عێراق: حوکمی زۆرینه یا ته وافوقی؟ ...د.که مال سه ید قادر
1. سیستمی حکومه تی هاوڕایی (ته وافوقی)
سیستمی حوکمی دیمکراسی هه ر له سه ره تای سه ر هه ڵدانی یه وه له ئه سینای کۆن سیستمی حوکمی زۆرینه بوه له گه ڵ سیستمی حوکمی زۆرینه ش دیارده یه کی نه رێنی سه ری هه ڵداوه ئه میش دیارده ی "دکتاتۆری یه تی زۆرینه یه" کاتێ زۆرینه کی ژماره یی به رژه وه ندی یه کانی خۆی به سه ر که مینه ی ژماره ییدا فه رز ده کات هه رچه نده ئامانجه ستراتیژی یه کانی که مینه وه زۆرینه که له یه کتریش جیاواز بن، بۆ نمونه له ده وڵه تێکی فره نه ته وه یی وه کو عێڕاق نه ته وه یه ک یا تایه فه یه ک به پشت به ستن به زۆرینه ی ژماره یی ده توانێت مافه کانی که مینه پێشێل بکات وه کو زۆرینه یه کی عه ره بی دژ به کوردو تورکمانو مه سیحی، بۆیه سیستمی دیمکراسی وه کو سیستمێکی نه رمو به رده وام له حاڵه تی گۆڕانکاری به ره و باشتر هه رده م داهێنانی نوێ ده کات له چوار چێوه ی سیتمه که دا بۆ بنبڕکردنی ئه م دیارده نه رێنی یانه که وا دکتاتۆری یه تی زۆرینه یه کێکه له وانه.له حاڵه تی ده وڵه ته فره نه ته وه ییو مه زهه بی یه کاندا سیستمێکی دیمکراسی نوێ داهێنراوه بۆ به ربه ره کانی کردنی دیارده ی دکتاتۆری یه تی زۆرینه، ئه میش سیستمی دیمکراسی هاوڕایی یه.له م به شه دا هه ردو ده سته واژه ی سیستمی دیمکراسی هاوڕاییو سیستمی حکومه تی هاوڕایی به کار دێت که وا نزیکه ی یه ک مانا ده ده نه وه به ڵام مانای سیستمی دیمکراسی نه ختێک فراوانتره چونکه هه مو ده سه ڵاتو دامو ده زگاکانی ده وڵه ت ده گرێته وه به پێچه وانه ی سیستمی حکومه تی هاوڕایی که وا زیاتر ده سه ڵاتی جێبه جێکردن ده گرێته وه.
1.1. سیستمی حکومه تی هاوڕایی: سیستمی دیمکراسی هاوڕایی به شێوه یه کی گشتی بنیاتنراوه له سه ر پرنسیپی دابه شکردنی ده سه ڵات له سه ر گروپه نه ته وه ییو مه زهه بی یه جیاجیاکاندا له چوارچێوه ی ده وڵه تێکدا به پێی ڕێژه یه کی دیاریکراو که وا له کۆمه ڵگایه که وه بۆ کۆمه ڵگایه ک ده گۆڕێت، هه ر هه مو ئه ندامانی گروپه که ش ناسنامه ی هاوبه شی هاوڵاتی بون کۆیان ده کاته وه، هه روه کو بۆ نمونه سویسراو به لچیکا که وا سیستمی دیکمراسی هاوڕای په یڕه و ده که ن به ڵام نه ک ده وڵه تێکی فره نه ته وه ییو مه زهه بی وه کو عێراق که وا سیستمی حوکمی زۆرینه په یڕه و ده کات بۆیه شه سیتمی حوکمو پێکه وه ژیانی تا ئێستا فاشیله، هه رچه نده له ده ستوره نوسراوه که شیو له عورفی ده ستوریشیدا هه روه کو دوایی دێینه سه ری چه ند هیمایه کی دیمکراسی هاوڕایی به دی ده کرێن.
1.2. گرنگترین خاسڵه ته کانی سیستمی دیمکراسی هاوڕایی:
1- حکومه تی هاوپه یمانی: ده سه ڵاتی جێبه جێکردن له چوارچێوه ی سیستمی دیمکراسی هاوڕاییدا هه رده م له شێوه ی هاوپه یمانی یه تێکی فراواندا ده بێت به نوێنه رایه تی هه مو نه ته وه و مه زهه به کانی ووڵات، هه روه کو له خواره وه له نمونه ی سویسراو به لچیکا به درێژی باسی ده که ین،
2- مافی ڤیتۆ: له م جۆره سیستمانه دا نوێنه رانی گروپه نه ته وه ییو مه زهه بی یه سه ره کی یه کان مافی ڤیتۆیان هه یه به رامبه ر به م بڕیارانه ی ده وڵه ت که وا بتوانن کاریگه ری یان له سه ر مافه کانی یه کێک له م گروپانه هه بێت، بۆ نمونه بڕیارێک ئامانجی گۆڕینی سنوری ئیداری هه رێمێکی تایبه ت به یه ک له م گروپانه بێت، یا کار له سه ر پێکهاته ی دیمگرافیو مافه کولتوری یه کانیان بکات،
3- سیستمی فدراڵی: هه مو ئه م ده وڵه تانه ی که وا سیستمی دیمکراسی هاوڕایی په یڕه و ده که ن له هه مان کاتیشا سیستمی حوکمی ده وڵه تیشیان فدراڵی یه، به ڵام مه رج نی یه هه مو سیستمێکی فدراڵی سیستمی حوکمی دیمکراسی هاوڕایی په یره و بکات وه عێراقی فدراڵی یه کێکه له م نمونانه.
2. نمونه کانی سیستمی حوکمی هاوڕایی:
2.1. به لچیکا: ئه م ووڵاته سیستمی حکومه تی په رله مانی په یڕه و ده کات هه روه کو له ماده کانی (105 وه 114)ی ده ستوره که یدا هاتوه، به ڵام سیستمی حوکمی ووڵات به شێوه یه کی گشتی وه سیستمی حکومه ته که ی سیستمی هاوڕایی یه، چونکه حکومه ته که ی بریتی یه له هاوپه یمانی یه تێکی به رده وامی فراوان له نێوان ئه م حزبه سیاسی یانه ی که وا نوێنه رایه تی هه ردو نه ته وه ی سه ره کی هۆڵه ندی زبانو فه ره نسی زبان ده که ن، له وانه هه تا پارتی سۆشیالیستی به لچیکیش دابه ش بوه به سه ر هه ردو باڵی هۆڵه ندی زبانو فه ره نسی زباندا، له عێراقیش به هه مان شێوه هه تا حزبه ئیسلامیو شیوعی یه کانیش به سه ر باڵه کانی کوردیو عه ره بی دابه شبونه.حکومه تی به لچیکا به پێ ی ماده ی (99) ی ده ستوره که ی ده بێت پێک بێت له ژماره یه کی یه کسان له وه زیرانی سه ر به گروپی هۆڵه ندی زبانو فه ره نسی زبان، هه رچه نده فه ره نسی زبانه کان به ژماره له هۆڵه ندی زبانه کان که متریشن.وه کو عورفێکی ده ستوریش ده بێت هه مو بڕیاره کانی حکومه ت له ڕێگای گفتوگۆوه له نێوان نوێنه رانی هۆڵه ندی زبانو فه ره نسی زبان دابڕێژرێنو ده ربکرێن.
2.2. سویسرا: حکومه تی سویسرا نمونه یه کی تاکه له جهیان له چواچێوه ی سیستمی هاوڕاییدا که وا ئه و په ڕی یه کسانیو دادپه روه ری له نێوان نه ته وه و مه زهه بو هه رێمه سه ره کی یه کانی ووڵاتدا دابین ده کات، بێگومان ئه م سیستمه پێشکه وتوه ش په یوه ندی به ئاستی لێبورده ییو وویستی پێکه وه ژیانی ئاشتیخوازانه ی هه مو گروپه جیاوزه کان هه یه.به گوێره ی ماده کانی (174-187) ی ده ستوری سویسری حکومه تی سویسری به رزترین ده سه ڵاتی جێبه جێکردنه له ووڵاتدا وه هه رده م پێکدێت له هاوپه یمانی یه کی فراوان که وا خۆی له کابینه یه کی حه وت وه زیریدا ده بینێته وه، به پێ ی ماده ی(75)ی ده ستوریش یه ک له وه زیره کان ساڵانه به نۆره ڕۆڵی سه رۆکی ده وڵه ت ده بینێت وه له هه مان کاتیشا جۆرێکه له سه رۆکی ئه نجومه نی وه زیران به ڵام یه کسانه له گه ڵ هه مو وه زیره کانی تر له ئه رکو مافدا.سه باره ت به پێکهاته ی نه ته ویی ئه نجومه نی وه زیران ئه وا چوار وه زیر سه ر به نه ته وه ی ئه ڵمانن، دووانیان سه ر به نه ته وه ی فه ره نسی وه یه کێکیان سه ر به نه ته وه ی ئیتالی، له هه مان کاتیشا ڕه چاوی نوێنه رایه تی کردنی دادپه روه رانه ی حزبه سیاسی یه سه ره کی یه کانو مه زهه به کانو هه رێمه کان کراوه، بۆ نمونه هیچ کانتۆنێک (هه رێم) نابێت له یه ک وه زیر زیاتری هه بێت، به گوێره ی ماده ی (177)ی ده ستوریش ده بێت هه مو بڕیاره کانی حکومه ت به هاوڕایی له نێوان هه ر حه وت وه زیر ده ربچن.گرنگترین خاسڵه ته کانی حکومه تی سویسری ئه مانه ن:
1- په رله مان هه ر حه وت ئه ندامی حکومه ت ده ستنیشان ده کات به ڵام ناتوانێت لایانبه رێت،
2- ساڵانه یه کێک له وه زیره کان به نۆره ڕۆڵی سه رۆکی ده وڵه ت ده بینێت که وا له هه مان کاتیشا سه رۆکایه تی کردنی حکومه تیشه، به ڵام پێگه ی یه کسانه به وه زیره کانی تر،
3- حکومه ت هاوپه یمانی یه کی به رده وامه له نێوان حزبه سه ره کی یه کانی ووڵاتدا به ڵام وه زیره کان مه رج نی یه کاندیدی حزبه کان بن، په رله مان به گوێره ی پێوه ره کانی خۆی ئازاده له ده ستنیشانکردنیان،
4- له کاتی ده ستنیشانکردنی وه زیره کان چاودێری ڕێژه و پێکهاته ی نه ته وه ییو مه زهه بیو کانتۆنه کان (هه رێمه کان) ده کرێت،
5- حکومه ت له لایه ن په رله مانه وه ده ستینیشان ده کرێت به ڵام په رله مان مافی لابردنیانی نی یه.
6- ئامانجی سه ره کی سیستمی حکومه تی سویسری دادپه روه ری یه له نێوان هه مو گروپه سیاسیو مه زهه بیو نه ته وه ییو هه رێمه کان بۆ بنبڕکردنی دکاتاتۆری یه تی زۆرینه.
3. سیستمی حوکومه تی عێراق زۆرینه یا هاوڕایی؟
هه ر وه کو له به شه کانی پێشوی ئه م کتابه دا باسکرا له هه مو ووڵاتێکدا له ته ک ده ستوری نوسراودا به ڕێژه ی جیا جیا عورفی ده ستوریش هه یه وه کو کۆمه ڵه دابونه ریتێکی کار پێکراوو چه سپاو له سیستمی سیاسی ووڵاته که دا، بۆ نمونه هه رێمی کوردستان که وا تا ئێستا ده ستورێکی کارای نی یه وه ئه و یاسایانه ی که سیستمی حوکم له هه رێمدا ڕێکده خه ن به ژماره زۆر سنوردارن، عورفی ده ستوری ڕۆڵی سه ره کی ده بینێت له به ڕێوه بردنی هه رێمدا، له عێراقی فدراڵیش که وا ده ستوره که ی نوێ یه وه هێشتا به ته واوه تی په یڕه و ناکرێت عورفی ده ستوری تیایا به هه مان شێوه ڕۆڵی گرنگی خۆی ده گێڕێت.ئه گه ر له سه ره تادا ده ستوری عێراق وه کو پێوه ر وه رگرین بۆ وه ڵامدانه وه ی ئه م پرسیاره ئه وا به زه حمه ت هیچ شونێکی سیستمی حوکمی دیمکراسی هاوڕایی به دی ده که ین، هه رچه نده عێراق خۆی ووڵاتێکی فره نه ته وه ییو مه زهه بیو فدراڵی یه.سه باره ت به حکومه تی عێراقیش ئه وا هه روه کو له ماده ی (63) ده ستوردا هاتوه دوو جه مسه ره، جه مسه ری سه رو سه رۆک کۆماره وه جه مسه ری خواروش سه رۆکی ئه نجومه نی وه زیرانو وه زیره کانن به بێ ئه وه ی هیچ ئاماژه یه ک بۆ سیستمی هاوڕایی بکات وه کو بۆ نمونه دابه شکردنی پۆسته کانی ده سه ڵاتی جێبه جێکردن له سه ر بنه مای نه ته وه یی مه زهه بی.هه روه کو له ماده ی (67) ده ستوردا هاتوه په رله مان به زۆرینه ی 2/3 ی ئه ندامه کانی سه رۆک کۆمار هه ڵده بژێرێت ئه گه ر کاندیدێکیش ئه ڕێژه یه ی به ده ست نه هێنا له خولی یه که مدا ئه وا له خولی دووه مدا ده بێته کێبڕکێ له نێون ئه م دوو کاندیده ی زۆرترین ده نگیان هێناوه وه براوه هه رده م دیاره خاوه ن زۆرینه یه.ئه م ماده یه ی ده ستوری عێراق به ئاشکرا پرنسیپی زۆرینه له هه ڵبژاردنی سه رۆکی کۆمارده ده چه سپێنێت نه ک پرنسیپی هاوڕایی، بۆ نمونه ئه گه ر کوردێک خۆی بۆ پۆستی سه رۆک کۆمار کاندید بکات ئه وا له لایه نی ڕێژه یی یه وه زۆر زه حمه ته بۆ ئه م کاندیده زۆرینه ی 2/3 به ده ست بێنێت به هۆی ڕێژه ی کورد له په رله مانی عێراقدا وه نوێنه رانی کورد به پێ ی ده ستور مافی ڤیتۆشیان پێ نه دراوه تاکو کاندیدی خۆیان فه رز بکه ن به رامبه ر سازش کردن له پۆستێکی تر وه کو پۆستی سه رۆکی ئه نجومه نی وه زیران بۆ نمونه، وه هه تا ئه گه ر هه ڵبژاردنی سه رۆک کۆمار که وته خولی دووه میش ئه وا دیسان زه حمه ته کورد له لایه نی ژماره یی وه به بێ ڕێککه وتنو سه ودا له گه ڵ قه واره کانی تر زۆرینه ی ده نگ به ده ست بێنێت، له ئه سڵدا هیچ گه ره نتی یه ک نی یه له ده ستوردی عێراقدا که وا جێگرێکی سه رۆک کۆماریش کورد یا سه ر به که مینه یه کی تر بێت.سه باره ت به ده ستنیشانکردنی ئه نجومه نی وه زیرانیش ئه وا به هه مان شێوه هه روه کو له ماده ی (73)ی ده ستوری عێراقد هاتوه، سه رۆک کۆمار کاندیدی قه واره ی خاوه ن زۆرینه له په رله ماندا به پێکهێنانی حکومه ت ڕاده سپێرێت وه په رله مان به زۆرینه ی ڕه های ئه ندامه کانی متمانه ده به خشێته ئه نجومه نی وه زیران به بێ ئاماژه کردن به پێکهاته ی نه ته وه ییو مه زهه بی ئه ندامانی ئه نجومه نی وه زیران که وا له لایه نی تیۆری یه وه ده توانن هه مویان سه ر به نه ته وه ی زۆرینه بن یا هه تا مه زهه بی زۆرینه، به هه مان شێوه ش بڕیاره کانی حکومه ت ده توانن ڕه چاوی به رژه وه ندی یه کانی هیچ که مینه یه ک نه که ن چونکه حکومه ته که له سه ر بنه مای زۆرینه دامه زراوه نه ک هاوڕایی وه کو سویسراو به لچیکا که وا پێشتر باسی لێوه کرا.سه باره ت به ده سه ڵاته کانی ئه نجومه نی وه زیرانیش ئه وا هه روه کو له ماده ی (77)ی ده ستوری عێراقد هاتوه هیچ ئاماژه یه ک بۆ ئه وه نه کراوه که وا ئه م بڕیارانه ڕه چاوی به رژه وه ندی یه کانی که مینه کانی عێراق بکه ن، به هه مان شێوه ش سه باره ت به ده سه ڵاته کانی داموده زگاکانی تری فدراڵی هه روه کو له ماده کانی (106-108) هاتوه به هیچ جۆرێک ئاماژه بۆ سیستمی دیمکراسی هاوڕایی نه کراوه، ته نها له ماده ی (109)دا نه بێت که نوسراوه حکومه تی فدراڵی هه ڵده ستێت به به ڕێوه بردنی کێڵگه نه وتی یه به رهه م هێنه ره کانی ئێستا به هه ما هه نگی له گه ڵ حکومه تی هه رێمه کانو پارێزگاکانی په یوه ندیدار ئه مه ش به بێ ئاماژه کردن به مافی ڤیتۆی حکومه تانی هه رێمو پارێزگاکان یا پرنسیپی هاوڕایی بۆیه شه کێشه له م بواره دا هه بوه و ده بێت له نێوان حکومه تی هه رێمو حکومه تی عێراقد.ته نها له ماده ی (117)ی بڕگه ی (2) ده ستوری عێراقدا ده توانین جۆرێک له مافی ڤیتۆ بۆ هه رێمه کان به دی بکه ین کاتێ ده ڵێت ده سه ڵاتی هه رێمێک مافی ئه وه ی هه یه شێوازی کارپێکردنی یاسایه کی فدراڵی بگۆڕێت ئه گه ر ئه م یاسایه ناکۆک بو له گه ڵ یاساکانی هه رێمه که، هه تا ئه م ماده یه ش تایبه ت نی یه به گروپێکی نه ته وه یی یا مه زهه بی به ڵکو به شێوه یه کی گشتی داڕێژراوه وه ئاراسته ی قه واره یه کی جوگرافی کراوه.
به ڵام ئه گه ر له ژێر تیشکی عورفی ده ستوریدا له وه ڵامێک بۆ پرسیاره که ی ئه م به شه مان بگه ڕێین، ده بینین که وا سیستمی حکومه تی عێراق جۆرێکه له سیستمی حکومه تی هاوڕایی، بۆ نمونه سه رۆکی کۆمار کورده جێگرێکی عه ره بی سوننه یه وه جێگرێکی تری عه ره بی شیعه له به رامبه ردا سه رۆکی ئه نجومه نی وه زیران سه ر به زۆرینه ی مه زهه بی شیعه یه جێگرێکیشی کوردو ئه می تریشیان عه ره بی سوننه یه وه حکومه تیش بریتی یه له هاوپه یمانی یه تێکی فراوان له نێوان هه ر سێ پێکهاته ی سه ره کی کوردو عه ره بی شیعه و عه ره بی سوننه.له ئاستی پۆسته باڵاکانی تری ده وڵه تیشا له واقیعدا جۆرێک له سیستمی هاوڕایی به دی ده کرێت به ڵام ئه م دیاردانه چونکه بنه مایه کی ده ستوری یان نی یه وه پابه ندن به هاوسه نگی هێز له نێوان گروپه جیا جیاکاند، ده توانن هه موی کاتی بن وه له لایه نی تیۆری یه وه زۆرینه یه کی مه زهه بی یا نه ته وه یی هه مو ده سه ڵاته کان بۆخۆی پاوان بکات.
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
