Open menu
  • گەڕان
  • العربیة
  • گۆشه‌کان
    • ڕاپۆرت
    • به‌دواداچوون
    • ئه‌ده‌ب و هونده‌ر
    • دیمانـــــــــه‌
    • پارت و ڕێکخراوه‌کان
    • هه‌واڵ
    • کاریکاتێر
    • کامپین
    • پرسه‌کان
    • هه‌مه‌ڕه‌نگ
    • بابه‌تی به‌رجه‌سته‌کراو
    • هۆنراوە
    • تەواوی بابەتەکانی ٢٠١٣
  • په‌یوه‌ندی
  • نووسه‌ره‌ ناسراوه‌کان
    • نووسه‌ره‌ ناسراوه‌کان
    • نووسه‌ری دیکه‌
  • ژنە نووسەرەکان
  • ماڵەوە
  • WhatsApp -Viber - 00964770768123
  • Contact - kurdistannet@hotmail.com Omar Faris Aziz

شوان ڕابه‌ر

دامەزراندنی پارتە سیاسییەكانی كوردستان ... شـوان رابـەر

شوان ڕابه‌ر 28 June 2013

10/1/1910 كۆمەڵەی هێڤی (هیوا) كوردستان دامەزرا.
16/8/1942 كۆمەڵەی ژیانەوەی كورد(ژ. ك)لەكوردستانی ئێران دامەزرا.
31/3/1934 حزبی شیوعی عێراق بە سەرۆكایەتی فەهد سلێمان دامەزراو، لە17/9/1967بووبە دوو بەش، بەشی كوردستان‌وعێراق .
16/8/1945 پارتی دیموكراتی كوردستانی ئێران بەسەرۆكایەتی قازی موحەمەد دامەزرا .
16/8/1946پارتی دیموكراتی كوردستانی عیراق بەسەرۆكایەتی مەلا مستەفای بارزان وبەسكرتێریەتی(هەمزە عەبدوڵا كۆیی) لەبەغداد دامەزرا كەتا ئێستا (13)كۆنگرەی گشتی خۆی بەستووەو، لە16/8/1993 لەگۆنگرەی(11)هەمینیدا لەگەڵ حزبی یەكگرتن (سۆسیالیست‌و پاسۆك‌و پارتی گەل) بەسەرۆكایەتی مەسعود بارزانی یەكیان گرت .
1/6/1975 یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە سەرۆكایەتی مام جەلال تاڵەبانی لە سوریا دامەزرا و لە1/6/1976 شۆڕشی چەكداریان دەست پێكردەوە، لە 27/1/1992 لەهەولێر كۆنگرەی یەكەمی گشتی خۆیان گرێدا بۆ یەكخستنەوەی بالەكی كۆمەلە‌وشۆرشگێران ‌وخەتی گشتی یان، دواترلە2/8/1993 ئاڵای شۆڕش بەسەركردایەتی مەلا بەختیار لەگەڵا یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دا یەكی گرتەوە.
 8/8/1979 پارتی سۆشیالیستی یەكگرتووی كوردستان بەسەرۆكایەتی دكتۆرمەحمود عوسمان دامەزرا.
11/9/1975 پارتی سۆسیالیستی كورد (پاسۆك ) لەكەركوك بە سەرۆكایەتی جەلال حوسێن كلوش دامەزرا ولە (1976) بەدواوە بە( پارتی سۆسیالیستی كورد ) و پاشان بەپاسۆك هاتە ناساندن .
12/5/1981 پارتی سۆشیالیستی كوردستان بووبە (حزبی سۆشیالیستی كوردستان (حسك).
12/12/1985 حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان لەشاری ئورمیەی ئێران بەسەرۆكایەتی قادرعەزیزدامەزرا. لە سالی 2010 بووبە دووبەش، حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بەسەرۆكایەتی بەلێن عبدالله، حزبی ئایندە بەسەرۆكایەتی قادر عزیز.
1987 بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان دامەزرا، سەرەتا لە 1978 وەك رێكخستن دامەزرا، لە 1984 بەناوی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی چەكداری دامەزرا، لە 1986 بالی سەربازی بەناوی لەشكری قورئان بوو، لە 1999 لە نێوان بزوتنەوەی ئیسلامی و بزوتنەوەی نەهزە، بزووتنەوەی یەكبوونی ئیسلامی یان دروستكرد. لە 2001 وەك بزوتنەوە ئیسلامی مایەوە، تائێستا (10) كۆنگرەیان بەستووە.
31/5/2001 كۆمەلی ئیسلامی كوردستان بەسەرۆكایەتی مامۆستا علی باپیر دامەزرا، سەرەتا لە 1978 وەك رێكخستنی بزووتنەوەی ئیسلامی دامەزرا، لە 14/9/ 1984 بەناوی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی چەكداری دامەزرا، لە 1986 بالی سەربازی بەناوی لەشكری قورئان بوو، لە21/8/ 1999 لە نێوان بزوتنەوەی ئیسلامی و بزوتنەوەی نەهزە، بزووتنەوەی یەكبوونی ئیسلامی یان دروستكرد، لە مانگی 8/ 2000 كۆنگرەی یەكەمی خۆی گرێدا . لە 31/5/2001 لە زۆرینەی ئەندامانی سەركردایەتی بزوتنەوەی یەكبوون، بەناوی كۆمەلی ئیسلامی ئیعلانی خۆی كرد، تا ئێستا (2) كۆنگرەی بەستووە، بەرێزان مامۆستا شێخ محمد بەرزنجی پێشەواو مامۆستا علی باپیر خەلكی پشدەر ئەمیری كۆمەڵن.
22/11/1992 بزووتنەوەی راپەرینی ئیسلامی كوردستان بەسەرۆكایەتی م/ صدیق عبدالعزیز هەلەبجەیی دامەزرا، سەرتا لە 1979 وەك رێكخستنی نهێنی دروست بوو كە بەشێك بوون لە ئیخوان المسلمین، دواتر لە 21/8/1999 لەگەل بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان، بزووتنەوەی یەكبوونی ئیسلامی كوردستان یان پێك هێنا.
6/2/1994 یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەسەرۆكایەتی م/صلاح الدین بها الدین هەورامی دامەزرا، یەكگرتوو وەك رێكخستنی ئیخوان المسلمین لە پەنجاكان لە كوردستان دروست بووە، تا ئێستا (6) كۆنگرەیان بەستووە، ئەمینداری ئێستایان مامۆستا محمد فەرەج هەلەبجەییە .
22/10/1993 پارتی كاری سەربەخۆی كوردستان دامەزرا بەسەرۆكایەتی محەمەد حەللاق كۆیی.
6/2/1983 لە شاری تەڕابلوسی لیبیا بەرەیەكی فراوانی كوردستانی و عێراقی دامەزرا .
19/5/1992 بۆیەكەمجار لەكوردستان هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نیشتیمانی كوردستان كراو پەرلە مانی كوردستان دامەزراوجەوهەرنامق سالمی پارتی بوبە یەكەم سەرەك پەرلەمانی كوردستان .

 


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

لەكوردستان ساغ بەناساغ دەدرێ‌ ... شـوان ڕابـەر

شوان ڕابه‌ر 26 June 2013

نەریتێكی سەیرو خراپ لەكوردستان هەیە، هەركاتێك سەركەوتن وخۆشیەك لەلایەن لایەنە دەسەڵاتدارەكانەوە دێتە ئاراوە، لەلایەن خەڵكەكەیانەوە دەست بەشایی وهەڵپەڕكێ‌ و دەگو ڕەقس وتەقەی خۆشی دەكرێ‌، بەبێ‌ ئەوەی حساب بۆهیچ كەس وشتێك بكەن، لەناو ئەو شارو قەلەباڵغیە، بەشێلكە تەقە بەهەواوە دەنێن، شاریش سەرتاپای ماڵا وخەڵكە، بێگومان زەرەرو زیان بەخەڵك دەگا، لەوانەیە خەڵك بكوژرێ‌ وزامدارو كەمئەندام ببێ‌، لەوانەیە چەندان شوێن بسوتێن، زەرەرو زیانی ماددی ومانەوی زۆر لەوڵاتەكە بكەوێ‌، بێ‌ ئەوەی بۆشیان قەرەبو بكرێتەوە، ئەوە هەمووی گوناهو تاوان وتێنەگە یشتنە، دیاردەیەكی خراپ و نایاسایی و ناشارستانییە، بێ‌ ئەوەی گوێ‌ بدەنە یاساو رێسا، دیارە ئەم دوو حزبە لەسەروی یاسان، بۆلێ‌ ناگەڕێن لەوەبەولاوە، لەخۆیان زیاتر تەقەیەك بكرێ‌، بەدواداچون وئیجرائاتی بۆدەكەن، بەلام خۆیان ئازادن . زۆرجار لەپەنای تەقە خەڵك بەئانقەست دەكوژرێ‌ وتۆڵە لەیەكتر دەستێننەوەو، دەچەند سەرمال‌و شوێنەكان و دزی دەكەن، نمونە وەك ڕۆژی 17\5 كاتێ‌ كەهەواڵی باش بوونی جەنابی مام جەلال بڵاوبوویەوە كە جێگای داخۆشی بوو، تەقەیەكی زۆر كرا، لەئەنجام دا خەڵكێكی زۆری سڤیل لەوگۆڕە زامدار بوو، وێڕای ئەوەی لەهەولێر نەكراو رێگەیان پێ‌ نەدرا، خۆیەكێتی لە هەولێر زۆرن، وەلێ‌ دیارە پارتی رێگە ناداكە خەڵك ی غەیری پارتی بەئارەزووی خۆی تەقەبكات . كێ‌ لەوە زەرەر دەكا بێگومان خەڵك و وڵات، كەچی هیچ سودو قازانجی نییە جگە لەزەرەر، بەڕێز تاڵەبانی بەوە چاكتر نابێتەوە، باخەڵك دوعای خێرو چاكەی بۆبكەن نەك بەتەقە خەڵكی ساغ وزیندوو بكوژن .


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

له‌ته‌قه‌ش كوردستان دابه‌ش بووه‌ ... شـوان رابـه‌ر

شوان ڕابه‌ر 23 June 2013

كاتی كه‌رۆژی 17/5 له‌كوردسات هه‌والی باشتربوونی به‌رێز تاله‌بانی بلاو بوویه‌وه‌، خه‌لكێكی زۆر له‌سلێمانی وناوچه‌كانی یه‌كێتی بی په‌روا ده‌ستیان به‌ته‌قه‌ كرد، وێرای ئه‌وه‌ی كه‌ته‌قه‌ی عه‌شوائی كارێكی یاساغ وخراپ وتاوانه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی كێشه‌ وكاره‌سات دروست ده‌كات وكاری خراپی له‌ژێرباردا ده‌كری، هه‌روه‌ك ئه‌وجاره‌ وهه‌موو جار چه‌ندان كه‌س ده‌كوژرێن وزامدارو په‌ككه‌وته‌و كه‌مئه‌ندام ده‌بن، زه‌ره‌ وزیانێكی ماددی ومانه‌وه‌ی له‌خه‌لك ده‌كه‌وی وهیچ سوود وقازانجێكیشی نییه‌. وه‌لی قسه‌ی من زیاتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌سه‌رۆك تاله‌بانی سه‌رۆكی هه‌موو عێراق و كوردستانیشه‌، له‌هه‌مان كاتدا كوردیشه‌، سه‌یره‌، بۆته‌نها ته‌قه‌كه‌ له‌ ناوچه‌كانی یه‌كێتییه‌، له‌ناوچه‌كانی پارتی كه‌س ته‌قه‌ی لێوه‌نای، كه‌چی پارتیش له‌ئاهه‌نگو خۆشیه‌كانی خۆی له‌وه‌ زیاتر ته‌قه‌ ده‌كه‌ن. ئیتر ئه‌وه‌ مانای ئه‌وه‌كه‌یه‌ كوردستان له‌رووی ته‌قه‌ وخۆشی وناخۆشی وهه‌موو شته‌كانه‌وه‌ دابه‌ش بووه‌، ده‌ناخۆ خه‌لكی یه‌كێتی له‌هه‌ولێر وله‌ناوچه‌كانی پارتی زۆرن، حه‌زده‌كه‌ن وه‌ك سلێمانی ته‌قه‌ی زۆر بكه‌ن، وه‌لی له‌به‌ر پارتی كه‌س ناوێری خۆی بجولێنی وكۆنتروڵیان كردووه‌. ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه‌ هه‌ردوو لا شتی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه‌ و، له‌به‌رخاتری یه‌كتر شت بۆیه‌كتری ناكه‌ن. ده‌نا ده‌بوو ته‌قه‌ له‌ناوچه‌كانی پارتیش كرابایه‌. هه‌رچه‌نده‌ ته‌قه‌ شتێكی خراپه‌، وه‌لی پارتی ده‌ترسی له‌ژێر باری ئه‌وه‌ شتی تر بكری وبقۆزێته‌وه‌ وهه‌ندی شتیان له‌ده‌ست ده‌رچێت، هه‌روه‌ك باسكرا له‌ ژێر باری ته‌قه‌، ته‌قه‌ له‌ كۆشكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كرا له‌ هه‌ولێر، له‌وانه‌یه‌ خه‌لكی سیاسیش له‌م كاتانه‌دا تیرۆر بكرێت.


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.


 

ئایندەی كشانەوەی پەكەكە ؟... شـوان رابـەر

شوان ڕابه‌ر 21 June 2013

كشانەوەی پەكەكە لەخاكی توركیا لەمیانەی ئەو دانوستانەی لەنێوان پەكەكە و توركیا هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەی كورد لەتوركیا شتێكی باشە وبۆ هەردوو لا و ناوچەكە . ئەگەر پەكەكە لەرووی سیاسی وكارگێری وجفاكی وئایدیۆلۆژیەوە لەتوركیا ی دادێ‌ هەڵسوكەوتێكی باش بكا قازانجی زۆر دەكا . . . وەلێ‌ ئەم رێككەوتنەی لەنێوان پەكەكە وتوركیا هەیە هەندێ‌ لەم كۆسپ و ئەگەر و رەهەندانەی هەن . دانوستانەكە لەلایەن بەرێز ئۆجەلانەوە لەبەندیخانە لە ژێر سایەی توركیا دەستی پێكرد، ئەوەش مانای رێككەوتنێكی ئاشكرا نیە وگرنتی نێودەولەتی نیە، كارێكی باش بوو، وەلێ‌ باشتر ئەوەبو رێكەوتنەكە راستە وخۆلەلایەن پەكەكە و بە زە مانەتی نێو دەولەتی ئەنجام درابا، چونكە ئەگەر هەموو شتێك بەگوێی ئۆجەلان بكرێ‌، ئۆجەلان لەگرتووخانە ولەژێر فشارە، لەوانەیە توركیا زوو زوو لەبەرژەوەندی خۆی فشار دروست بكات . لە لایەكی ترەوە پەكەكە هەنگاوی ناو كشایەوە، تائێستا توركیا هەنگاوێكی ئەوتۆی نەناوەو نۆرەی ئەوە، ئەگەر توركیا پەشیمان ببێتەوە پەكەكە زەرەر دەكا، وێرای ئەوەی توركیا لەئاشتەوایی یەو ئاشتی لە قازانجی توركیایە . كۆسپ وتەگەرەكانی بەردەم ئاشتەوایی ودانوستانەكە زۆرن. لەلایەن ولاتانی دەرەكی ولەنێو خۆی توركیاش هەندێ‌ لایەن ودەزگا هەن حەز لەسەرگرتنی دانوستانەكە ناكەن ئەگەر لەبەرژەوەندی ئاسایشی توركیا نەبێ‌ . بۆیە لەوانەیە كۆسپ وتەگەرە بێنە بەردەم دانوستانەكە . ئەگەر دانوستانەكە سەر بگرێ‌ كورد لەتوركیا دەكەوێتە ئاستێكی زۆر باشتر. كشانەوەی پەكەكە بۆنێو خاكی كوردستان، عێراق هەراسان دەكا، ئێران نیگەران دەكا، پەكەكە لە روی سەربازیەوە لاواز دەكا، كوردستانی عێراق تەنگەتاو دەكا، وێرای ئەوەی بەبێ‌ كشانەوەی پەكەكە بۆ نێو خاكی كوردستان دانوستانەكە سەرناگرێ‌ وچارە نییە . كشانەوەی پەكەكە بۆ نێو خاكی كوردستان هەرێمی پارتی لە پەكەكە وتوركیا نزیكتر دەخاتەوە و قورستری دەكات . پەكەكە ئەوكاتە پێی لەئەرز لەق دەبێ‌ كەچەك دادەنێ‌ وشۆردەبێتەوە گۆرەپانی سیاسی توركیاو، پەیوەندی نێوان پارتی‌و پەكەكە ش لاوازتر دەبێ‌، لەوانەیە لە ئایندە كێشەش لەنێوان پەكەكە وپارتیش روبدات . توركیا دەیەوێ‌ بەوە كوردەكانی خۆی بكاتە زرێ‌ یەك لە نێوان خۆی و ئێران و عێراق‌و هەندێ‌ كێشە لە خۆی دور بخاتەوە . بە گشتی چارەسەر بونی كێشەكە بەراستی لەبەرژەوەندی ناوچەكەیە، بەتایبەت لە بەرژەوەندی پەكەكەو توركیا ئەگەر توركیا تەگەرە نەخاتە پڕۆسە كە . . .


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

لیستی داخراو لیستی حزبە نەك لیستی كاندیدو خەڵك ... شـوان ڕابـەر

شوان ڕابه‌ر 17 June 2013

یەكێك لەشێوازەكانی سیستەمی كاندیدكردن وهەڵبژاردن، بریتی یە لەلیستی كراوەو داخراو ونیمچە كراوە، ئێستا كەلە سەروبەندی هەڵبژاردنەكانی كوردستان داین، قسەی زۆر لەسەر شێوازی جۆری لیستەكە دەكرێ‌، ئاخۆ داخراوبێ‌ یان نیمچە كراوەبێ‌، بەگشتی لایەنە دەسەڵاتدارەكانی كوردستان لەگەڵا لیستی داخراون، تازە وا یەكێتی دێتە قەناعەت كەلیستەكە نیمچە كراوەبێ‌، وەلێ‌ پارتی تائێستاش هەرلەگەڵا لیستی داخراوە، ئەو شێوازەی كەلەساڵی 1992 بڕیاری لەسەر دراوە، ئێستاش هەرجێ‌ بەجێ‌ی دەكەن .
ئیتر بابزانین لیستی داخراو ونیمچە كراوە لەزەرەرو قازانجی كێ‌یە . بەكورتی وێڕای ئەوەی هەردوكیان جۆرێكن لەسیستەمی هەڵبژاردن، وەلێ‌ پەڕلەمانتار واتە نوێنەر وهەڵبژاردەی خەڵك، دەبێ‌ خەڵك دەنگی پێ‌ بداو هەڵی ببژێرێت، بۆیە لیستی كراوەو نیمچە كراوە لەئازادی گەڕایی ودونیای ئەمڕۆ وخواستی كاندیدو خەڵك وشتەچاكەكان نزیكترە، لیستی كراوە ولیستی نیمچە كراوە زیاتر جێ‌ی هەڵبژاردن و ڕەزامەندی وبیروبۆچونی خەڵكە، ئەسڵا ئەوەیە لیستەكە كراوەبێ‌ تاخەڵك بەئازادی خۆی ئەو كەسەی دەیەوێ‌ دەنگی پێ‌بداو دیاربێ‌ دەنگ بەكێ‌ دەدا، وەلێ‌ لیستی داخراو، واتە قۆرخكردنی لیست و هەڵبژاردن، شورە دروستكردن، لیستی حزبە نەك لیستی كاندیدو خەڵك، واتە دەبێ‌ بەناچاری دەنگ بەحزبەكە بدەی ئەگەر حەزلە كاندیدەكەش نەكەی، ئەویش بەئارەزووی خۆی ئەو كەسە دادەنێ‌ كەحزب دەیەوێ‌ نەك تۆ دەتەوێ‌، ئیتر ئەگەر لیستی كراوەش نەبێ‌ بانیمچە كراوەبێ‌، لەبەر ئەوەی لیستی داخراو ستەم كردنە لە كانیدو لەخەڵك،  داگیركردنی خواستی كاندیدو خەلكە، چاوبەستنی خەڵكە، دەبێ‌ بە ناچاریو بە كوێری دەنگی پێ‌ بدات، بۆیەیش زۆر بەی حزبەكان لەگەل لیستی داخراون تا بەئارەزوی خۆیان كاندید دابنێن و، جوڵە بە لیستەكە بكەن .


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.


 

Page 2 of 2

  • 1
  • 2
© kurdistan Net 2026

میوانی سەرخەت

We have 10 guests and no members online

  • گەڕان
  • العربیة
  • گۆشه‌کان
    • ڕاپۆرت
    • به‌دواداچوون
    • ئه‌ده‌ب و هونده‌ر
    • دیمانـــــــــه‌
    • پارت و ڕێکخراوه‌کان
    • هه‌واڵ
    • کاریکاتێر
    • کامپین
    • پرسه‌کان
    • هه‌مه‌ڕه‌نگ
    • بابه‌تی به‌رجه‌سته‌کراو
    • هۆنراوە
    • تەواوی بابەتەکانی ٢٠١٣
  • په‌یوه‌ندی
  • نووسه‌ره‌ ناسراوه‌کان
    • نووسه‌ره‌ ناسراوه‌کان
    • نووسه‌ری دیکه‌
  • ژنە نووسەرەکان
  • ماڵەوە