چه مکی سه روه ری یاسا ...د.که مال سه ید قادر
پرنسیپی سه روه ری یاسا، ده توانرێت به کورترینو ڕونترین شێوه به حوکمی یاسا دژ به حوکمی ڕه مه كی که سێک پێناسه بکرێت.ئه م پرنسیپه له گه ڵ ئه وه ی پێناسه که ی کورتو ڕونه به ڵام له ناوه ڕکدا زۆر ئاڵۆزه و چه ند پرنسیپێکی جیا له خۆی ده گرێته وه، مێژوه که شی زۆر کۆنه له سه رده می حامۆرابی یه وه ده ست پێده کات، کاتێ یاساکان بۆ یه که م جار نوسرانه وه به ئاشکرا بۆ هه مو که سێک (ته دوین کران)، له یۆنانی دێرینیش ئه رستۆ نزیکه ی 24 سه ده له مه وبه ر له سه ر سه روه ری یاسا نوسی "حومکی یاسا له حوکمی هه ر تاکێک باشتره"، به شایه دی مێژونوسانی ڕۆژئاواش پرنسیپی سه روه ری یاسا له جیهانی ئیسلامیدا له سه ره تاکانی ئیسلامه وه ده ست پێده کات، کاتێ یاساکانی ئیسلام به سه ر هه مو تاکو که سێکدا سه پێندران به خه لیفه کانیشه وه.له ئه ورپا جگه له یۆنانی کۆن، ئه م پرنسیپه له سه ره تادا له به ریتانیا له سه ره تاکانی سه ده ی سیانزه هه م ده ستی پێکرد، به ڵام به ریتانیا فه زلی ئه وه ی له سه ر مرۆڤایه تی هه یه که وا بۆ یه که مجار ده سته واژه ی مۆدێرنی ئه م پرنسیپه ی لێ داڕێژرابێت، کاتێ یاساناسی ناسراوی به ریتانی ( ڕۆبێرت دایسی) له ساڵی 1885، له کتابه که یدا (INTRODUCTION OF THE STUDY OF THE LAW OF THE CONSTITUTION ) پێناسه یه کی یاسایی ڕونی ئه م پرنسیپه ی کرد که وا ئه مڕۆش به کار دێت.دایسی له کتابه که یدا کڕۆکی ئه م پرنسیپه ی له سێ خاڵدا قه تیس کردوه:
1- سه روه ری یاسا حوکمی یاسایه له جیاتی حوکمی ڕه مه کی که سێک، سه روه ری یاسا به ناوکه وه به ستراوه ته وه به پرنسیپی دادپه روه ری، هه مو هه ڵسوکه وتو بڕیارێکی ده وڵه ت ده بێت سه رچاوه یه کی شه رعی یاسایی هه بێت،
2- یه کسانی له به رامبه ر یاسادا، که وا هه مو که سێک به بێ ڕه چاوکردنی باری سیاسیو داراییو کۆمه ڵایه تی له به رامبه ر یاسادا یه کسانن،
3- بڕیاره کانی دامو ده زگاکانی حکومه تیش ده بێت سه رچاوه یه کی شه رعی یاسایی یان هه بێت.
له سه رده می (دایسی) یه وه پرنسیپی " مه لیک یاسایه" گۆڕا بۆ پرنسیپی " یاسا مه لیکه".له سه ده ی بیسته م ئه م پرنسیپه کریستاڵه ی کرد له گه ڵ چه ند پرنسیپێکی ترا، وه کو:
1- یاساکان ده بێت گشتی بن، واته بۆ هه رکه سێک ده ربچن،
2- یاساکان ده بیت به رده وامی یه تی یه کیان هه بێت، تاکو خه ڵک ڵێرابێت له په یڕه وکردنیان سه ر لێشێواوی دروست نه بێت،
3- یاساکان ده بێت ئاشکرا بن هه مو که س بتوانێت ئاگاداری مافو ئه رکه کانی خۆی بێت،
4- یاساکان ده بێت پێشبینی یه کانی داهاتو ڕێکبخه ن نه ک ڕوداوه کانی ڕابردو،
5- هه ر یاسایه کی نوێ ده بێت هۆکارو پاساوی ده رچونی هه بێت.
پرنسیپی سه روه ری یاسا ئێستا بۆته پرنسیپه هه ره بنه ڕه تی یه کانی یاسای نێو ده وڵه تیو ده ستوری ووڵاتان.بۆ نمونه له جاڕی نه ته وه یه کگرتوه کان ئاماژه ی پێکراوه به هه مان شێوه ش له جاڕی مافی مرۆڤی نه ته وه یه کگرتوه کان.له ده ستوری ووڵاتانیشدا بۆ نمونه له ماده ی (6)ی ده ستوری ئه مه ریکی، وه ماده ی (28) ده ستوری ئه ڵمانی، دیباجه ی ده ستوری هه رێمی کوردستان، وه ماده ی (5)ی ده ستوری عێراقی فدراڵ.به شیوه یه کی گشتی هیچ ده ستورێک نی یه له جیهاندا به ڕاسته وخۆ، یا ناڕاسته وخۆ ئاماژه ی بۆ پرنسیپی سه روه ری یاسا نه کردبێت.له واقیعیشدا سه روه ری یاسا ته نها به ناوهێنانو دانپیانانی له ده ستورو یاساکانا به دی نایه ت، به ڵکو زیاتر له ڕێگای دابین کردنی ئامرازه یاسایی یه کانی لێپرسینه وه ی یاسایی، وه کو بۆ نمونه دادگای سه ربه خۆو بێ لایه ن، بۆیه باری سه روه ری یاسا له زۆر له ووڵاته نادمیکراسی یه کاندا پیاده کردنی له واقیعدا جیایه له گه ڵ لایه نی تیۆری هه روه کو له ده ستوره کانیاندا هاتوه.له عێراقو هه رێمی کوردستان سه روه ری یاسا هێشتا له قۆناغه هه ره سه ره تایی یه کانیدایه، وه حوکمی ڕه مه کی هه ندێ لێپرسراوان تا ئێستاش زاڵه به سه ر حوکمی یاسادا زیاتریش به هۆی نه بونی لێپرسینه وه ی یاساییو تێکه ڵ بونی هێزی ئابوریو چه کداری به سیاسه ت.له هه رێمی کوردستاندا چونکه ده ستوره که ی هێشتا کارا نه کراوه هیچ ده قێکی یاسایی باڵاش نی یه که وا سه روه ری یاسا دابین بکات جگه له ده ستوری عێراقی ئه میش به ته واوه تی له هیچ شوێنێکی تری عێراقدا کاری پێ ناکرێت، وه سه ره ڕای ئه وه ش لاوازی سه ربه خۆیی دادگاکانو لاری تای ته رازوی بێ لایه نیان به هۆی به کارهێنانی پێوه ری حزبی نه ک لێهاتویی له ده ستنیشانکردنی دادوه رانا، زیاتر وای کردوه که وا حوکمی یاسا ڕۆڵی لاوه کی ببینێت له به رامبه ر حوکمی ئه م که سانه دا که وا له هه مان کاتدا خاوه ن هێزی سه ربازیو ئابورین، ئه گه ر ده سه ڵات دارێک هیچ یاسایه ک کۆنترۆڵی نه کات، وه هیچ دادگایه که به هۆی سه ربه خۆ نه بونیو نه بونی ده قێکی یاسایی ده سه ڵاتی لێپرسینه وه ی له گه ڵ ده سه ڵاتداران پێبه خشێت، وه له هه مان کاتیشا ده سه ڵاتدار پابه ند نه بێت به هیچ عورفو ئه خلاقو به هایه کی مرۆڤایه تی، ئه وا له جیاتی سه روه ری یاس، یاسای جه نگه ڵ حوکم ده کات.
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
