ئایا مالیکی پەنا بۆ پلانی جیم دەبات؟ ‌...‌سەباح تاھیر

ئایا مالیکی پەنا بۆ پلانی جیم دەبات؟   ...‌سەباح تاھیر

‌مالیکی ھەڕەشەی بەکارھێنانی ھێز دەکات بۆ کۆتایی ھێنانی خۆنیشاندەرانی ئەنبار بەتایبەت و ناوچە سوننە نیشینەکان بەگشتی.بە کردەوەش چەند لیوایەکی سەربازی بەرەو ئەنبار جولە پێکردوە.بەڵام پێش پەنا بردن بۆ پلانی جیم یانی بەکارھێنانی ھێزی سوپای( عێراقی) بۆ کۆتایی ھێنانی ئەم ناڕەزایەتیەی ئەنبار بەخۆیەوە دەبینێت، لە ترسی ئەوەی بۆ ( بەھاری عەرەبی) بگۆڕێت یان سوریایەکیتر.بەتایبەتی دوای ئەوەی ھەواڵی ئەوە بڵاو بۆتەوە کە کار بۆ دامەزراندنی سوپای عێراقی ئازاد لە شێوەی سوپای ئازادی سوریا دەکرێت.پلانی (ب) اش ھەیە، شاراوە نییە پلانی ئەلیف بەتەواوی دەرکەوت سەرکەوتوو نەبوو فەشەلی ھێنا، دوای ئەوەی لەڕێگای بەخشینەوەی پۆست و پارە ویستی سەرکردەکانی سوننە بۆ خۆی بارگاوی بکات، پاش پێڵاوبارانی سالح موتلەگ،  سالح ناچار بە پاشگەزبونەوە بوو لەو ھەڵوێستە پڕ لە شەرمەزارییەی و تاڕادەی ئەوەی دوبارە مالیکی بە دیکتاتۆر ناوببات و ھەروەھا داوابکات کە کورسیەکەی چۆلبکات.

‌کەواتە ئەی چی بۆ پلانی ب پلانی با بریتیە لە گوشاری ئابوری لە ئەنبارییەکان و شانشینی ئوردن بەیەکەوە.ھەمومان ئەزانین ئاستی گوزەران لە عێراقدا چۆنە بەگشتی جگە لە ھەرێمی کوردستای کە لە گەشەکردنێکی تاڕادەیەکی زۆرباشدایە، بەتایبەتی ئەگەر بەراوردی بکەین لەگەڵ ناوەڕاست و خوارووی عێراق.جگە لە ھاتنەناوەوەی کەلوپەل و خواردەمەنی لەم دەروازەیە سەدان خێزانیش بژێوی ژیانیان لەسەر کاری رۆژانەیە لەم دەروازەیە.بەڵام مەبەستی سەرەکی لە داخستنی ئەم دەروازەیە ئوردنە، بەتایبەتی کە لەم کاتەدا لە بارودۆخێکی ئابوری سیاسی یەکجار دژواردایە.لەلایەک گەل دژی گرانی بازاڕو گرانبوونی سوتەمەنی لە ناڕەزیەتی دەربڕینە لەم سەردەمەش کە سەردەمی بەھاری عەرەبیەو ئەم باھۆزە لەسەر سنورەکەیەتی و ئۆپزیسیۆن بەگشتی و ئیخوان بەتایبەتی لە قۆستنەوەی تەنگژەی ئابوری و گرانی بازاڕ سوود وەردەگرن.بۆیە لێرەدا داخستنی دەروازەی سنوری ئوردن ناچار دەکات کە گوشار بخاتە سەر سەرکردەکانی سوننە کە تۆزەک شلیکەنەوە لەگەڵ بەغداو مالیکی.بەکردەوەش ئەم فشارانە دەستی پێکردوەو ھەستی پێدەکرێت، ھەر لە دەرکردنی خانەوادەی تاریق ھاشمی جێگری سەرۆک کۆماری داواکراو لە دادگاکانی عێراق بەتاوانی تیرۆر.وە پەیوەندی کردن بە عەشایەرەکانی ئەنبارو حاریس زاری بۆ ھێورکردنەوەی دۆخەکە.

‌بەڵام لەم ساتەوەختە سیاسی و تایەفیە توندوتیژییەی ناوچەکە پێیدا تێدەپەڕێت، ئایا سوننەکان دەکەونە ژێرباری ئەم گوشارانەی ئوردن.من وایدەبینم زۆر قوڕسە، لەبەر چەند ھۆکارێک جگە لە بارودۆخی ناوەخۆی عێراق و نالەباری سوننەکان بەدەستی بەغدای تایەفی.نیگەرانی سعودیە و قەتەر کەھەردوکیان کاریگەری زۆریان بەسەر سوننەکان ھەیە، لەو ھاوکاریانەی ئوردن لە عێراقی وەردەگرێت بە پێشنیازی ئێران بۆ دەربازبونی ئوردن لە گوشارەکانی ئیخوانەکانی ووڵاتەکەی.بەو پێیەی نزیکبونەوە لە ئێران و مامەڵەکردن لەگەڵ بەغدای مالیکی ھێلی سورە بە نیسبەت سعودیە.ھەروەا قەیەر نیگەرانە لە دۆخی ئیخوانەکانی ئوردن.

‌بۆیە رەنگە جوڵەپێکردنی ھێز بە ئاڕاستەی فەلوجەو ئەنبار تەنھا بۆ ئەگەری ئاڵۆزبوونی زیاتری دۆخەکە بێت، کە ھەواڵی ئەوە ھەیە کە سوننە لە رێگای سوپای ئازاد لە عێراق لە ھەوڵی ئەوە دابێت، دەست بەسەر کۆگا زەبەلاحەکانی سەربازی حەبانیەو ئەبوغرێبدا بگرێت.بەھەر حاڵ کێشەی تاریق ھاشمی و مەسەلەی رافیح عیساوی سوننەکانی گەیاندە ئەو قەناعەتە، کەھەرگیز ئاسودەنابن لەسایەی عێراقێکی یەکگرتوو، دوای ئەوەی بۆیان دەرکەوت کەخەونی گرتنەوەی دەسەڵات لەلایەن سوننەوە دوبارە بەتەواوی لە گۆڕنرا.بۆیە بیرکردنەوە لە ھەرێمێکی سوننی لەشێوەی ھەرێمی کوردستان، بە چاکترین رێگا دەزانن.بۆیە رەنگە لێرە بەدوا بەجیدی کار بۆ ئەم ھەرێمە بکەن، دوای ئەوەی رووبەرووبونەوەی ھێزی پێشمەرگە لەناوچە کێشەلەسەرەکان بەپێی دەستوری ھەمیشەیی ھێندەیتر ھانیدان بۆ ئەم بیرۆکەیە، چونکە دەزانن لەسایەی ھێزێکی تایبەت بەخۆیان پارێزراو دەبن و لە بە غداش پئگەیان قایمتر دەبئت...

 


 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

 

بابەتی زیاتری نووسەر