناغی یەکەمی یەتی. کاتێک منیش لەزیندانی پاراستن بوم خوشکێکی منیان هێنایەزیندان بۆ فشار دروست کردن تاکو دۆکومێنتکم پێ مۆر کەن دەستبەرداری ڕەگەزنامەی نەمساوی بم هەر چەندەسەرۆکی هەرێم ئەم تاوانەی بەفەرمانی مۆسادی ئیسرائیلی ئەنجامدا بەڵام لێپرسراوەتی بەپلەی یەکەم خۆی دەگرێتەوەدەشبێت زوو یا درەنگ سزی خۆی وەرگرێت. لێرەدا بەپێ مادەی (3) ی هاوبەشی هەر چوار ڕێککەوتنامەمەکانی ژنێڤ وەمادەی (75 )پرۆتۆکۆڵی تەواوکەری یەکەمو مادەی (4) پرۆتۆکۆڵی تەواوکەری دووەمو، وەبەتایبەتیش مادەی (27)ی ڕێککەوتنامەی ژنێڤی چوارەمو، مادەی (8) جاڕی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی، پەرلەمانی کوردستان پابەندەبەئەنجامدانی لێپرسینەوەلەگەڵ سەرۆکی هەرێمدا.

-    گەندەڵیو خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات: بەدرێژایی هەردو خولی سەرۆکی هەرێم گەندەڵیو خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات ڕۆژ بەڕۆژ لەپەرەسەندندا بوەگوناهی بەشی هەرەگەورەی ئەم تاوانانەش دەکەوێتەسەر ئەستۆی کەسوکاری سەرۆکی هەرێم کەو ا ئاسانکاری یان بۆ دەکات جگەلەوەش وەکو بەرزترین پلەی دەسەڵاتی جێبەجێکردن سەرۆکی هەرێم هەر خۆی لێپرسراوەلەگەندەڵی لەهەرێمدا چونکەئەگەر بیەوێت دەتوانێت کەمی کاتەوەئەگەر بەکەسوکارەکەی خۆیەوەدەست پێ بکات،

-    پابەند نەبون بەعورفو ئەخلاقی مرۆڤایەتیو کوردەواری: ئەم تاوانانەی کەوا لەسەرەوەوەکو نمونەباسکران وەسەرۆکی هەرێم لێ یان بەرپرسیارەجگەلەلێپرسینەوەی یاسایی لێپرسیەوەی ئەخلاقیشی لێدەکەوێتەوەچونکەکەسێک لەم پلەنزمەی ئەخلاقیدا بێت دەستدرێژی بکاتەسەر ناموسی دیلو کەسوکاری زیندانیان، خەڵکی بێ گوناهو ڕۆژنامەنوس بێ سەرو شوێن بکاتو تێرۆریان بکات، یا ئەشکەنجەی دڕندانەی زیندانیان بدات وەکو ئەم تاوانانەی لەزیندانەکانی ئاکرێ ڕویاندەدا، یاخود بەفەرمانی دەزگایەکی جاسوسی دەرەکی وەکو مۆساد هاوڵاتی یەکی خۆی بگرێتو ئەشکەنجەی بدات، هیچ شەرعی یەتێکی ئەخلاقی نی یەپۆستێکی گرنگی وەکو پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم وەرگرێت بۆیەداواکارم لەپەرلەمانی کوردستان هەرچی زووەبەئەرکی خۆی هەڵسێت وەسەرۆکی هەرێم لەپۆستەکەی لابدات وەکو ڕێگەخۆشکردنێک بۆ دادگایی کردنی.

لەگەڵ ڕیزما

د. کەمال سەید قادر

پسپۆری یاسای گشتی

هەولێر

13. 07. 2013

07506930139

 

 

 


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی لەکوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

بابەتی زیاتری نووسەر