بەڕیز خەڵکی وەستابوون بۆ ئەوەی پارەی کارەبا بدەن، هەمووی پرتەوبۆڵەی بوو، ئەگەر وابڕوا دەبێت نەوێرین گڵۆپێک هەڵگیرسێنین، ئینجا بۆ ناڵێن لە ماڵی خۆشتان کرێچین، بەخوا نە سپلیتمان هەیەو نە هیچ، یەکێکیتر وابڕوا دەبێت چراو فانوس دابگیرسێنین، بەخوا بابە خۆشی ها نەوت کوا چراو فانوسی پێ داگیرسێنیت، ئەزانی ئەمڕۆ پرسیارم کرد نەوت بەرمیلی بەسەدو هەشتا هەزار بوو؟ . . . ئیتر. لەپڕ هەمووی بێدەنگی لێکرد کاتێک فەرمانبەرە کچەکە بە کابرای بەردەمی پەنجەرەکەی ووت، مامە گیان پارەکەت بیست هەزاری کەمە. کابرا واقی وڕما چۆن وایە کچی خۆم ئێ خۆ ئەوە هەموو موچەکەمە تەنها دوو کیلۆ پەتاتەم پێکڕیوە لەگەڵ پارەی پاسم لێداوە. کاشێر مامە گیان چیبکەم ئەوەندەت بۆ هاتۆتەوەوە خەتای منی تێدایە. دیسان بۆڵەبۆڵ دەستیپێکردەوە بەخوا وابڕوات دەبێت شارەکە جێبێلین بە ئەنقەست وادەکەن، پیرەژنێک لەولاوە، چ خێرەکی خوایە بەخوای ئەتازە حەفتاهەزاری ئاوم داوە، کاکە ئەحمەدی شێخ هەڵینەگری، ئاخر بوە حەفتا هەزاری ئاو، چیبوە باغی . . . م هەیە.
کابرای داماو لەبەردەمی کاشێر ووشک ببوو لە خەمی ئەوەی چیبکا، بەدەنگێکی کز کچەکەم هیچ نەبێت بۆم بکە بەقیست ئەویتر مەعاشی داهاتوو ئەیدەم، مامە گیان دەبێت بچی بۆ بەڕێوبەرایەتی بۆت بکەن بەقیست من ناتوانم، ناشزانم ئەوەی تۆ دەبێت بەقیست یاخود نا. کابرا ڕەش هەڵگەڕاو و سەروڕیش ماشو برنج لەبەر تەمەن، تەنگەنەفەس لەبەر فشاری خوێن و شەکرە، دەستی بەرزدەکردە بۆ ئاسمان ئەی خودایە من ئێستا چیبکەم، چارەیەک خودایە. خاوەنی کولانکەکە، هەر ئەم مانگە لەسەرم دەوەستێت، دیار بوو مەبەستی لە کولانکەکە خانو بو، دەرکەوت کەکرێچیش بوو بە قسەکانیەوە. رووی لە خەڵکەکە کرد چیبکەم ئێوە پێم بڵێن چیبکەم من نازانم چیبکەم، سەرم لێشێواوە، ئاخ کارەباکەشم لەسەر ببڕن. ئازە دەرناچێت ئەمساڵ، لەتاریکی چۆن خوێندن دەکرێت ئاخر هەموو ئاواتم ئەوەیە ئازە، وەکو منی بەسەر نەیەت ببێتە خاوەن بڕوانامەو دابمەزرێت. خەڵکەکەش هەمووی داخ لەدڵ هەریەکەو بێئەوەی کەس مۆڵەتی ئەویتر بدات، ئای دامەزراندن کچەکەم چوارساڵە لەکۆلیژ دەرچوە، هەر لەماڵە، کوڕەکەم دەرچووی کۆلیژە لەکارگەی پەشمەک کرێکارە، هەموی بەیەکەوە بەبۆڵەبۆڵ بەخوا ئەوانەش وەک سەدامیان بەسەر دێت، یەکێیتر قەزافیتان دی چی بەسەر هات، رەبی خراتریان بەسەر بێت؟. . . هتد
لەبەر خۆمەوە دەم ووت تۆ بڵێی حکومەت و بەرپرسان ئاگایان لەئازارو مەینەتی ئەم خەڵکە بێت، تۆبڵێی بزانن باری هەژارو کەمدەرامەت بەجۆرێک قوڕس بوە، بەرگەکردنی زۆر زەحمەتە. هەر لەبەرخۆمەوە دەم گووت ئاخر تۆ بڵێی دۆخی ووڵاتانی تونس و میسر و. . . . هتد دەیان شتی لەمجۆرە نەبوبێت بۆیە بەمەرگی عەرەبانچیەک دونیا بهەژێت و ژێرو ژوور بێت، بۆنا ئاخر ئەم هەموو رقو کینە کۆببێتەوە رۆژێک هەر دێت بتەقێتەوە. بەپەلە بووم بگەڕێمەوە بۆ ماڵ شتێک بنوسم بۆ ئەوەی هیچ نەبێت وەک ئەرکی سەرشانم ئازاری خەڵکەکەم بەگوێی بەرپرسان بگەیەنم، نەوەک بێخەبەر بن لەم پرسە. بەڵام کاتێک سویچی ئۆتۆمبیلەکەم کردەوە، رادیۆکەش لەسەر هەواڵەکان بوو، کورتەی هەواڵەکان ووتی حکومەت زیاتر لە هەشتاو پێنج ملیار دیناری کارەبا قەرەزدارە، ئێ باشە خودایە ئەگەر حکومەت پارەی کارەبا نەدات و بۆی نەدرێت بەم هەموو بودجەیە، دەبێت خەڵکی رەش و ڕووت بە موچەی خانەنشینی و فەقیرانە، کەمئەندامی. . . هتد چۆن بۆی بدرێت. ئاخر حکومەت بۆ پارەی گەشت و ئیفادو ڕابواردنی هەبێت، بەڵام پارەی کارەبای نەبێت. بۆ هەیبێت ناوماڵی وەزیر ڕاخات، ئۆتۆمبیلی ئاخر مۆدیل بکڕێت لەوەزیرەوە تا بەڕیوەبەری گشتی، بەڵام نەیبێت پارەی ئاوو کارەبا بدات. . . . هەموو ئەو پرسیارانەو سەدانی تر لەمێشکمدا هاواری دەکرد، بەڵام وەڵامەکەی لام دەست نەدەکەوت، نازانم کێ لەم ووڵاتە وەڵامی ئەو پرسیارانەی لایە؟
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.

سەقفی ئازادی ...سەباح تاهير
ھێشتا زووە باس لەگۆڕانی گوتاری تورکیا بکرێت دەربارەی مەسەلەی کورد.ئەوەی لە تورکیا روودەدات وەرچەرخانە لە فۆرمی نەتەوەیی تۆرانی یە بۆ فۆرمێکی دیکە یان راستر گەڕانەوە بۆ فۆرمە کۆنەکەی خەلافەی عوسمانی، واتە ئاکەپە دەتوانرێت ناوبنرێن بە عوسمانیە تازەکان.