سیستمی حوکمی عێراق فدراڵی یه، یا کۆنفدراڵی؟ ..به شی -11- ....د.کەمال سەید قادر
سیستمی فدراڵی عێراق هه روه کو له ده ستوره که یدا هاتوه نمونه یه کی بێ هاوتایه له مێژوی سیستمی فدراڵی ڕابردوو ئه مڕۆی ئه م سیستمانه دا به شێوه یه ک که وا پێوه ره کانی سیستمی فدراڵی زۆر به زه حمه ت له سه ری ده چه سپێن، هه ر بۆ نمونه تا ئێستا نه بوه و نی یه که وا سیستمێکی فدراڵی ته نها له یه ک هه رێم پێک بێت، چیکۆسلۆڤاکیای کۆن له دوو هه رێم پێک هاتبو، به لچیکا ئێستا که مترین پێکهاته ی هه یه که وا شه ش پێکهاته ن، به ڵام سیستمی کۆنفدراڵی پێکهاتو له دوو ووڵات نمونه یان له مێژودا هه یه بۆ نمونه کۆنفدراڵی سربیاو مۆنتێنێگرۆ له ساڵانی 2003-2006، بۆیه سیستمه که ی حوکمی عێراق زیاتر لار بۆته وه به لایه نی کۆنفدراڵی ئه مه ته نها له لایه نی یاسایی یه وه، به ڵام له لایه نی واقیعی سیاسی یه وه په یوه ندی نێوان هه رێمو به غدا زیاتر له په یوه ندی نێوان دوو ده وڵه تی هاوسێ ی ناکۆک ده چن که وا له شکره کانیان به رامبه ر به یه کتر له سه ر سنوره کان وه ستابن له سه ر دیاریکردنی سنورو موڵکی یه تی سه رچاوه سروشتی یه کانی وه کو نه وتو گاز.وه ڵامدانه وه ی ئه م پرسیاره، ئایا عێراق سیستمه که ی حوکمی فدراڵی یه یا کۆنفدراڵی، له لایه نی سیاسی یه وه له ژێر تیشکی واقیعی ڕۆژانه ی په یوه ندی یه کانی نێوان هه وڵیرو به غدا زۆر ئاسانه، به ڵام له لایه نی یاسایی یه وه پێویستی به توێژینه وه ی زیاترو میتۆدی به راورد هه یه له گه ڵ سیستمه فدراڵیو کۆنفدراڵی یه کانا، بۆیه پێش ئه وه ی بێینه سه ر هه وڵی وه ڵامدانه وه ی ئه م پرسیاره، ده بێت به کورتی تیشک بخه ین سه ر خاسڵه ته سه ره کی یه کانی سیستمی کۆنفدراڵی وه به راورد کردنی له گه ڵ ده ستوری عێراقو دوو نمونه ی کۆنفدراڵی، یه که میان یه کێتی ئه ورپایه وه دووه میان سیستمی کۆنفدراڵی سربیاو – مۆنتێنێگرۆیه که وا له نێوان ساڵانی 2003- 2006 کاری پیده کرا:
1- ده سه ڵاتی حکومه تی ناوه ندی سیستمه فدراڵی یه کان زۆر سنورداره: ئه م ده سه ڵاتانه به زۆری بواره کانی به رگریو، په یوه ندی یه کانی ده روه و دراوو ده گرێته وه، هه تا ئه م ده سه ڵاتانه ی حکومه تی ناوه ندیش سنوردارن.له ده ستوری عێراقیشا هه روه کو له ماده ی (110) هاتوه، ده سه ڵاته تایبه ته کانی حکومه تی فدراڵی به شێوه یه کی سه ره کی بریتین له ئاسایشی نه ته وه ییو هێزی چه کدار، داراییو ئابوریو دراو، وه ڕه گه زنامه و به هاوڵاتی بون، به ڵام ئه م ده سه ڵاتانه ش هه رچه نده تایبه تن به حکومه تی فدراڵی به ڵام حکومه تی فدراڵی مۆنۆپۆڵی به کارهێنانی نی یه بۆ نمونه له ئاستی په یوه ندی یه کانی ده ره وه هه روه کو له ماده ی ( 121بڕگه ی 4 هاتوه) نوسینگه ی تایبه به هه رێمو پارێزگاکان ده کرێته وه له باڵوێزخانه وه نێرده دبلۆماسی یه کاندا به مه به ستی به دوا چونی ڕۆشنبیریو کۆمه ڵایه تیو گه شه پێدان.له ڕاستیشدا مه به ست لێره دا ته نها هه رێمی کوردستانه چونکه عێراق تا ئێستا له یه ک هه رێمو حکومه تی ناوه ندی پێکدێت له گه ڵ پارێزگاکان، ئه مه ش یه کێکه له خاسڵه ته کانی سیستمی کۆنفدراڵی که وا له یه کێتی ئه ورپیش به دی ده کرێت، یه کێتی ئه ورپیش له گه ڵ ئه وه ی سیاسه تی ده ره وه ی یه کێتی یه که ڕێکده خات به ڵام هه ر هه مو 27 ووڵاتانی ئه ندام مافی کردنه وه ی نوێنه رایه تی خۆیانیان هه یه.سه باره ت به ئاسایشی نه ته وه ییو هێزی چه کدار ئه وا هه روه کو له بڕگه ی (5) ی ماده ی (121) هاتوه، حکومه تی هه رێم مافی ڕێکخستنی هێزه کانی ئاسایشی ناوخۆی هه یه، وه کو ئاسایشو پۆلیسو پاسه وانی هه رێم.هێزه چه کداره کانی هه رێم وه کو هێزه چه کداره کانی ووڵاتانی ئه ندام له یه کێتی ئه ورپی سه ربه خۆیی ته واویان هه یه به رامبه رحکومه تی ناوه ندی وه له ژێر فه رمانده ی سه رۆکی هه رێمدان نه ک سه رۆکی ئه نجومه نی وه زیرانی عێراق.به شێوه یه کی گشتی حکومه تی هه رێم هه روه کو له بڕگه ی (1) ی ماده ی (121) دا هاتوه مافی پیاده کردنی هه مو ده سه ڵاته کانی یاسادانانو، جێبه جێکردنو، دادوه ری هه یه جگه له م ده سه ڵاتانه ی که وا تایبه تن به حکومه تی ناوه ندی.له ڕاستیشدا هه ر سێ ده سه ڵاته که ی هه رێم به هیچ شێوه یه ک له ژێر چاودێری هیچ ده زگایه کی حکومه تی ناوه ندی نین وه وه کو ده سه ڵاته کانی ده وڵه تێکی سه ربه خۆ ڕه فتار ده که ن.ڕاسته ده سه ڵاتی ناوه ندیو هه رێمی کوردستان دراوی عێراقی به کار دێنن، به ڵام ئه مه له سیستمه کۆنفدراڵی یه کانیشا دیارده یه کی ئاسایی یه، بۆ نمونه له کۆی 27 ئه ندامی یه کێتی ئه ورپی 17 ئه ندامیان دراوی هاوبه شی ئۆیرۆ به کار دێنن.سه باره ت به به ڕێوه بردنی سه رچاوه سروشتی یه کانیش ئه وا له سیستمه کۆنفدراڵی یه کاند باوه که وا هه ر ووڵاتێکی ئه ندام خۆی ئه م سه رچاوانه به ڕێوه ده بات به جۆرێک له هه ماهه نگی له گه ڵ ده سه ڵاتی ناوه ند، بۆ نمونه له یه کێتی ئه ورپی به م جۆره یه.له ماده ی (112) ده ستوری عێراقیشدا هاتوه که وا کێلگه نه وتی یه به رهه مهێنه ره کان به هاوبه شی له نێوان حکومه تی ناوه ندو هه رێمه کان به ڕێوه ده برێن، ئه مه ش وا ده گه یه نێت که وا کێڵگه نوێ یه کان به ته نها له لایه ن هه رێمه وه به ڕێوه ده برێن.به ڕێوه بردنی گومرگیش هه روه کو له ماده ی(114) ی ده ستوردا هاتوه به هه ما هه نگی له نێوان حکومه تی ناوه ندیو حکومه تی هه رێم به ڕێوه ده چێت، ئه مه ش هه مان حاڵه ته له یه کێتی ئه ورپی که وا نه سنور هه یه له نێوانیان نه گومرگ به ڵام سیاسه تی گومرگی ده ره وه یان به هه ما هه نگی یه، عێراق وه کو کۆنفدراڵی یه کێتی ئه ورپی له نیو خۆیدا یه ک بازاڕه.له ڕاستیشدا له نێوان هه رێمی کوردستانو حکومه تی ناوه ندی جۆرێک له کۆنترۆڵی سنور هه یه له یه کیتی ئه ورپی ئه وه ش نی یه، هه تا مافی نیشته جێبونیش له یه کێتی ئه ورپی پارێزراوه بۆ هه مو هاوڵاتیانی یه کێتی یه که به ڵام جۆرێک له مۆڵه تدانی پێویسته، له هه رێمی کوردستانیش هه ر به هه مان جۆر دانیشتوانی ده ره وه ی هه رێم پێویستیان به مۆڵه تی نیشته جێبون هه یه.ده سه ڵاته کانی هه رێمی کوردستان به رامبه ر ده سه ڵاته کانی حکومه تی ناوه ندی ئه وه نده فراوانن وه به گوێره ی ماده ی (115) هه مو ئه م بوارانه ده گرنه وه که وا نه که وتونه ته چوارچێوه ی ده سه ڵاته یایبه ته کانی حکومه تی فدراڵی به گوێره ی ماده (110).ئه م پرنسیپه ش به هه مان شێوه خاسڵه تێکی سیستمی کۆنفدراڵی یه له یه کێتی ئه ورپیش ده سه ڵاته کانی یه کێتی ئه ورپی به رامبه ر به ده سه ڵاتی ووڵاتانی ئه ندام زۆر سنوردارن.
2- باڵاده ستی یاساکانی هه رێم به رامبه ر یاساکانی حکومه تی فدراڵی.له هه مو سیستمه فدراڵی یه کانا یاساکانی فدراڵی زاڵن به سه ر یاساکانی هه رێمه کاندا، به ڵام له سیستمه کۆنفدراڵی یه کانا به پێچه وانه وه یه.له ده ستوری عێراقیشا هه روه کو له بڕگه ی (2) ی ماده ی (121) دا هاتوه حکومه تی هه رێم مافی هه موارکردنی جێبه جێکردنی یاسای فدراڵی له هه رێمدا هه یه، ئه گه ر ناکۆکی یه ک یا دژایه تی یه ک له نێوان یاسای فدراڵیو یاسای هه رێمدا هه بو له سه ر بابه تێک، له سنوری ئه و ده سه ڵاتانه نه بێت که وا تایبه تن به حکومه تی فدراڵ، له ماده ی (115) شدا هاتوه که وا ئه گه ر کێشه یه ک دروست بو له سه ر ده سه ڵاته هاوبه شه کانی نێوان حکومه تی هه رێمو حکومه تی فدراڵی ئه وا یاساکانی هه رێم باڵا ده ستن.
3- ده سه ڵاتی یاسادانانی هابه ش: هه رێمی کوردسستان هاوبه شه له ده سه ڵاتی یاسادانانی فدراڵی، به هه مان شێوه ش سربیاو مۆنتێنیگرۆ له کۆنفدراڵی یه که یانا ئه نجومه نێکی یاسادانانی هاوبه شیان هه بو، وه هه ر 27 ئه ندامی یه کێتی ئه ورپیش به شدارن له ده سه ڵاتی یاسادانانی کۆنفدراڵی یه کێتی ئه ورپبی.
4- دامه زراندنی سیستمێکی کۆنفدراڵی: سیستمی کۆنفدراڵی ده توانرێت له ڕێگای ڕێککه وتنامه یه کی نێوه ده وڵه تی، یاخود ده ستورێک دابمه زرێنرێت، یه کێتی ئه ورپی له ڕێگای ڕێککه وتنامه یه کی نێوده وڵه تی دامه زرا، به ڵام کۆنفدراڵی سربیاو مۆنتی نێگرۆ له ڕێگای ده ستورێکه وه، ده ستوری عێراقیش ده توانرێت به هه مان شێوه وه کو ڕێککه وتنامه یه کی کۆنفدراڵی سه یر بکرێت،
5- سیستمه کۆنفدراڵی یه کان له سه ر بنه مای ئاره زومه ندانه داده مه زرێن: به هه مان شێوه ش له دیباجه ی ده ستوری عێراقدا هاتوه " ئێمه گه لی عێراق به سه رجه م پێکهاته کانی یه وه به ته واوی وویستی خۆمان، به ئازادانه و ئاره زومه ندانه، بڕیاری یه کگرتنی ئاره زوو مه ندانه مان داوه".
6- ئاڵاو سرودی هاوبه ش: سیستمه کۆنفدراڵی یه کانیش ده توانن ئاڵاو سرودی هاوبه شیان هه بێت، کۆنفدراڵی سربیاو مۆنتینێگرۆ بۆ نمونه ئاڵایه کی هاوبه شیان هه بو له گه ڵ سرودێک که وا به هه ردو زمان ده وترا، ئاڵای عێراقیش ڕێککه وتنێکه له نێوا هه ردو لایه نی حکومه تی هه رێمو ده سه ڵاتی فدراڵی وه کار بۆ سرودێکی هاوبه شیش ده کرێت، یه کێتی ئه ورپیش ئاڵایه کی تایبه ت به خۆی هه یه که وا له ته ک ئاڵای ووڵاتانی ئه ندام هه ڵده کرێت وه کو ئاڵای عێراق له هه رێمی کوردستان.
7- بۆنه ئاینیو نه ته وه یی یه کانو پشوه کان: له سیستمی کۆنفدراڵی وه کو یه کێتی ئه ورپی باوه که وا هه ر ووڵاتێکی ئه ندام بۆنه ی تایبه ت به خۆیو پشودانی خۆی هه یه، له عێراقیش به هه مان جۆر بۆنه کانی هه رێمی کوردستانو واده ی پشوه کان جیان له گه ڵ ئه وانه ی ده سه ڵاتی ناوه ندی.
8- سنوری نێوان ووڵاتانی ئه ندام: له سیستمه کۆنفدراڵی یه کانا باوه که وا هه ر ووڵاتێکی ئه ندام سنوری سیاسی خۆی به رامبه ر ئه ندامانی تر دیاری ده کات نه ک بۆی دیاری ده کرێت.هه رێمی کوردستانیش به هه مان شێوه نه ک هه ر سنوری سیاسی خۆی له هه ر سێ پارێزگای هه رێم به رامبه ر به عێراق دیاری کردوه به ڵکو هێزه کانی هه رێم له لایه ن واقیعه وه ناوچه کوردی یه کانی پارێزگاکانی دیاله و، نه ینه واو سه لاحه دینیش کۆنترۆڵ ده که ن جگه له که رکوک که وا هێشتا نه خراوه ته سه ر هه رێم.
9- مه سه له ی ناوی فدراڵی یا کۆنفدراڵی: سیستمی سیاسی عێراق به عێراقی فدراڵی ناسراوه، به ڵام ئه مه هیچ له واقیعی مه سه له که ناگۆڕی که وا سیستمێکی کۆنفدراڵی یه، سویسرا بۆ نمونه که وا سیستمه که ی فدراڵی یه به ڵام ناوه که ی کۆنفدراڵی سویسری یه، مه سه له ی ناو ڕوی ده ره وه یه نه ک ناوه وه که وا واقیعی سیستمه که یه.
10- هه موار کردنی ده ستوری کۆنفدراڵی یا ڕێککه وتنامه که: خاسڵه تێکی زه قی سیستمی کۆنفدراڵی ئه وه یه که وا ده ستوری کۆنفدراڵی یا ڕێککه وتنامه نێوده وڵه تی یه که زۆر به زه حمه ت هه موار ده کرێت وه ئه گه ر هه مواریش کرا ئه وا به ڕه زامه ندی هه مو ئه ندامه کان.هه موار کردنی ده ستوری عێراقیش وه کو ده ستوری سیستمێکی کۆنفدراڵی هه موارکردنی زۆر زه حمه ته هه روه کو له ماده ی (126) ی ده ستوردا هاتوه، هه موارکردنی ده ستور به زۆرینه ی 2/3 ئه ندامانی په رله مان ده بێت دوایی ده خرێته ڕاپرسی ده بێت زۆرینه به ده ست بێنێت، وه ئه گه ر هه موار کردنه که ش بۆی هه بو ده سه ڵاته کانی هه رێم که م کاته وه، ئه وا ڕه زامه ندی ده سه ڵاتی یاسادانانی هه رێمو زۆرینه ی دانیشتوانی هه رێمی پێویسته له ڕاپرسی یه کدا، ئه مه ش جووت ڤیتۆ له ده ستی هه رێم دژ به هه ر هه موار کردنێک ده گه یه نێت.له یه کێتی ئه ورپیش هه ر هه موارکردنه وه یه کی ڕێککه وتنامه که پێویستی به ڕه زامه ندی هه مو ووڵاتانی ئه ندام هه یه.
ده رئه نجام
سیستمی فدراڵی عێراق به گوێره ی ده ستورو واقیعی ده ستوری زۆر له سیستمی کۆنفدراڵ یه وه نزیکتره له وه ی فدراڵی، وه له هه ندێ حاڵه تیشا کۆنفدراڵی یه کی زۆر شلیشه به به رژه وه ندی هه رێمی کوردستانا، بۆ نمونه له بواری هه رسێ ده سه ڵاتی یاسادانانو، جێبه جێکردنو دادوه ری که وا ناکه ونه ژێر کۆنترۆڵی هیچ ده سه ڵاتێکی فدراڵی هه تا له یه کێتی ئه ورپیش ئه م ده سه ڵاتانه ی ووڵاتانی ئه ندام جۆرێک چاودێریو کۆنترۆڵی یه کێتی ئه ورپیان له سه ره.هه رسێ ده سه ڵاته که ی هه رێمو هێزه کانی ئاسایشی ناوخۆو پاسه وانانی هه رێم به جۆرێك به ڕێوه ده برێن که وا له ووڵاتانی خاوه ن سه روه ری ته واو باوه.له هه موشیان گرنگتر کۆنترۆڵی حکومه تی هه رێمه له سه ر سه رچاوه سروشتی یه کان که وا وه زاره تێکی تایبه ت به حکومه تی هه رێم به ڕێوه ی ده بات دوور له ده ست تێوه ردانی به غدا.هه ڵسوکه وتی لێپرسراوانی هه رێمیش به رامبه ر به عێراق به شێوه یه کی گشتی سه روه ری پیوه دیاره، بۆ نمونه حکومه تی هه رێم تا ئیستا به چه نده ها ڕیککه وتنامه ی جۆراوجۆری له گه ڵ کۆمپانیاو هه تا حکومه تانی ده ره کیش مۆر کردوه به بێ ئه وه ی به پێویستی بزانێت پرس یا هه تا ڕاوێژکاری حکومه تی فدراڵیش بکات.ده مو ده زگا فدراڵیو هێزه فدراڵ یه کانیش بونیان نی یه له هه رێمدا وه ئه گه ر بونیشیان هه بێت ئه وا به ڕه زامه ندی حکومه تی هه رێمو له به رژه وه ندی هه رێم خۆیه تی، وه کو بونی باره گایه کی ده زگای هه واڵگری عێراقی بۆ نمونه له هه رێمی کوردستان.ئه م سیستمه کۆنفدراڵ یه ی که وا ئێستا له عێراقدا له ژیر ناوی سیستمی فدراڵی په یڕه و ده کرێت به ئاراسته ی چاره نوسی کۆنفدراڵی سربیاو مۆنتێنێگرۆ هه نگاو ده نێت که وا له ساڵی 2006 کۆنفدراڵی یه که یان لێک هه ڵوه شانده وه و بون به دوو ده وڵه تی سه ربه خۆ، ئه مه ش له نێوان هه رێمی کوردستانو ده وڵه تی عێراقدا که ی ڕوو ده دات که س ناتوانێت پێش بینی بکات، به ڵام هه مو هیماکان ئاماژه بۆ ئه م ئاراسته یه ده که ن.
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
